Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
شاعیرەكانی باخی گشتی… غەفور ساڵح عەبدوڵا

شاعیرەكانی باخی گشتی… غەفور ساڵح عەبدوڵا

Closed
by February 26, 2008 ئەدەب

 (دیالوَگەریی یان دیالوَگنامە)
 ئێوارەیكی درەنگ ،بوَنی چوَڵەوانی وكپی لە گەڵ بێدەنگی وخاموشیی خەستی پاساریەكان تێكەڵ ببوون و،لەسەر درەختە لەیەك دوورەكانی ببوونە هەناسەیەكی سەرەتای شەوێكی دەمەو پاییزێكی لە دوورەوە هاتوو،تازە دوا خشپەی خەڵكانی ئاوارە ودەستبەتاڵ ئەو ناوەیان جێهێشتبوو،لەسەر گەڵا ووردەكانی درەختەكانی رێپێلگە چەمەنتوَییەكان،وەكو توَزو گەرد نیشتبوونەوە.نەمزانی ئەو دەمەوئێوارەیە چوَن وا لە سەر ئەو تەختە بەردینەی ناو باخەكە خەوم لێكەوتبوو !داخوَ لە مەراقانە بووبێت،یان لەبەر برسیەتی بوو،ئەی بوَچی لەبیرم چوو بوو بچم لەناو بازار لە كەبابخانەیەك لوولە كەبابیەك بخوَم ..!دواجاریش خوَم بكەم بە مەیخانەكەی  فەرمانبەرانەوە…نەمزانی تومەز ئەو هەمووەی كە دیبووم خەون بوو..لە خەونەكەمدا نەمزانی وەخت كەیە،شەوە،روَژە،بەیانیە،چیە؟هێندەم زانی كوَمەڵە كەسێك ،هەموویان خڕ لە دەورم كوَبوونەتەوە،یەكێكیان وتی:(نەگبەت ئەوە چیە بێ كەس و بەرەڵای وا لەم باخە ساردوسرە گرموَڵە بووی وخەوتوی!،ئەوە ئێمە خوا غەزەبی لێگرتووین وبووین بە بەرد،ئەی توَ چی؟!.)
 منیش هیچم بوَ نەووترا،لە ناو لێڵاییەكەدا سەر وسیمایەكی پیرو تێكچەماوەو،كڵاوێكی لەسەر كردبوو، قژ ئاڵوَزاوو نارێكم بینی،بوَم دەركەوت ئەو كابرایە خاوەن كەشتیەكەی (نوح)بوو،منیش هەر بوَگاڵتە پێم ووت:
 -ها ،مام نوح،چوَنی ،راستە توَ عومری نوحت هەیە..!
 ئەویش بەدەم ودوویەكی نیمچە توورەوە پێی وتم:
 – هەتیووی رەزا قورس ،مام نوحی چی وتەڕەماشی چی؟ من نەجمەدینی مەلام..
 دامە قاقای پێكەنین ووتم:
 – چَونە ئێستا قاپێك عەتری نافیعت بوَ بهێنم؟!
 دیار بوو ،نەختێ بەم قسەیەم وورەی هاتەوەبەر ودڵی خوَش بوو،كە دیارە من چاكی دەناسم ،بوَیە وتی:
 – بوَ ئیستایش عەتری نافیع هەر ماوە؟!
 – -هوَهوَ ..سلێمانی ئیستا هەموو عەتری نافیع خانەیە. ئەوەتا لەو بەرەوە ،بەرامبەرت،(دەستم درێژكرد بوَ بەرامبەر كە دەكاتە یانەی فەرمانبەران)،ئەوەتا ئەوە نادی موَزەفینە..
 ئەویش بە سەر سوورمانەوە وتی:
 – بوَ هێشتا ماوە؟ئەو نادیەی كە (فایەقە فەنی )موریدی بوو؟
 – بەڵێ ،روَژانە جمەی دێت..
 بە حەپەساویەوە وەڵامی دایەوە:
 -بوَ ئەوەنە عارەق خوَر زوَربوون لەم عەسرەدا..
 لەو دەمە كابرایەكی سەرو پوَتاڵاك گەرمیانی خوَی كرد بەناو دەمەتەقێیكەدا و وتی:
 -ئەوەندە عارەق خوَر زوَر بوون لەم عەسرەدا ،
 بووە بە شەڕی نێرەكەر لەم شارەدا. 
