له کاتێکدا که له کوردستان «کوردستان»ه‌کان به‌ردباران ده‌کرێن، پرخه‌ی شه‌قامی کوردی له خه‌وی خه‌فڵه‌تا ده‌کاته ئاسمان
هه‌ژێن…….
کاتێك که سه‌ری « دوعا» به کوته بلۆك پڵیشێندرایه‌وه، که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ ڕه‌وایه‌تیدان به کوشتنی مرۆڤانه‌دا، وتیان و نووسیان و هاواریان لێ هه‌ستا، که ئه‌مه له که‌ڵچه‌ری کورده‌وه دووره و ده‌ستکیسه‌ی دوژمنانه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه نه‌ك کوشتن و زیندانیکردن و به‌ردبارانکردنی ژنان که‌می نه‌کرد، به‌ڵکو ڕه‌شه‌کوژی ژنان په‌ره‌ی‌سه‌ند و تاڕاده‌یه‌کیش له‌ژێر په‌رده‌ی سوونه‌تی خێله‌کیدا، ڕه‌وایه‌تی پێدراو و بووه شتێکی ئاسایی.
ناسیونالیسته ڕادیکاڵه‌کان، هۆی ڕه‌شه‌کوژی ژنان بۆ ئیسلام و کارایی که‌ڵچه‌ری نه‌ته‌وه دراوسێکان به‌تایبه‌ت نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌گێڕنه‌وه. ئیسلامییه‌کان، ئه‌م دیارده‌یه بۆ تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵك له چۆنیه‌تی سزا ئایینییه‌کان، ده‌گێڕنه‌وه. میری دیموکراتی هه‌رێمی کوردستان و پارته‌کانی نێو پارله‌مانیش له‌ژێر په‌رده‌ی سوونه‌تی خێڵه‌کی دا به‌جۆرێك ڕه‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن. ڕیكخراوه‌کانی ژنانی سه‌ر به ده‌سه‌لات و پارته‌کانی، لاپه‌ڕه‌ی بلاوکراوه دژ به ژنییه‌کانیان به وێنه‌ی قوربانیان ده‌رازێننه‌وه. زۆرینه‌ی ڕۆشنبیران و نووسران له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ن که ئه‌مه دیوێکی که‌ڵچه‌ری کوردی نییه و چه‌په‌کانیش به پیاهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی و کوردستانی، ده‌یانه‌وێت بۆمان بسه‌لمێنن، که ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌م تاوانانه له پێکهاته‌ی کۆه‌مڵگه‌دا نییه و ئیسلامی سیاسی – خۆیان واته‌نی- زیندووی کردوونه‌ته‌وه. باشه با وای دابنێین، که ئه‌م پاگه‌ندانه دروستن و دیارده‌ی ژن‌کوژی به‌شێك له که‌ڵچه‌ری ڕه‌سه‌نی کورد نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وایه، کوا دژه‌کاردانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی به‌رامبه‌ر به کوشتن و سووتاندن و له ژێرخاندا داڕزاندنی ژنان و ئازادیخوازان؟ ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌ك به کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نامۆ بێ و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه دژی بن، چۆن ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت؟
پاگه‌نده‌ی نامۆییبوونی دیارده‌کان، ئێواره‌یه‌کی هاوینی ساڵی 1992ی بازاری شێخه‌ڵڵای هه‌ولێری پایته‌خی میری هه‌رێمی وه‌بیرهێنامه‌وه؛ ئێواره بوو، کچ و کوڕێكی لاو ، که له زانکۆی سه‌لاحه‌دین خوێندکار بوون. ده‌ستی یه‌کتریان گرتبوو و هێواش به‌ده‌م قسکردن و پێکه‌نینه‌وه به‌ره‌و چواڕیانه‌که‌ی شه‌قامی زانکۆ ده‌ڕۆیشتن. له‌پڕ له هه‌موو لایه‌که‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی کاتژێری سفر دانرابێت، ها و هویان لێ‌کرا و درانه به‌ر ته‌ماته، هه‌رچی کڕیار و فرۆشیاری ئه‌و بازاره بوو، به گه‌له‌کۆمه‌کێ دوایان که‌وتن، خه‌ڵکه‌که به راده‌یه‌ك زۆربوون، که له کوردستاندا که‌م خۆپیشاندانم دیتووه، هێنده لاوان به‌شداری تێدا بکه‌ن. ئه‌مه کاردانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی بوو به دیارده‌یه‌ك که نامۆ بوو پێی. به بڕوای من گه‌ر ژن‌کوژی دیارده‌یه‌کی هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بووایه، وه‌ك ئه‌و کچ و کوڕه لاوه، له هه‌ر چوارلای کوردستانه‌وه کۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ری ڕاده‌په‌ڕی!
