Skip to Content

Saturday, May 21st, 2022

کورد و هێماکانی دابەش بوون

Closed
by November 15, 2010 گشتی

 

هەرچەندە بەڕێزان ( مام جەلال و کاک مەسعود) لە ئێستادا بەو دوو سەرۆکە دائەنرێن کە بەدەست پێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێم عێراقی نوێ‌یان خستەوە سەر پێ و لەگیانەڵای مەرگ ڕزگاریان کرد، بەڵام ئایا ئەم کارەیان بەو پێودانگەیە یان نا؟ لەگەڵ ئەوەی لە حاڵی حازردا ئەوەی لێ سەوز بوو.
دنیا و دەوروبەر و ئەمریکای تائێستا وەلی ئەمری عێراقیشی پێ ڕازی بوو کە لەچاوەڕوانیەکی ترساودا دەست لەسەر دڵ بوون بۆ هەر پرۆسەیەکی بەکۆتا گەیشتووی سەلامەت.
 بەڕای من 10.11.2010 ئەو ڕۆژەیە و هەولێریش ئەو جێ‌یەیە کە کورد بەتیغێکی زۆر تیژ و هێواش ئامانجی لە مێژینەی خۆی تیا بەدی دێنێ، گەر بەهێمنی کار لەسەر ئەو پرەنسیپە بکرێت و بکرێتە ئامانج بەمە عێراقی وەک خۆی کردە ئەو سێ بەشەی کەهەیە و بەزۆر و ناحەق پێکەوە لکێنراوە و یەکەم بزماری لەتابووتی یەک ووڵاتی‌دا و مژدەی بەیەکەوە نەژیانی ئەم سێ برایەی داو بەردی بناخەی سێ ماڵی بۆ هەریەکەیان دانا تائیتر کەهەندێکی تر هەراش بوون ئەوەندە پێکەوە لەژوورێکدا نەنوون.
لەوەتەی داو دەسگا سەرکوتگەرەکانی بەعس لەناوچوون ووتوومە( عێراقیم)… ئێستاش هەندێ لەوسا کەمتر ترسم لە ( تورک و عەرەب و فارس) نەبێت نە ووڵاتی من( عێراقە)  و نە منیش( عێراقیم) .. حەق وایە هەمیشە لەبیرمان بێت ئێمە لە ووڵاتێکا ژیانمان بەسەر ئەبرد کە خۆمان و کوڕ و براو کەس‌و کارمان لەسەر ( کورد بوون) لەسەر شەقام و کۆڵانەکان قۆڵ بەست و گوللە باران ئەکران بەوەش لێمان خۆش نە ئەبوون، پارەی ئەو گوللانەیان لێ داوا ئەکردین کە نابوویان بەسەر دڵ و لاشەی کوڕەکانمانەوە!!
بەشێک لە وانە هەر ماون و ئەشیانەوێت بێنەوە سەر کار. خۆ ئێستاش گەر بە یەکێ لەو پیاوە گەورانەی خوارووش کە بەزۆر بێت یان خوایشت بوونەتە دایک برامان بڵێن ئەمانە ئایەت حوججەتی ئەڵڵامین سەربڕینمان حەڵاڵ ئەبێت و وەک ئەڵێن دۆ و دۆشاو تێکەڵ ئەبێ  وڕیسەکەمان لێ ئەبێتەوە بە خوری.
 هەر بۆیە ئەوانەی موسڵ و دیالە و …. برای دینی  وهاو مەزەبمانن و ئەوانی خوارووش ئایەت و حوججەتی خودان و سەرزەمینیان موبارەک کردووە.
مایەی دەست خۆشی‌یە لە دەست پێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی و پیرۆزبایی گەرمە لە سەرۆک مام جەلال بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی فیدراڵ لە پیاوی شۆڕش و گەل‌و سیاسەت و دیپلۆمات بە هیوای سەرکەوتن..
بڕواشم وایە ئەمجارەیان دەستەیەکی کارا لە حیزبەکان و گەل یان پەرلەمان لە کوردستان هەبێت بۆ بەسەرکردنەوە و لێ ووردبوونەوە و لێ پرسینەوە لەهەموو ئەو کەسانەی کە نوێنەری خەڵکی کورستان ئەبن لە حکومەتی فیدراڵی عێراق لە پۆلیسێکەوە تا وەزیرێک با هەموویان ڕاپۆرتی وەرزی‌یان هەبێت لەکار و چالاکی‌یەکانیان، تا پرەنسیپی پاداشت و سزایان لەگەڵدا جێبەجێ بکرێت …

پێشمەرگەی دێرین
جەلال مەلا مستەفا

Previous
Next