ژانی هه‌موو جیهانم.. من فرمێسکم!!
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر رۆژی دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان
ژانی هه‌موو جیهانم.. من فرمێسکم!!
من ده‌ناسی ئه‌ی هاوڕێی دێرین؟!
من له به‌ره‌ی هه‌ستی ئاوم و دراوسێمه شه‌پۆلی مێهره‌بانی و خۆمم ده‌ریا.
فرمێسک رازه، رازی به‌ردینی بزه‌ی بڕک و ژان.
شوێن پێی فرمێسکه‌کانم هه‌ڵگره!
خه‌ونێک نیم له ئاڵۆزیی چاوه‌کانتدا ته‌عبیرم بکه‌یه‌وه..
سرودێک نیم له ژێر کڵپه‌ی ئاگردا بمڵێیهوه..
ده‌نگێک نیم له گه‌رووی زه‌مانه‌وه بمبیستی..
بۆنێک نیم له هه‌ناسه‌ی وه‌رزێکدا ههڵمبمژی..
یان ره‌نگێکی وه‌ها که بمبینی یان شتێکی که بمزانی..
من ژانی هه‌موو جیهانم، باران له‌گه‌ڵ ده‌ریا ده‌دوێ..
به‌فر له‌گه‌ڵ هه‌تاو.. ئه‌ستیره له‌گه‌ڵ مانگ..
شه‌و له‌گه‌ڵ رۆژ و
زه‌ویش له‌گه‌ڵ ئاسمان و
منیش له‌گه‌ل تۆ ده‌دوێم..
من ژانی جیهانم و هاواری خنکاوم.
من رازی نه‌درکاوی لێوه‌کانتم و به ترپه‌ی پیتهکانتهوه ژان و ئازارت ده‌ژیم.
له ته‌نیایی روناکمدا له‌گه‌ڵ تۆ لێوی رۆندکم مژتووه..
من مردووم و ئاشقی زیندووبوونی تۆ.
له‌گه‌ل تۆ ده‌دوێم ئه‌ی بێده‌نگترین هاوار..
من له گه‌رووی تۆدا تێگه‌یشتووترین ده‌نگم هاوارم که…
(ئیسماعیل ئیسماعیل زادە)
با ساتێک بیر بکەینەوە کە بۆ فرمێسک هەڵدەڕێژین؟!
ئایا فرمێسکەکانمان بۆ ئارام کردنەوەی رۆحمانە ؟ یان بۆ ئەوەی ئاخ هەڵدەکێشین و ناراحەتین؟ یان فرمێسکی خۆشین؟.
هیچ مرۆڤێ له دنیادا نییه که ته‌نانه‌ت بۆ جارێکیش بێ نه‌گریابێ. ئاژه‌ڵیش ده‌گری! که‌چی نه‌ک به ئالۆزیی گریانی مرۆڤ. مرۆڤ کاتێ پێ ده‌نێته سه‌ر ئه‌م که‌ونه به گریان و هێمای فرمێسک هه‌بوونی خۆی به مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وی راده‌گه‌یه‌نێ. کاتێک منداڵێک دەگری و هێدی هێدی فرمێسک لە چاوی دا کۆ دەبێتەوە و بە لا رومەتەکانیدا دێتە خواری نازانێ واتای ئەو فرمێسکە چیە، کاتێک گەورە دەبێت و هەست بە ئازار و خۆشی یەکان دەکات هێدی هێدی فرمێسکەکان واتا دەگرن و بۆ ئامانجێک بە سەر رومەتەکانیدا سەراو ژوور دەبن.
ئێمە هەر لە منداڵیەوە فێر دەبین بگرین و بە گریان هەستی خۆمان دامرکێنین، ئارام ببینەو ەو ئەو ئازارەی کە لە دڵمان دایە بەو فرمێسکانە بشۆینەوە. فرمیسک سوکنایی بەخشە، فرمێسک سیمبولی هەستێکی شاراوەیە، رەمزی دیتنەوەی ئۆمید و روناکی بەخشی دەروونە.
گریان له به‌شێک له کولتووره‌کاندا به کارێکی نه‌شیاو و منداڵانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له به‌ر چاوی که‌سانی دی به کارێکی سوک و چروک داده‌نرێ. هونەری کۆکردنەوەی دانە دانەی دلۆپی فرمێسک لە چاواندا لە لای ژن هەیە، ئەوە هونەرێکە کە پیاویش لە دوای بلوغ بوونیەوە لە بن سێبەری نەریت و کولتوردا دەیشارێتەوە، لە لای ئێمە گریان بە خاڵێکی لاواز دەبیندرێت و هەر بۆیەش کاتێک مرۆڤێک دەگری وەکوو مرۆڤێکی لاواز و بێ دەسەڵات دەنرخێندرێت. زۆر جار ئەو خاڵەیان به‌دژی ژن بە کار هێناوە و بەوەش ئەوەندەی دیکە سەرکۆنەیان کردووە.
فرمێسک تەنیا هێمای خەم نیە، بەلکۆ لە خۆشیەکاندا هاورێی مرۆڤە و تەنیا فرمێسکە کە واتای ئەو خۆشیە لە لای مرۆڤ شکۆدار دەکات و بەرزترین ئاستی خۆشی دەنەخشێندرێت. بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمە هەمیشە لە گەڵ ئیش و ئازار گەورە بووین، فرمیسکی خۆشی کەمڕەنگ تر بۆتەوە. زۆرجاران لە خەڵوەتی تەنیاییماندا فرمێسک دەبێتە هاوڕێ و بە نەرمی خۆی روومەتەکانمان ماچ دەکات و بە تینی خۆی هیوای دەستپێکێکی نوێمان پێ دەدات.
له کۆتاییدا ده‌بێ بڵێین، فرمێسک ئامرازێکه بۆ سازدانی په‌یوه‌ندیی.. زمانێکی جیهانییه بۆ یارمه‌تی وه‌رگرتن و پشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تی..وەرن باساتێک لەگەڵ ئەو ژنانە فرمێسک هەلرێژین کە لە گونجی ژوورەکەی دا لە بن ستەمی زاڵمکاریدا دەناڵێنێت، و لەگڵ ئەو کیژەلۆکە تازە پێگەیشتووە کە لە بن نێوی ناموس کوژرا فرمێسک هەڵرێژین،
وەرن با تێ‌بکۆشین فرمێسک لە سەر گۆنای دایکانی شەهید و داخدار و ژنانی ستەمدیدەی گەلەگەمان تێکەڵ بە عەتری گولێ بەهاری کەین و بە سەر مەزاری شەهیدان و ژنانی قارەمانی بێ ناو بپڕژێنین.
(نیگار عینایەتی)