Skip to Content

Saturday, February 24th, 2024
با ڕووحی پاکی کاکه‌ سه‌رده‌شت و کاکه‌ سۆران بکه‌ین به‌ سونبلی راپه‌رین

با ڕووحی پاکی کاکه‌ سه‌رده‌شت و کاکه‌ سۆران بکه‌ین به‌ سونبلی راپه‌رین

Closed

با ڕووحی پاکی کاکه‌ سه‌رده‌شت و کاکه‌ سۆران بکه‌ین به‌ سونبلی راپه‌رین و به‌رانگاربونه وه ‌‌مان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نده‌ڵی


نوسینی: شامیل   
  

    
ئازیزان  هه‌ر وه‌کو  چۆن له‌ تونس روحی پاکی لاوێکی تیکۆشه‌ ر بووه‌ داینه‌مۆی شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری وه‌ بو به ‌یه‌که‌م شه‌هیدی ئه‌ و شۆرشه‌. له‌ کوردستان یه‌که‌م شه‌هیدی قه‌له‌م دژی گه‌نده‌ڵی و ئه‌ و نا یه‌کسانیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌ هه‌یه‌  کاکه‌ سۆران وه‌ کاکه‌ سه‌ رده‌شت بوو  . ده‌با ئێمه‌ش له‌ کوردستان ڕوحی پاکی ئه‌ و دوو شه‌ هیده‌ بکه‌ین به‌ پاڵنه‌رو ئیلها م به‌خش بۆ به‌رگریکردن له‌ داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵک. لێره‌دا حه‌ز ئه‌که‌م چه‌ند دێڕێک شیعر له‌ زاری منداڵێکی چاوگه‌ شی کورده‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ گیانی پاکی ئه‌و دوو شه‌هیده‌ بکه‌م. 

ناڵه‌ی منداڵێکی  کورد بۆ شه‌ هید سه‌ رده‌ شت وه‌  شه‌هید سۆران
وه‌ک هه‌مو منداڵێک له‌ کۆڵان یاریم ده‌کرد
سسه‌یاره‌یه‌ک زۆر به‌ خێرایی تیپه‌ڕی
کو‌ڕێکی گه‌نج  فریشته‌ ئاسا په‌نجه‌ره‌ی
سه‌یاره‌که‌ی کرده‌وه‌و پی ی ووتم
ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ بگره‌و له‌ ئیستاوه‌
له‌ جیاتی من پێی بنوسه‌
قه‌ڵه‌مێک ئه‌فسوناوی
که‌ ده‌یخه‌مه‌ سه‌ر کاخه‌ز ده‌ستم ده‌له‌رزێت
له‌و کاته‌وه‌ ده‌ستم  قه‌ڵه‌می گرتووکه‌وتمه‌ نووسین
دوایی زانیم ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ قه‌ڵه‌مه که‌ی  کاکه‌ سه‌رده‌شت بوو ‌‌
ئه‌و لاوه‌ش شه‌هید ‌ سه‌رده‌شت بوو
شه‌هیدی هه‌مان ڕێگای کاکه‌ سۆران بوو
به‌هره‌و داهینان له‌ سیمای قه‌ڵه‌مه‌کانی ئێوه‌دا بوو
هه‌ر بۆیه‌ منیش که‌وتمه‌ نووسین
ئیوه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رو مانایه‌ک داهێنه‌ر بوون
داهێنه‌رێکی به‌ تواناو ئازابوون
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌تانزانی
نرخی ئه‌و داهێنانه‌ی ئیوه‌ زۆر گرانه‌
نرخه‌که‌شی ڕوحی خۆتانه‌
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی  ئێوه‌ خاوه‌ن بڕوا بوون
به‌ توانا بوون  هه‌ر به‌رده‌وام بوون
باوه‌ڕ بکه‌ن باوه‌ڕ بکه‌ن ئێوه‌ ئێستا
کوڕی هه‌موو ماڵێکی کورد ن
باوک و دایکتان باوک و دایکی هه‌موومانن
باوک و دایکی کوردوستانن
خه‌م و ئازاره‌کانتان ، خه‌وو خه‌یاڵه‌کانتا ن
خه‌مو خه‌یاڵی هه‌موو کوردێکی به‌ شه‌ره‌فه‌
کاکه‌ سه‌رده‌شت کاکه‌ سۆران چاوه‌ڕوانتانین
بگه‌ڕێنه‌وه‌ تا چیرۆکه‌کانی خۆتانمان بۆ بگێڕنه‌وه‌
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م بۆ ئێوه‌و هاوڕێکانم نووسیوه‌
لێم ببوورن ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک جار
ووشه‌کان قورسوگرانن
به‌ڵام ئێوه‌ به‌خشنده‌و میهره‌بانن
ئازارو ژانی له‌ دایک بوونی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌ ئه‌زانن

