
سۆران له نێوان عه‌قڵییه‌تی شاربوون و عه‌قڵییه‌تی خێڵه‌كیدا
هه‌موومان بیر له گۆرینی جیهان ئه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام بیر له گۆرینی خۆمان ناكه‌ینه‌وه” تۆڵستۆ
ژیانی شار فه‌رهه‌نگێكی جیاواز به خۆی هه‌یه، وه‌كو سروشت، شێوه، كو‌لتور، میژووه‌كه‌شی كه خه‌ڵكی شار به‌رهه‌می دێنن. تاكه‌كانی شار به‌رپرسن له به‌رامبه‌ر به‌شێك له سیما‌و ڕواڵه‌تی شار. جوانكردنی وێنای شار زاده و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌مه. بیركردنه‌وه به عه‌قڵێكی ژیاری له مه‌ودایه‌كدا ئه‌توانێت شار به‌رهه‌م بێنیت و شار، به‌مانای وشه درووست بكات. له سه‌ره‌تای فراوان بوونیه‌وه شارۆچكه‌ی سۆران وه‌كو پێویست به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیی و شارستانیانه نه‌خشه‌ڕێژیی بۆ نه‌كراوه. تاكو وێنایه‌كی جوان به‌م شاره ببه‌خشێت، به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌می فراوان بووه. به‌شی زۆری تاكه‌كانی ئه‌م شاره له دۆخێك‌دا ئه‌ژین كه ناتوانن به‌عه‌قڵی شار بیربكه‌نه‌وه.ئه‌مه‌ش له ناهۆشیاریی تاكه‌كان و نه‌بوونی شار په‌روه‌رییه كه ناتوانن خۆیان ڕابێن و مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیارانه له گه‌ڵ ژیانی شاردا بكه‌ن. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه تایبه‌ت نییه ته‌نها به شارێك یاخود ناوچه‌یه‌ك، به‌ڵكو شوێنه‌كانی تریش بێ به‌ش نین له‌م جۆره تاكانه، كه شار وێران ئه‌كه‌ن. ئه‌و سیما ناشرینانه‌ی كه هه‌میشه كوشته‌ی شار و ژیار‌و پێشكه‌وتنن، تارماییه‌كانی عه‌قڵی خێڵه به سه‌رجه‌سته‌ی شاردا، چونكه مه‌ودای عه‌قڵی خێڵ هێنده كورته له پانتایی ئه‌شكه‌وتێك تێ ناپه‌رێت.كاتێك عه‌قڵی خێڵ به سه‌ر شاردا زاڵ ئه‌بێت شار له جه‌سته‌یه‌كی بێ رۆح”دا ئه‌مێنێته‌وه،و عه‌قڵی خێڵ ئه‌چێته سه‌رجه‌م كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی شار،شار ون ئه‌بێت و مه‌ودای شاربوونی ئێ‌كجار دوور ئهكهوێتهوهو شار ئه‌مرێ وسیفه‌تی خۆی له ده‌ست ئه‌دات و نابێت به شار. ئیسته‌ش به‌شی زۆری گه‌ره‌كه‌كانی سۆران ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن هه‌یه، له كوێی ئه‌م شاره‌دا شوێنێك شك ئه‌بردرێت بۆنی شار بدات. ئهشێین بڵێین ، سۆران شارێكی گه‌وره‌یه له قاڵبی غیاببوونی عه‌قڵی شاردا. كاتێك شار بێ سه‌را ئه‌بێ سیستمێك بوونی نییه.كاتێك ئیداره له ئه‌ركه‌كانی خۆی غافڵ ئه‌بێت شار ئه‌شێوێت وسیمای خۆی له ده‌ست ئه‌دات. كاتێك پاركێك، كتێبخانه‌یه، یاریگه‌یه‌ك، سه‌نته‌رێكی راسته‌قیینه كه بتوانێ گه‌نجانی شار له خۆی كۆ بكاته‌وه، سینه‌مایه‌ك،چایخانه‌یه‌ك، بازاری پزیشكی به‌شێوه‌ی سه‌رده‌می، یان هوتێلێك، بوونی نییه! له هیچ كام گه‌ره‌ك وكوچهو كۆڵانه‌كانی سۆران وێنایه‌كی شار نابه‌خشن. ئه‌ی ئه‌بێت شاربوون مانای چی بێت؟ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی بێ سیستمی، بێ پلانی و كه‌مته‌رخه‌می ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌یه. به‌شێك له‌وانه ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ كاره‌كانی ئه‌مشاره‌یان له ئه‌ستۆدایه! ئه‌ركی به‌رپرسیاره‌تی ئیداره‌یی ته‌نها خۆ پیشاندان نییه به سه‌ر كورسی ومێزێكی سارد‌و سڕه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵسوڕاندنی چۆنیه‌تی ئه‌دای كاره‌كانه. ئه‌ركی ئیداره‌یی له‌وه خۆی ده‌رئه‌خات كه سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كانی نه‌ك مۆمیا بوون به سه‌ر كورسی و مێزیهوه. له ئه‌ركه‌كانی شاردا بێ غه‌فڵه‌ت بێت.به‌رپرسه ئیداریه‌كانی سۆران ئه‌وه‌نده غه‌می خۆیانه ئه‌وه‌نده غه‌می شاریان له به‌ر نییه، نه‌ك هه‌ر نییه به‌ڵكو كامه به‌رپرسی ئیدارییه له نێو شاردا ئهبیندریت تاكو له نزیكه‌وه له كێشه‌كانی ئه‌م شاره بكۆلێته‌وه، مه‌گه‌ر له كۆشهنیگای په‌نچه‌ره‌ی ژورهكانیاندا له ئاست كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م شاره بڕوانن تاكو بزانن و بڵێن (عه‌باسه له شار چ باسه)كاتێك ئێمه خۆمان له ئه‌ندازه‌ی بیركردنه‌وه‌ی شاربوون غافڵ ئه‌كه‌ین به هه‌رمه‌به‌ستێك بێت چ واتایه‌ك ئهگێنێت. شاربوون واتای زۆر به‌خۆیه‌وه هه‌ڵئه‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی شار له واتای خۆی نزیكبێتهوهو سیفه‌تی ته‌واویی خۆی هه‌ڵگرێت پێویستی به نهخشهرێژیهكی ورد و مه‌ودایه‌كی درێژه. ئه‌م شاره له غافڵی به‌رپرسیاره‌تیدا به بێ ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌رێژی له‌خۆیه‌وه گه‌وره ئه‌بێ.كاتێك ئه‌پرسین؟ ئه‌م شاره ئه‌ندازه‌ی كۆن، تا كوێ سه‌قه‌ته و ئه‌ندازه‌ی تازه‌ش چه‌نده سهقهتره؟ هه‌ست به ماندوو بوونێكی قووڵ ئه‌كه‌ین هه‌ست ناكه‌ین له شار ئه‌ژین! فه‌زای ئه‌م شاره بێ رۆح”ه دوور له ڕه‌هه‌ندی ئیستاتیكییهكی ژیارانه و دوور له كولتورو نا شار په‌روه‌رانه شار كه‌وتۆته گیرفان، بۆیه هه‌م خۆی و هه‌م كولتووری خۆی ونكردووه. ئه‌م بێ سهرایهو بێ غهفڵهتییه چییه؟ شار له خۆیه‌وه گه‌وره بێ و به بێ ماسته‌ر پلانێكی دارێژراو.له شاردا مه‌ودایه‌ك نییه! له شاردا شوێنی پیاسه‌یه‌كی نییه تێیدا گوزه‌ر بكه‌یت! له شاردا شوێن سهوزایهك به‌دی ناكه‌یت تاكو هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامی تیا هه‌ڵمژیت!بوونی ئه‌م ههمووسهیاره وه‌ستاوه چییه له نێو بازاردا بۆ گه‌راجێك نییه؟ دیمه‌نه‌كانی ئه‌م شاره چه‌نده جه‌رگ بڕه و چه‌نده كوشنده‌یه! ڕه‌نگه تاكو ئێسته كه‌سمان له خۆی نه‌پرسیبێ؟شارێك بێ ئه‌ندازه، بێ پاركێی گشتی، بێ شۆسته، بێ كتێبخانه، بێ چایخانه،كاتێك شار به‌م جۆره ئه‌بیندرێت شار به‌ده‌ر ئه‌كرێت. شار ڕۆحیه‌تی خۆی له ده‌ست ئه‌دات .