ترس له گۆڕانی گه‌نج ….. شوان سدیق
گۆڕانكاری یان خۆگۆڕین له هه‌ر كایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی جێگای بایه‌خ و هه‌ڵوه‌سته ده‌بێت، لایی ده‌ورووبه‌رو ئه‌و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه‌یه‌ی لێیوه نزیكیت، مه‌به‌ست له مانا‌و ده‌سته‌واژه‌ی گۆڕان سیاسییه‌كه‌ی نییه به‌ڵكو رووی دیوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌تی، له ناخی تاكێك له خێزانێكدا گه‌ر بییه‌وێت وه‌ك نه‌وه‌كانی رابردوو یان كه‌سانی تر‌ى له‌خۆ گه‌وره‌تر بیرنه‌كاته‌وه، یاخوود نه یه‌وێت وه‌ك ئه‌وان بژێت، ئیدی به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ سه‌یر ده‌كرێت و ده‌چێته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
بێگومان گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی وڵات گه‌وره‌تره، ئه‌مه‌ش باوه‌ڕی پێشه‌واو دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستی روسیایه كه هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ گۆرانكاری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له روسیاى دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ری ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش (ڤلادێمیر ئلیتش ئلیانۆڤ لینین)ه كه پێیوابوو ئاسانه ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت گۆرانكاری له ره‌وشی سیاسی و ئابووری له‌چاو گۆرانكاری و به‌ره‌پێشچوونی گۆرانكاری له كۆمه‌ڵگه، چونكه زوو نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌توانێـت جێی خۆی بكاته‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، به‌ڵام ئاسانییه بتوانین به‌زووی لێی ده‌رباز بێت، ده‌كرێت هۆشیاری باڵای تاكه‌كان ببنه هۆكار بۆبنه‌بڕكردن و وه‌لانانی ئه‌وه‌ش مه‌ودایه‌كی زۆری ده‌وێت.
ئه‌وه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت ئه‌و گۆڕانه ئه‌ركی زۆری ده‌كه‌ویـَتَه ئه‌ستۆی گه‌نجه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت، گه‌نج توێژێكی باڵایی كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌گه‌ر به‌و پێناسه‌یه له گه‌نج بڕوانین، بێگومان گه‌نج له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌رووی بیركردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئاین و ئایدۆلۆژیا‌و پرنسیپه‌كانی به‌ڕیۆه‌بردنی ژیان جیاوازییه‌كی هێجگار زۆری هه‌یه ئه‌وه‌ی ره‌نگی داوته‌وه له كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌ویش نه‌بوونی ئازادی و بیركردنه‌وه‌ی تاكه كه كۆمه‌ڵكه كوردییه‌كانیشی گرتۆته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش پێكهاته‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵگه شه‌رقی و خۆرهه‌ڵاتییه‌كانه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی ئه‌وانیشی به‌گشتی هه‌ڵنه‌گرتبێت، ئه‌وا پشكێكی زۆری به‌ركه‌وتووه به‌هۆی گواستنه‌وه و بڵاوه پێكردنی پره‌نسیپه‌كانی ئاین و نه‌ریته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه رۆچووته ناو بیركردنه‌وه‌و ئه‌فكاری تاكی كۆمه‌ڵگه له خیزانه‌كاندا.
گه‌نج پێش ئه‌وه‌ی ببێتـه گه‌نجێكی دیاریكراو له‌كاتی لاوێتیدا ده‌یه‌وێـت وه‌ك گه‌نج بژێت، به‌ده‌ر له‌و بیركردنه‌وانه‌ی كه خێزان، له رۆژانه‌ی ژیانی خۆیاندا پێی هه‌ڵده‌ستن و داده‌نیشن، خه‌سڵه‌تێكی گرنگی گه‌نج له وه‌دایه ئه‌ویش زۆرجار له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌دایه، پرسیار‌و گومانی زۆریشی لادروست ده‌بێت له دروستبوون و هاتنه‌كایه‌ی خوود زۆرجار ده‌پرسێت بوونی من ده‌بێت ئامانج لێی چیبێت؟. یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌ویش بۆچی به‌بێ ویستی خۆم ناونراوم و ته‌مه‌نیان بۆ دیاریكردووم، یان ئه‌م ژینگه‌ی به‌دڵنییه بۆ ده‌بێت تێیدا بژێم. ئه‌مه پرسیار گه‌لێكی زاره‌كی ئاسایین، جگه‌له وه‌ی گه‌نجی كورد تا ئێستا نازانێت ماف و ئیمتیازاتی خۆی چییه له‌وڵاتدا.
