Skip to Content

Monday, May 23rd, 2022

بوو به‌ سه‌رۆکی پێشوومان !(رئیس سابق)

Closed
by February 13, 2011 گشتی


بوو به‌ سه‌رۆکی پێشوومان !(رئیس سابق)
” هتله‌ر خۆی کوشت .. you can do it “

نووسینی : اکرام یوسف
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
” بڕۆ وازبێنه‌ ئه‌مه‌وێت بنووم “
” بڕۆ و وازبێنه‌ ده‌مه‌وێت سه‌رم بتاشم”
” بڕۆ و وازبێنه‌ ده‌سته‌کانم دێشێت”
” بڕۆ  وازبێنه‌ بیری ژنه‌که‌م ده‌که‌م”

 له‌ هه‌موو جیهاندا ووشه‌یه‌ک ده‌ستناکه‌وێت جوانی و خۆشی ئه‌م ڕووداوه‌ی پێ باسبکرێت یان هه‌ستی میسریه‌کان ڕاڤه‌بکات، یان به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌یی دڵۆپێک خوێنی شه‌هێدێک یان بریندارێک بێت.. له‌ کۆتایدا، ئه‌مڕۆ شه‌هیدان ڕێزیان لێگیرا.. له‌ به‌یانی سێیه‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای سوپادا.. ووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سوپا سڵاویکی سه‌ربازیانه‌ی کرد دوای ئه‌وه‌ی شه‌هیدانی به‌ نه‌مر دان.. بۆ یه‌که‌م جار له‌ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا میسریه‌کان ڕێزیان لێدگیرێت له‌ لایه‌ن به‌رپرسێکه‌وه‌.. له‌ سه‌رده‌می سته‌مکاردا، سته‌مکاریی و دڕنده‌یی و خۆ به‌ گه‌وره‌زانینێکی شێتانه‌ گه‌وره‌ ده‌بوو، ته‌نانه‌ت بچوکترین ده‌ستوپێوه‌ندی سته‌مکار به‌شه‌رێکی له‌ میسریه‌کان نه‌ده‌بینی که‌ شایه‌نی ڕێزبن.. پیرۆزی گیانی شه‌هیدانمان بێت به‌هه‌شتی نه‌مران.. با دڵ و ده‌رونی که‌سوکاریان ئاسوده‌بێت.. خوێنیان به‌ فیڕۆ نه‌ڕۆیشت.. میسر ڕزگاری بوو.. ڕێزو شکۆمه‌ندی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ 85 ملوێن ئینسانی میسری.. له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌ گه‌نده‌ڵیه‌کاندا خوێنی سه‌دان که‌س وونبوو و به‌ فیڕۆ چوون، سه‌ته‌مکار ئه‌رکی پرسه‌ و سه‌رخۆشیه‌کی له‌ که‌سوکاری هه‌زار و دووسه‌د قوربانی ڕووداوی (العبارة)   نه‌کێشا، وه‌ 550 قوربانی ڕووداوی دویقه‌، و 400 کوژراو له‌ ڕووداوی(قطار الصعید)،  و گیانی شه‌هیدانی شانۆی (بني یوسف)، و چه‌ندینی تر له‌ و ڕووداوانه‌ی که‌ میسریه‌کان تیا بوون به‌ قوربانی، و به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی ئه‌و ڕووداوانه‌، یان ووشه‌یه‌کی دڵنه‌وایی له‌ (نیرۆنی میسره‌وه‌) بۆیه‌ ڕۆشتنی جێگه‌ی داخ نیه‌.  بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووه‌وه‌ که‌ هه‌ردوو وڵاتی میسر له‌ پێش حه‌وت هه‌زار ساڵه‌وه‌ یه‌کیان گرت ده‌بین به‌ خاوه‌نی سه‌رۆکی پێشوو(رأیس سابق)، ره‌نگه‌ ته‌نها له‌م ده‌رگایه‌وه‌ سه‌رۆکی پێشومان بچێته‌ ناو مێژووه‌وه‌.. ئه‌و بوو به‌ یه‌که‌م سه‌رۆکی پێشووی میسر.. به‌ هه‌رحاڵ، ده‌رگای مێژوو فراوانه‌ بۆ هه‌مووان، هه‌ندێک ده‌رگا هه‌یه‌ بۆ مه‌زنه‌کانه‌.. بێگومان سته‌مکاره‌که‌ی ئێمه‌ له‌و ده‌رگایه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو مێژووه‌وه‌ که‌ نیرون و هتلر و موسۆلۆنی و شاوشیسکۆ و سوهارتو و شای ئیران و(سه‌دام حسه‌ین..وه‌رگێڕ) لێ چوونه‌ ژووره‌وه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نیا به‌ نموونه‌.