کاتێک که‌ کاکه‌ سه‌رده‌شتیان شه‌هید کرد
سه‌دام  له‌ ناو گۆڕه‌که‌ی ڕاچڵه‌کی
هه‌ڵمه‌تی داو بێته‌ سه‌ر پێ
دیسان وه‌کو 31 ی ئاب
به‌ره‌و هه‌ولێر ڕێکه‌وێت و بۆ ناو ده‌زگای پاراستن بێت
له‌وێ وه‌کو جاری جاران
مه‌دالیای ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تی
بکاته‌ گه‌ردنی مێشک عه‌بقه‌ری
ئه‌ندازیارو داڕێژه‌ری پیلانی
تیرۆرکردنی کورد په‌روه‌رێک
به‌ڵام ئه‌مجاره‌ سه‌دام لوتی
دای له‌به‌ردی سه‌ری
بیری کرده‌وه‌و له‌ دڵی خۆیدا ووتی
له‌ هه‌ولێر قوتابیه‌که‌م شه‌رمه‌زاری کردم له‌ دڕیی

ڵه‌ کوردوستان دوو سه‌رۆک هه‌ن
به‌ ناو هه‌ردوو کوردن وه‌ به‌ کوردی قسه‌ ه‌که‌ن
به‌ ڵام بابه‌گوڕگوڕ وخانه‌قین
هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ندیل وحه‌مرین
هه‌رزانفرۆش وفه‌رامۆش ه‌که‌ن
ئه‌مانه‌ له‌ به‌‌غدا نۆکه‌ری قه‌عقاعن
له‌ تورکیا کڕنووش بۆ ئه‌تاتوورک ئه‌به‌ن
هێنده‌  ژیرن هینده‌ ووردبین  هینده‌ ژیرن
له‌ خه‌ونی شاعیردا ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌بینن
له‌ ئێران پڕبه‌دڵ بو جه‌هل ئه‌گرین
به‌ڵام له‌ کوردوستان شێرن شێرن
کورد وته‌نی به‌ خاڵی خۆیان فێرن
به‌ ڕؤژی ڕووناک جه‌سته‌ی کورد له‌ت له‌ت ه‌که‌ن
کون کون ئه‌که‌ن په‌رت په‌رت ه‌که‌ن
له‌ دوایشدا زۆر بێ شه‌رمانه‌ باسی دیموکراسی و ئازادی ده‌که‌ن

ئازادی که‌ بینی سوکایه‌تی پێ ئه‌کرێت
سه‌ری لوتی خۆی ڕه‌‌ش کرد
ڕه‌ش وه‌ک جرجه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش
هه‌ڵهاتو هه‌ڵفڕی به‌ره‌و کێوی ڕه‌ش
هه‌ر ده‌فڕیو ده‌یگووت
ئه‌ی کوردینه‌ ئه‌ی مه‌ردینه‌
سوێند بێت به‌ گۆڕی سه‌رده‌شت و سۆران
سوێند بێت به‌ گۆڕی شه‌هیدان ، به‌ کوردستان
ناگه‌ڕێمه‌وه‌ به‌ بێ سه‌رده‌شت و سۆران

