Skip to Content

Friday, July 1st, 2022

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌کانی بازاڕ بگۆڕین،،،،،له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ماندا

Closed
by February 20, 2011 گشتی

ئامانجی ڕاپه‌ڕینه‌کان ، له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌وقعیه‌تی چینایه‌تی خه‌ڵکانی به‌شدار بووه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت، که‌ زۆربه‌یان خه‌ڵکانێکن که‌ خاوه‌نی هیچ به‌رژوه‌ندیه‌ک نین له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا، یا بێکارن ، یا قوتابیانێکن که‌ ده‌یان ساڵه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن بۆ چاک کردنی سیسته‌می خوێندن و دابین کردنی بیمه‌ی خوێندن و دابین کردنی به‌شی ناوخۆی و به‌ یه‌ک چاو سه‌یرکردنی قوتابیانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار  و منداڵانی به‌رپرس ، به‌شدار بوونی  خه‌ڵکانی ڕۆشنبیر و ئازادی خواز ،که‌ مۆڵه‌تی ڕێکخراوبون و ڕاده‌ربڕینیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌، کرێکارانێک که‌ خوڵقێنه‌ری ئه‌و هه‌موو باڵه‌خانه‌و کۆشک و ته‌لار و باخچه‌ن، به‌ قسه‌ی به‌رپرسان خۆیان (خوڵقێنه‌ری دوبه‌ی)، ئه‌و کرێکاره‌ی که‌ کرێکه‌ی ته‌نها به‌شی کرێ خانوه‌که‌ی ناکات، با بپرسین ، بزانین چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند ،پێڵاو بۆیاخ ده‌که‌ن؟؟؟ چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند ،نه‌یانتوانیوه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن؟؟ چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌یانتوانیوه‌ زه‌واج بکه‌ن؟؟؟  چه‌ند منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌نی خانوو و کۆشک و ته‌لاری خۆیان؟؟ چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ وڵاتێک ژیان ناباته‌ سه‌ر؟؟ چه‌ند کچی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس نه‌بونه‌ته‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبیل و بڕوانامه‌ی شۆفێری؟؟ چه‌ند کچی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس لاشه‌کانیان وه‌ک کچانی هه‌ژارو بێچاره‌ له‌ که‌ندو دؤل و نشێوه‌کاندا ،دوای ده‌ستدرێژی لێیان به‌ کوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه‌؟؟؟ چه‌ند منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس له‌ ده‌ریاچه‌کاندا له‌ ڕێگای هه‌نده‌راندا ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌؟؟؟  کام به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستاندا چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه‌؟؟ به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌یان ته‌نها بۆ هه‌ژاران دروست کردووه‌ ،بۆیه‌ نه‌خۆشخانه‌کانمان وا هه‌ژاران له‌ لایه‌ن ئامێر و پزیشک و داو ده‌رمانه‌وه‌،کام ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس شه‌وانه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌ تایبه‌تیه‌کاندا مه‌ست نابێت ،ده‌یان پرسیاری چینایه‌تی تر؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟بۆیه‌ کاتێک به‌رپرسان بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌ ،ده‌ڵێن بازاڕ وه‌ستاوه‌ و ئه‌مه‌ زیان به‌ خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن ئه‌مه‌ بازاڕی ئێمه‌ نیه‌ ، بازاڕ ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک و گه‌نده‌ڵه‌ ، کام کۆنترۆل کردنی نرخ و جۆر، کام به‌رنامه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ شتومه‌کی به‌سه‌رچوو(ئیکسپایه‌ر) که‌ سه‌رچاوه‌ی زۆرێک له‌ نه‌خۆشیه‌کانه‌ ،کام ڕێگه‌گرتن له‌ قازانجێکی ڕاده‌به‌ده‌ر ، کام پشتگیری کردنی پیشه‌سازی ناوخۆیی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی کارکردن و دابین کردنی شت ومه‌ک به‌ نرخێکی هه‌رزان بۆ خه‌ڵکی، بازاڕێک که‌ سه‌رمایه‌دار و بازرگان که‌ زۆربه‌یان به‌رپرسه‌کانن ،بێ هیچ کۆنترۆڵ کردنێک نرخ دیاری ده‌که‌ن،  کام داتا یا زانیاری ده‌رباره‌ی بێکاران و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆیان؟؟ کام بیمه‌ی بێکاری و کاری گونجاو ؟؟ هه‌زاران خاوه‌ن بڕوانامه‌ ته‌نها له‌ به‌ر ته‌زکیه‌ نه‌کردنیان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ،بێکارن؟؟ په‌یوه‌ندیه‌کانی بازاڕ ته‌واو دژه‌ خه‌ڵکیه‌ ، ده‌توانم بڵیم نیوه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ کۆمه‌ڵێک خوارده‌مه‌نی له‌ میوه‌و گۆشت و سه‌وزه‌وه‌، ناتوانن بڕی پێویست ڕۆژانه‌ ده‌بین بکه‌ن ،ووڵاتێک وه‌ک کوردستان  کۆمپانیا و ده‌زگا بیانیه‌کان ده‌یبه‌نه‌ ڕێوه‌،به‌ ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی کۆمپانیا تورکی و ئێرانیه‌کان ،بڕوا بکه‌ن ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان ده‌وه‌ستێت، له‌ زمانی یه‌کێک له‌ ئابوری ناسه‌کانی کوردستانه‌وه‌ ده‌ڵێت. تا ئێستا سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌خراوه‌ته‌ گڕ له‌ پرۆژه‌کاندا، سه‌رمایه‌گوزاری هه‌موی له‌ ڕێگای سه‌رمایه‌ی که‌رتی تایبه‌ته‌وه‌یه‌،وه‌ک تاک ،ڕێکخراوی دارایی . ده‌سه‌ڵات وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ خه‌رێکی بازرگانیه‌ ،هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ک پیشان نادات به‌رامبه‌ر ژیانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی!!؟؟ ژێرخانی ئابوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ته‌نها له‌ پێویستیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ،بنیات ده‌نرێت. پردێک  دروست ده‌کرێت که‌ ڕێڕه‌وه‌ی به‌رپرسان و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کانیان بێت، جاده‌یه‌ک دروست ده‌کرێت بۆ لادێیه‌ک که‌ ماڵی به‌رپرسێکی لێیه‌!!؟؟  دراوسێی به‌رپرسێک بیت ، کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاریت بۆ دابین ده‌کرێت ،که‌ خه‌ڵکانی دوره‌ ده‌ست دوای 100 ساڵی تریش پێیان ناگات!!؟؟ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ،بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاژاوه‌گێڕی نیه‌ که‌ له‌ ده‌می به‌رپرسان و بگره‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا هاتبوو ، به‌ڵکو بزوتنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی واقعی  خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستانه‌، خه‌ڵکی کوردستان نایه‌وێت جارێکی تر له‌ خه‌باتی هاو چینه‌کانی له‌ جیهاندا دوا بکه‌وێت،

Rahman_awarekan@hotmail.com                20-02-2011

Previous
Next