هه‌میشه بۆ هه‌واڵێك ده‌گه‌ڕێم راسیزمانه دانه‌رێژرابێت
له‌ناو هه‌واڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق و به‌شێكی زۆری كوردستانیشدا وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ ته‌واو ون و نادیاره , زۆر به‌كه‌می هه‌واڵێك ده‌بینرێت به‌ته‌واوی كاره‌كته‌ری مرۆڤه‌كه‌مان نیشانبدات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه , نه‌ك وه‌ك ئه‌و وێنه نه‌مه‌تیه‌ی stereotyped ره‌گه‌زپه‌رستیه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی عێراق ده‌یخوازێت , مرۆڤه‌كان پێش ئه‌وه‌ی تاوانبار , بێ تاوان , كوژراو , رفێنراو , گه‌نده‌ڵ , فریادره‌سی وڵات و …هتد بێت , ده‌خرێته چوارچێوه‌ی شوناسێكی ئاینی , مه‌زهه‌بی یان نه‌ته‌وه‌ییه‌وه , دیاره ئه‌م وێناكردنه هێنده‌كاریگه‌ره كه زۆر به‌ئاسانی كاره‌كته‌ری راسته‌قینه‌ی كه‌سه‌كان ون ده‌كات .
به‌شی زۆری ئه‌م گرفته له ده ساڵی رابردوودا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و راسیزمه كوێر و هه‌مه‌جیانه‌ی له میدیای عێراقی وهه‌ندێك جار كوردیشدا په‌ره‌ی سه‌ندووه , شان به شانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه , زۆرێك له سیاسیه‌كانیش هه‌لپه‌رستانه كه‌وتونه‌ته به‌كارهێنان وخستنه‌گه‌ڕی ئه‌و سیمبوڵه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیانه‌ی به‌رده‌وام مۆتۆڕی ئه‌م راسیزمه میدیایه‌ی گێڕاوه . ئه‌م دۆخه به‌جۆرێكه له عیراقی ئه‌مڕۆدا زۆر زه‌حمه‌ته ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بدۆزرێته‌وه به ئاشكرا ونهێنی , به ئیراده‌و به بێ ویست , راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ نه‌خزابێـته نێو ئه‌و فه‌زا ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ی راسیزمی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق دروستی كردووه .
هه‌ڵبه‌ته به‌شداری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌م ره‌وته نوێیه‌ی راسیزمی عێراقیه‌كاندا چه‌ند جۆر و ئاستێكی جیاوازی وه‌رگرتووه , به‌شێكیان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕی تائیفیانه و راسیستانه دروست كراون , ئیتر چ به شێوه‌ی هێرشكردن بێـت یاخود كاردانه‌وه , راسته‌وخۆ كراونه‌ته سه‌نگه‌رێكی ئاشكرای شه‌ڕه‌كه , به‌شێكی تریان ئه‌وانه‌ن كه بێ ئاگاییانه و بێ هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌و زۆنگاوه بێ سنوره‌ی راسیزمی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌كه و وڵاتانی دراوسێ دروستی كردووه , هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره‌ی دواییان دیارترین فۆرمی راسیزمه له‌ناو میدیای كوردیشدا .
كێشه‌ی ئه‌م كه‌ناڵانه هه‌ر ئه‌وه نیه كه وێنه‌یه‌كی ڕاست و ره‌وانی ناكۆكیه تایفیه‌كانمان بۆ ئه‌گوێزنه‌وه , ئه‌مه شتێكی ئاساییه گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك كردبێتی , گرفته‌كه له وه‌دایه خۆیان بونه‌ته به‌شێك له ناكۆكیه‌كان , هه‌رخۆیان به‌شێكی زۆری ئه‌و بێلایه‌نی و بابه‌تی بوون و خوێنساردیه‌یان له‌ده‌ستداوه كه هه‌رده‌زگایه‌كی هه‌واڵی نۆرماڵ و پیشه‌یی پێویسته ره‌چاوی بكات , ئه‌مه به‌جۆرێكه ئاسته‌مه ده‌زگاو رۆژنامه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نگیری بۆ ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌واڵی روداوێكمان بۆ بگوازێته‌وه , هه‌ر له كه‌ناڵی هێزه سیاسی و حكومیه‌كانه‌وه تا ئه‌گاته كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆكان , هه‌مووی بۆته به‌شێك له‌و ماشینه سیاسیه‌ی تائیفیه‌ت ئه‌یباته ڕێوه .
