
كاره‌ساته له رابردوویه‌كی مردوو دا بۆ ئاینده‌ت بگه‌رێیت
كوڕێك خوێن له‌هه‌ستی ئه‌تكێت، به‌ڵام كێ ئه‌زانێت ده‌ردی ئه‌وین بهكوێی گه‌یاندوه؟
سڵاو گوڵ‌و گوڵاو
ئه‌مڕۆ ڕۆژی پشووم بوو، چوومه‌ده‌ره‌وه تاههوایهك بگۆڕم، ڕووم كردهپاركی ئازادی، ئه‌وه‌نده ساردبوو ئه‌ترسام خوێن لهدهمارهكانمدا بیبه‌ستێ، كه چی ئه‌و له‌شوێنی جارانی خۆیدا بهبولبوله(بهختخوێن)ه كه‌یه‌وه، له هه‌مان شوێنی جارانی خۆیدا وه‌ستابوو، وه‌ك دێوانه‌یه‌ك پاش سه‌دساڵ گه‌ڕابێته‌وه سه‌رزه‌مینی یادگاریهكانیو مه‌عشوقه‌كه‌ی بهێنێته‌وه به‌رچاوی، ده‌گریا. كه منی بینی وتی (ئاخ تۆ نازانی چه‌نده بیماروو به‌دبه‌ختم؟!) ئه‌ویش زۆر دڵی بهمن، ده‌كرێته‌وه. ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك وتی( خۆشه له‌وڵاته‌كه‌ی تۆدابیتو یه‌ك پێنج لیتری بخۆیته‌وه‌و ئه‌وه‌نده سه‌رخۆش بیت ته‌نیا بۆنان خواردن‌و چونه سه‌رئاو ئاگات له‌خۆت بمێنێ. نه‌ك له‌م وێرانه‌دا، له‌م وڵاته به‌خورافه ته‌نراوه‌ی، مه‌ی حه‌رام بێ‌و تلیاك خۆره‌كان كه‌سێك نه‌بێت له هه‌واڵی بیماریان بپرسێت. وه‌ك مردوویه‌كی ئازاد به‌شه‌قام‌و پارك‌و كۆڵانه‌كاندا بسوڕێنه‌وه،لێره ته‌نیا مردووه‌كان به‌ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه،بۆ ناگه‌ڕێیته‌وه كیشوه‌ری خۆت؟ تۆ چی ئه‌كه‌یت له‌م وڵاته بێگیانو مردووه‌دا؟!)
وتم (هه‌رشوێنێك ده‌رفه‌تی هه‌ناسه هه‌ڵكێشانی پێ نه‌دایت ،به‌خته‌وه‌ری لێزه‌وت كردیت، له ناخهوههاڕیتی به‌سه‌ر یه‌كا، دڵت لێی ئه‌شكێ، با ئه‌و شوێنه‌ش نیشتمانیشت بێت. شوێنێك خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازادیت لێزه‌وت كه‌ن، شه‌ق له ئیحساست هه‌ڵبده‌ن، چ جیاوازیه‌كی هه‌یه، له‌گه‌ڵ غوربه‌تدا؟؟ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی سه‌رقاڵی سه‌رۆكه به‌ناز پهروهردهكانیبێت. خوێن به‌خۆڕای به‌خاك ئه‌درێت، ئه‌وه‌ی له سه‌رخوێنی ڕابردووی، ڕه‌نجی ڕابردووی پاره‌و سامان كهڵهكهئهكات، سوكایه‌تی به‌پیرۆزیه‌كانی خۆی ئه‌كات، گاڵته به‌ڕه‌نجی خۆی ئه‌كات، كه سێكه زهڕیهك ئیمانی بهوقسانهنیه له نمونه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمان‌و خزمه‌تی خه‌ڵك‌و هیتد….له‌ملاو ئهولائهیكات. ئه‌نجا چ خێرێكی هه‌یه بۆمن، شوێنێك به‌ڕه‌زاله‌ت ڕاوت نێـت؟ چۆن دڵت لێی ناشكێت، مرۆڤ ناگه‌ڕێته‌وه شوێنێك له پێناو هیچدا ئازار ئه‌چێژێت. مردن له غوربه‌تا خۆشتره تاله سهرزهمینێكا ڕهزیلت كه‌ن خه‌مت بووه ڕه‌زیل نه‌كرێ.)
