Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
چاوەڕوانى چیم لێدەكەن من وام لە توانەوەدا …. زاناسامان

چاوەڕوانى چیم لێدەكەن من وام لە توانەوەدا …. زاناسامان

Closed
by February 24, 2008 ئەدەب

چاوەڕوانى چیم لێدەكەن من وام لە توانەوەدا …. زاناسامان
 
 نەیانهێشت
 خەیاڵ بمباتەوە ..تاتوانەوە
 ڕێگەیان نەدا
 بۆ تاوێك , چاولەسەر پەنجەرە
 هەڵبخەم
 ئەم بێدەنگیە
 سەبرى ئەیوبى دەوێت ..بۆحاڵى بوون
 دەبێ بۆهەمیشە خۆم بخۆمەوە
 تادەگەم بەڕەنگ
 دەبێ وەك بەردەوام
 بەدیار ئازارى گێڕانەوەیەكەوە
 ماخۆڵان بمگرێ
 تاحیكمەتى تەنیایم دەخشم بە تۆ
 دەبێ وەك ڕاچەنینى ماسیەك
 سەڕەتاتێكىَ لەتەك هاژەدا بكەم
 تا دەگەم بە دەریا
 لەنێو خرمەى پێى عەترو
 نیگاى شنە بایەكدا
 هەست دەكەم
 ئەوەندە پڕم لە تەنیایى
 دەستى چەپى هەور نەگرم
 ئیدى عەسرێكى درەنگى
  كۆتایى ئەم زستانە
 ڕاپێچى گۆشە ساردەكانىبەفر دەكرێم،
 دەشڵەقىَ
 بێدەنگى ئەم بێدەنگیەم
 پەخشانى كراس سورێك بەسەر چاوماو
 ئیدىبۆ تەنها لەحزەیەك ناگەمەوە بە خەیاڵ
 ئیدى بۆتەنها نیگایەك
 چاویلكەكەم ڕوون نابێتەوە بەشەقامێكى ئەویندا
 چاوەڕوانى چیملێدەكەى
 من ئەمێستا
 بەدیار تەرمى چاوى خۆمەوە پرسەمەو
 لەوەش دەرچووم پەیڤێكى نوى
  تەسكینى بەڕۆحمدا بێنى
 چاوەڕوانى چیم لێدەكەن
 ئیدى من لە توانەوەدام
 
 /2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.