كێشه‌ی زۆر گه‌وره و بنه‌ڕه‌تی میدیا له‌عێراقدا ( به هه‌موو زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی…) له‌ته‌ماشاكردنی ئه‌م كه‌ناڵانه‌وه دێت بۆ مرۆڤ , سه‌رچاوه‌ی هه‌مووگرفته‌كانیش له‌وێوه ده‌ست پێ ئه‌كات كه هیچ ده‌زگایه‌ك ته‌ماشای مرۆڤ ناكات به‌ده‌ر له شوناسه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی , ناتوانن مرۆڤ ببینن له سه‌ر بناغه‌ی كاره‌كته‌ری مرۆڤه‌كه خۆی نه‌ك ئه‌وئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ی پێی مه‌حكومه , ئه‌مانه هه‌میشه ته‌ماشای ناسنامه قه‌ده‌ریه‌كانی ئه‌م مرۆڤه ئه‌كه‌ن , ئه‌و وێنه راسیزمیه‌ی مرۆڤ نیشان ئه‌ده‌ن كه تائیفیه‌ته سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه باوه‌كه ده‌یخوازێت , بۆ نمونه هاوڵاتی كوردستانی و عیراقی له دیدی ئه‌م كه‌ناڵانه‌وه هه‌میشه ( كوردێك , عه‌ره‌بێك , توركمانێك ,ئاشوریه‌ك …)ه , یاخود , (موسوڵمانێك , مه‌سیحیه‌ك , یه‌زیدیه‌ك , كاكه‌ییه‌ك , شیعه‌یه‌ك , سونه‌یه‌ك …) ه , لێره به زیندوویی و مردوویی مرۆڤه‌كان هه‌ر مه‌حكومن به شوناسه قه‌ده‌ریه‌كانیان , به‌وه‌ی چاره‌نوسیان له رۆژی له دایكبونه‌وه بۆی دیاریكردون , بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری مرۆڤه‌كه خۆی چیه‌و كێیه .. هه‌ر بۆیه هه‌میشه كه هه‌واڵێك ده‌خوێنینه‌وه یه‌كسه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه‌سه‌كانی ناو هه‌واڵه‌كه ( كوردێك , عه‌ره‌بێك , توركمانێك , مه‌سیحیه‌ك , شیعه‌یه‌ك , سونه‌یه‌ك , یه‌زیدیه‌ك …هتد ) بێت , نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ( هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی فڵان پارێزگا , ئه‌ندازیارێكی ته‌مه‌ن(…) ساڵه , جوتیارێكی فڵان ناوچه , خوێندكارێكی فڵان قوتابخانه …) بێت , هه‌میشه ئه‌و سیفات و ئاوه‌ڵناوانه‌ی تینوێتی نه‌زعه تایفیه‌كان ئه‌شكێنێت له هه‌واڵه‌كاندا ده‌خرێـته پێشچاو , نه‌ك ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری كه‌سه‌كان نیشان بدات .
به دڵنیاییه‌وه دۆخی سیاسی عێراق خۆی زه‌مینه‌یه‌كی زۆر له باری ئه‌م راسیزمه په‌ره‌سه‌ندووه‌یه , له عێراقدا كه‌س به‌ویست و ئاره‌زوی خۆی نایه‌وێـت عێراقی بێت , هه‌ستی هاونیشتمانێتی و دواتریش وابه‌سته‌یی Loyalty بۆ ئه‌و جوگرافیای ناوی عێراقه له دوای هه‌موو هه‌ست و وابه‌سته‌ییه‌كی تره‌وه دێت .. كه‌س لاری له‌وه نیه كه له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردوودا عێراق تێكشكاوه له پرۆسه‌ی دروستكردنی نه‌ته‌وه و نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییدا , به‌ڵام ئه‌مه نابێـته پاساو و بیانوو بۆ ئه‌و داماڵینه توندوتیژه‌ی هاووڵاتی عێراقی له كاره‌كته‌ری خۆی خستووه , وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین .. راسته ئه‌ركی میدیا له دواجاردا نیشاندانی وێنه‌یه‌كی ئاوێنه‌یی ئه‌و ڕوداوانه‌یه كه ڕوئه‌ده‌ن , به‌ڵام زاخاودانی ئه‌م وێنه‌یه به دید و وێناكردنێكی تائیفیانه‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه ئه‌و هه‌ڵه‌یه كه هه‌رگیز نابێت هیچ میدیاكارێكی بێ لایه‌ن وپیشه‌یی به‌سه‌ریا تێپه‌ڕێت . ئه‌و وێنه ئاساییه‌ی مرۆڤ كه له دواجاردا ئه‌شێت مدییایه‌كی ته‌ندروست له هه‌واڵ و ده‌نگ و باسه‌كانیدا نیشانماندات , باسكردنی مرۆڤه به گوێره‌ی كاره‌كته‌ره‌كه‌ی , نه‌ك ناسنامه قه‌ده‌ریه‌كه‌ی , بینینیه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مرۆڤێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ری خۆیه‌تی , نه‌ك ته‌نها داهۆڵی شوناسه ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی .
muhe79@yahoo.com
محه‌مه‌د حسێن