من به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه له چه‌په‌وه بۆ ڕاست، پێموایه ژن‌کوژی یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی راگرتنی خێزانی کوردی و به‌شێکی هه‌ره‌زیندووی که‌ڵچه‌ری کوردییه. له هه‌ر شوێنێك که ژن به ژن و گه‌وره به بچووك و شیربایی و ماره‌یی و خشڵ و پێشه‌کی هه‌بێت، ژنکوژیش له‌وێنده‌رێ هه‌یه و ئاماده‌یه! ئایا ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ژن‌کوژی له لیستی پێكهێنه‌ره‌کانی که‌ڵچه‌ری کوردی‌دا ده‌رهاوێن، ده‌توانن نائاماده‌یی ئه‌وانه‌ی که نێوم هێنان، بسه‌لمێنن؟
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی کورد به گشتی بده‌ینه‌وه، ئه‌وا ته‌نانه‌ت له ئایینی «زه‌رده‌شتی» و «ئێز‌زیدی»شدا که ناسیونالیسته‌کان به شانازییه‌وه خۆیانیان پێوه هه‌ڵده‌واسن، ژن پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایرتی نزمی دراوه‌تێ و زه‌مینه‌ی کۆیله‌ڕاگرتنی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، ڕه‌خسێندراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه ته‌نیا پیاوانی ئایینی و سه‌رۆکخێڵه‌کان نین، که دنه‌ی ئه‌و که‌ڵچه‌ره دواکه‌وتووه ده‌ده‌ن، به‌ڵکو ده‌سه‌لاتداره دیموکراته‌کان و لاوه مۆبایل به‌ده‌سته‌کانیش به سوودوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری و تازه‌ترین ته‌کنۆلۆژی، ژنان له کۆیله‌ی نێوماڵ و خێڵه‌وه به‌ره‌و کۆیلایه‌تی سێکسی و ملدان به داخوازییه‌کانی بازاری پیشه‌سازی سێکسی ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه نه‌نك و دایك و خوشك و دژ و هه‌وێو براژن و ژنانی گه‌ڕه‌کیشن، که به ڕۆڵی خۆیان، هانی پیاوانی خێڵ ده‌ده‌ن و فووده‌که‌نه پیاوه‌تییان و ده‌ستخۆشانه‌ی کوشتنی «کوردستان»ه‌کانیان لێده‌که‌ن! چونکه ئه‌مانه له‌یه‌ك کاتدا هه‌م پارێزه‌ری که‌ڵچه‌ری خێڵه‌کیانه‌ی کوردن و هه‌م گیرۆده و کۆیله‌ی بێچاره‌ی ئه‌و که‌ڵچه‌ره‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژن‌کوژی و مرۆڤکوژی ڕه‌گوڕیشه‌ی له که‌ڵچه‌ری کوردا هه‌یه، بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕوخانی سنووره‌کان و ته‌کنۆلۆژیای زانیاریه‌کاندا ژن‌کوژی ده‌گاته ترۆپی خۆی و به سوودوه‌رگرتن له‌و ته‌کنۆلۆژییانه، ژن‌کوژی مۆدێرنیزه ده‌کرێت. ئه‌وانه‌ی که شانازی به که‌ڵچه‌ری دواکه‌وتووانه‌ی خێڵ و نه‌ته‌وه ده‌که‌ن، با (ژن‌کوژی) و (ژن به ژنه) و (گه‌وره به بچووك) و (ژنبه‌خشین له‌بری خوێن) و (چه‌ند ژنه) و ( ماره‌بڕینی سه‌رلانك) و …تد له که‌ڵچه‌ری کوردی ده‌رکه‌ن، ئه‌وسا وردبنه‌وه و بزانن، بێجگه له (ده‌ست ماچکردنی جه‌ژنان و قه‌یسی و برنجه‌که‌ی به‌یانی جه‌ژن) و (مردووپه‌رستی و تازیه)، چی لێ ده‌مێنێته‌وه؟
