Skip to Content

Saturday, February 24th, 2024
خۆپیشاندان به‌ره‌و كوێ ..؟!!…. داناعه‌سكه‌ر

خۆپیشاندان به‌ره‌و كوێ ..؟!!…. داناعه‌سكه‌ر

Closed
by March 10, 2011 گشتی

 

 خۆپیشاندان خۆی ده‌دات له‌هه‌فته‌ی سێیه‌م و به‌رده‌وام خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی بێ پشت و په‌نا درێژه‌ به‌خۆپیشاندانی خۆیان ده‌ده‌ن ، ئه‌م بێ پشت و په‌ناییه‌ دیوی پۆزه‌تیف و دیوی نیگه‌تیفی هه‌یه‌، دیوه‌ پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ هێزوگروپێك نه‌توانێ ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆ قازانجی سیاسی خۆی ته‌سكبكاته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ كارێكه‌ راسته‌وخۆ دیموكراسی ده‌خاته‌ ژێرپرسیاری قورسه‌وه‌ ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن راسته‌وخۆ ناوێرێن خۆیان بخزێننه‌ ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌ ، ئه‌م بێپشت و په‌ناییه‌ ته‌نها له‌م وڵاتانه‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت كه‌ دیموكراسی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا لای خۆمان ته‌نها به‌رووكه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ ، دیوی دووهه‌می خۆپیشاندان كه‌ مانه‌وه‌ی به‌وه‌وه‌ به‌ستراوه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ رۆشنبیران بوونه‌ته‌ پشت و په‌نایان ، ئه‌م دۆخه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا كارێكی زۆر باشه‌ و ده‌كرێ له‌رێی رۆشنبیرانه‌وه‌ به‌ ئاراستا دیاره‌كانی بچه‌سپێنرێ و بكرێت به‌ یاداشتێك و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی بێئومێدی ئێمه‌یه‌ ، به‌داخه‌وه‌ له‌ناو رۆشنبیرانیشدا ئاراسته‌ی جیاواز هه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ جار گوێمان له‌ گووتاری ئیستیفزازی ده‌بێت كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م جۆره‌ گووتارانه‌ خزمه‌ت به‌ خۆپیشانده‌ران ناكات و بگره‌ ئاراسته‌كه‌ی به‌ قازانجی ده‌سه‌ڵات ده‌شكێته‌وه‌ ، خاڵێكی تر لاتبوونی گووتاری خۆپیشانده‌ران یان باشتره‌ بڵێین ئه‌وانه‌ی خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌ ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زۆری گووتاره‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا نیشانه‌ی قبوڵكردنی یه‌كتره‌ ، ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ لای هه‌ندێك له‌و گروپانای ناو خۆپیشانده‌ران تا راده‌یه‌ك حاڵه‌تێكه‌ و به‌دی ده‌كرێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێئومێدی كردووین ئه‌وه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئاراسته‌ ده‌كه‌ن گووتارێكی سیاسی مه‌ترسیدار له‌پشت به‌شداریكردنیانه‌وه‌ هه‌بێ ، پێموایه‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات و كێشه‌كان هێنده‌ی تر قووڵده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م كاته‌دا بكرێت ئه‌وه‌یه‌ ، هه‌موو ئه‌و بۆچوون و گووتاربێژانه‌ی سه‌رای ئازادی هه‌وڵبده‌ن پێكه‌وه‌ دانیشتنێك بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ن ئاراسته‌كان بۆ خزمه‌تی لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بێت و ئه‌وی دی فه‌رامۆش بكرێت ، ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی تێكشكانی رۆحی مقامه‌ت و مانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رای ئازادی ، چونكه‌ بیرتان نه‌چێ له‌ هه‌موو دونیادا وایه‌ هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵات كار له‌سه‌ر ناشرین كردنی ئاراسته‌كان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات شكست به‌ خۆپیشاندان بهێنێ ، باشه‌ خۆده‌بوو له‌خۆمان بپرسن بۆچی تائه‌م چركه‌ساته‌ ده‌سه‌ڵات به‌پیریی داخوازیه‌كانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ، چونكه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام بۆ ئالییه‌تێك ده‌گه‌ڕێن ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌بار ببه‌ن ، چونكه‌ ئه‌وان هێزێكن له‌بچووكترین داخوازی خه‌ڵكدا ده‌بێ سه‌رله‌به‌ریان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ ، ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین كام هێزی خاوه‌ن ئابووری و چه‌كدار هه‌یه‌ له‌م كوردستانه‌ی ئێمه‌دا مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵ نه‌بێت ، كه‌واتا به‌رله‌وه‌ی بێته‌ژێرباری داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ ، دواهه‌مین زاری خۆی هه‌ڵده‌داو به‌رده‌وام بۆ سیناریۆیه‌ك ده‌گه‌ڕێت له‌ بازنه‌یه‌كی داخراودا بتانهێلێته‌وه‌ پێی بوترێ بێئومێدی ، خۆپیشانده‌ران له‌ هاوكێشه‌یه‌كی ئاسانه‌وه‌ چوونه‌ ناو هاوكێشه‌یه‌كی قرسه‌وه‌ ، سه‌ره‌تا هه‌وڵدرا پارتی وه‌ك یه‌كێتی لێبكه‌ن ، كه‌چی یه‌كێتی وه‌ك پارتی لێهات ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌ركه‌وتی سیاسی تازه‌ن كه‌ ئه‌و هێزانه‌ نایانه‌وێ وا به‌ئاسانی ته‌سلیم به‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بن ، خه‌ڵك كێی هه‌یه‌ ، ته‌نها ئیراده‌ی خۆی و چه‌ند رۆشنبیرێك نه‌بێ ، به‌ بڕوای من هاتنه‌وه‌ هه‌ردوو رۆشنبیر ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی له‌م كاته‌دا ، كارێكی زۆر باش بوو ، ئه‌مه‌ ته‌نها وه‌ك ئومێدێك ، باشیان كرد هاتنه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌ ، له‌وه‌ش