هه‌لگیرسانی شۆڕش ـ وه‌ک خۆی ـ له‌ ناکاو و کتوپڕ نه‌بوو .. زۆر که‌س چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگیرسانی ده‌کرد، به‌ڵام به‌م خێراییه‌ نا .. له‌ ووتارێکمدا له‌ دوارۆژه‌کانی دیسه‌مبه‌ری ڕابووردوودا له‌ ژێر ناونیشانی ” هه‌موو مژدانه‌کان له‌ مانگێکی تردا ده‌بن ” نووسیبووم : ” شۆڕش له‌ مێژوودا، له‌ ناکاو هه‌ڵدگیرسێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ نێوان شه‌و و ڕۆژێکدا ده‌ستپێبکات، به‌ڵام مێژوو نووسه‌کان پێشوه‌خت و به‌ خێرایی ده‌توانن پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شۆرش بکه‌ن. ئێمه‌ ـ له‌ جیهانی عاره‌بی ـ دا له‌ ڕه‌حمی دایکماندا شۆڕش پێده‌گات و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هۆکاره‌کانی ئاشکرایه‌، پێشبینیه‌کان فێل له‌ چاومان ناکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک تا ئێستاش لایان وایه‌ که‌ ئه‌مه‌ شۆرشێکی له‌ ناکاو بوو!”  ئه‌مه‌ شۆڕشێکه‌ که‌ مێژوو نووسان له‌ دوایدا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵگیرسانی له‌ خۆوه‌ نه‌بوو.. به‌ڵکو ئه‌مه‌ به‌ری ئه‌و چاندنه‌یه‌ که‌ باووباپیرانمان چاندیان له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌ هه‌ڵوێستی (عرابي)  له‌به‌رده‌م (خدیو توفیق) دا وه‌ریگرت و به‌رپه‌رچی دایه‌وه‌ که‌ میسریه‌کان کۆیله‌ی حاکمه‌کان بن، له‌ دواجاردا باوکانمان وا ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی سه‌دو سی ساڵدا قوربانی و خوێنیان به‌خشیه‌وه‌ تا هێزی وه‌به‌ر نه‌وه‌کانی خۆی گه‌ڕانۆته‌وه‌، په‌یمانیان دابوو که‌ ده‌بێت خه‌باتیان به‌ربگرێت.
کاتێک له‌گه‌ڵ لاوانی میسردا له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم کرد به‌ شۆڕشه‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی”نهیا” ی هه‌ژارانه‌وه‌ ده‌رپه‌ڕین بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر، نه‌م ده‌توانی فرمێسکی چاوه‌کانم وشکه‌م کاتێک ده‌مبینی له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ و له‌ هه‌موو ئینتماکانه‌وه‌، له‌ هه‌موو ئاسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کانه‌وه‌ خه‌ڵک کۆده‌بوونه‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ساڵی 1977 ی بیر ده‌خستمه‌وه‌. دوای ڕۆشتنی 3 کیلۆمه‌تر هه‌ستم به‌ ماندووبوون کرد، خۆم کۆکرده‌وه‌ و ئه‌و ڕۆژه‌م بۆ هات که‌ له‌ ڕیزی دوایی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بڕۆم..دوای ماوه‌یه‌ک خۆپیشانده‌ران به‌زییان به‌ ئێمه‌ دا هاته‌وه‌ و هه‌ندێک خێرایی رۆشتنه‌کانیان که‌مکرده‌وه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ گه‌وره‌ ساڵی ئێمه‌ .. دواجار ته‌نیا له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆیشتم و نه‌مده‌توانی وه‌ک ئه‌وان هوتافات بکێشم.. ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ستم کرد ڕانه‌هاتووم هیچ ئومێدێکم هه‌بێت له‌ دنیادا جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتن.. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ئومێده‌م هاته‌ دی که‌ سێ ده‌یه‌یه‌ ئاواتی بۆ ده‌خوازم.
له‌ ڕۆژانی ئه‌م شۆڕشه‌ مه‌زنه‌دا، له‌ دڵه‌وه‌ خۆشیم پیاده‌هات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ترسام له‌ ڕوودانی سه‌رکوتکرنی و داپلۆسینی ڕیزه‌کانی خۆپیشانده‌ران، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی هه‌ر لاوێکدا ترسم زیادی ده‌کره‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌م خوێنه‌ به‌ فیڕۆ بڕوات، دوای ئه‌وه‌ی که‌ سته‌مکاری لێکه‌وتوو یه‌که‌م ووتاری دا، که‌ بانگهێشتێکی پیسی ده‌کرد بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، وه‌ ڕێگه‌پێدانی تا په‌یمانه‌کانی جێبه‌جێ بکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی سێ ده‌یه‌ به‌س نه‌بووبێت بۆ فێربوونی ڕێزلێگرتنی میسریه‌کان و ڕێزگرتنی په‌یمانه‌کانی خۆی..له‌ ڕاستیدا هیچ وپوچترین قسه‌ ئه‌و په‌یمانانه‌ بوون که‌ ده‌یدا به‌  گوێی خۆپیشانده‌راندا، نه‌مانبیستوه‌ و نه‌مانبینیوه‌ شۆڕشێک هه‌بێت له‌ نیوه‌ی ڕێگه‌دا وه‌ستابێت، یان شۆڕشگێران پشویان دابێت، وه‌ ملی خۆیان و خه‌ونه‌کانیان ڕاده‌ستی سته‌مکاران بکه‌ن که‌ به‌رده‌وام فێڵی لێکردوون و به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون و تاوانی به‌رامبه‌ر کردوون به‌ درێژایی سی ساڵ.