هه‌روه‌ها ژن‌کوژی ته‌نیا تایبه‌ت به گوندێك، ناوچه‌یه‌ك، شارێك، خێڵێك، ئایینێك نییه، به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی سه‌راپاگیره و له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری کوردستان په‌یڕه‌وی لێ ده‌کرێت و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا ئاماده‌یی هه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌وه پێشتر ته‌نیا ئاساییبوونی بووه لای زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆر، بۆیه که‌متر دیتراوه و بیستراوه و قسه‌ی لێکراوه، ئه‌گینا ته‌نانه‌ت پارته ڕامیاره‌کانیش به‌پێی ئاماده‌ییان له مه‌یدانه‌که‌دا پارێزگاری‌یان له‌م که‌ڵچه‌ره کردووه. نموونه‌ش زۆرن چ له شاخ و چ له شار، ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری له داڵده‌دانی که‌سانی مرۆڤکوژدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا له پێشبرکێدا بووه. یه‌که‌م هه‌نگاوی پارته‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له شاریبوونه‌وه‌یدا، هێنانی ڕه‌شه‌کوژی ژنان نه‌بوو له ئه‌شکه‌وت و لادێکانه‌وه – وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خۆ به شاری زان، پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن- به‌ڵکو هه‌ڵکردنی چرای سه‌وز بوو هه‌ر له ڕۆژانی یه‌که‌می پاش ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991ه‌وه، که به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رکرده شارییه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وانه، هه‌ڵکرا!
به‌م پێیه ده‌بینین، که ژن‌کوژی و بێنرخی مرۆڤ به‌گشتی، به‌شێكی هه‌میشه زیندووی ئایین، خێڵ، که‌ڵچه‌ری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه و هۆشی رامیاری و په‌یوه‌ندییه ئابووری و کۆمه‌لاتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستانی – که فره‌تر جێی باسی منه- پێکهێناوه. زه‌مینه و پایه‌کانی ئه‌م ڕه‌شه‌کوژییه له ناوجه‌رگه‌ی شاره‌کاندا و له‌نێو شارییه خۆپه‌سه‌نده‌کاندا بۆژاوه‌ته‌وه. ژن‌کوژی ته‌نیا له‌و ساته‌وه ده‌ست پێناکات، که چه‌قۆ، به‌نزین یا به‌رد و بلۆك ئاماده ده‌کرێت، به‌ڵکو ژن‌کوژی له‌و ساتانه‌وه ده‌ست پێده‌کات، ژن له سه‌رووی ویستی خۆیه‌وه پۆشاکی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، خۆێندنی بۆ دیاری ده‌کرێت یا له خوێندن ده‌رده‌هاورێت، مێردی -لێره‌دا واژه‌ی هاوسه‌ر گونجاو نییه - بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت، ژنان بۆ زکێکی نێرینه هه‌زار و یه‌ك نووشته ده‌خۆن، خه‌سوان له‌سه‌ر نه‌زۆکی یا نێرینه نه‌یاوردن، بووکه‌کانیان ده‌رده‌که‌ن، بووکان له‌بری مه‌رجی هاوسه‌ری ڕێزگر و هۆشمه‌ند، داوای کیلۆ ئاڵتوون و ده‌فته‌ره دۆلار ده‌که‌ن و …تد، له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، که پیاوانی هه‌وه‌سباز به نوێترین ته‌کنۆلۆژیا ژنان ده‌که‌نه کۆیله‌ی خۆیان، له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، که ژنانی کوڵان به‌سه‌ر یه‌کدییه‌وه ده‌بنه پۆلیس، له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، که خودی ژنان له به‌رامبه‌ر مشتێك زێردا خۆیان به پیاوان ده‌فرۆشن، له‌وێوه ده‌ست پێده‌کا، که نێرینه‌کانی خێزان، پێشه‌کی هه‌موو ڕابواردنه‌کانی زاواکه‌یان به ده‌فته‌ره دۆلار وه‌رده‌گرن!
