
ته‌وه‌رێك بۆ قسه له‌سه‌ركردن ….سه‌رکه‌ش
له ماوه‌ی بووری له لایه‌ن بهرصزصک به ناوی ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج له رۆژنامه‌ی خه‌بات هه‌مان ئه‌و ئصمایل و پرسیارم پصگه‌یشت که بۆ زۆرکه‌سی تر ناردرابوو:
ته‌وه‌رێك بۆ قسه له‌سه‌ركردن
پرسیاری ته‌وه‌ر
بۆ هه‌ڵبژاردنی 2010 كه بڕیاره له مانگی یه‌كی ئه‌و ساڵه‌دا بكرێت
یه‌ك گوتاریی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه پێگه‌ی كورد له ئێراقدا به‌هێز ده‌كات؟
منیش بهگوصرهی کات و بوار ره‌خسان ئه‌م وه‌لامه‌ی خواره‌وه‌م به هه‌مان ئصمایل نارده‌وه، هاوکات داوام کرد وه‌لامم بده‌نه‌وه، دوای چه‌ند رۆژصک بۆ جارصکی تر داوای وه‌لامم لصکردنهوه، به‌داخه‌وه وه‌لامم پصنهگهیشت، بۆیه لصره بلاوی دهکهمهوهتهوهرێك بۆ قسه له‌سه‌ركردن
جارص به‌گرنگی ده‌بینم باس له ئصراق بکه‌ین که وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک، چ له رابردووی سه‌رده‌می درووست‌کردنی* چ دوای داگیرکران و رووخاندنی و دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی* به‌پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی تصپهر نه‌کراوه، له رصفراندۆمصکی ئازادانه راگیری و پرس به گه‌لانی ناو پصکهاتهی به ناو ئصراق به پشکی بهزۆرلکصنراوی باشووری کوردستانیشه‌وه نه‌کراوه، ئه‌م پرۆژه‌ی ئصراقه له هه‌ردوو جار و هه‌ردوو بار و هۆردوو بریارکهدا، پرۆژه‌یه‌کی له ده‌ره‌وه‌را داسه‌پاوی نا دیموکراتیک بووه، ئه‌گه‌ر بشگوترص ئه‌دی ئه‌وه نییه له پرۆسصسی رووخاندن و سهرلهنوص دامه‌زراندنه‌وه سه‌رانی، کورد به‌شدان!
بۆ تاوتوکردنی ئه‌م بۆچوونه‌ش دهکرص بگهرصینهوه بۆ سه‌ر و به‌ندی رۆژگاری شه‌ری دووه‌می که‌نداو، که ههینص هصشتا مالی کورد له‌و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ی باشوور به ئاگری شه‌ری ناوخۆ وصران ده‌کرا، ئه‌مریکا تاکره‌وانه بص وهدهستهصنانی پشتگیری نصودهولهتی بریاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شه‌ری داگیرکردنی راگه‌یاندبوو، بۆ به سه‌رکه‌وتوو بوون له بریاری شهر پصویستی زۆری به دۆست هه‌بوو، هه‌ل و مه‌رجه‌که بار و دۆخه‌که خوازیاری به‌شداری پصکردنی کورد بوو وه‌ک هصزی چه‌کداری، سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی، هه‌ر بۆیه پصگری و موکری ئه‌مریکا نه‌بوایه هه‌ردوو هصزی مژول و ماندووی شه‌ری ناوخۆ ئاشت نه‌ده‌بوونه‌وه، له‌م جوگرافیا ئالۆزکاوهدا ناکرص براوا بکه‌ین که کورد پرسی پصکراوه، خۆ ئه‌گه‌ر به زۆری و زۆردارهکیش بمانهوص بروا به‌خۆمان بصنین، که نا ئه‌مجاره‌یان کورد وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارته ده‌سه‌لاتداره‌کانی هه‌ردوو حکومه‌ته‌که‌ی ئهوص رۆژص به‌شداری هه‌ردوو پرۆسه‌ی رووخاندن و سه‌رله نوص بونیادنانه‌وه کران، ئه‌وا هیچ گومانی تیا نیه که پارته‌کان و سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان خودانی هیچ ههلبژاردنصک نه‌بوون، بریار به ده‌ست ئه‌مریکا و جۆرج بۆش بوو، ئه‌وان چووبوونه ناو پرۆسه‌یه‌ک که تاقه هه‌لبژاردن ته‌نیا رصگا، جص به جص کردنی فرمانه‌کان بوو له ئه‌لفه‌وه تاکو بص، که تا ئه‌مرۆ و ئه‌م چرکه‌یه‌ش ئه‌و پلانه لهپصشدارصژراوه موو به موو پراکتیزه ده‌که‌ن.
وه‌لام به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان به بهلص! یان نا ناده‌مه‌وه، چونکه گومانی تیا نابینم نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌م پرسه بۆ گهلص پرسی تری چاره‌نووس سازی تریش (یه‌ک گوتاری و یه‌ک ههلوصستی پصگهی کورد به هصز ده‌کا) به‌لام لصره ده‌بص قسه له سه‌ر ئه‌وه بکرص، ئه‌م گه‌مه سیاسییه ترسناکه تا کوص بوار به گوتار و ههلوصستی یه‌کگرتووی کورد ده‌دا؟ تا کوص کورد به‌م رصژه سه‌دییه‌ی له پصکهاتهی ئصراق و له په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌یدا دهخوصندرصتهوه، تا کوص ئه‌و هاوکصشه ناجصگیره ناهاوسه‌نگه داسه‌پاوه‌ی ته‌وافق بر ده‌کا، چ گره‌نتیه‌ک له ههلنهوهشانهوه و هه‌لگه‌رانه‌وه‌ی له میتۆدی ته‌وافق هه‌یه؟ به تایبه‌تیش که حکومه‌تی ناوه‌ندی ئصراق ترس و سیبه‌ری ئه‌مریکای به‌سه‌ره‌وه نامصنص، هه‌ل و مه‌رجه ناوچه‌یی و نصو ده‌وله‌تییه‌کان به‌قازانجی دهشکصنهوه شوصن و پصگهی ئابووری سیاسی جارانی و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی خۆی ده‌ست دهکهوصتهوه.
پصم وایه (یه‌ک گوتاری و یه‌ک ههلوصستی پصگهی کورد) له‌مرۆ، ته‌نیا شورای ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی ئصراقی پصدهگوترص له ئاینده سه‌خت و دژوار و پۆلاین تر ده‌کا بۆ پرسی کورد! که ئه‌وساش کار له‌کارترازاوه و قوره‌که به‌ده‌ستی کورد خۆی خه‌ست ترگیراوهتهوه.
……………………………………………………
• جاری یه‌که‌م ئصراق له لایه‌ن ئیمپریالیزمی به‌ریتانی و هصزه هاوپه‌یمانه ئیمپریالیستیه براوه‌کانی ئهوص رۆژصی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م درست کرا، دواجار له لایه‌ن ئه‌مریکا و هصزه هاوپه‌یمانه‌کانی داگیر و کاولکرا و سهرلهنوص دامزرایهوه.
سه‌رکه‌ش/ ئوپسالای سوید، ته‌له‌فۆن 0046،736748286a_sarkash@hotmail.com