ئه‌م شاره چه‌ند بێ ههوداو بێ نازه ،چه‌نده به گوندێكی گه‌وره ئه‌چێت. هیچ شوێنیكی سۆران بۆنی شار ناده‌ن! كاتێك له دووره‌وه ئه‌ڕوانیته ئه‌م شاره! واهه‌ست ئه‌كه‌یت هه‌رچی جوانی ئه‌م شاره‌یه شار به‌ده‌ر كراوه! سهوزایهك به‌دی ناكه‌ی جگه له هه‌ندێ دره‌ختی بێ ناز كه له ته‌پوتۆز ته‌ندراون و ڕه‌نگی خاكیان هه‌ڵگرتوه! ئه‌م شاره چه‌نده وێرانه چه‌ند بێ ناز و غه‌فڵه‌ته كه‌سێك نییه روئیایه‌كی جوان بدات به‌م شاره،كه ئه‌روانیته ئه‌م شاره بێ نازه خۆمان له به‌رده‌م بگره سه‌دان پرسیاردا ئهبێنیتهوه! كاتێك پرسیار ئه‌كرێ؟ ئه‌بێ وه‌ڵام چی بێ له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌ر پرسیاره‌تی ئه‌م شاره‌یان له ئه‌ستۆدایه! شار بۆ به شار ناچێ؟ كێن ئه‌وانه‌ی شار ئه‌شێوێنن؟عه‌قڵی خێڵ بۆ چی زاڵه بهسهرشاردا؟ به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌مشاره چین كه نابێت به‌شار؟ ئه‌مه‌نه كۆمه‌ڵێك پرسیارن! به‌ڵام له كوێوه وه‌ڵامان ده‌ست ئه‌كه‌وێت! ئێره مه‌مله‌كه‌تی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كانه! له كوێ پرسیار بكه‌ین؟كاتێك عه‌قڵی خێڵ زاڵ ئه‌بیت بهسهرشاردا ناشتوانی پرسیاری ون بوونی شار بكه‌یت! له‌وه‌دا وه‌ڵامێكت ده‌ست ناكه‌وێت.ئه‌م شاره رۆژبه رۆژ فۆرمی به‌رجه‌سته‌بوونی خۆی له ده‌ست ئه‌دات ئه‌م شاره چه‌ند پێویستی به گۆرینی فۆرم هه‌یه هێنده‌ش پێویستی به هۆشیاریی په‌روه‌ریی تاكه‌كانی هه‌یه. هیچ كات شار عه‌قڵی خێڵی قبوول نییه!چونكه ژیان له شاردا گه‌رانه‌وه نییه بۆ دواوه! ژیان له شار ناوه‌ستێ هه‌میشه هه‌نگاو نانه به‌رو پێشه‌وه! به جیاوازتر له گوند وه‌ك ئه‌وه‌ی له گوند هه‌نگاوه‌كان سست ترن تا ئاستێك ژیان له گوند وه‌ستاوه دره‌نگتر هه‌نگاو ئه‌نێت. مه‌ودایه‌كی ئیكجار دووری هه‌یه به جیاوازتر له شار ژیان له گوند به ساده‌یی گوزه‌ر ئه‌كات سۆز‌و نه‌ریت زاڵتره به سه‌ر گوندا شار بێ به‌زه‌ییه! زۆر پێویسته كاتێك گوندنیشینه‌كان ڕوو له شار ئه‌كه‌ن رێنمایی شارپهروهریی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كه‌ئه‌وان ئیسته له شوێنێكی جیاوازتر ئه‌ژین كه شاره. پێویسته حكومه‌ت پلانی تۆكمه‌ی هه‌بیت بۆسه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كان بێ گرتنه‌به‌ری هیچ جیاوازییه‌ك بۆئه‌وه‌ی گوند نیشینهكانیش بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه رێی شار بگرنه‌به‌ر وه‌ك چۆن حكومه‌ت گرینگی به‌شار ئه‌دات ئه‌بێت ئاوه‌هاش گرنگی به دیهات و گونده‌كان بدات له ڕووی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریی وپیداویستییهكانی ژیان وژیاری بێ به‌ش نه‌بن. بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی ئه‌وێش هه‌ست به نائومێدی نه‌كه‌ن له سه‌ره‌تایه‌كی ژیاریدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن كێ شارمان بۆ به‌رهه‌م دێنی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن له شار ئه‌ژین.