Skip to Content

Tuesday, July 5th, 2022

خۆپیشاندانی چینایه‌تی له‌به‌ریتانیا

Closed
by October 27, 2010 گشتی

له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئیتحادیه ‌کرێکاریه‌کانی (RMT, NUT, FBU, CWU ) له‌به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 23/10/2010 خۆپیشاندانێک سازدرا که‌زۆرێک له‌ئیتحادیه‌ کرێکاری و حزبه‌ چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به‌شداریان تێدا کرد،  ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ که‌له‌‌ناوه‌ندی ‌‌شاری له‌نده‌ن و به‌ڕێپێوان ده‌ستی پێکردو له‌شوێنی کۆبونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ڕابه‌رانی ئیتحادیه‌ کرێکاریه‌کان قسه‌وباسیان کرد، که‌له‌نێویاندا بۆب کرۆ له‌ڕابه‌رانی ئیتحادیه‌ی RMT و چه‌ندین ڕابه‌رانی تر، ‌له‌قسه‌کانیاندا هۆی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ و مانگرتنی هه‌ر ئه‌مڕۆی کرێکارانی ئاگرکوژێنه‌وه‌یان تا 6ی ئێواره‌ ڕاگه‌یاند، ئیشاره‌یان دابه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێڕشێک که‌ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستی پێکردوه‌ بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگاو به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر چینی کرێکار، هێرشێکی ترسناک و فراوانه‌ بۆسه‌ر هه‌موو چینی کرێکارو کۆمه‌ڵگاو که‌هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌ژنان و قوتابیان و… ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که‌ئه‌مه‌ هێڕشێکه‌ که‌سه‌رچه‌م کۆمه‌ڵگاو به‌تایبه‌ت چینی کرێکار ده‌بێت پێی ووشیارو ئاگا بن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌چینی کرێکار له‌هه‌موو به‌شه‌ جیاجیاکان و به‌ئیتحادیه‌ کرێکاریه‌کان و به‌شه‌کانی تری وه‌ک قوتابیان ده‌بێت یه‌کگرتوانه‌و یه‌ک ده‌ست بێنه‌مه‌یدان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیادا…که‌ده‌یه‌وێت مناڵان له‌خوێندن و پێداویستیه‌کانیان مه‌حروم بکات…
له‌قسه‌کانی ئه‌م رابه‌رانه‌ی ئیتحادیه‌کاندا ئیشاره‌ به‌ده‌وری ئیتحادیه‌ی TUC یه‌کێک له‌گه‌وره‌ ئیتحادیه‌کانی به‌ریتانیا کرا، که‌له‌کاتی مانگرتنه‌کانی کرێکارانی ڕایگاوبان و قیتاردا که‌مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامیاندا، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌ست له‌ده‌رکردنی کرێكارانی قیتار هه‌ڵنه‌گرێ ئه‌وا ناره‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نن، ووتیان ئه‌م ئیتحادیه‌ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بێت…
ئه‌وه‌ی له‌م خۆپیشاندانه‌و شیعار‌و دروشم و قسه‌ی ڕابه‌ر‌انی ئیتحادیه‌ کرێکاریه‌کاندا ده‌رکه‌وت و به‌رچه‌سته‌بوو خواست و دواکاری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌‌ کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان بوو که‌چینی کرێکار ده‌بێته‌ خاوه‌نی و به‌رگری لێده‌کات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی که‌ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کانی کۆنسێرڤه‌تیف و لیبراڵ دیموکرات، ده‌ستیان پێلردوه‌، که‌ نوێنه‌رایه‌تی چینی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران و بانکه‌کانیان ده‌که‌ن، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هاوکاتی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌‌ چینایه‌تیه‌ چه‌ند ملیۆنیه‌ مه‌زنه‌که‌ی فه‌ره‌نسایه‌ که‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژاندوه‌و کرێکاران له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داراندا هاتونه‌ته‌ مه‌یدان و شه‌ڕی چینایه‌تی خۆیان و ئاینده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن.
په‌یامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ناره‌زایه‌تیه‌ی کرێکارانی به‌ریتانیا ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ نمایشێکی بچوک بوو،‌ که‌به‌دوڵه‌تی سه‌رمایه‌دارنی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆکدا هاتنه‌مه‌یدانێکی ئاگاهانه‌ی کرێکارانه‌ به‌وه‌ی که‌ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکارانی خه‌ڵكی مه‌حرومی کۆمه‌ڵگا ناکه‌ن و ئه‌م لێگرتنه‌وه‌و بێکاریه‌ی که‌ده‌ستی پێکردوه سه‌ره‌تای هێڕشێکی گه‌وره‌یه‌‌ بۆ رزگارکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران و بۆڕژوازیه‌کان‌ که‌ ئه‌زمه‌یه‌کی قوڵ یه‌خه‌ی پێگرتوون و ده‌یانه‌وێت خۆیانی لێ ڕزگار بکه‌ن و به‌سه‌ر چینی کرێکاردا بیشکێننه‌وه‌. په‌یامی ڕابه‌رانی ئه‌م ئیتحادیه کرێکاریانه‌ به‌ڕۆشنی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کده‌ستی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داراند له‌هێرشیان بۆسه‌ر چینی کرێکار، داوای هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکار و هه‌موو ئیتحادیه‌ی به‌شه‌جۆراوجۆره‌کانی سه‌رتاسه‌ر به‌ یه‌کگرتوویی و  پێکه‌وه ‌ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای کاری هاتنه‌مه‌یدانی سه‌رتاسه‌ری و یه‌کگرتوویی کرێکاران بێت له‌به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و هه‌تا له‌داواکانیاندا به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌ن، ئه‌وا بۆ پارێزگاری له‌سه‌رکه‌وته‌نه‌‌که‌یان و ئیدامه‌دانی پێویستیان به‌حزبی چینایه‌تی کرێکاران حزبی کرێکاران و ڕابه‌رانی کۆمۆنیست هه‌یه.‌
جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ناره‌زایه‌تیه‌یان کرد.

Previous
Next