نامه‌یه‌ك بۆ هاوڕێكه‌م … گۆران ڕه‌ئوف
هاوڕێم ئێستا ئه‌و وێنه‌یه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه كه‌له یه‌كه‌مین ڕۆژی زستاندا پێكه‌وه له ژێر نمه نمه‌ی باراندا گرتمان، به‌پێوه وه‌ستاوم له‌لای په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌مدا و به هێمنیه‌وه ته‌ماشای وێنه‌كه ده‌كه‌م و ده‌نوسم بۆت… وام لای هه‌مان په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ژوره‌ی كه زۆر جار لێوه‌یه‌وه ده‌مانڕوانیه خۆرئاوابوون و ده‌ستمان بۆ باڵنده كۆچه‌ریه‌كانی ئاسمانی شار به‌رزده‌كرده‌وه، ده‌مانویست له‌و ژاوه‌ژاوه بگه‌ین كه نابویانه‌وه له‌داخی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی به كوچه‌كانی نیشتیمانا ده‌ڕۆیشت. له‌نێو ژوره په‌مه‌ییه‌كه‌دام!! ئه‌و ژووره‌ی شه‌وانێكی پڕ له محیبه‌تما تیادا تێپه‌ڕاند، شه‌وانێكی كه‌موێنه و بیره‌وه‌ری جه‌رگبڕمان تیادا شینكرد، ئه‌و شه‌وانه‌ی به‌ده‌م هیوا شه‌رمن و هه‌ناسه پاكه‌كانی ده‌رونمانه‌وه ده‌نوستین و له‌وێشه‌وه په‌یمان ده‌برد به گرفتاریه سه‌رابییه‌كانی ناخمان، دواتر له ئاماژه ڕه‌شه‌كانی وڵات ده‌گه‌یشتین و به‌وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رێكی پێكراو… جه‌نگاوه‌رێك كه له‌ناكاودا و به‌سه‌خستی بپێكرێت، ڕاده‌ماین و بیرمیان له هیومانیزم و جه‌نگه فیكرییه‌كانی ئه‌ندێشه‌گه‌رای بیریارانی ڕۆژئاوا ده‌كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه تێوه‌گلابین و ده‌ستمان به‌هیچ شوێنگه‌یه‌ك نه‌گات، ڕاده‌ماین و ده‌مانویست له برسان بمرین و نه‌ڕۆین یه‌ك قڕكه‌ین، ئامانجمانبوو به ترسا‌و حیسابمان بۆبكرێت و مێژوومان پڕنه‌كه‌ین له ترس له مێژوو… ئێستێكی چركه‌ساتئامێزمان ده‌كرد و له‌پاشاندا دڵخۆشی خۆمان به شیعر و چیرۆكه فارسییه‌كان ده‌دایه‌وه، دواتر هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان خاوه‌نی گشت شته‌كانبین ده‌هاتین و پاكێتیمان له عه‌شقێكدا ده‌دۆزییه‌وه كه هێنده‌ی مه‌حاڵی چاره‌سه‌ر بۆ گرفتارییه گه‌وره‌كانی نیشتیمان وه‌هماوی بوو، ده‌هاتین و ده‌مانویست له‌به‌ر ئاسمانی دوكه‌ڵاوی و ده‌شتاییه ساوتاوه‌كانی جه‌نگدا بیر له مه‌زنی شانۆگه‌رییه‌كانی چیخۆف و فیلمه ڕۆمانسییه‌كانی سینه‌مای پایته‌خت بكه‌ینه‌وه، تاله‌وێوه به ژه‌هری جه‌نگه‌كانی ناوخۆ نه‌فه‌وتێین… هاوڕێم من له‌نێو ئه‌م تراژیدیای خه‌یاڵه‌دا جه‌سته‌یه‌كی بێكه‌ڵك و هه‌ڵگری په‌یامێكی پوچی پێغه‌مبه‌ر ئاسام، خه‌یاڵه‌كانم خنكاون له‌وه‌ی كه‌ناتوانن سنوره‌كانی یه‌قین ببڕن، بیركردنه‌وه‌كانم تۆقیون كه هه‌ركات گوێیان له ویزه‌ی گولله‌كان ده‌بێت، ئه‌زانی له‌وه‌ته‌ی تۆ ڕۆیشتویت ته‌نهاكه‌وتووم و ته‌نهاییه‌كی ڕۆحسوك بۆته دۆستم؟ ئه‌ی نایه‌ته‌پێشچاوت كه هه‌ركات بیر له پیاسه‌ی گه‌ڕه‌كه مردوه‌كان و شه‌قامه چۆڵبووه‌كانی پاش وێرانبوون ده‌كه‌مه‌وه چۆن ڕه‌نگی فرمێسه‌كه‌كانم؟ هاوڕێم به‌م شێوه‌یه بمێنمه‌وه ڕه‌نگه بمرم… ڕه‌نگه كۆتایم بێت و بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ده‌ربه‌نده‌كانی ساده‌یی.
