پیاداچوونه‌وه‌یه‌کی کورت به وه‌ڵامه‌که‌ی کاک فوئاد قه‌ره‌داخیدا
پیاداچوونه‌وه‌یه‌کی کورت به وه‌ڵامه‌که‌ی کاک فوئاد قه‌ره‌داخیدا
ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی کوردستان
عارف که‌ریم- ستۆکهۆڵم
هاوڕێی دێرین و ئازیزم کاک فوئاد قه‌ره‌داخی وه‌ڵامی به‌شێک له زنجیره وتاره‌که‌ی منی داوه‌ته‌وه له ڕۆژنامه‌ی هاولاتیدا ، ژماره‌کانی436 ، 437 ، 439 ڕۆژانی 2 ، 6 ، 13 / 07 / 2008 .
له‌م پیاداچوونهوهیهدا هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامێکی کورتی ئه‌و خاڵانه بده‌مه‌وه که سه‌رنجی منیان ڕاکێشاوه و له هه‌مانکاتدا هیوادارم کاک فوئاد گرژی و ژاکاوی پێوه دیار نه‌بێت و ته‌نها به‌و به‌شه‌وه خۆی ماندوو بکات که په‌یوه‌ندی به دیداره‌که‌ی خۆیه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا .
پێش هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕاستییه بخه‌مه پێش چاو که زنجیره وتاره‌که‌ی من ، به‌شێکی که‌می نه‌بێت ، وه‌کوو کاک فوئاد خۆی ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوه ، ئه‌وی تری په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆکی دیداره‌که‌ی ئه‌و و کاک فه‌ره‌یدونه‌وه نه‌بووه و نه‌یشم ویستووه ئه‌مه بکه‌مه بارێکی گران به‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌وه . ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی من ورووژاندوومه ، له هیچیاندا ڕووی ده‌م له کاک فوئاد نه‌بووه و نییه و ناوی ئه‌وم نه‌هێناوه ، بۆیه به‌داوای لێبوردنه‌وه نامه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌وانه هیچیان بده‌مه‌وه…….خوێنه‌رو ڕه‌وشه‌نبیر ده‌که‌مه شاهید که من به‌وپه‌ڕی ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه باسی کاک فوئادم کردووه و نه‌یشم ویستووه و نایشمه‌وێ ئه‌و ڕابکێشمه ناو باس و مه‌سه‌له‌ی تره‌وه که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه و هێرشم نه‌کردووه و هیچ هێرش و قسه‌یه‌کی ڕهقیشم ئاراسته‌ی کاک فه‌ره‌یدون و کاک فوئاد نه‌کردووه.
مه‌به‌ستم له فاکته‌ره جیاجیاکانی ڕێگه‌خۆشکردن بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ، ته‌نها ساڵه‌کانی(1967- 1970)یه ئه‌و ساڵانه‌ی براده‌رانی ( سازمان انقلابی حزب توده ایران ) میوان بوون له کوردستان و کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له کادر و سه‌رکرده‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه به تایبه‌تی شه‌خسی مام جه‌لال . ساڵه‌کانی 1970- 1975یشم به درێژه‌دان به دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه داناوه ، چونکه کۆمه‌ڵه له‌و ساڵانه‌دا له قۆناخی خۆدرووستکردندا بوو ، ڕێکخستنهکهیشی ئاشکرا نه‌بوو ، زۆر نهێنی بوو ، ئه‌گه‌ر زلله‌ی ڕۆزگار نه‌بوایه ، وا زوو خۆی ئاشکرا نه‌ده‌کرد و نه‌ده‌هاته گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت .
که‌باسی ئه‌و 13 مانگه‌م کردووه له شام ( سوریا ) و هه‌ندێ باسم ورووژاندووه ، ڕووی ده‌م له کاک فوئاد و کاک فه‌ره‌یدون نه‌بووه و نه‌یشم ویستووه دیداره‌کانی ئه‌وان تێکه‌ڵ به‌و 13 مانگه بکه‌م و باسه‌کانیش په‌یوه‌ندی به شه‌خسی ئه‌و دوو براده‌ره‌وه نییه ، به‌ڵام ورووژاندنی ئه‌و باسانه چه‌ند سوودی هه‌بووه ؟! ، با من و کاک فوئاد ، خوێنه‌ر و ڕه‌وشه‌نبیر بکه‌ینه حه‌که‌م و ئه‌وان حوکمێک بده‌ن ، مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه که‌ده‌ڵێت: که‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترش !
