
باژیان بێ منه‌ت بێ …..پشتیوان علی
باژیان بێ منه‌ت بێ
هێشتا كه‌سێك هه‌یه
عاشقهوداره ڕای هۆده‌ی ئه‌وینم له گه‌ڵ ده‌كات
باژیان بێ منه‌ت بێ
لهكهیفی فه‌ڕشی سروشت
هێشتا به‌هارێك له یاده‌وه‌ریماندا خولگه‌كانی خۆی خۆش ده‌وێ
باژیان بێ منه‌ت بێ
له‌تێكدانی كه‌ش و هه‌وا
تائێستا وه‌رزگه‌لێك هه‌ن بهپێك هاته‌كانی نامۆین
بابێ منه‌ت بێ
من ئه‌مڕۆ نامرم
به‌یانیش نیازێكم به مردن نییه
ده‌بینی له‌مێژه كه‌سێك وه‌ك خۆر له شوێنێكی دووره‌وه
لهچاخهههره دێرینه‌كانی تهمهنناوه
ڕێگای گرتووه و دێ وده‌یه‌وێت بگاتهدڵم
بابێ منه‌ت بێ ژیان
پێكه نینی من نانی هه‌ژاران ئه‌دات
له هه‌ناسه‌مدا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه
من
كهئهشمرم ته‌رمه‌كه‌م سێبه‌ر ئه‌كات بۆ ژیان
ده‌بینی
هێشتا دره‌ختێك هه‌یه
ئه‌یه‌وێت
میوه‌كانی بهمن ئاشنابكات
هێشتا باڵنده‌یه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كانی
له‌منه‌وه درێژه‌ی پێ بدات
هێشتا گوڵێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مندا كۆتای به‌خۆی بێنێت
بابێ منه‌ت بێ ژیان
ده‌رگا لهباكان ناكه‌مه‌وه
ئه‌م زنجیرانهلهتواناكانمدا په‌ك ده‌خه‌م
ڕێگه‌ناده‌م تیلماسكی ئه‌م هه‌تاوه بێرهدابێ
به‌فریشته‌كان فریوو ناخۆم
جه‌نگه‌كان ناگه‌نه سه‌ر خاكی سپی من
مووشه‌كه‌كان بهمن ناگه‌ن
من لێرهدالهخۆمدا
بیر له‌شكاندنی ئه‌م گه‌مارۆیه ده‌كه‌مه‌وه
من
ئه‌ڕۆم و گوێم لهشۆستهكانه
هاواری ده‌ریاكان ئه‌بیستم
ده‌بینیت شتێك نه‌ماوه ته‌وه بۆ ته‌نیایم
سهرابهكان تارمای منن لهدهشتهكاندا
تاڤگه‌كان
هه‌موو سه‌ره‌تایه‌كی منن له به‌رزییه‌وه
من ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێ
ئه‌م ڕهوهسهگهپێم ده‌وه‌ڕن ونایانه‌وێت ته‌نیابم
ناهیشتا ته‌نیانیم
له‌هه‌یوانی ماڵه‌كه‌مدا
ماڵی قوڕینی په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ك هه‌یه
مارێك ههموونیوهڕوانی هاووینێك
له‌ئاوی
سینه‌ی شه‌ق بووی حهووشهكهمدا خۆی ده‌شوا
من بشڕۆم وون نابم
بشمرم له‌یاده‌وه‌ری هه‌ندێكدا ئاماده‌یم هه‌یه
شتێكم هه‌یه پێی بناسرێمه‌وه
شتێك ههیهلهباسهكاندا بم هێڵێته‌وه
شتێًك ههیهوابكات هه‌موو ڕۆژێك لێره‌بم
باژیان بێ منه‌ت بێ
P_ali84@yahoo.com
ده‌ست پێك 6-9-2009
كۆتایی 8-9-2009