دۆستی ئه‌زیزم هه‌نووكه كه ئه‌مانه‌ت بۆ ده‌نووسم گوێگری ئه‌و پارچه میوزیكه‌م كه‌له ڕابردوودا به‌ده‌م گفتوگۆكردنی عه‌شق و خه‌یاڵه جوانه‌كانمانه‌وه گوێگری بووین…، ئای له ئێستا!! ئای له ئێستای وردوخاشبوون…ئای هه‌نووكه له چ دۆخێكدام؟!! هه‌ستم هاوشێوه‌ی ئه‌و كاتانه‌یه كه‌له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ڤینێكی گردبوودا ده‌مقیژاند و تۆش ده‌تووت “هاوڕێم هاوار مه‌كه…هاوڕێم…عه‌یبه…دۆستم…ئه‌ها…خه‌ڵكی سه‌یرمان ده‌كه‌ن!”…، گوێگره ئێستا خه‌نده‌یه‌ك له‌سه‌ر لێوه‌كانمه و ئه‌وكاته‌م له خه‌یاڵدایه “كه من له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كه ده‌سته‌كانم به‌رزكردبوویه‌وه بۆ ئاسمان و هاوارم ده‌كرد و ده‌مقیژاند؟، له‌بیرته هه‌رله‌وكاته‌دا به‌منت گوت”ئه‌ها ئه‌وه خه‌ڵكی سه‌یرمان ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن، ده‌تگوت تكایه وازبێنه و با به‌شێت باسمان نه‌كه‌ن”؟.
هاوڕێكه‌م پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌م دۆزییه‌وه كه‌تۆ به‌ر له‌سه‌فه‌ركردنت بۆمنت جێهێشت، وه خوێندیشمه‌وه.، له‌ڕاستیدا گوزارشتی جوانت كردبوو له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌اكاندا و له هه‌موو ئه‌و باره ده‌رونی و فیكریانه‌ت گه‌یشتم كه وایانكرد به‌بێ ماڵئاوایی، به‌بێ ته‌ماشاكردن له‌چاوی یه‌كتر بڕۆیت و ئه‌م نیشتیمانه وێرانه بۆ تاوانباره‌كانی چۆڵكه‌ی… به‌هه‌رحاڵ نازانم ئاگاداربیت له بارودۆخی هه‌نوكه‌ی نیشتمان، به شێوه‌یه‌كه ناتوانم باسی كه‌م بۆت، هه‌رچه‌نده خۆشت ده‌بێت شتێك هه‌ربزانیت! به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بێت به‌گشتی شته‌كان زۆر ئاڵۆزن و ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخ به‌ره‌و ناهه‌مواری ده‌ڕوات، چركه به چركه هه‌واڵی به‌د و ده‌نگۆی قێزه‌ون بڵاوده‌بێته‌وه، له‌م شاره‌ی خۆمان به‌شه‌ودا حیزبێكی لێیه و به‌ڕۆژدا یه‌كێكی دی، به عه‌سردا جه‌ماعه‌تێكی توڕه و به نیوه‌ڕوان كۆمه‌ڵێكی گێژه‌ڵه… سه‌یركه له‌م نێوه‌نده‌دا به‌لێشاو خه‌ڵكی كۆچده‌كه‌ن و نیشتمانیش به‌وێنه‌ی دایكێك بۆ ڕۆڵه به‌دبه‌خته‌كانی ده‌گریه‌ت…، كاكه یه‌كێك عه‌قڵ و ده‌ماغی ساخ له كه‌لله‌یدا بێت له‌م مه‌مله‌كه‌ته بۆی مه‌گه‌ڕێ، گه‌ر به‌نیازبیت مرۆڤێكی ته‌ندروست ببینییه‌وه و ده‌رده‌دڵی لابكه‌ی، ئه‌وا ده‌گه‌یته پله‌ی شێت بوون و ئه‌و ئینسانه