باشتر بیكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ ، ئه‌وان نه‌بنه‌ به‌شێك به‌رده‌وام له‌ناو خۆپیشاندانه‌وه‌ خه‌ڵك ئاراسته‌ بكه‌ن و ببن به‌ رابه‌ری ئه‌م جوله‌ جه‌ماوه‌رییه‌ گه‌وره‌یه‌ ، چونكه‌ بیرتان نه‌چێ ، مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌گه‌ری به‌سیاسی بوونیان ده‌كرێ ، هه‌ر رۆشنبیرێكیش ئه‌ركی خۆی له‌ده‌ستدا ، زه‌حمه‌ته‌ جارێكی دی بتوانێ وه‌ك رۆشنبیرێكی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بێت ، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ من له‌م كاته‌دا گووتاری ئه‌وانم پێ باش نه‌بێ ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌وان وه‌ك دوو رۆشنبیریی دیاری كوردستان زه‌رووره‌تێكی گرنگه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ده‌نگی شه‌قام له‌م كاته‌دا ، ئه‌وه‌ی مه‌ترسی لێده‌كه‌م ئه‌وانیش ببنه‌ به‌شێك له‌و هاوكێشه‌یه‌ی كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكێان ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی به‌ زه‌قی له‌ گووتاره‌كانیاندا دیاره‌ ، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ی خه‌ڵك دابه‌ش ده‌بێته‌ سه‌ر چه‌ند را و تێڕوانێكی جیاواز بۆ داخوازیه‌كان ، ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین دروستكردنی جه‌هه‌نمێك به‌ناوی به‌هه‌شته‌وه‌ كارێكی ئاسان نیه‌ خه‌ڵك لێی بێده‌نگ بێت ، بۆیه‌ ئه‌م به‌جه‌هه‌نمكردنه‌ی كوردستان بۆخۆی بوعدی سیاسی خه‌ته‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، كه‌واتا ده‌سه‌ڵات له‌م سیاقه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی بۆچوونه‌كان ده‌كات و له‌ بێئاگایی و به‌ئاگاوه‌ به‌دووی خاڵه‌ناسه‌قامگیره‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌كات ، له‌م كاته‌دا گرنگترین ئه‌رك ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی  رۆشنبیره‌وه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ینووسن ، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین رۆشنبیر نه‌هێز و نه‌ ئابووری هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی نووسین و هه‌ڵوێسته‌كه‌یه‌تی ، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا دوو حاڵه‌ت هه‌یه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هه‌ر له‌سه‌را ده‌هێلێته‌وه‌ ، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه‌ سنووری سلێمانی تێنه‌په‌ڕاندووه‌ +  ئه‌و دیدو روئیاجیاوازانه‌ی كه‌ خۆپیشاندان ئاراسته‌ ده‌كات ، ئه‌م دوو خاڵه‌ مه‌ترسیدارترین دۆخی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌ ،  چونكه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌ترسیداره‌ ، ده‌سه‌ڵاتیش به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌ركه‌وتانه‌ده‌كات ، بیرمان نه‌چێ مانه‌وه‌ی خۆپیشاندان ماوه‌یه‌كی زۆر بۆخۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سایكۆلۆجییه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ده‌كات كه‌ به‌رده‌وام ده‌مێننه‌وه‌ و رێگاچاریه‌كیان به‌دی نه‌كردووه‌ ئومێدیان پێببه‌خشێ ، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م كاته‌دا زۆر گرنگه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌م كاره‌ قورسه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ ، ئه‌وانیش به‌رای من ده‌بێ خه‌ڵكانی پسپۆر له‌بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بن  ، راسته‌ خه‌ڵكانێك له‌و بواره‌ له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌ن ، به‌ڵام زه‌روریه‌ ئه‌وان خه‌ڵك ئاراسته‌ بكه‌ن ، نه‌ك گروپی جۆراوجۆری ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی قوربانیانی رۆژانی خۆپیشاندانی شاری سلێمانی و شارۆچكه‌كانی كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ به‌ فیڕۆ نه‌ڕۆن ، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ دۆخه‌كه‌ بپارێزن و بوار بۆ هه‌موو كه‌سێك مه‌ده‌ن گووتار بخوێنێته‌وه‌ ، پێویسته‌ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی خۆپیشاندان كار له‌سه‌ر دیدێكی دیاریكراو بكه‌ن و رۆژانه‌ له‌رێی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌  گووتار و داخوازیه‌ تاكه‌سی و كۆمه‌ڵه‌كان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌ ، پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌رێی خه‌ڵكانی لێهاتوه‌وه‌ خه‌ڵك فیری پاراستنی ئاشتی خۆپیشاندان بكه‌ن ، به‌بڕوای من ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ هه‌م گیانی ئینسانی ئێمه‌ ده‌پارێزی و هه‌م ده‌توانن پشودرێژی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر بپارێزن ، ئه‌گه‌ربه‌م مه‌نتقه‌ به‌رده‌وامی به‌ خۆپیشاندان بده‌ن ، دڵنیام ئێوه‌ ده‌توانن گره‌وه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ وه‌ك له‌ رۆژانی پێشتر بینیمان چه‌ند جارێك هه‌وڵدرا خۆپیشاندان به‌ ئاراسته‌یه‌كی ترسناكدابه‌رن ، لێره‌دا جیاوازی له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات نیشانی دونیا ده‌ده‌ن ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان ئاماده‌نین له‌سه‌ر بچووكترین هه‌ڵه‌ی خۆیان داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن ،

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.