پیاوێكی تا بڵێی، له ناخه‌وه كۆڵه‌واره شه‌هره‌زاد، ئه‌و نه‌گۆشت ئهخواتو نه‌دڵی باڵنده‌یه‌كیش ئه‌شكێنێ، له‌گه‌ڵ بولبوله جادووكارهكهیدا له‌عاشقێكی هه‌زار ساڵهئهچن، هه‌ریه‌كێكیان ئه‌یه‌وێت ڕۆحی له‌پێناوی ئه‌ویتردا ببه‌خشێت. له ناو ئه‌م شاره تا بووتیهدا هه‌زاران مردووی جوان ئه‌جوڵێت، یه‌كێك له‌و مردووه جوانانه شه‌هره‌زاده. جارێك بینیم لاسایی بولبوله‌كه‌ی ئه‌كرده‌وه، وه‌ك ئه‌و ئه‌یخوێند، به‌ڵام پێ ئه‌چوو بولبوله كه‌ی به‌هۆی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی، له‌گه‌ڵ به‌رخوردی كردبوو له‌بیر چوبێت باڵنده‌یه. پێده چوو له‌وكاته‌وه سه‌ری له‌ناو هێلكه‌دا ده‌رهێنابێت له ناو له‌پی شه‌هره‌زاد دا هه‌ستی به‌نازی دایكایه‌تی كردبێ. شه‌هره‌زاد دایكی خه‌ڵكی تارانه‌و باوكی خه‌ڵكی كابووڵه، سیمای زۆر له چینیه‌كان ئه‌چێت، قژێكی ڕه‌شی خاوی پێوه‌یه‌و دووچاوی بچووك. زۆر جار بهگاڵتهوهپێی ئه‌ڵیم ههبێو نه‌بێ تۆ خزمایهتیهكت، له‌گه‌ڵ (جاكیشان)دا هه‌یه، یا خاڵۆ زای ئه‌وی، یا پورزای ئه‌وی. ئه‌و به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌ڵێت: وابووایه خه‌ریكی فیلم سازی ئه‌بووم، چیم دابوو به‌سه‌ر ئه‌م سواڵه مووحتهرهمانهوه. ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی فاڵچیهكانی تره‌وه، پێی گوناهه بهدیوانهكهی (حافڤ) فاڵ بگرێته‌وه‌و له به‌رابه‌ر ههرفاڵێكدا نزیكه سێ دیناری عێراقی وه‌رده‌گرێت. هێڵی ناولهپو فاڵی چینی و هندی و چه‌ند جۆرێكی تر ئه‌زانێت. ئه‌و زۆر جار به‌خۆی ده‌ڵێت: خانه خراپ شه‌هره‌زاد له حه‌وت ئاسمان ئه‌ستێره‌یه‌كی نیه. ئه‌و كوڕێكه پڕاو پڕی وشه كووردیهكه (ته‌ركه دنیا) یه. ئه‌م كوڕه دووای ئه‌وه‌ی باوكی له كابووڵه‌وه دێت كچه تارانیهك ده‌خوازێت، ئه‌بێته خاوه‌نی كوڕوكچێك. شه‌هره‌زاد و له‌یلا. له‌یلا دووساڵ لهشههرهزاد بچوكتره‌و له حه‌ڤده سالیدا ئه‌چێت ماڵ‌و حاڵی خۆی و شه‌هره‌زادیش عاشقی یه‌كێ له هاوپۆله‌كانی خۆی ئه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كلتوره داڕزیوه ڕۆژ ههڵاتیهی كه دیوار له نێوان هه‌موو دووكهسێكدا دروست ئه‌كات، پێی ئه‌ڵێن تۆ ئهسڵو فه‌سڵی باوكت نادیاره، بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه‌نیت كچی ئێمه ببێته هاوسه‌ری تۆ. ئهمهماڵی باوكی (ئه‌فسانه)پێیان وتبوو. ئه‌و كچه وێنه كێشه‌ی شه‌هره‌زاد خۆی له به‌رمبه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌ودا بهدهستو پێ سپی زانیبوو. بۆیه ده‌ستی دابویه شیعر نوسن، تابه وشه ئه‌ویش وێنه‌ی ئه‌فسانه بكێشێت.