ئه‌وه‌ی له‌و زنجیره وتاره‌دا ورووژاندوومه ، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه و به‌شه‌کانی تری گێڕانه‌وه‌یه‌کی کورتی مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه ، په‌یوه‌ندیکردن به خه‌ڵک و کۆکردنه‌وه‌یان له ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌دا به شێوه‌ی ئه‌ندام یان له ئه‌ڵقه‌ی ڕۆشنبیریدا ، کاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵه ، ناکۆکی و ململانێکان ، جیابوونه‌وه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌م گروپ و ئه‌و تاقم ، ده‌رچوونی ئه‌و گروپی تر له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه ، شوێنی من له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا ، چ ئه‌وکاتانه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی وڵات بووم و کارم کردووه ، چ ئه‌وکاتانه‌ی ژیانی من ڕاونراوه و له سوریا خۆم گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌کات چۆنچۆنی ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه مامه‌ڵه کراوه‌وه و غه‌دری مێژوویی لێکراوه که کاک فوئاد به‌زه‌یی پیامدا هاتۆته‌وه به ( موعانات ) ناوی ده‌بات ! ، له کاتێکدا که‌سه‌که یه‌کێکه له قوربانییه‌کانی خه‌بات و تێکۆشان ، چ پێش درووستبوونی کۆمه‌ڵه و چ دوای درووستبوونی کۆمه‌ڵه ( کاک فوئاد من و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه ده‌ناسێ ) . ئه‌مانه به‌تێکڕایی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان بهكۆمهلهوه هه‌یه و ده‌چنه خانه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵه‌وه تا ئه‌وکاته‌ی من وازم هێناوه نه‌ک تا ئه‌وکاته‌ی که کۆمه‌له ، له شاخ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه وه‌کو کاک فوئاد ناوی لێناوه !! که به ویژدانه‌وه له‌سه‌ری دواوم و چی ڕاسته ئه‌وه‌م نووسیوه و درۆ و بوختانم نه‌کردووه و خۆم دوور ڕاگرتووه له موهاته‌راتی سیاسی و خۆم پێوه‌ی هه‌ڵنه‌کێشاوه و خوێنه‌رو ڕهوشهنبیرم کردۆته حه‌که‌م بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌که . خۆیشم ههڵناکێشـم ئه‌گه‌ر بڵێم له‌کوردوستان و وڵاتانی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکاوه زیاتر له 115 ئێمه‌یل و ته‌له‌فۆنم بۆ هاتووه و ده‌ستخۆشی نووسینی ئه‌و وتاره له من ده‌که‌ن ، به‌مه‌رجێک له په‌نجه‌ی ده‌ست که‌متریان لێدهناسم ، ژماره‌یه‌ک له‌وانه ئه‌کادیمیست و ئاستێکی به‌رزی ڕۆشنبییان هه‌یه ، ئه‌مه جگه له دۆست و براده‌ر و ناسیاوی نزیک به خۆم لێره و له‌وێ ، هندێک له‌وانه پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که بابه‌ته‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م و بیکه‌م به کتێبێک . جاری واش هه‌بووه وتاری به‌که‌ڵک و باشم نووسیوه و ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بێت ، که‌س به‌و لێشاوه ده‌ستخۆشی له‌من نه‌کردووه . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ! و ئێره جێی باسکردنی نییه .
ئیتر نازانم بۆچی من په‌یره‌وی مێتودی زانستی و ڕێساکانی نووسینه‌وه‌ی مێژووم نه‌کردووه ؟! بۆچی وتاره‌که‌م سیمای نووسینی منی تێکداوه ؟! . کێ ده‌توانێ موتڵه‌ق قسه بکات و حوکم بدات ، له‌کاتێکدا هه‌موو شت نسبییه ! .