 منیش توَزێك لێ ى توورە بووم و وتم:
 – مامە شیًخ رەزا شیعرەكەی خوَت مەگوَرە كە دەڵێ ی:
 ئەوەندە شاعیر زوَر بووە لەم عەسرەدا
 بووەتە شەڕی نێرەكەر لەم حوجرەدا..
 ئەویش پێكەنی و بە خوَبادانێكەوە هەڵیدایی:
 -بوَ ئیستاش هەروایە؟
 منیش ووتم :
 -ئوَ هوَهوَ..خراپتر،كورد نیوەی بوەتە شاعیر ،ئە گەر نەڵێم هەموی!
 بە پێكەنینەوە ئاوری دایەوە لە كەسێك لەبەر لێڵایەكە لەمنەوە دیار نەبوو ،پێ ی ووت:
 -وەرە ،شێخ (مەحوی) ،بزانە ئەم گەنجە قوَزە چی دەڵێ..
 شكوور هوشیاری ..ها..؟..كەی لە وەختی ئێمە ئەم هەموو نێرەكەرە هەبو؟ هەبوو نەبوو توَو،قادر وكوردی ونالی ومەولەوی و سێ كوچكەی بابان..ها..؟.
 گوێم لە دەنگێك بوو بە توورەییەوە هەڵیدایی:
 -ها شێخ رەزا ناوی منت هێنا؟ خوَ منیش شوكری فەزڵی نیم..ها..؟
 ئەویش بە شێوە گاڵتەیەكەوە وەڵامی دایەوە:
 -ئێ شێخەكەی خاك وخوَڵ ودوَستە شەوانەكەی (مەستوورە خان) خوَ خراپم نەوتووە..ئەڵێم لە سلێمانی لە توَو سالم وكوردی كێ ی تر شاعیر بوون ،لەگەڵ شێخ مەحوی..!
 منیش پێم ووت:
 -مامە مەحوی ،دنیاكەی ئیستا بووەتە  خەرابات ،لە داخی زوَر شت،نەك دنیاكەی ئەوسای ئێوە…
 لەولاوە شێخ رەزا هەڵیدایە:
 بە بیرم دێ كە سلەیمانی دار ولمولكی بابان بوو،
 نە محكوومی عەجەم،نە سوخرەكێشی ئالی عوسمان بوو..
 منیش وشەی (تڕحێو) لەدەمم دەرچوو ،كە پێم ووت:
 -بەڵام ئیستا دارولمولكی كەس نیە..!
  شێخ رەزا بە سەرسوورمانەوە پرسی:
 -بوَ..؟
 -ئییییتر..!
 كوَمەڵێ زەلام لە نێو لێڵاییەكەوە پەیا بوون ولێم كوَبوونەوە،هەموو پێكەوە ووتیان
 -بوَوَوَوَ…؟
 -لەبەر…لەبەر..
 ئیدی نەموێرا قسەكەم تەواو كەم ووتم:
 -برادەرینە وەزیفە ناسكە..
 هەموو بەیەك دەنگ ووتیان:
 -چ ناسكە؟
 منیش وتم:
 -برادەرینە ،من مەئمووری حكوومەتم،قسە بكەم فنیشم ئەكەن..
 لەولاوە یەكێك لەنێو لێڵاییەكەوە هەڵیدایی:
 وا رێگاتان لێ دەبەسترێ عێڵاتی جاف وبڵباس
 ئەگەر مردوون لەگەرمان مەممنوعە بچنە كوێستان
 لەولاوە نالی هەڵیدایی ووتی:
 -حاجی قادریش كوردایەتی هەستاوە!!
 شێخ رەزا وتی:
 -بەس نیە شوێنێكی دیكەی هەڵنەساوە..!
 نەجمەدینی مەلا بە پێكەنینەوە بوَی سەندەوە:
 -لێ ی مەترسێ ،چونكی بووخچەی نەكراوەیە..!
 هەموویان دایانە قاقای پێكەنین،حاجی قادر تووڕە بوو، بوَیە ووتی:
 -من لەداخی دەسەڵاتی كوردی سەری خوَم هەڵگرت ،بوَیە بە بووخچەی نەكراوە لە دوورە ووڵات سەرم نایەوە.!!