ڕوئیا ….مرۆڤ له‌م شاره‌دا لهپاساریهك ئه‌چێت لهتهلهزیدا هێلانه‌ی كردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مشاره ئه‌ده‌ب دۆسته سیحرێكی موگناتیسی تێدایه، مرۆڤ به‌ره‌و خۆی ڕاده‌كێشێت. من هونه‌رو ئهدهبهكهیم زۆر خۆش ده‌وێت، ئه‌مه‌ش سروشتی ئهوشارانهیه مرۆڤ هه‌ركه قاچێكی كهوتهناوی ،ناتوانێت به‌شێك له‌ڕۆحی له‌وێدا جێنه‌هێڵێت و جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ردانی. به‌ڵام مرۆڤ هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ غه‌ریبیدا دۆست بێت تاكهڕقی ئه‌و، حه‌سره‌تی ئه‌و، ئه‌وه‌یه له غوربه‌تدا نه‌مرێت. داخی غه‌ریبان مردنه له لهغهریبیا. بمبوره ده‌مویست بڵێم: دوای ئه‌وه‌ی شه‌هره‌زاد نه‌ئه‌وه‌ی دایكی تارانیه‌و نه‌ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا له‌دایك ببوه، نایكاته كوڕی ئه‌مشاره و به‌هۆی شێوه‌ی ده‌مووچاوییه‌وه، وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌كی بێ ئهسڵوفهسڵ لێی ئه‌ڕوانن، ئه‌یانه‌وێت له‌ئه‌فسانه بێبهریكهن.بۆیه بڕیارئه‌دات سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت، بۆ توركیا. من پێم وت(شه‌هره‌زاد )،واته كوڕی شار چۆن ئه‌بێت به‌شاره‌كه‌ی غه‌ریب بێت و جێی بێڵێت، ئه‌و ئه‌یوت( ئه‌مه په‌یوه‌ندی نیه به ناوهكهمهوه په‌یوه‌ندی بهدهمووچاوه غه‌ریبه كه مهوهههیه). شه‌هره‌زاد چوار ساڵ له‌توركیا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات،به‌ڵام ئه‌فسانه تكای تیائه‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌و درێژه به‌خوێندنه‌كه‌ی بدات، به‌ڵكو ئه‌ویش ماڵی باوكی ڕازیبكات. شه‌هره‌زاد ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌چێته زانكۆ، به‌ڵام ئیدی ئه‌فسانه لهوێنیهو خاوه‌نی بڕوانامه‌یه، ئه‌گه‌رچی له دڵه‌وه ئاواته خوازه، ئه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌و دامه‌زراوه، به‌ڵام جێگای چۆڵی ئه‌و و یادگاره‌كانی ڕۆژانی عاشقی دڵی ده‌رزی ئاژه‌ن ئه‌كه‌ن، جارێكی تر سه‌ری پێئهكهنهوه به‌ماڵی ئه‌فسانه‌دا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم كه دواهه‌مین جار خانه‌واده‌كه‌ی ناردبوو سووك‌و ڕزیلیان كردبوون. باوكی ئه‌فسانه ئه‌زانێت، گه‌ر ئه‌فسانه نه‌بێت به‌ژنی ئه‌م كابرا قیرسچمه ئه‌وا كاره‌ساتێك بۆكچه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌یه و دورنیه كچه‌كه‌شی خۆی بكوژێت. بۆیه چه‌ند مه‌رجێكی قورسیان بۆ دائه‌نێت، بنه‌ماڵه به‌دبه‌خته‌كه‌ی شه‌هره‌زاد،ماڵی له‌یلای خوشكی و باوكی دارونه‌داریان بۆ ئه‌فسانه خه‌رج ئهكهنو قه‌رزێكی زۆریش دێته سه‌رشانیان. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له‌وه‌ها حالێكدا ئه‌فسانه، نه‌ك هه‌ر خۆشحاڵ نیه چه‌ند جارێكیش ئه‌بێته كێشه‌یان و سه‌رئه‌نجام ڕازی ئه‌بێت. شه‌هره‌زاد خۆی بۆ جوانترین ڕۆژی ئاماده‌ئه‌كات. له‌گه‌ڵ دایكی و له‌یلادا ئه‌یان گه‌یه‌ننه ئارایشگاو چاوه‌ڕێیان ئه‌كات وپێكه‌وه ئه‌ڕۆن، به‌ڵام كاتێك له‌و خهوهخۆشهی چه‌ندساڵ عاشقی خه‌به‌ری ئه‌بێـه‌وه، له ڕوو داوێكی دڵپڕوكێندا، دایكی و له‌یلاو ئهفسانو لێخوڕی ماشێنهكهش تیاچوون،كاتێك چاوئهكاتهوه ئه‌بینێ له شیرنترین ڕۆژی ته‌مه‌نیدا، دووماشێن بهریهكتری كه‌وتون، خوشك‌و دایكی و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو لێخوڕدا له‌خوێنی خۆیاندا شه‌ڵاڵ بوون، خه‌ریكه گیانیان ده‌رئه‌چێت. وه‌ك خوی ئه‌یوت (به‌موعجیزه ڕزگاری نه‌بووه خودا ئه‌وی هێلاوهتهوه بۆ به‌دبه‌ختی دنیا)دوای ئه‌وه له نه‌خۆشخانه دێته‌ده‌ره‌وه ئه‌بینێ باوكی له‌ماڵه‌وه ده‌نگی تێك چووه‌و بهبهنوزهیهكی خنكاو قسه‌ده‌كات‌و به‌ئاسته‌م ده‌نگی ده‌بیسترێت. ئه‌و هه‌رگیز بۆ ئهوهنهچووبوو دڵپڕوكێنترینو تاقهتبهرترین كاره‌سات له شیرین‌ترین ڕۆژی ته‌مه‌نیدا ڕووبدات.