نابینییه‌وه، له‌ولاشه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ كه‌له‌هه‌مووی ئازاراویتره و سه‌چاوه‌ی هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كانه، ناوچه‌كه‌ی كردۆته دۆزه‌خێكی ده‌ستكرد، به‌ڵێ دۆزه‌خێك!!! ئای چه‌نده توڕه‌م له‌م دۆخه، چه‌نده به به‌زه‌یم بۆ نیشتمان، چه‌نده به‌هیوام بۆ سه‌فه‌ركرن و گه‌یشتن به تۆ و دوركه‌وتنه‌وه له مه‌رگه‌ساته‌كانی وڵات، چه‌نده هه‌ست به‌بچوكی خۆمده‌كه‌م كه وێنای داهاتوویه‌كی ڕه‌ش ده‌كه‌م.
هاوڕێكه‌م شتێكی وه‌هام نه‌ماوه بۆت بنوسم ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت ئێستا كه‌مێك دڵته‌نگم ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌وه‌یه كه كه‌مێك له‌مه‌وه‌پێش بۆتم نووسی و به‌رده‌وام تێیاندا ده‌ژیم، یان باشتره بڵێم به‌هۆی ئه‌م ژینه‌گه تاریك و نه‌فه‌سبڕه‌ی ناوچه‌كه‌یه… له‌كۆتایدا هیوام سه‌ركه‌وتن و ژیانێكی ئاسوده‌یه بۆت، نا…نا..كۆتایی نایه‌ت، دڵنیام كۆتایی به من و خه‌ونه‌كانم دێت كه‌چی تۆوی ڕق و به‌دته‌ماشاكردن له‌م وێرانه‌یه كۆتایی نایه‌ت، خه‌یاڵه‌كانم ده‌بنه سووتوو كه‌چی دوكه‌ڵی جه‌نگ نابڕێته‌وه… هاوڕێم ته‌نها داواشم وه‌ك هه‌میشه ئه‌وه‌یه “تا ئه‌به‌د دۆر له‌گه‌ڵ خۆتدا نه‌كه‌ی”، چونكه ئازاییه مرۆڤه‌كان له‌وپه‌ڕی خه‌یاڵاویبووندا درۆنه‌كه‌ن، ئه‌زانی وه‌كو چی وه‌هایه؟ دڵنیام وه‌ك هه‌میشه وه‌ڵام ناده‌یته‌وه و چاوه‌ڕوانی خۆمیت پێتی بڵێم، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م جارێك دوایخه‌م و دواتر گه‌ر په‌یت نه‌برد به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی دڵنیابه ده‌یڵێم… هه‌رچه‌نده پێشتر سوكه ماڵئاواییه‌كم لێ‌كردیت به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م درۆ له‌گه‌ڵ خۆمدا نه‌كه‌م و بڵێم كه “زۆرت بیرده‌كه‌م، بڕوابكه به‌رده‌وام له‌یادمای و هه‌ندێكاتیش بۆت ده‌گریه‌م، به‌ڵام نازانم بۆ تۆیه یان بۆ ئه‌م دۆخه خه‌ته‌رناكه‌ی نیشتمانه، یان بۆ ئه‌و مێژوویه كه‌له‌گه‌ڵ عه‌شق و ئاره‌زووه‌كانی ڕۆحماندا تێمان په‌ڕاند، یاخود بۆ ئه‌و منداڵه برسیانه‌یه كه له‌به‌ر ئازاری ڕیخۆڵه وشكه‌وه‌بووه‌كانیان خه‌ویان لێبڕاوه، یان بۆ خه‌ونی ئه‌و كچه شه‌رمنانه‌یه كه ئێوارانێك ده‌چنه سه‌ربان و خه‌ون به فڕینه‌وه ده‌بینن، ئه‌وان خه‌یاڵ به‌وه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ڕۆژێك سوارچاكی