 ناڵی وتی:
 -بوَ ئەو ووڵاتەی كە شێخ رەزا بە ئەفسەرەكەی وتبوو:سوارەی یان مەدفەعی ،مەعاشەكەت چەندە..
 دیسان هەموویان دایانە قاقای پێكەنین،بوَیە شێخیش خوَی دایە قاقای پێكەنین چونكی زانی مەبەستیان چیە،ووتیان:
 -بەڵێ…بەڵێ..
 حاجی قادر ،دیار بوو كە لێم نزیك بوەوە وپێ ی وتم:
 -ئەدی كوری چاك پێت نەگووتین ،لوَ سلێمانی وەكو جاران دار ولمولكی بابان نیە؟!
 بە شپرزەیی ئاوری ئەم لاو ئەو لای خوَم دایەوەو دەستم كرد بە دروَكردن بوَی و وتم:
 -وەڵا باوكم ،ئەلحەمدولیلا،ئاشتی وئاساییش لە شاردا بەر قەرارە ،شكور گەندەڵی نیە،كەس ماڵی میللەت نادزێت ونایخوات و حەبەلووشی ناكات،هەر چوار پارچەكەی كوردستان بوونەتەوە یەك وبە زمانێكی كوردی رەوان هەموو قسە دەكەین.لە خوا بەزیاد بێ تورك وعەجەم و عەرەب حەدییان چیە بە قەرەماندا بێن و ،دەست لە كاروباری دەوڵەتی یەكگرتووی كوردستان وەردەن،كورد هەر زوَریش لیێان بێ منەتە.بە خوا ئیستا زەندەقیان لە ئێمە چووە،لە خوا بەزیاد بێ كەس ناچێت لە ڕقی ئەوی دیكە ئەرتەش وسوپای بێگانە بهێننە سەر یەكتر.دووبەرەكی هەر باسی مەكە،دووبەرەكی هەر باویشی نەماوە،ئەوە جاشایەتی وسیخووڕی هەرباسی مەكەن! ئەوە كوَنە دەردێكی سەد ساڵی لەمەو پێشی كورد بوو ،دەمێكە نەماوە،نەوەی تازە نازانێ شكور جاش و سیخووریش واتای چیە!!
 ئیدی هەموویان بەو دروَانەی من گەشانەوەو ،ئاهی ئوَخەیان هەڵكێشا و دەستیان بە سەروریشی خوَیاندا هێنا..بەڵام تەماشام كرد لە نێو لێلاییەكە كەسێك هەڵكورماوەو هەنێسك دەدات ،هێندەم زانی (خانی) بەرەو رووی چوو،بە سەریدا نووشتایەوە وپێ ی ووت:
 -یەڵە گیان،ئەوا بوَ كزی ودووری لە ئێمە؟ئەوە گوێت لێ نەبوو ،ئەو كوڕە قوَزە دەیووت شكور هەر چوار پارچەكەی كوردستان یەكی گرتوە بە یەك زمان وبە یەك دیالكتیك هەموو دەئاخاڤن..سەرەك كوَمارەكەمان عەرەب ووجێگرەكەی توركە و سەرەك وەزیرانیشی عەجەمە؟!! ئیدی چت دەڤی؟.
 تێگەیشتم ئەو(یەڵە گیانە) خانی مەبەستی بوو ،دەرهێنەری گەورەی سینەمای كورد بوو لە توركیا(یڵماز گونای).ئیدی منیش كزەم لێوە هات بوَی.چونكی ئو دروَییەی كردبووم بە ئەحمەدی خانی قووت درابوو،ئەویش (گونای) بە سەزمانی پێ خەڵەتاندبوو.
 بەڵام لە ناكاو،كابرایەكی هەرە پەرپووتیان وریش وقژ درێژ وەكو ئەوەی دەروێشانی كورد و دەستێكی خستە كورت كەلەكەی  بە سەرمانەراندی وتی:
 – ئەرێ توَ پێم ناڵێ ی بوَ ئەو هەموو شیعرەی منیان  شێواندوە و كردوویانە بە زاراوەی سلێمانی..ها..؟
 منیش زانیم شاعیرە دێوانەكەی شێتی (شەم)ی جافانە ،پێم وت:
 -دێوانە گیان ،ئەم كوردە لە چ دەردێكایەو جەنابت لەچ دەردێكای…ئەوە لە پیرەمێرد پرسە ،گەر لە جەهەنەم یان لە جەنەت هاتە خزمەتت..
