ده‌ستۆیفسكی ئه‌ستێره‌ی شه‌وانی به‌فر و كڕێوه
پۆرترێتێكی بچووكی دۆستۆیڤسكی
گه‌وره‌ترین ڕۆماننووسی رووسی فیۆدۆرمیخائیل دهستۆیفسكییه و به یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین نووسه‌رانی ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی جیهانی داده‌نرێت ،كه دامه‌زرێنه‌ری بونیادگه‌ریی ئه‌ده‌بی كلاسیكییه .ئه‌م كه‌ڵه نووسه‌ره له‌ساڵی 1821 له‌شاری مۆسكۆ له‌دایكبووه و له‌ساڵی 1881یشدا له سانپترۆسبۆرگدا ده‌مرێت ،له‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی نووسین و پرۆژه ئه‌ده‌بیه‌كانی ده‌بێت دووچاری خوێبه‌ربوونی ناوه‌كیی ده‌بێت و خوێنبه‌رێكی سییه‌كانی ده‌ته‌قێت و پێنووسه‌كه‌ی له‌په‌نجه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌رێت . ئه‌م پیاوه جوانه له‌سه‌ر وه‌ختی مه‌رگیشدا له‌ژوانی نووسین و پرۆژه ئه‌ده‌بیه‌كانیدا بووه .ئاخر ئه‌گه‌ر نووسه‌ر عاشقی نووسین نه‌بوو ،ده‌لوێت خوێنه‌ر گومان له نووسه‌ربوونی بكات ،بۆیه له شاكاره‌كانی دهستۆیفسكیدا ڕووانگهكانی ده‌ره‌وه و دیمهنهگهله جوانه‌كانی زووتر به وشه وێنه كردوون .زۆرجار ئه‌مه بۆته وێستگه‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كانی نووسینی ،له‌ناو حاڵه‌ته‌كانی سایكۆلۆژی خودگهرایییدا زۆرجار وه‌ها تواوه‌ته‌وه و چۆته ناویه‌وه ،كه توێژه‌ره‌وان وه‌ها له‌باره‌یه‌وه دواون كه گوایه به‌قه‌د ده‌روونناسه‌كان شاره‌زایی له سایكۆلۆژیای خودگه‌راییدا هه‌یه و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕۆمان و نووسینه‌كانیدا دروستكردووه ، به‌جۆرێك كاری له ناخی خودگه‌رایی كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ڕۆمانه‌كانیدا كردووه كه خوێنه‌ر تووشی جیهانێك ده‌بێت كه هه‌وره‌كان له‌سه‌ر زه‌وین و ته‌م ومژ وێستگه‌ی ڕێگاكانیانی ون كردووه و ده‌بێت خوێنه‌ر به‌بێ وه‌ستان هه‌نگاو بنێت تا ده‌گاته وێستگه‌یه‌ك له وێستگه‌كان .
سیگمۆند فرۆیدی دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی شیكه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی ده‌ستۆیفسكی په‌سند ده‌كات و لاشی وایه به‌هۆی داهێنانه مهزنهكانیهوه توانیویه‌تی كاریگه‌ریی بخاته سه‌ر ته‌واوی قۆناغ و قوتابخانه ئه‌ده‌بیه‌كان ،ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی نوێش .هه‌ر چه‌نده له‌سه‌ره‌تانی ده‌ستپێكردنی نووسین به فیكری لیبڕاڵیه‌تی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌ربووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپه جیا جیای گه‌نجه‌كان دروستكردووه ،به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه .وه‌لێ من پێم وانییه ئه‌وه به‌ته‌نیا بوو بێته فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی ڕۆمانه‌كانی ، ئاخر ئه‌و له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه دایك وباوكی له‌ده‌ست ده‌دات و تووشی مه‌ینه‌تی و ڕه‌شبینی ژیانبوون ده‌بێت ،ئه‌م تووشبوونه‌ش له‌گه‌ڵ زاده‌ی گه‌وره‌بوونی گه‌وره ده‌بێت و ڕه‌نگده‌داته‌وه له ڕۆمانه‌كانیدا ،ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕه‌شبینییه‌ی دۆستۆیڤسكی به نه‌خۆشی سه‌رع كۆتایی دێت .
