
ئه‌ده‌بی جیهان …. ئێرنێست هێمینگوای1898-1961
وه‌رگیڕانی : عه‌بدوڵا حه‌مه‌لاو ……
ئێرنێست هێمینگوای که هه‌تا ماوه‌یه‌کیش به باشتترین نووسه‌ری ئه‌مریکی ئه‌ژمێررا له ساڵی 1898 له پارکی ئواک له شیکاگۆی ئه‌مریکا له دایک بوه . باوکی دکتۆرو له هه‌مانکاتیشدا وه‌رزشه‌وان و گه‌ڕۆک بوه . ئه‌م دوو سیفه‌ته‌ی دوایی له باوکه‌وه بۆ کوڕ گوازراوه‌ته‌وه .
ئێرنێست هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره سوور بوه که ببێته ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر. بۆیه له ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا ئه‌بێته هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌یه‌ک به ناوی ( کانساس سیتی ستار ) .
هه‌واڵه‌کانی هێمینگوای له ڕۆژنامه‌ی ناوبراودا به ووشه‌ی کورت و پڕ مانا‌و ڕاست و ڕه‌وان و مانای قووڵ و سه‌رنجڕاکێش له‌وه‌ی هه‌واڵنێرانی که جیا ئه‌کرێته‌وه .
ساڵی 1917 ڕۆژنامه‌ی ناوبراو جێدێڵێ و به‌ره‌و ئه‌وروپا ئه‌که‌وێته ڕێ ، تا له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا 1914- 1918 ئه‌بێته سایه‌قی سه‌یاره‌ی ئیسعاف . هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا له یه‌کێک له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی له‌شکری ئیتالیادا به قورسی بریندار ئه‌بێت .
دوای شه‌ڕه‌که له‌گه‌ڵ ژنێکدا به ناوی ( هادێلی ڕیکاردسۆن ) ژیانی هاوسه‌ری پێک دێنێ و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ژنی ئه‌بێت له‌و چوار ژنه‌ی که له هه‌موو ته‌مه‌نیدا خواستونی .
دوای شه‌ڕ چه‌ند ساڵێک له فه‌ڕه‌نسا ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر له‌وێش به ( گرترودستاین ) ه‌کان ئاشنا ئه‌بێت ، که له‌و کاته‌دا پێیان ئه‌وترا ( نه‌وه وونه‌کان ) . نووسه‌ر له دواییدا واته له ساڵی 1924 دا ڕۆمانێک له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه وونه به ناوی ( خۆریش ڕێڕه‌وی خۆی هه‌یه ) ئه‌نووسێت . هه‌ر له فه‌ڕه‌نسا به چه‌ند ناودارێکی ئه‌ده‌بی وه‌ک ( فۆرد مادۆکس فۆرد و ئێزرا پاوه‌ند و جیمس جۆیس و سکۆت فتزجیڕاڵد ) ئاشنا ئه‌بێت . له پاریس دوو کۆمه‌ڵه چیرۆکی زۆر کورت ئه‌نووسێ ، یه‌که‌میان له ساڵی 1925 به ناوی ( له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ) و دووه‌میشیان له ساڵی 1927 به ناوی ( پیاوان به‌بێ ژنان ) .
له ساڵی 1928 له ناوچه‌ی ( کێی وێست ) له فلۆریدا نیشته‌جێ ئه‌بێت و کاته‌کانی له نێوان ڕاووشکارو نووسین و ڕاوه ماسی و هه‌روه‌ها فره مه‌ی نۆشیندا ( خواردنه‌وه‌ی زۆر ) به‌سه‌ر ئه‌بات .
له ساڵی 1929 ڕۆمانی ( ماڵئاوا له تفه‌نگ ) ئه‌نووسێت ، ڕۆمانه‌که هه‌ر وه‌کو به ناوه‌که‌یدا دیاره ماڵئاوایی کردن له تفه‌نگ و بانگهێشتنی ئاشتیه ، که له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی زۆر تینووی بوون .
