Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
سیمینارێک لەسەر رەوش و رۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان لە کوردستان و عێراق

سیمینارێک لەسەر رەوش و رۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان لە کوردستان و عێراق

Closed
by October 27, 2010 گشتی

رۆژی شەممە ٢٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ لە شاری ستۆکهۆڵم سەنتەری کەلتووری کوردستان سیمینارێکی لەسەر رەوش و رۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان لە کوردستان و عێراق.بۆ بەرێز بەختیار ئەحمەد رێکخەری پرۆژەکانی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO  سازکرد,
بەرێز بەختیار لە سەرەتای سیمینارەکەدا ئاماژەی بەوەدا بابەتەکەی گرنگى و تیشک دەخاتە سەر بونیاتێکى نێو کۆمەڵى مەدەنى کە بە ڕێکخراوە ناحکومیەکان یاخود “NGO” ناسراون هەروەها گوتی ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک باس لە کۆمەڵە و سەندیکاو یەکێتیە پیشەییەکان و سەنتەرە رۆشنبیریەکان ناکات کە ئەوانیش بەشداریان هەیە لە بنیاتنانى کۆمەڵى مەدەنیدا  بەڵکو تیشک دەخاتە سەر ئەو ژینگەیەى کە ڕێکخراوە ناحکومیەکان کاری تێدا دەکەن و رۆڵییان هەیە. پاشان بابەتی سیمینارەکەی دابەشی  پێنج تەوەر کرد کە پێکهاتبوون (یاسای ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە کوردستان، بودجەو لایەنى دارایی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، بێلایەنى و سەربەخۆبون، ئازادى کارکردن، توانا و ئاستى ڕێکخراوە ناحکومیەکان).
دواتر بە وردی لەسەر هەر یەك لەو تەوەرانە دواو باسی لەو کێشە و گرفتانە کرد کە رۆژانە رێکخراوەکان دوچاو دەبن چ لەلایەن دەسەڵاتەوە یان کۆمەڵگاوە کە تا ئێستا یاسایەکی مۆدێرن نیە بۆ پارێزگاری لە کاری رێکخراوەکان یان بوونی سەرچاوەیەکی ماددی بێلایەن و بێ بەرامبەر، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵ نەتەوە یەکرتووەکان و رێکخراوە نێو نەتەوەیەکاندا کە لە دوای روخانی رژێمی سەدام رۆڵیکی کاریگەریان هەبوو لە پشتیوانیکردنی رێکخراوەکان و لە رووی ماددی و بەخشینی زانیاری لە سەر چۆنیەتی کاری رێکخراوی ناحکومی و توانرا ژمارەیەکی بەچاو رێکخراو دروست بن ئەگەرچی بەشێك لەو رێکخراوانە  وەك پێویست نەبوون و هیچ کاریگەریان نەبوو.
هەروەها لە بەشێکی بابەتەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە زۆرێك لە رێکخراوەکان  لە ژێر ناوی رێکخراوی ناحکومیدا کار دەکەن کە لە ئەساسدا وەك رێکخراو کار ناکەن ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لە کۆمەڵگادا دیتنێ جۆراو جۆر لەسەر کاری رێکخراوەکان دروست ببیت یان جیاوازی ناکرێت لە کاری رێکخراوی ناحکومییەکان و پیشەیی و حیزبییەکان هەموویان بە یەک چاو سەیر دەکرین.
لە دوا تەوەری بابەتەکەیدا ئاماژەی بەو ئاستەنگو گرفتانە کرد کە لە داهاتوودا رێکخراوەکانی ناحکومی دوچاری بدن کە وەك هەرەشەیەك وان بۆ کاری ئایندەیان لە ناو کۆمەڵگادا.
لە کۆتاییدا ئامادەببوانی مەراسیمەکە کە زیاتر لە خەڵکانی چالاکی بواری کۆمەڵگای مەدەنی پێکهاتبوون، کۆمەڵێك بە پرسیار و سەرەنج و تێبینیان خستەروو و گفتوگۆیەکی گەرمیان کرد.
راگەیاندنی سەنتەری کەلتووری کوردستان لە ستۆکهۆڵم

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.