Skip to Content

Monday, May 23rd, 2022

که‌رکووکییه‌ک … هاورده‌کان بنێرنه‌وه‌

Closed
by February 15, 2011 گشتی

سه‌ردار جاف – به‌لژیک

 
        که‌رکووک خۆی له‌ خۆیدا ئه‌و گه‌مه‌ سیاسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌یه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ ئاستیدا ده‌ستکورت و که‌مده‌رامه‌ته‌ ، داخ و که‌سه‌رییه‌کانشی له‌وێدایه‌ که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای یه‌کێ له‌ حزبه‌گه‌وره‌کانی کوردستان دان به‌ بێتوانایی له‌ ئاست پرسی که‌رکووک  و سه‌رقاڵبوونی خۆیان به‌ گه‌نده‌ڵیدا نانێن و دبێژن که‌رکووک ناده‌ینه‌ ده‌ست که‌رکووکییه‌کان تاوه‌کو یه‌کلای نه‌که‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵێ ئه‌و به‌رپرسه‌ راست ده‌کات چونکه‌ ده‌تڤێت له‌ ئاگره‌که‌ی ئه‌م شاره‌یش پشکی به‌ر بکه‌وێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هیچی له‌ خێرات به‌ر نه‌که‌وتبێت ، له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ وای گوتووه‌ پرسی شاره‌که‌ له‌ بن ده‌ستی خودی که‌رکووکییه‌کان با تاوه‌کو نهۆ بۆ خۆی یه‌کلایی کردبۆوه‌ ، کورد ده‌مێکه‌ گوتوویه‌تی ( پشتت به‌ ده‌ستی خۆ نه‌ خوورێنی خوروشتی ناشکێ ) .
      که‌رکووک ئه‌و حه‌سره‌ت و نرکه‌ زل و گه‌وره‌یه‌یه‌ که‌ زۆر له‌ سه‌رکرده‌و رابه‌رانی کورد خه‌ونه‌کانیان نه‌هاته‌ دی ، سه‌رباری قوربانیدانی زۆر له‌ پێناویدا ، به‌ڵام مسته‌فا بارزانی هیچی بۆ کورد و که‌رکووکییه‌کان نه‌کرد بێت ، له‌ هیچ کام له‌ رێکه‌تنه‌کاندا له‌ سه‌ر بستێکی کوردستان خۆش نه‌بووه‌ به‌ که‌رکووکیشه‌وه‌  ،  که‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا زۆر به‌ ئاسانی ده‌یتوانی بیکات و نه‌یکرد ، کوردیش زۆر گرینگه‌ ئه‌مڕۆ روو له‌ سه‌رکرده‌کان بکات و پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر که‌رکووک نه‌بێته‌ کوردستان ئه‌وا ده‌بێ ئۆباڵی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ که‌ له‌ پاش مانگی ئاداری ساڵی 1975 دووچاری گه‌لی کوردستانی باشوور بووه‌ به‌ ئه‌نفال و کیمیاباران و ئیعدام و بێسه‌ر و شوێن کردن و ژینۆسایدی  میلله‌تێک ، چونکه‌ دیکۆمێنته‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که‌ رژێمی سه‌دام حوسێن ملکه‌چ بووه‌ نیوه‌ی که‌رکووک و شوێنه‌کانی تر بداته‌وه‌ کورد به‌ڵام بارزانی نه‌مر قایل نه‌بووه‌ ده‌ست به‌رداری بستێک له‌ خاکی کوردستان بێت . به‌ داخه‌وه‌ ئیمڕۆ که‌رکووک له‌ نێو ئه‌گه‌ری گره‌وێکه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یش هێشتان دیار نییه‌ ئاخۆ پرۆسه‌که‌ی ئه‌نجام ده‌درێت یان ته‌نها قسه‌یه‌ بۆ ته‌فره‌دان و فرت و فێڵ ، پێمان وایة کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چیدی که‌رکووکییه‌کان بێده‌نگ نه‌بن ، رۆژنامه‌نووسان و خودان قه‌ڵه‌مه‌کان بێنه‌ ده‌نگ رۆشنفکر و نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و کاسب و …..