دیسان سه‌یره‌، هه‌ندێک سۆزدارن، بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی دیکتاتۆر که‌ ده‌یوێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌ ده‌مرێت، نازان و بیریان چۆته‌وه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا ناتوانێت بڕوات بۆ زۆرێک له‌ وڵاتانی جیهان، چوونکه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ڕێگه‌یان داوه‌ که‌ له‌ دادگایه‌که‌وه‌ بانگبکرێن به‌ تۆمه‌تی ” تاوانی  دژی مرۆڤایه‌تی” ئه‌و تاوانانه‌ دۆکۆمێنتکراوه‌ به‌لای که‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌م دووهه‌فته‌یه‌ی ڕابوردوودا کردی، خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌ به‌ گوله‌ی گه‌رمی پیاوه‌کانی ئه‌و کوژران له‌ ملی ئه‌ون و ئابڕوی ده‌بن.. بۆیه‌ ناتوانێت بڕوات بۆ زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که‌ واژۆی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌یان کردوه‌.
هه‌ستم کرد یه‌کجار ماندووم که‌ ماوه‌ی 17 رۆژه، رۆژی ‌ته‌نیا 2 ده‌مژمێر ده‌نووم، بڕیارم ده‌ به‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، تا نه‌بم به‌ بار به‌سه‌ر نه‌وکانمه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌که‌دا، خه‌ریکبن به‌ حاڵه‌تی ته‌ندروستی منه‌وه‌ و ببم به‌ ئه‌رک بۆیان..له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بیرم کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م شۆڕشه‌ له‌ مێژوودا ئه‌وه‌نده‌ خۆسه‌ریی له‌ سایه‌یدا بێت.. لاوێکم بینی قژ و سمێڵی خۆی به‌ شێوازی هیتله‌ر بڕیبوو، دروشمێکی به‌رزکردبووه‌وه‌ نوسرابوو ” هتله‌ر خۆی کوشت .. you can do it ” .. بیرمکرده‌وه‌ منیش سبه‌ینێ دروشمێک به‌رزبکه‌مه‌وه‌ بنووسم: ” بڕۆ وازبێنه‌ ئه‌مه‌وێت بنووم ” هه‌روه‌ک ئه‌و دروشمانه‌ی که‌ لاوان به‌رزیان کردۆته‌وه‌ بۆ نموونه‌” بڕۆ و وازبێنه‌ ده‌سته‌کانم دێشێت”.. یان ” بڕۆ و وازبێنه‌ ده‌مه‌وێت سه‌رم بتاشم”  و ” بڕۆ و وازبێنه‌ بیری ژنه‌که‌م ده‌که‌م”  .. کاتێک گه‌یشتمه‌ ماڵه‌وه‌، په‌نجه‌م نا به‌ دوگه‌می ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌دا بینیم جێگره‌که‌ی وازهێنانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.. یا ألله! دواجار سته‌مکار وزیهێنا! به‌و جۆره‌ی که‌ به‌ ته‌واوه‌تی شایسته‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ ڕاپه‌ڕینی میسر گۆڕا بۆ شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ریی.. ئه‌مڕۆ مافی خۆیانه‌ میسریه‌کان دڵخۆشبن و ئاهه‌نگبێڕن چۆنیان ده‌وێت.. نابێت ئه‌وه‌یان بیر بچیت سبه‌ینێ ده‌ست ده‌که‌ین به‌ هه‌ڵنان و دروستکردن.. یه‌که‌م هه‌وڵیشمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌بێت شۆرشه‌که‌مان بپارێزین  له‌ دزین.. مژده‌ بڕیاری لاوانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر بوو، ئه‌وانه‌ی که‌ ڕۆشتن بۆ وێستگه‌ی مترۆ که‌ به‌ ناوی سته‌مکاره‌وه‌ ناو نه‌ده‌برێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیکوژێنه‌وه‌ و له‌سه‌ری بنووسن “وێستگه‌ی شه‌هیدان”.
شکۆداریی و نه‌مریی بۆ شه‌هیدانی نیشتیمان.. پیرۆزیان بێت به‌هه‌شتی نه‌مری.. خوێنتان به‌ فیرۆ ناڕوات.  ئای له‌ گه‌وره‌یی گه‌ل و له‌ جوانی نیشتیمان!

سه‌رچاوه‌:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=245617

Previous
Next