كاتێك شار بێ كتێبخانه ئه‌بێ ناش بێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێ شاری بێ كتێب واته شاری بێ جه‌وهه‌ر و بێ رۆح. بوونی كتێبخانه‌یه‌ك پێشخستنی تاكه‌كانی شاره نه‌بوونی كتێبخانه‌یه‌ك له‌م شاره جێگه‌ی پرسیاره؟ گه‌رانه‌وه‌یه بۆ دواوه نه‌بوونی كتێبخانه‌یه‌ك له‌م شاره پێمان ئه‌ڵێ ئێوه ناتوانن له گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌مدا بژین ئێوه ئه‌هلی كتێب نین گه‌ر نا چۆن ئه‌بێ شار بێ كتێبخانه بێ. ئه‌م هه‌موو فه‌زایه ناهاوسهنگییهو ناجێگربوونه چییه! كاتێك كه ئه‌ڵێن شار بۆ ئه‌بێت شار ئه‌وه‌ها بێت.له‌م شاره گوڵ فرێ ئه‌درێته زبڵدان و شهقهمهكانیشی پڕ ئه‌كرێن له زبڵ.دیمه‌نه‌كانی ئه‌م شاره چه‌ند غهمناكن.كاتێك شار پیس وناشرین ئه‌بێت ئه‌ركی شاره‌وانی چییه؟كاتێك شار له غهفلهتدایه ئه‌ركی قایمقامییه‌ت چییه؟ كێن ئه‌وانه‌ی شار ئه‌شێوێن؟كێن ئه‌وانه‌ی شار ناشرین ئه‌كه‌ن؟ كێن ئه‌وانه‌ی شار ئه‌خه‌نه باغهلهكانیانهوه.بۆ كه‌س له غه‌می شار ناپرسێ!؟ ئه‌م بازاره كوشنده‌یه، بۆ وا بێ سه‌رایه وا هاژه‌ی دێت له بێویژدانی و جۆری نرخی كالایهكان بۆ كه‌س لیێانی ناپرسێ !كاتێك شار سه‌رجه‌م جوانییه‌كانی خۆی له ده‌ست ئه‌دات هاوكێشه‌كان ئه‌گۆردرێن.شارێك شێوه نارێك و بێ خزمه‌ت گوزاریی وبێ سیستم و بێ هۆشیاری شارستانی په‌روه‌رده‌یی دوور له هه‌موو سیمایه‌كی ژیاریی خۆ غه‌فڵه‌ت كردنه ئه‌گه‌ر بڵێن سۆران شاره! ئه‌م وڵاته هێشتان ڕه‌گی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی دانه‌كوتاوه.وه‌كو زانست، دیمكوراسی، یاسا، هێشتان له سه‌ره‌تای بنیاتنانی ژیانی سه‌ره‌تاین.ڕاسته به‌شێك ژیانی شاهانه به سه‌ر ئه‌به‌ن كه شار له باغه‌ڵی ئه‌واندا كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه. تا ئیسته‌ش به‌شێك له گه‌ره‌كه‌كانی سۆران له گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌ی ژیان كه‌سه‌رچاوه‌ی پێویستی رۆژانه‌یه بێ به‌شن. كه‌سیش به چاره‌سه‌ری دهردیانهوه ناچێت! ئه‌م شاره هێنده بێ هه‌ست و ڕۆحه هه‌ركاتێك شه‌و دایگرت شار به ته‌واوه‌تی ئه‌مرێت.به رۆژیش له غهفلهتدایه ئیدی چۆن چاوه‌ریی ئه‌وه بكه‌ین كه شار به‌رهه‌مبهێندرێت. له شار تا ئیسته شوێنیك نییه گه‌نجه‌كانی كاتێكی خۆشی تیدا به‌رنه سه‌ر جگه له هه‌بوونی بازارێكی بی سه‌ر و به‌ر!گۆره‌پانێكی دڵگرنییه!شه‌قامێكی جوان پاركیكی واش نابیندرێت.سۆران تا دێت فراوانتر ئه‌بێت، بهڵاَم شار بوونی خۆی زیاتر ون ئه‌كات.شار هه‌رچه‌ند فراوانیش بێت ئه‌گه‌ر عه‌قڵی شاری تیادا به‌رجه‌سته نه‌بێت ئه‌سته‌مه سیفه‌تی شار بوونی به‌خۆیه‌وه ببێنێت.!
* به‌درخان…سۆران
bedrxan_kovan@yahoo.com
تێبینی: ئه‌م وتاره به‌ده‌ستكارییه‌وه له ژماره‌ی (264)ی زاری كرمانجی”دا بڵاوبوه‌ته‌وه، بۆیه له‌م سایته‌دا به باشمزانی بۆ جارێكی تر وه‌كو خۆی بڵاویبكه‌مه‌وه.