تاد بڵندگۆی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ  ، وا به‌ به‌رچاوی خودی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت و له‌ به‌ر خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن پرسه‌ نیشتیمانییه‌که‌ پشتگوێ خراوه‌ ، یه‌کێکی تر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌کا
تا جێگه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌قبکات و بۆخۆی کورسی بگرێت ، بریا ئه‌و به‌یاننامه‌ بۆ روو له‌ که‌رکووک بایه‌ ئه‌وده‌م ده‌زانرا  چ هه‌یه‌جانێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی به‌رپا ده‌بوو ، به‌ داخه‌وه‌ له‌و هه‌رێمه‌ ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ر که‌س بۆ خۆیه‌تی ، یه‌کێکی تر که‌رکووک دابه‌شی سێ ده‌کات پشکێکی له‌رزۆکی به‌ر کورد ده‌که‌وێت نه‌یاران به‌وه‌یش قایل نین ئیدی نازانین چ دڵێکمان به‌ هه‌نگاوه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی کورد خۆش بێت ، له‌ کاتێکدا هه‌ست به‌ شه‌پۆلێکی  ته‌عه‌ریبکردنی  به‌رفراوان ده‌که‌وێت ، دوێنێ ده‌گوترا پرسی که‌رکووک له‌ بۆته‌ی گره‌وێک ئاڵاوه‌ ئیمڕۆیش ده‌ڵێین بشێ قومار و گره‌وی راپرسی ئه‌نجام بدرێت .
    له‌ لایه‌ک شاڵاوی به‌رفراوانی جێنشینکرنی عاره‌ب ته‌نگی به‌ که‌رکووک هه‌ڵچنیوه‌ که‌ کورد بۆ خۆی پاش پرۆسه‌ی ئازادی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌رکراوانه‌ به‌ مه‌یلی خۆیان ده‌چوونه‌وه‌ عاره‌ب ته‌نگیان به‌ سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ڵچنی بوو که‌چی ئێستا هه‌ر ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه‌ له‌و پرۆسه‌ گشتگیرییه‌ بێده‌نگه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و هاوردانه‌ باش بزانن هه‌رگیز له‌ سه‌ر خاکی کوردان ئۆخه‌ی ناکه‌ن وکاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌  کوردیش وه‌ک تونس و میسر بو راماڵینی هاورده‌کان به‌ خۆ بکه‌ون و ته‌خت و تاراجی به‌رپرسه‌ نا به‌رپرسه‌کانی که‌رکووک تێکبشکێنن روحی نیشتیمانی کوردستانی به‌ به‌رخاکی که‌رکووکدا بکه‌نه‌وه‌ ، به‌رپرسانی کورد زۆر باش به‌ئاگا و هوشیارن له‌ به‌ عاره‌بکردنی شاره‌که‌ یان ئه‌وه‌تا گوشاره‌ دیبلۆماسی و سیاسییه‌ ناوخۆیی وده‌ره‌کی و هه‌رێمایه‌تییه‌کان ده‌مقوفڵیان کردوون یانیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ داراییه‌ خودییه‌کان هێنده‌ زۆره‌ به‌رچاویانی تاریک کردووه‌ ، ده‌نا له‌  خه‌وی غه‌فڵه‌ت نوقوم نه‌بوون ، ئه‌مڕۆ پێویسته‌ که‌رکووکییه‌کان رابن شه‌قام بجوڵێنن کلیلی ئه‌و قوفڵه‌ کڵۆمدراوانه‌ بن ، (هاورده‌کان بنێرنه‌وه‌ )دروشمی  سه‌ره‌کی هه‌موولایه‌کمان بێت .

Previous
Next