پێشتر من وتارم نووسیوه له‌سه‌ر ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان و له‌هه‌مان وتاردا چوومه‌ته ناو باسی مێژوویی جیاجیاوه و کاک فوئاد خۆی یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی ده‌ستخۆشی له من کردووه ! دیسان وتارم نووسیوه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ، به‌ڵام به‌شێکی وتاره‌که‌م ته‌رخان کردووه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و گهندهڵخوازهکان له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا و که‌سیش ڕه‌خنه‌ی له‌من نه‌گرتووه ! بێگومان من سنگم فراوانه بۆ هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک که له جێی خۆیدا بێت و درووستکهربێت ، له مێژه‌وه ئه‌وه‌م له خۆمدا په‌روه‌رده‌کردووه ، له‌به‌ر ئه‌وه بروای ته‌واوم به ڕهخنههو ڕه‌خنه له خۆگرتن هه‌یه ولێ‌ی ناترسم چونکه لێوه‌ی فێرده‌بم ، جگه‌له‌وه من که‌سه‌کان و شته‌کان و دیارده‌کان به ڕاوه‌ستاوی نابینم و له‌وه گه‌یشتووم که یاسایه‌ک هه‌یه و ده‌یانجووڵێنێ ، بۆیه دنیا بینی ( روویا ) ی من ته‌م و مژی له‌سه‌ر نییه . ئه‌و کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنانه‌ی له کاتی خۆیدا له به‌غدا کراوه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی کۆمه‌له که هه‌مووی چه‌ند سه‌عاتێکه ، به‌س نییه بۆ مێژووی کۆمه‌ڵه و ده‌بێ دواتریش باس بکرێت ، هه‌ر که‌سێک پێ له‌سه‌ر ئه‌مه دابگرێت ، غه‌درێکی مێژوویی له کۆمه‌ڵه ده‌کات .
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ به‌کاک فوئاد بڵێم که زنجیره وتاره‌که‌ی من چوار ناونیشانی بۆدانراوه که هه‌ر هه‌موویان سه‌ره‌کین و له سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌شدا ئاماژه‌م به ناوه‌ڕۆکه‌که کردووه . دیسان نووسینه‌که‌شم په‌یوه‌ندی به هه‌رچوار ناونیشانه‌که‌وه هه‌یه و لێی جیانابێته‌وه . نامه‌وێ ئه‌و ڕاستییه‌ش بشارمه‌وه که من خۆم به‌ته‌ما بووم به‌بێ دیداره‌که‌ی کاک فوئاد و کاک فه‌ره‌یدون ، ئه‌و زنجیره وتاره بنووسم و بڵاوی بکه‌مه‌وه ، به‌ڵام که دیداره‌کانی ئه‌وان بڵاو کرایه‌وه ، هه‌ل و ده‌رفه‌تێکی باشتر بۆ من ڕه‌خسا بۆئه‌وه‌ی بیکه‌مه مینبه‌ر و سه‌کۆیه‌ک بۆ چوونه ناو ئه‌و باسانه‌ی مه‌به‌ستم بوو . که‌وابوو ئامانجی سه‌ره‌کی له نووسینی ئه‌و وتاره ئه‌وان نه‌بوون .
ده‌رباره‌ی مێژووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له ساڵه‌کانی دامه‌زراندنی کۆماری مه‌هاباده‌وه هه‌تا مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ، من ویستوومه وێنه‌یه‌ک بده‌مه خوێنه‌ر و به‌سه‌ره قه‌له‌م ئاماژه‌یه‌کی کورت به ساڵه‌کان و ڕووداوه مێژووییه گرنگه‌کان بکه‌م ، به‌تایبه‌تی من به ته‌نها بۆ توێژێکی ئه‌کادیمی و ڕه‌وشه‌نبیر نانووسم که زوربه‌یان ئاگاداری ئه‌و مێژووه‌ن ، نه‌خێر من بۆ خه‌ڵکی ساده و سه‌ره‌تاییش ده‌نووسم که ئاگاداری هه‌موو شتێک نین ، بێگومان ئه‌م سه‌ره قه‌ڵه‌مانه ، هه‌ر یه‌که‌یان ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه و ده‌یان لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌شی له‌سه‌ر کراوه . قه‌ت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م نه‌کردووه و نایکه‌م که بڵێم ئه‌و مێژووه‌ی ڕابوردوو هۆکاری دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه بووه ، نه‌خێر ! ویستوومه بڵێم ئه‌وه مێژووی گه‌له‌که‌ی ئێمه‌یه ( بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ ) و هه‌موویان زنجیره‌یه‌ک پێکده‌هێنن و په‌یوه‌ندییه‌کی دیاله‌کتیکیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه و ئه‌مڕۆی ئێمه به‌شێکه له‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌وه‌ی سبه‌ینێش به‌شێکه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و لێی جیا نابێته‌وه .
