
کۆیلایه‌تی تاوانی مێژوو
دیرۆکی مرۆڤایه‌تی تژیه له تاوان و سوکایه‌تی وغه‌در به‌رامبه‌ر به خودی مرۆڤ خۆی ،هه‌ندێکیان هێنده قێزه‌وه‌نن هێنده نائینسانین مرۆڤ له‌مرۆڤبوونی خۆی شه‌رم ده‌یگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که مرۆڤ دڕنده‌ترین بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه .سه‌یر له‌وه‌دایه برێک له‌م تاوانانه که به‌رهه‌می هه‌زاران ساڵه ،تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش به شێوازی دیو له‌فۆرمی نوێ‌دا به‌رده‌وامیه‌تی پێده‌درێت و پاساوی نالۆژیکی بۆ ده‌هێنرێته‌وه و پیرۆز ده‌کرێت.
کۆیلایه‌تی یه‌کێکه له‌و تاوانانه‌ی که مرۆڤایه‌تی وه‌ک خاڵێکی ڕه‌ش له‌دیرۆکی خۆیدا تۆماری کردووه و به‌رده‌وام لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی به ڕووماندا دکرێنه‌وه و له‌هزرماندا حزوری هه‌یه.کۆیلایه‌تی داماڵینی مرۆڤ بووه له مرۆڤ بوون و ڕه‌فتارێکی سادیانهیه بووه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک مرۆڤه‌وه ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ی بێده‌سه‌ڵات .
کۆیلایه‌تی تاوانێکه هه‌رچی ئاوی ده‌ریاچه‌کان هه‌یه بکرێن به‌تف و بدرێن به نێو چه‌وانی ئه‌نجامده‌رانیدا هێشتا که‌مه…….