
هه‌وار …. مارف عومه‌ر گوڵ
Closed
( ئه‌م هۆنراوه‌یه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند(عه‌دنان
كه‌ریم)ـه‌وه ئاوازی بۆ دانراوه‌و خۆی تۆماری كردووه)
گوڵستانی روح ته‌رزه دایكوتا ،
پووش و په‌ڵاشه سه‌وزه‌ڵانی ژین
ئه‌ستێره‌م ده‌دوان به نیوه شه‌وێ
خۆم نه‌گریام و ئه‌و كه‌وته گرین
* * *
خۆره‌تاوی ده‌م كه‌لی سبه‌ینێ ی ،
به‌فر گرتوو بوو هێنامی یه شنه
پیاههڵبژانی ژیان و مه‌رگه ،
خونچه‌ی ئاواتی له‌به‌یندا ونه.
* * *
ته‌مه‌ن شه‌پۆله راماندهماڵێ
نه‌كه‌ن دارستان ئاگرباران كه‌ن
چاوی هیوامان ئه‌وا داڕژا
نهتانكردبێ هه‌وار وێرانكهن.