ئه‌م دیاردانه‌ی که به‌نزین به‌سه‌ر ژنکوژیدا ده‌که‌ن، هه‌میشه به‌شێك بوون له که‌ڵجه‌ری خه‌ڵكی کورد و له ده‌هه‌ی نه‌وه‌دی کۆتایی سه‌ده‌ی رابوردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا له پێشکه‌وتووترین شوێنی باشووری کوردستاندا، که شاری سلێمانییه گه‌یشته ترۆپك و ئه‌وه‌نده کارایی نیگه‌تیڤی دانا، که کوڕانی هه‌ژار بیرییان له دروستکردنی ڕێکخراوی ڕه‌به‌ندان ده‌کرده‌وه!
ئه‌گه‌ر هێشتاکه که‌سانێك په‌یدا ده‌بن و ئاماده‌ن به‌رگری له بێگه‌ردی و دووری که‌ڵچه‌ری کوردی له‌م تاوانه ده‌که‌ن و ده‌یده‌نه پاڵ هۆکار و که‌سانی دی، ئه‌وا به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی تر، پرسیاریا ئاراسته ده‌که‌م و هیوادارم پێش نکۆڵیکردنه‌که‌یان یا دژوه‌ستانه‌وه‌یان به‌م بۆچوونه‌ی من، وه‌لام بۆ پرسیاره‌کان په‌یدا بکه‌ن. بۆچی بۆ مه‌ڕسه‌ربڕین و قۆچکردن بۆ سه‌رۆك پێشکه‌وتووترین شاری کوردستان – وه‌ك ئه‌وه‌ی که پاگه‌نده‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری بۆ ده‌که‌ن- ئاماده‌یه ببێته گه‌وره‌ترین قه‌سابخانه‌ی دونیا، به‌لام بۆ کاردانه‌وه و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به نه‌ریتی ژنکوژشتن – که ناسیونالیسته‌کان به که‌ڵچه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی نازانن- خۆپیشاندانێکی هه‌زارکه‌سی په‌یگیر به‌ڕێ نا‌خرێت و کۆمه‌ڵگه ئاماده نییه بیسه‌لمێنێت، که به‌رده‌باران و ژه‌هرکوژی و سوتاندن و له ترومبێله‌وه فرێدان و له ئاودا خنکاندن و له شاخه‌وه به‌ردانه‌وه‌ی ژنان به‌شێك له که‌ڵچه‌ری وی نییه؟
پارساڵ کاتێك که « دوعا» بلۆکباران کرا، من له کوردستان بووم و له نزیکه‌وه ئاگام له کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان بوو. هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوه‌ڵدا پێشنیاری ئه‌وه‌م کرد، که هه‌نگاوی یه‌که‌م پێویسته له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا کۆڕی ماته‌مینی ئێوارانه به داگیرساندنی مۆم له ناوه‌ندی شار و شارۆچکه‌کاندا به‌رپابکرێت و هه‌روه‌ها خۆپیساندانی به‌رده‌وام ڕێکبخرێت، گرنگترین کارێك ئه‌وه‌یه که له سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌وه ڕێپێوانی گشتی به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که « دوعا»ی تێدا بلۆکباران کرا، به‌ڕێ بخرێت و له هه‌مان کاتیش‌دا فشار بۆ میری هه‌رێم بهێنرێت، تاوه‌کو ڕۆژی