شه‌ش تشت ….. ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان
Closed
(1)
خۆخێك بێ موتوربه‌كردن
له‌لقی ووشكی دره‌ختی هه‌نجیردا
سهوزبوویهوه
***
(2)
من هه‌موو سه‌رم دایه تۆ
تۆش هه‌موو نا
به‌شێك لهژنێتیم بده‌ره‌وه
تا له‌نوێوه ده‌ستپێبكه‌مه‌وه
***
(3)
له ناندێن مشكێ ترساندمی
له‌ده‌ره‌وه
ڕیویهك خه‌ریك بوو نه‌فسم بدزێ
***
(4)
كه سه‌ری پێرفیومهكهم كرده‌وه
بۆنی خه‌وێكی قووڵ بردمی
لێ نه‌خه‌وتم
***
(5)
له‌ژیانمدا زۆر حه‌زم له‌خۆمدا كوشتووه
نه‌رگیله و خه‌وتن له‌گه‌ڵ تۆ
دووان له‌مان بوون
***
(6)
له‌ڕۆژێكی ته‌مموزی 2004 دا
به‌فر باری
من نهلهچكم كرد، نهملپێچ
تۆم به‌ڕووتی كرده به‌رم
***