ساڵی 1932 ش ڕۆمانی ( مردن له ئێواره‌دا ) ئه‌نووسێت ، ئه‌مه‌یان سه‌باره‌ت به گا‌و زۆرانبازیه له‌گه‌ڵ گادا ، که له ووڵاتی ئیسپانیا زۆر گرنگی پێدراوه‌و بوه‌ته به‌شێکی گرنگیش له کلتووری ئیسپانیا
دوای ئه‌وه به چه‌ند ساڵێک ، واته له ساڵی 1933 دا سێیه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکی به ناوی ( براوه هیچ وه‌رناگرێت ) چاپ و بڵاو ئه‌بێته‌وه . له ڕۆمانی ( شاخه سه‌وزه‌کانی ئه‌فه‌ریقا ) شدا که له ساڵی 1935 دا نووسیویه‌تی باس له گه‌وره ڕاوێکی ئاژه‌ڵی دڕنده ئه‌کات .
هێمینگوای له سه‌ره‌تای گه‌نجیدا بێجگه له گه‌شت و گه‌ڕان و ڕاوکردن حه‌زی له یاری بۆکسێنیش بوه ، که دیاره ئه‌مانه هه‌موو له نووسین و بهرههماکانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و به باشی ئه‌بینرێن .
نووسینه‌کانی هێمینگوای پڕیه‌تی له گیانی جه‌نگاوه‌ری و خۆگرتن و ڕوو به ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ ، خوێنه‌ران که به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌خوێننه‌وه هه‌ست ئه‌که‌ن که کاراکته‌ری نووسه‌ر ته‌واو تێکه‌ڵ به کاراکته‌ری پاڵه‌وانی به‌رهه‌مه‌کانی بوه . که ئه‌ویش هێمینگوای جه‌نگاوه‌رو ڕاوکهرو عاشقی مه‌ی بوو .له ساڵی 1940 ڕۆمانێکی تری به ناوی ( کاتژمێر بۆ کێ لێئه‌یا ) نووسی ، که له‌شه‌ڕی خێڵه‌کیانه‌و براکوژیانهی ئیسپانیه‌کان ئه‌دوێ ، که له نێوان ساڵه‌کانی 1936 و 1937 له ئیسپانیا به سه‌رۆکایه‌تی فرانکۆ ڕوویدا . شایه‌نی باسه نووسه‌ر خۆی وه‌کو ڕۆژنامه نووسێک له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌شداری کردوه ، ئه‌م گه‌رچی له شه‌ڕه‌کاندا ڕۆژنامه‌نووسه ، به‌ڵام بێ چه‌کیش نیه ، چه‌که‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌میش ئازایه‌و ناترسێت .
له ساڵی 1950 دا ڕۆمانێکی تر به ناوی ( له ناوه‌ندی دره‌خته‌کانه‌وه به‌سه‌ر ڕووباره‌که‌دا ) ئه‌نووسێت و دوا به دوای ئه‌میش له ساڵی 1952 شدا ڕۆمانی ( پیره‌مێردو زه‌ریا ) ئه‌نووسێت که باس له ڕاوکه‌رێکی ماسی به ته‌مه‌ن ئه‌کات که چۆن به په‌رۆشی ئه‌وه‌وه‌یه که ڕۆژێک له ڕۆژان ماسیه‌کی گه‌وره ڕاو بکات و پیشانی بات که هێشتا به‌هێزو به توانایه . پیره‌مێرد پاش ماوه‌یه‌ک ماسیه گه‌وره‌که ڕاوئه‌کات ، ماسیه‌که هێنده گه‌وره ئه‌بێت که له به‌له‌مه بچووکه‌که‌ی ئه‌مدا ڕێی نابیته‌وه ، تا ناچار ئه‌میش به قه‌راغی به‌له‌مه‌که‌یه‌وه ئه‌یبه‌ستێته‌وه تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بێهێنێتهوهو پیشانی هاوه‌ڵه‌کانی بدات که چ کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی ئه‌نجام داوه .
به‌ڵام هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ک ماسی قرش پێیئهزانن و هێرش بۆ ماسیه ڕاوکراوهکهی ئه‌هێنن ، هه‌ر جاره‌ی له گه‌ڵ قه‌پێک یان دواندا ماسیه‌که ئه‌خۆن و ئه‌میش تا ئه‌گاته‌وه شوێنی مه‌به‌ست له بڕبڕه پشت و چه‌ند په‌راسوویه‌کی ماسیه‌که زیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێته‌وه .
هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی هێمینگوای پێیان وایه که هێمینگوای له‌م نووسینانه‌ی دواییدا به ده‌گمه‌ن توانای داهێنان و کارامه‌یی ئه‌ده‌بی تێدا بینراوه تا ئه‌ده‌بی بیسته‌کان که به ڕسته‌ی کورت و دیالۆژی چڕ‌و پڕ مانا نووسینه‌کانی پێناسرا بوو ، له هه‌مانکاتیشدا به‌رهه‌مه‌کانی بوبوه نموونهنهیهک بۆ سه‌ده‌ها نووسه‌رو ڕۆژنامه نووس له جیهاندا .