بلۆکبارانکردنی « دوعا»، وه‌ك ڕۆژێکی فه‌رمی بۆ خۆشه‌ویستی و دژایه‌تی ژن‌کوژی بناسێنێت و له‌و شوێنه‌ی که « دوعا»ی لێ کوژرا، په‌یکه‌رێکی گه‌وره‌ی بۆ بتاشرێت. به‌لام داخه‌که‌م، کورد به‌گشتی به چه‌په‌کانیشه‌وه، هه‌ر ئه‌و ساته و له‌کاتی ڕووداودا ده‌که‌ونه خۆ و ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ده‌رخستنی ناوه و سه‌رمایه‌گوزاری رامیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌که. بۆیه ده‌وێرم بڵیم له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری کوردستان هه‌زار که‌س په‌یدا ناکه‌ی، که به کرده‌وه و په‌یگیرییه‌وه دژی ژن‌کوژی بن و له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی کارکردن بن! ئه‌گه‌ر له کوردستان هه‌زار هه‌ڵسورا و چالاکی یه‌کسانیخوازی په‌یگیرمان هه‌بووایه، له‌وانه‌بوو « کوردستان»یش به ده‌ردی « دوعا» نه چووایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وا نه‌بووایه، ئه‌وا که‌سانی ناموسپه‌رست و هۆش جه‌نگه‌ڵی، وا به سانایی و بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له ئه‌روپاوه نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه کوردستان و ژنانیان نه‌ده‌دایه به‌ر ده‌ستڕێژ، ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌دا هێزێكی به‌ره‌نگاریکه‌ر به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه هه‌بووایه، ئه‌وا له ڕێوڕه‌سمێکی که‌رنه‌ڤاڵیدا ساڵێك پاش بلۆکبارانکردنی «دوعا»، «کوردستان عه‌زیز»ی ته‌مه‌ن ١٦ساڵ، خه‌ڵکی گوندی «کۆلکه‌ڕه‌ش»، شارۆچکه‌ی«(سکتان»*ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری«کۆیێ»، به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه به‌ردباران نه‌ده‌کرا.
به‌رای من ئه‌وه ته‌نیا پیاوانی خێڵ نین، که ده‌بێت نه‌فره‌تیان لێ بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارنی میری هه‌رێم – که به به‌رتل و خزمخزمێنه کچانی هه‌لاتوو ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست که‌سوکاریان و بکوژه‌کانیش ئازاد ده‌که‌ن- و هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی – به ژن و پیاوه‌وه- که له به‌رامبه‌ر کوشتنی ژناندا بێده‌نگه و بێهه‌ڵوێستی هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌فره‌تباران بکرێن. چونکه بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه به کارێك که له کۆمه‌ڵگه‌دا ڕووده‌دات!