خه‌ونه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه له‌جه‌نگ و له‌گه‌ڵ چڵكنی و قژه‌هه‌ڵچوه‌كانیاندا بڕۆن و بڕۆن، به‌ڵام شه‌وانه كه به‌دیار چراكزۆڵه‌كانه‌وه داده‌نیشن، ئیدی ئاشناده‌بن به‌وه‌ی ناتوانن ڕاڤه‌یه‌كی ته‌واو بكه‌ن له‌بۆ خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان، ئیدی تێده‌گه‌ن كه‌لێنێت نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ فڕین، بۆشاییه‌ك نیه تێیدا شرۆڤه‌ی ئه‌و خه‌یاڵانه‌یان بكه‌ن كه‌شێتی كردوون و تێیناگه‌ن، دواتر له‌ژێر به‌تانییه‌وه و به‌دزی باوك و دایكی و برایانه‌وه ده‌گرین و گلله‌یی خۆیان به‌شه‌رمێكه‌وه ئاڕاسته‌ی خودا ده‌كه‌ن… هاوڕێ ڕزگاربووه‌كه‌م ئێستا حه‌زده‌كه‌م وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م به‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده ناشزانم ئایا وه‌ڵامه‌كه‌یت به‌بیردا هاتووه یان نه ْ، هه‌رچیبێت واباشتره بیڵێم، ئه‌زانی مرۆڤه‌كان له‌وپه‌ڕی خه‌یاڵاویبووندا دۆر له‌گه‌ڵ خودی خۆیاندا نه‌كه‌ن مانای چیه؟ مانای وایه هێشتا جوانییه‌كانی ناخیان ماوه و هیوای هاوڕێ و دۆسته‌كانیان.
“هیوا دووره‌كه‌م” نامه‌وێت ئه‌مجاره‌ش وه‌ك كه‌مێك پێشتر ماڵئاوایت لێبكه‌م و پاشانیش بێمه‌وه گۆ بۆیه ده‌ڵێم” ئاگات له جیهانه ناوه‌كییه‌كانت بێت، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و ژیانانه‌به له‌ڕابردوودا تۆیان پاراستووه له نابووتییه‌كان، ده‌ڵێم خه‌می منت نه‌بێت چونكه من سه‌رسه‌ختم، من سه‌رڕێژم له سه‌رسه‌ختی، من ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتوومه‌ته بوون تۆ و چه‌ندانی وه‌ك تۆ به‌دوورگرم له نابووتییه‌كان وه‌خۆشم به جه‌هه‌نم.، دواجار پێم خۆشه یه‌كه‌م هۆكار وایكرد ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنووسم بڵێم، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو جارێكی دی بیری جوانییه‌كانت خه‌مه‌وه و وه‌ك هه‌میشه ئاگام لێت بێت و ڕۆژگار ونتنه‌كات، ڕووداوه جادوئامێزه‌كان فریوتنه‌ده‌ن… ئه‌مه هه‌موو ڕاستییه‌كان بوو هیواخوازم هێنده‌ی نمه‌ی بارانێك بۆ ده‌ریا ئاسوده‌ت كات ، هیواخوازم هێنده‌ی ماندوو بوونم به‌م نامه‌یه‌وه، له ئازاره‌كانی نیشتمان تێبگه‌یت، چونكه به‌ڕاستی دۆخه‌كه سه‌خته سه‌خت!!.
هاوڕێی شه‌وه‌تاریكه‌كانت
22/1/1995
شاری یادگارییه‌كان
هه‌مان ئه‌و شاره‌ی له‌منداڵیدا خانۆچكه‌مان دروستده‌كرد تێیدا!