كارۆخ ئیبراهیم شه‌قامی 60 مه‌تری ده‌كاته شانۆ
بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان پرۆژه‌ی (وێستگه)، كه پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری شانۆییه به درێژایی شه‌قامی 60 مه‌تری، له‌لایه‌ن شانۆكار كارۆخ ئیبراهیم و گرووپه‌كه‌ی نمایش ده‌كرێت.
بڕیاره كاتژمێر 3ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه 9/2/2011 له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی (پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌ست به نمایشی پرۆژه‌ی (وێستگه) بكرێت، كه سه‌ره‌تا به شانۆی (قه‌برستان) ده‌ست پێده‌كات و به درێژایی شه‌قامی 60 مه‌تری له شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
(كارۆخ ئیبراهیم) نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆی (قه‌برستان) و خاوه‌ن پرۆژه‌ی (وێستگه) رایگه‌یاند، “وێستگه‌ی قه‌برستان ده‌ستپێكێك ده‌بێت بۆ قسه‌كردن له ئێستا و پێشبینی كردن بۆ داهاتوو، قه‌بره‌كان له ده‌وری مرۆڤ و مرۆڤیش به دیار شوراكانی ده‌سووڕێته‌وه، سووچه‌كانی ئه‌مڕۆمان رووداوی گه‌وره‌ی لێ رووده‌دات، كه‌چی هێشتا قسه‌ی زۆر و مانای كه‌می بۆ كراوه”.
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، كه هاوكات سه‌رۆكی (گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ)یه رایگه‌یاند، كه نمایشی (قه‌برسان) له پرۆژه‌ی (وێستگه) “بۆ یه‌كه‌م جاره له كوردستان ئه‌نجامده‌درێت، له داهاتووشدا ئاستی پرۆژه‌ی وێستگه فراوانتر ده‌كه‌ین و ده‌یگوازینه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر مه‌ودای دووری نێوان شاره‌كان”.
له (وێستگه)ی ئه‌م جاره‌دا هه‌ر یه‌ك له ( هه‌ردی ئه‌نوه‌ر شێخانی، بژار سه‌عدی، سایه حوسێن، ئاشتیڤان سه‌لام كۆیی، سامان هیدایه‌ت، ئه‌رسه‌لان یاسین، گه‌ردی جیهانگیر، مه‌حمود نه‌جمه‌دین، لادێ تاهیر، هه‌ستی جه‌مال، جوتیار ره‌فعه‌ت، شوان كاوه، په‌یام كاكل) رۆڵ له (قه‌برستان) ده‌بینن. هه‌روه‌ها (ره‌گه‌ز ئیسماعیل و كاریان شێركۆ) یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌رن و (كاروان زامدار) دیزاین و پۆسته‌ری ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكی (گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ) له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نمایشه‌كه وتی “هه‌ردی به درێژایی شه‌قام به دوای قه‌برستان ده‌گرێت، دایكێك له قه‌برستان نێژراوه، كه‌واته قه‌برستان ماڵی هه‌ردی و قه‌بریش مه‌نزڵگای دایكی, ئیتر ده‌بێت بگه‌ڕێین، ته‌نها بگه‌ڕێین، تا بزانین هه‌ردی به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێت”.
راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی (وێستگه)