سه‌رده‌شت و سۆران چوون بۆ لای زه‌رده‌شتی باپیریان
باپیره‌ که‌ کوڕه‌زاکانی خۆی بینی
شاگه‌شکه‌ بوو هاواری کرد
ئه‌رێ سه‌رده‌شت، ئه‌رێ سۆران، ئه‌رێ کوردان
چۆن چۆن هاتن، ئێوه‌ له‌ کوێن، بۆچی هاتن
سۆران ووتی من لای بابه‌گوڕگوڕه‌وه‌ هاتم
بۆ ئاگره‌که‌ت هاتووم
سه‌رده‌شت ووتی من له‌ هه‌موو کووردستان
باپیره‌ سه‌ری هه‌ردوکیانی ماچ کرد
ئینجا ووتی  ڕۆڵه‌ بۆچی وا ڕه‌ش و ڕوتن
بیستومه‌ ئێستا  خاوه‌نی سه‌رمایه‌و یاقووتن
ئه‌وان ووتیان
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی بیستوته‌ هه‌مووی ڕاستن
به‌لام هه‌مووی له‌  گیرفانی ئه‌و دوو سه‌ر راسته‌ن
گیرفانیان هێنده‌ قوڵه‌ هێنده‌ قو‌ڵه‌ قه‌ت ده‌رنایه‌‌
خه‌ڵکیش زۆری برسی وبێ هیوایه‌
گرانیه‌کی  بێ ئه‌ندازه‌ له‌ ئارادایه‌
سه‌رده‌شت و سۆران ووتیان
باپیره‌ ته‌نها یه‌ک شت زۆر هه‌رزانه‌
ئه‌ویش نرخی ئینسانه‌کانه‌
باپیره‌ هاواری کرد  ووتی  ئه‌وه‌ نه‌گبه‌تیمانه‌
ئه‌وه‌ نیشانه‌ی مێشک ووشکی و نه‌خوێنده‌واریمانه‌
که‌واته‌ ئێوه‌ لێره‌ مه‌ وه‌ستن
بگرن ڕۆڵه‌کانم ئه‌وه‌ ئاگر
ئه‌وه‌ بیرم، ئه‌وه‌ هه‌ستم
من کوردستانه‌ مه‌به‌ستم
ئه‌وان وتیان
 باشه‌ باپیره‌ ئێمه‌ نامێنینه‌وه‌ لیره‌
کاتێک که‌ گه‌ڕانه‌وه‌
هه‌ڵۆ ئاسا به‌ سه‌ر کوردستاندا سوڕانه‌وه‌
هه‌موو کوردان بۆیان که‌وتنه‌ جاده‌و کۆڵانه‌وه‌
ئه‌و کاته‌ ئال بارزان زانی
کاتێک که‌ سه‌رده‌شتیان شه‌هید کرد
به‌ ده‌ستی خۆیان گۆڕی پارتیان له‌ هه‌ولێردا قووڵتر کرد
وه‌ وه‌جاخی بارزانیان بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ کوێر کرد

سوێند بێت به‌قه‌ندیل وبه‌ سه‌فین
به‌ پیره‌مه‌گرون و به‌ حه‌مرین
کاکه‌ سه‌رده‌شت کاکه‌ سۆران
هه‌تا ماوین  به‌ قه‌ڵه‌مه‌کانتان
هه‌ر بنوسین هه‌ر بنووسین
ئیوه‌ ئاسا
هه‌ر نه‌وه‌ستین قه‌ت نه‌ترسین
هه‌تا هه‌موو کوردستان ئه‌ که‌وێته‌ نوسین
بێجگه‌ له‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ئێوه‌
هیچ قه‌ڵه‌مێکی تر نه‌ناسین
ئه‌مجاره‌یان هه‌موو ئه‌ڵێین
ده‌ست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ست له‌ قه‌ڵه‌م هه‌ڵناگرین
یان سه‌رئه‌که‌وین یان ئه‌مرین
ده‌ست له‌ قه‌ڵه‌م  ده‌ست له‌ قه‌ڵه‌م  هه‌ڵناگرین
یان سه‌رئه‌که‌وین  یان ئه‌مرین 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.