 دیسان بە توورەییەوە وتی:
 -پیرەمێرد ،كێ یە؟.
  منیش وتم:
 -حاجی توَفیق! شاعیر بوو، بەخوای گەورە ئەو نەبووایە ناوی توَ لە كوللەكەی تەریشدا نابوو.ئەوتا ماموَستا كەریم كابان وبرا شەهیدەكەی قادر كابان،دووجوانترین گوَرانیان هەیە شیعری توَن..(ئەی شەمی شەوان)و(یاران وەسیەتم).ئەگینا كێ بەو لەهجەی گوَرانەوە توَی دەناسی! مژدەت بدەمێ..
 بە تووڕەییەوە وتی:
 -چیە؟
 -گوَرەكەت لەگەڵ شەم ی ئاموَزات وا لە رێگەی خێڵانە،نەگبەت..
 ئیدی بێ دەنگ بوو ،وكشایەوە..یەكێكی دیكە لەولاوە هەڵیدایێ،ریش درێژیّكی كزومات  وهەر وورێنەی دەكرد ،ناڵی وتی:
 -ئەو ئاگای لە محموودی بێزەواد نیە.دنیا برووخێ باكی نیە،ئەو دڵی لە لای عنبەر خاتوونەكەیەتی..توَ بڵێ ی تاوەگوَزی وەكو خوَی مابێت؟.
 ئەمە پرسیارێك بوو شێخ رەزا كردی..منیش وتم:
 -هەزاران تاوەگوَزی بە سوورەتی ئەنفالێك خاپوور كران،با مەولەویش لەزیكرو فیكری خوَی بێ..
  مەولەوی لەولاوە هەڵیداێی:
 -ئەوانە كافرن ونەوەی ئەبو جەهلن …
 منیش وتم :
 – نەخێر،شێخەكەی تاوەگوَزی تاسەر ئێسقان ئیسلامن و خویان بە نەوەی پێغەمبەر دەزانن.ئەگینا سوورەتی ئەنفالیان نەدەكردە پێش قەرەوڵی ئەو هەموو  كاولكاریانەی كوردستان!
 – وەڵا نازانم سەر رووت چی بڵێم..!
 نالی هاتە پێشەوەو لێ ی پرسیم:
 -ئەرێ ،كابرا گەرچی ناوت نازانم ،ئەرێ ئیستا حاڵی شێخ هەباس وكانی ئاسكان چوَنن؟
 منیش پێم وت:
 -قوربان لە شێخ هەباس وكانی ئاسكان
 رێوی راوەكە لە جێگەی شێران..
 -ئەی چی لێ هات مەردانی وەكو نەوەی شێخ مارف وئەورەحمانی بابان؟
 منیش وتم:
 -قوربان،ئەوە پێش راپەرین بوو!
 بەسەر سوڕمانەوە وتی:
 -كام راپەرین؟راپەرینەكەی پاشای كوَرە یان ئەوەی خانی لەپ زێڕین دژی سەفەویەكان؟
   -نەخێر ،قوربان،راپەرینێك روویدا لەم وڵاتە،چەند ساڵێك بەر لە ئیستا ،رایانماڵی تەخت وتاراجی حوشتر سوارەكان..
 -بوَ هێشتا عەرەب لەم دەوروبەرە هەر ماوون؟! ئەی تورك وعەجەم چییان لێهات؟
 وتم:
 -قوربان هێشتا ئەوان سەردان وئێمەش دەسبەسەر..
 حاجی قادر هاتە پێشەوە و وتی:
 -بوَ هێشتا پەیایان نەكردوە ئەسباب وتفاقی جەنگ،لە توَپ و تەیارە؟!
 -نەخێر ،ئەگەریش هەمانبووبێ ئاوەدیمان كردوە..
 – بوَ كوێ؟!
 – بوَ ئێران وروَم.
 شێخ رەزا وتی:
 – قەسەم بەوەی درووستی كردوین
 منیش خێرا  بەرپەرچم دایەوەو وتم:
 – قەسەم بەكێ؟!
 – بەوەی دروستی كردوین!!
 منیش بەگاڵتەجاریەوە وەڵامم دایەوە و وتم:
 -ئەزانی كێ ئێوەی دروست كردوە؟
 شێخ رەزا بە هەندێ توورەییەوە وتی:
 -بەڵێ ..خوای بانی سەر..!