كاتێك ئه‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ئه‌فسانه‌و دایكی و خوشكه‌كه‌ی ئه‌بینێ باوكی ئه‌فسانه له‌وێ ئه‌گری و داوا له‌خودا ئه‌كات، بیبه‌خشێت. دنیا بێوه‌فایه ڕوئیا…… سه‌یری دڵ‌و ده‌رونی مرۆڤه‌كان ناكات. هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن دوای ئه‌وه‌ی هیچ ئومێدێكیان نه‌ما له‌خودا ئه‌پاڕێنه‌وه بیان به‌خشێت،به‌ڵام له وه‌ها حاڵێك دا تۆ بڵێی خودا به‌ته‌نگ وه‌ها كهسانێكهوهبێت؟! ته‌نها له‌ساتی ترس‌و مردن‌دا خودایان دێته‌وه‌بیر؟! ڕوئیا…..ئه‌و برینانه‌ی عه‌شق له‌سه‌ر دڵت جێی دێڵێت دوای مردنیش خوێنیان لێدێ. شه‌هره‌زاد چه‌ندجار هه‌وڵ ئه‌دات شه‌وانه له گۆڕستانه‌كه بمێنێته‌وه ناهێڵن. به‌ڵام ئه‌و له ڕۆژی پرسه‌ی ئه‌فسانه‌وه مردبوو، مردوویه‌ك بوو، نه‌زه‌وی هه‌ڵی لوشی بوو نه‌خاك قوتی دابوو، ئه‌و له‌ناو نائومێدی دڵی خۆیدا بێده‌نگ مردبوو، مرد بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ناڕه‌حه‌ت تكاو، دراوسێیهكیش لافیته‌ی بۆ هه‌ڵبواسێت و پرسه‌ی بۆدابنێ. لهكهسوو كاره‌كه‌ی زیاتر بۆئه‌و دووكه‌سه ده‌گریا له‌و ڕۆژه‌دا تیا چوو بوون.
شه‌هره‌زاد، به جۆرێك ده‌گریا، ڕۆحێكی زامدار له‌چاوه‌كانیا خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕۆیی. وتم(ژیان كاره‌ساته‌و مرۆژ پێویسته به‌رگه‌ی بگرێت تۆش باشتره له خه‌می ئاینده تابیت، نه‌ك ڕابردووت به‌م جۆره بڕوا تخۆت ئه‌كوژیت)
.وتم (فاڵیكم بۆبگرهوه) به‌ده‌ست بولبوله‌كه‌ی تێگه‌یاندو كاغه‌زێكی ده‌رهێنا، له سه‌ری نوسرابوو(تۆ چهندهبهختهوهری دنیا به‌دڵی خۆتت، له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌ڵام ده‌بێـت به‌رگه‌ی هه‌ندێك ئازار بگری) وتم دیسانیش میهرهبانیودڵخۆشی به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشیت.سه‌یرێكی ناولهپیشم بكهبزانه خوداچی تیانوسیوه؟ بهپێكهنینهوهوتی (تۆ باوه‌ڕت به‌هیچ نیه‌و هه‌موو شتێكم پێ ئه‌كه‌یت) وتم: ته‌نیا له‌بنی فنجانهیهكدا چاره‌نوسی من ده‌رئه‌كه‌وێت، له ناوخوێندا فاڵی پێگیرابێتهوه.
ماڵئاوای لێكردم. ووتی حه‌زئه‌كه‌م بتبینمه‌وه.
بانگی كردم‌و پاره‌ی فاڵهكهی پێدامه‌وه‌و، وتی: بیرت نه‌چێت سه‌رم لێنه‌ده‌ی دڵم بۆت ته‌نگ ده‌بێت.
وتم:به‌ڵین بێت سه‌رت لێبده‌مه‌وه.