Skip to Content

Saturday, May 21st, 2022

گرنگی کۆنسێپت له‌ هونه‌ری ئینسته‌له‌یشندا

Closed
by November 30, 2010 تابلۆ

 

چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ دونیای هونه‌ری شێوه‌کاری له‌ کوردستان بایه‌خ به‌ هونه‌ری ئینسته‌له‌یشن ده‌درێت. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابووردوودا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می ئینسته‌له‌یشن له‌ شاری سلێمانی پێشکه‌شکراون که‌ هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوون بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌. لێره‌دا من ناتوانم ده‌ستنیشانی مێژووی ئه‌م جۆره‌ کارکردنه‌ له‌ کوردستان بکه‌م و ئه‌وه‌ بخه‌مه‌ڕوو ئه‌م رێبازه‌ که‌ی و له‌لایه‌ن کێوه‌، هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان یان هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، هاتۆته‌کایه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بواری ئه‌وه‌م نه‌بووه‌ بۆ ئه‌م نووسینه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی بکه‌م له‌ کوردستان. هه‌ربۆیه‌ش ته‌نها ده‌توانم ئاماژه‌ به‌ چه‌ند پێشانگایه‌ک بکه‌م که‌ خۆم له‌ سلێمانی بینیوومن و چه‌ند پێشانگایه‌کیش که‌ له‌ ڕێگای هه‌ندێک که‌ته‌لۆگه‌وه‌ یان به‌شێوه‌ی تر زانیاریم ده‌رباره‌یان ده‌ستکه‌وتووه‌.

بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن …..

Previous
Next