 منیش وتم :
 -ئامەنتو..بەڵام یاشێخ ئەزانی كێ ئێوەی دروست كردوە؟
 تووڕە بوو:
 – هەتیوەی دەم رووت ئەوەندە فڵتە فڵت مەكە وتم،خوای بانی سەروببرێتەوە..
 منیش وتم:
 -دەسا وەڵا كابرایەكی هونەرمەندی كوَتەڵتاشی وەكو زایر سدیق ئێوەی درووست كردوە، ئەگەر خوای بانی سەر ئادەمی لە خوَڵ وقوڕ درووست كرد ،بەڵام ئەم زایر سدیقە ئێوەی لە گەچ وبوَرەك درووست كردوە..
 نالی لەولاوە توورە بوو:
 -چوَن؟
 ئێ خوَ ئێوە ئیستا بەروَح زیندو نین ،ئێوە دەمێ ساڵە مردوون،بەڵام زایر ئێوەی كردووەتە كوَتەڵ و لەم باخە روَژانە پر لە كچە دایناون..
 نەجمەدین مەلا بەسەر سوورمانەوە وتی:
 -ئەڵێم خوایە هەموومان لووتمان وەكو یەك وایە..
 لەو سەرەوەیش شەرەفخانی بەدلیسی هەرخەریكی نووسین بوو،شێخ رەزا وتی:
 -ئەم ماڵوێرانە هەرخەریكی مێژوو نووسینە..
 منیش پێم ووت:
 -كام مێژوو؟ئەو مێژووەی هەمیشە بەكوَڵی كەرەوەیە؟
 لەناكاو شەرەفخان لەسەرمان ئامادە بوو،دیار بوو گوێ ی لەو قسەیەی من بوو بوَیە وتی:
 -بوَ خێرە وا بەسەر پشتی كەرەوەیە ؟
 – لە ترسی ئەوەی نەیدزن.
 ئیدی دوای ئەم دەمەتەقێیە هیچم لەبیر نەما،دیار بوو لەبەرەبەیانێكی درەنگدا لەبەر سەرما بە ئاگا هاتبووم وئەو ناوەم بە جێهێشتبوو.تازە خوَركەوتبوو،هاتمەوە بوَ ناو بازار،هەركە بەلای باخی گشتی دا رەت بووم ،دیتم عەشاماتێكی ئێجگار گەورە وگران ئەو ناوەی تەنی بوو.كاتێ بە تەنیشت ئەو خەڵكە دوَش داماوو لێو بە بارەوە رەت دەبووم،ئەوەی دەیانووت سەیر بوو،یەكێك بەوی دیكەی دەووت:
 -باشە ئەم كوَتەڵانە بە كەڵكی چی دێن وا دەیدزن ،بوَ لابران..؟
 -بوَ بران ؟بوَ كوێ بران؟ 
   -باشە پەیكەری هەر چوار ئەفسەرەكەیش،خوَشناو ،قودسی،عیزەت،خەیرولا…
 یەكێك لەولاوە بە تەوەسەوە وتی:
 – دیارە ئەفسەریان كەمە،ناهەقیان ناگرین سەر لەنوێ سوپا دروست دەكەنەوە..!!
 لەپرٍ كەسێك بە هەڵە داوان و هات وهاوارەوە خوَی كرد بە ناو عەشاماتەكەدا ودەیووت:
 – هەرچی پەیكەری شار هەیە ئەم شەو هەمووی براوون یان دزراوون..ئەی روَ روَ وەی لێ لێ وەی لوَ لوَ…
 دەنگێ لە غەیبەوە بە سوَزەوە ئەم گوَرانیەی دەووت وكەس گوێ لێ نەبوو:
 نە مێژوو سنوورە
 ونە سنوور مێژووە
 لەو سنوورانە كەس خاوەنی خوَی نیە
 لەو سنوورانە كەس كەراماتی نیە
 تەنها پوَستاڵی ئوَردووەكانی دوژمن
 مێژووی من دەنووسنەوە
 لەو سنوورانە كەس خاوەنی نامووسی
 كیژانی خوَیشی نیە
 ئەو سنوورانە هەمووی مەرزن
 بوَ ئاودیو كردنی پەیكەری مێژوو
 بوَ ئاوەدیوكردنی پەیكەری ئابروو…
 *   *   *
 
 10/2007 سلێمانی
 
  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.