بۆ که‌سانێك که نایانه‌وێت، به‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته بکه‌ون و به کوشتنی هه‌ر مرۆڤێك ویژدانیان ئازاریان ده‌دات، ئێستاش دره‌نگ نه‌بووه و ده‌توانین و ده‌کرێت فره کاری کارا و پۆزه‌تیڤ بۆ به‌رگرتن به‌و ڕه‌شیکوژییه‌ی که بووه‌ته شتێکی سروشتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، بکرێت و ئه‌نجام بدرێت. ده‌کرێت و ده‌توانین، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ر چێییه‌ك هه‌ین، وه‌ك تاکی ئازاد و ئازادیخواز دوور له به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی و ئایدۆلۆژیگه‌ری، وه‌ك مرۆڤێکی ویژدان زیندوو هه‌ر که‌سه‌و له شوێنی خۆمانه‌وه قۆڵی لێهه‌ڵماین، چۆن ژنکوژان چه‌قۆ و به‌رد و چه‌که‌کانیان سوار ده‌که‌ن، ئێمه‌ش ده‌توانین بێینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و نه‌فره‌تیان لێبکه‌ین و به‌ره‌یه‌کی ئازادیخواز به‌ڕوویاندا هه‌ڵخرێنین.
دوا واشه، تف له که‌ڵچه‌رێك که مرۆڤکوژی پایه‌یه‌تی و تف له پیاوه‌تییه‌ك که پایه‌یه‌کی کۆیلایه‌تی ژنانه، تف له سه‌روه‌ری هه‌رێمێك که کوته‌کی ده‌ستی ژنکوژانه، تف و نه‌فره‌ت له‌و ژنانه‌ی که بۆ کوشتنی ژنان، ده‌ستخۆسانه له پیاوان ده‌که‌ن، تف له‌و پارتانه‌ی که ته‌نیا له کاتی ڕووداودا له‌سه‌ر کوته کاخه‌زیك هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن و له پێناو موچه‌ی مانگانه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا له به‌رامبه‌ر که‌ڵچه‌ری چه‌قۆکێشیدا شازش ده‌که‌ن. تف له‌وانه‌ی که به شان و باڵی سه‌رده‌مێکدا هه‌ڵده‌ده‌ن، که کوشتن و برسیه‌تی و بیسه‌رپه‌نایی و ئاواره‌یی و فرۆشتنی مناڵان و ژنان له بازاره‌کانی سێکسفرۆشیدا وه‌ك کۆیله‌ی سه‌رده‌م، تێیدا مۆدێرنیزه کراوه و گه‌یشتووه‌ته لووتکه.
بمبوورن، « دوعاکان، کوردستانه‌کان» بمبوورن. خۆزگه ده‌متوانی ببمه بومه‌له‌زه‌یه‌ك و له ساتی ده‌رچوونی گیانی ئێوه‌دا ئه‌م دونیایه‌م به‌سه‌ر مرۆڤه گه‌مژه و بێهه‌ڵوێسته‌کاندا ژێر و ژوور ده‌کرد، خۆزگه ده‌متوانی ببمه بۆمبایه‌ك و ته‌خت و شکۆی گشت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م دونیایه‌م هاوساتی که‌وتی جه‌سته‌ی بێ‌گیانی ئێوه، له‌ته‌ك زه‌ویدا یه‌کسان ده‌کرد. خۆزگه و خۆزگه و خۆزگه بوونه‌وه‌رێکی تاك خانه بوومایه نه‌ك مرۆڤ نه‌ك هاوسه‌رده‌می ئه‌و دڕندانه‌ی که ئێوه‌یان به‌ردبارانکرد، چونکه مرۆڤبوون له ڕێوشوێنێکی ئاوا و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاوا بێده‌نگ به‌رامبه‌ر تاواندا، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. چونکه کۆیله‌تی، ئه‌وه‌ی که زوڕناژه‌نانی ده‌سه‌لات به‌یانی تا ئێواره به‌نێوی هاووڵاتی ئازاد و یه‌کسان له سایه‌ی سه‌روه‌ریدا به بالایدا هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌توانی له‌نێوی به‌ری، ئه‌وا مانه‌وه له سایه‌یدا و بێده‌نگه له به‌رامبه‌ریدا شه‌رمه‌زارییه.. شه‌رمه‌زارییه.. شه‌رمه‌زارییه..
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی به‌ربارانکردنی «کوردستان» :
سایتی ئه‌مڕۆ 29.05.2008 http://www.emrro.com/disan.htm
29.05.2008