ناوه‌ڕاستی دونیا ….. ته‌یب قادر
هه‌زار كون له پرچم بوو و
هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
من ده‌مه‌وێ له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نمدا
سه‌ر ئاو بكه‌وم و
ته‌واوی دونیا به ڕووت و قووتی ببینم
ژنێك ببینم له په‌نا به‌ردێكی بچوكی شینی تۆخ
چۆن به دزیه‌وه ده‌ستی ده‌شوا
پیاوێكی پیری كه‌تره
چۆن له دۆزینه‌وه‌ی نیگایه‌ك ده‌گه‌ڕێ
تا به هه‌موو بێ تاقه‌تی خۆیه‌وه له كچێكی
ناسك
ناسك
بگرێ
چۆن چۆله‌كه‌یه‌ك له به‌ر بارانێكی
زۆر
زۆر
توڕه‌و ته‌نگاو
دانیشتوه‌و سه‌یری ته‌ڕبوونی ژیان ده‌كا
چۆن مێرووله‌یه‌ك
كه‌شتییه‌ك گه‌نمی
سوور‌و سپی بار كردوه‌و به‌ره‌و زستان ده‌ڕوا
چۆن له ته‌نیشت سه‌عاتێكی خه‌مگین ، تف هه‌ڵده‌ی وشك ده‌بێ
سه‌به‌ته‌یه‌ك پرته‌قاڵ دانێی قل نامێنێ
پێنج كیلۆ ئاگر دانێی به‌شی دوو خولهك ناكا
چۆن پیرێژنێك ، به ته‌نه‌كه‌یه‌ك و گهسكێك ، به دوایی مانگاكه‌ی كه‌وتوه
قل
قل
ته‌پاڵه‌ی هه‌ڵده‌گرته‌وه
بۆ داگیرساندنی تهندوورهكهی
هه‌زار كون له كراس و بێجامه‌كه‌م بوه‌و
كه‌چی هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
من ده‌مه‌وێ كاتێ دونیا خه‌وتوه
له پڕ سه‌ر ئاو بكه‌وم و
دونیا ئاگای له من نه‌بێ ، كاتێك سه‌یری ده‌كه‌م
له خافڵهتهوه سه‌رم له ئاو ده‌ربێنم و
بڵێم : ئه‌وه خه‌ریكی چی ئه‌ی دونیا
بۆچی ئاگات له كۆنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ورو
توڕه بوونی خه‌وی سپێدان نه‌ماوه ؟
بۆچی قرچه قرچی ده‌رزی شه‌قامی ئیمان نابیستی ؟
بۆچی قوڕوهۆڕی سكی ته‌نیایی من
به نێو لهپهكانت ، له گوێچكه‌كانت دوور ده‌خه‌یته‌وه ؟
ناترسێی من بڕژێم و
هه‌موو كۆشت پیس بكه‌م
ناترسێی له ڕقی دانه‌گیرسانی گلۆپێكی شه‌وت
چاوم بكوژێنمهوهو
ئیتر هه‌موو ته‌مه‌نت خه‌ریكی ده‌ست ڕاكێشانی من بی ؟
هه‌موو ته‌مه‌نت به دیار نینۆك كردنی من به سه‌ر ببه‌ی ؟
ئاخر كه‌ی لێكردنه‌وه‌ی هه‌نجیرێكی نارنجی ،
له به‌ژنی دونیا ، به دڵی خۆت تاوانا ؟
هه‌زار كون له سه‌ره په‌نجه‌كانم بوه‌و
كه‌چی هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
من ده‌مه‌وێ تاك و ته‌نیا نا
ده‌سته‌كانم له گه‌ڵ قاچی ماسییه‌كی
گه‌رم
گه‌رم
بئاڵێنم
پێیه‌كانم
تێر
تێر
له سینگی پیاسه‌یه‌كی
نه‌رم
نه‌رم
بخشێنم
بیسه‌لمێنم گرتنی مانگ له نێو ئاو سهراب نیه
ببینم ئاو به ڕووت و قوتی
به پێ خواسی
به سه‌ر جه‌سته‌ی به‌رداخێك دێته خوارێ
هه‌زار كون له ده‌م و لوتم بوه
كه‌چی هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
هه‌موو ڕۆیشتنه قورسه‌كانم و
كۆشكه
سپی
سپییه‌كانم و
گیرفانه
زل
زله‌كانم فڕێ‌دا
ددانی پشوه دوور‌و درێژه‌كانم ده‌رهێنا
پێڵاوه
پڕ
پڕ
له سه‌فه‌ره‌كانم له پێ كرده‌وه
كه‌چی هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
هه‌زار كون له هه‌ناوم بوو و
كه‌چی هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
من ده‌مه‌وێ سه‌ر ئاو بكه‌وم و
به ڕوونی خیانه‌تی بۆقێك ببینم له مێرده‌كه‌ی
خیانه‌تی كه‌رێك ببینم له ژنه‌كه‌ی
هه‌زار كون له ڕۆیشتنم بوه‌و
كه‌چی هه‌ر سه‌ر ئاو نه‌كه‌وتم
من نامه‌وێ له ژێر ئاودا مۆر مۆر بچمه‌وه
من نامه‌وێ كه‌فی سه‌ر به‌رداخێك ئاو ،
باسی دونیا‌م بۆ بێنێ
من ده‌مه‌وێ
خۆم
دونیا ببینم
خۆم
به چاوی ده‌ستم و
به په‌نجه‌كانی چاوم
من بۆیه ده‌مه‌وێ سه‌ر ئاو بكه‌وم
تا ناوه ڕاستی ژیان ببینم