هێمینگوای له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا 1939 – 1945 له ناو سوپای ئه‌مریکی دا له ئه‌وروپا وه‌ک په‌یامنێرێکی ڕۆژنامه‌یی ده‌ست به‌کار ئه‌بێت و له نزیکه‌وه هه‌واڵه‌کانی ئه‌و جه‌نگه نه‌گریسه بۆ ڕۆژنامه ئه‌مریکیه‌کان ئهگوازێتهوهو ئه‌نێرێت .
نووسه‌ر دوای ئه‌م جه‌نگه ئه‌چێت ماوه‌یه‌کی زۆر له کێڵگه‌یه‌کی نزیک شاری ( هاڤانا ) ی پایته‌ختی کوبا نیشته‌جێ ئه‌بێ ، تا که‌مێک به هێمنی و ئاساییش و دوور له جه‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌کانی تری دنیا‌و ژیان بژی . به‌ڵام دوای به‌رپا بوونی شۆڕشی کوبا له لایه‌ن فیدڵ کاسترۆوه ئیتر ئه‌و ناوه‌ش هێمنی تێدا نامێنێ ئه‌میش ناچار شوێنه‌که به‌جێدێڵێ و به‌ره‌و ئه‌مریکا ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، تا دواجار له ناوچه‌ی ئایداهو جێگیر ئه‌بێت .
هێمینگوای پێش ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی بۆ ئه‌مریکا ساڵانێکی زۆر ئه‌بێت که به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ئه‌ناڵێنێت ، به ڕاده‌یه‌ک که وورده وورده ئێش و ئازار خه‌ریک ئه‌بێت هه‌موو توانایه‌کی ئه‌قڵی و جه‌سه‌دی له ده‌ست بدات و له نووسین و خوێندنه‌وه‌ی بکات و بخات . به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌مه ڕوو بدات ئه‌م بڕیاری خۆی ئه‌دات و هه‌ر به‌و تفه‌نگه‌ی که ساڵانێکی زۆر ڕاوی پێئه‌کرد له ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ سالێدا خۆی پێ ئه‌کوژێت .
ئێرنێست هێمینگوای له دوای مردنی نه‌مامی ناوبانگی زۆر سیس ئه‌بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ده‌به‌که‌ی له ڕووی ڕێزمان و شێوه‌ی نووسینی کورته چیرۆکه‌وه به به‌رزی ئه‌مێنێته‌وه . له ڕۆمانی پیره‌مێردو زه‌ریادا ئه‌ڵێت : مرۆڤ بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوه که بدۆڕێ . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت : مرۆڤ ئه‌پسێ و تێک ئه‌شکێت به‌ڵام نادۆڕێت .
ئه‌م قسانه هه‌ڵوێستی سه‌ره‌کی بوه له زۆربه‌ی نووسینه‌کانی هێمینگوایدا و کۆتایی ژیانیشی له پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کانیدا هه‌میشه به شتێکی بێبایه‌خ داناوه ، چونکه ئه‌و وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌تمی له مردن گه‌شتوه و ووتویه‌تی مرۆڤ با تا له ژیاندا بێت ههوڵبات به ئازایه‌تی و پاکی ویژدانه‌وه بژی تا سه‌رکه‌وتنی مرۆڤ به ده‌ست بێت ، گه‌رچی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بچووک و کورت خایه‌ن و کورت ماوه‌ش بێت . نووسه‌ر له ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بی خۆیدا دوو جار خه‌ڵات کراوه ، له ساڵی 1953 دا به خه‌ڵاتی پولیتزه‌ر ، دوو ساڵ دواتریش به خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبڵ . دوو جاریش به قورسی بریندار بوه ، یه‌که‌میان وه‌کو پێشتر ووتمان له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا و دووه‌میشیان له ڕوداوێکی فڕینی فڕۆکه‌یه‌کدا له ئه‌فه‌ریقا .
کۆتایی
سه‌رچاوه
1_ ایلول بلا مگر ( جبرا ابراهیم جبرا )
Hemingway Ernest2_
Vem är vem i världs Litteraturen
Rabén Prisma
هێمینگوای له شه‌ڕی خێڵه‌کیانه‌ی ئیسپانیا له ساڵی 1936