ئێستا كۆمه‌ڵگه‌كانی كورد له كوردستان، به‌هۆی شه‌ڕو ئه‌و ئارێشانه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌مان كردووه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیاتر گه‌نج خۆی نیشانده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه سه‌رژمێری كرابێت یان كه‌سه‌كان هه‌مووی گه‌نجانه بیر بكه‌نه‌وه، نه‌خێر ته‌نیا به شكڵ َو جه‌وهه‌ر گه‌نج زیاتر نیشان ده‌درێت، له هه‌موو لایه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌نج له ئه‌نجامی به‌ربه‌رسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی وڵاته‌وه ئه‌و هه‌یبه‌ت و شكڵه‌ی كه‌م كراوه‌ته‌وه زۆرێك له گه‌نجه‌كانی ئێمه پێناسه‌یه‌كی گه‌نج بوونی خۆیان به‌راستی بۆلێك نادرێتـه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێـته‌وه گه‌نج رێگا لێ گیراوه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری سیاسی و ئابووری رێگا لێ‌گیراو بووه، كۆتی له به‌رده‌م دانراوه، هه‌روه‌ها له لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه، به بیانووی پێِره‌وكردنی نه‌ریتی سواو له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌موو پێوه‌ر و پره‌نسیپه‌كانی ئاین، وا له گه‌نج ده‌كات، گه‌نج بوونـی خۆیان له بیربچێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك گه‌نج دێته سه‌رباری گۆرینی خوود و ده‌رباز بوون له‌و چوارچیوه به‌رته‌سكه، ئه‌وا ده‌سته‌و یه‌خه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی كاره‌كته‌رێكی به‌رجه‌سته‌كراو و هه‌ڵگری ئه‌و فیكره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن واق را ده‌مێنن، ده‌ترسن له‌وه‌ی گه‌نج ریگایه‌كی تر بگرێـته‌به‌ر هه‌روه‌ها ترس له گه‌نجێك گه‌ر بییه‌وێـت جیاوازتر بیر بكاته‌وه، ئاره‌زووی گۆرینی ئه‌و شێوه ژیانه دووباره بێته‌وه، ئه‌و ترسه‌ی ئه‌وانیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئیدی ئه‌و ته‌فسیره‌ی ئیستا ئه‌وان به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن وه‌لا ده‌نرێت، گه‌نج به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌كییانه و سه‌رده‌مانه بیر ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان به‌خراپه و گوناح و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی بێگانه و ده‌ره‌كی ناو زه‌دی ده‌كه‌ن.
له رۆژگاری ئێستادا چیتر پێویستمان به‌وه‌نییه بزانین رابردوومان چۆن ژیاون، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه بزانین چۆن بژێن، چونكه هه‌ر به ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی كوردى ئێستاشه‌وه، تێكه‌ڵ به‌كۆت و به‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌یان هێشتووه یان بوون به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ویست و ئاره‌زووه‌كانی گه‌نجدا.
كه‌واته ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی گه‌نجه له‌و ته‌مه‌نه‌یدا زیاتر گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌ر گه‌نجیش ده‌توانێت ئه‌و باگراوه‌نده‌ی ئێستا له كۆمه‌ڵگه به‌رجه‌سته‌كراوه، له خۆی بووه به‌مۆته‌كه‌یه‌ك دژ به ویست و ئاره‌زووه‌كانی هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت بیگۆرێت، چونكه گه‌نج داینه‌مۆی گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه و مه‌گه‌ر نه‌مان بیستووه نه‌وه‌كانی چاخی به‌ردین به‌باشییان زانی گوێرایه‌ڵی گه‌وره‌كانی خۆیان نه‌بوون، ده‌نا ئه‌گه‌ر گوێرایه‌ڵ بوونایه تاهه‌نووكه‌ش له چاخی به‌ردیندا ده‌ژیاین.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره(562)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاو كراوه‌ته‌وه
shwansdiq@yahoo.com