دوو شاكار ، دوو ئه‌ستێره
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دۆخه دژوارانهشدا شاكاره گه‌وره‌كانی وه‌ك { برایانی كارامازۆف ، تاوان و سزا }له‌م قۆناخه‌ی ژیانكردنهدا ده‌نووسێت .یه‌كێك له خاسیه‌ت و مۆڕاڵی نووسه‌ری جواننووس ئه‌وه‌یه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی نووسیندا بكات و كاریگه‌ریی له‌دوایی خۆیدا به‌جێ بهێڵێت .ئێستاش به‌شێكی زۆری نووسه‌ر و رۆمانووسانی رووسیا له‌سه‌ر شێواز و فۆڕمه‌كانی نووسینی ئه‌و داده‌ڕۆن .ئه‌وه‌ته ڕۆماننووسگهلێكی ئه‌وروپیش رووداوگه‌له ڕاسته‌قینه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌كانیان له ڕووی سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆژییه‌وه له دهستۆیفسكییهوه وه‌رگرتووه .یه‌كێك له‌شاكاره هه‌ره مه‌زنه‌كانی ئه‌م ڕۆماننووسه ڕۆمانی ( تاوان و سزا )یه كه شێوازی رۆمانه‌كه تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی به‌ده‌نگه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستی به‌سه‌ره‌وه‌یه .ڕاسته‌قینه‌یه‌ك ده‌هێنێته نێو ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌وه ،ئه‌مه‌ش بۆته هه‌وێن و ده‌روازه‌ی كۆده نهێنییه‌كانی شێوازی ڕۆمانی ڕاسته‌قینه له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌وه . ده‌ستۆیفسكی له ڕۆمانی ( برایانی كارامازۆف )یشدا داهێنانێكی هێنده گه‌وره‌ی له رۆمانی جیهانیدا كردووه و به‌یه‌كێك له‌و رۆمانانه داده‌نرێت كه له داهێنانه‌كانی له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهانیدا دره‌وشاوه‌یه و بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له شه‌وانی به‌فر و كڕێوه .
تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی نووسینی ڕۆمان له‌لای دۆستۆیڤسكییه‌وه
دیاره ئه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی سه‌خته له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی نووسینی ڕۆمانه‌كانی ڕۆماننووسێكی وه‌ك دهستۆیفسكییهوه ئێستێكی ڕاڤهگهریی بكه‌ین ، له‌كاتێكدا به‌ده‌یان كتێب و نامه‌ی دكتۆرای له‌سه‌ر نووسراوه .بۆیه ئه‌سته‌مه له ڕاڤهگهرییهكی وه‌هادا بتوانین هه‌موو ئه‌و خاڵ و تایبه‌تمه‌ندییانه بخه‌ینه ڕوو ،وه‌لێ به‌پێی خوێندنه‌وه‌مان و ئه‌وه‌ی په‌ی پێده‌به‌ین و پێمان شیاوی گوتنه ده‌یخه‌ینه به‌ر باسه .
* یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕۆماننووسه ئه‌وه‌یه كه رۆمانه‌كانی دیدگایه‌كی سۆفیگه‌ریی وه‌رده‌گرن .
* كاره‌كته‌ره‌كان زۆرجار به رۆحیه‌تی جیا جیاهه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان كاری جیاواز و سه‌ربه‌خۆی دراوه‌ته پاڵ .
* رووانگه‌ی ده‌روونناسی پانتاییه‌كی به‌ر فراوانی له ناوه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره جیاوازه‌كاندا دروست كردووه .
* یاخی بوون له ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له دژی سه‌ركرده‌كانی تزاریزم و كۆنه‌په‌رستی كه‌نیسه‌كان ،كه ئه‌مه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كییه له رۆمانه‌كان دهستۆیفسكییدا .
* په‌یامی مرۆڤدۆستی له رۆمانه‌كانیدا هه‌ڵگری ئاڵای شۆڕشی دیموكراسییه‌ته .له‌به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراودا درێژبوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر باسه كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه .
* وردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شته‌كانی ده‌ورووبه‌ر .به دیدگایه‌كی قوڵی فه‌لسه‌فیانه .
ده‌ستۆیفسكی باخێكه له وشه كه چه‌ندین ده‌روازه‌ی جوانی هه‌یه ، شه‌وێكه ته‌نیا ئه‌ستێره‌ی داهێنان و نووسینی جوانی تێدا ده‌دره‌وشێته‌وه .ئه‌گه‌رچی توێژه‌ره‌وانی بواری ئه‌ده‌بناسی زۆریان له‌باره‌یه‌وه نووسیوه و له كرۆكی رۆمانه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه ،وه‌لێ هه‌میشه رۆمانه‌كانی به‌هۆی هێزی جوانیناسییه‌وه قۆناغه‌كان ده‌بڕن و رۆژ له‌دوایی رۆژ نوێتر ده‌بنه‌وه .هه‌ر بۆیه هه‌ڵوه‌سته‌ی ڕاڤهگهریی و قسه‌كردن له‌باره‌ی رۆماننووسێكی وه‌ك دهستۆیفسكییهوه زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێت و پێویستی به چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز و گۆشه‌ی پڕفیكری و دیدگای ڕهههندئامێز هه‌یه ، تا لهدهلاقهیهكی گه‌وره‌تر و مه‌ودایه‌كی فراوانتر له رۆمانه‌كانی بنۆڕین .
غه‌مگین بۆڵی