بێگومان ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ڕێبازی سیاسی و درووشم و سه‌رکردایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌خنه نایانگرێته‌وه و هه‌روا به‌ئاسانی ده‌رباز ده‌بن .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که وتوومه کاک فوئاد و کاک فه‌ره‌یدون دوو براده‌ری نزیکن به من ، مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه که له مێژه‌وه یه‌ک ده‌ناسین و هه‌موومان له ڕێخستنێکی جه‌لالیدا کارمان کردووه .
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ساڵی په‌یوه‌ستبوونی من به کۆمه‌ڵه‌وه ، له‌وتاری پێشتردا ئه‌وه‌م ڕوونکردبۆوه که کاک فه‌ره‌یدون له سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا په‌یوه‌ندی به منه‌وه کردووه و ده‌ستم به کارکردن کردووه له‌و ڕێکخراوه‌دا .
بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌مه‌وێ بڵێم :
یه‌که‌م / له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا ناکۆکی و ململانێ درووست بوو له ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه ( کوردستانی بێت یان عێراقی ) دووکه‌س له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا کاریان ده‌کرد ( مه‌رحوم عه‌بدوره‌حمان قه‌ره‌داخی ) و کاک ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی بوو که دوایی ڕیزه‌کانی ئێمه‌یان جێهێشت و به زمانێکی زبر ململانێ‌یان ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه .
ئێستا کاک ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی له‌ژیاندا ماوه و په‌یوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ کاک فوئاد قه‌ره‌داخیدا و هه‌ردوکیان له سلێمانین ، کاک فوئاد ده‌توانێ پرسیاری ساڵ و به‌رواری ئه‌و ململانێیه له‌و براده‌ره بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت که ئێمه چ ساڵێک ململانێمان کردووه !!!!! .
دووه‌م / له‌ساڵی 1972 دا من دیراسه‌یه‌کی دوورودرێژم نووسی له‌سه‌ر شۆڕشی دیموکراتی نوێ که به زنجیره له ڕۆژنامه‌ی هاوکاریدا به‌ناوی هوشیاره‌وه بڵاو کرایه‌وه ، کهلهنووسینهوهی وتاره‌که بوومه‌وه ، په‌یوه‌ندیم کرد به کاک فوئاده‌وه بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیم بدات و پێکه‌وه پیایدا بچینه‌وه و ڕزگاری بکه‌ین له هه‌ڵه و که‌موکوڕی . ئه‌ویش پیاوه‌تی کرد و هاته ماڵی ئێمه‌و تا عه‌سرێکی دره‌نگ پێکه‌وه کارمان له‌سه‌ر کرد که دواتر ناردم بۆ به‌غدا بۆ بڵاوکردنه‌وه .
ئه‌و کاته من و کاک فوئاد لای یه‌ک ئاشکرا بوبوین ( ئه‌و عێراقی و من کوردستانی ) ! جاروباریش مشتومڕمان هه‌ر هه‌بوو ! .
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر که‌سێک وتارێکی له‌و بابه‌ته بنووسێ و خۆیشی مووچه‌خۆری ده‌وڵه‌ت بێت ، پێویستی به‌وه نییه که ده‌یان سه‌رچاوه بخوێنێته‌وه به زوبانی عه‌ره‌بی و لێی تێبگات ، ئه‌وجا ده‌ست بداته قه‌ڵه‌م بۆ کارێکی وه‌ها ؟ ئایا ئه‌م کاره پێویستی به کات و ماوه‌یه‌کی زۆر نییه ؟ ئایا که‌سێکی سه‌ره‌تایی ده‌توانێ ئه‌م کاره بکات ؟!
سێیه‌م / شه‌هید شه‌هاب له ژیاندا نه‌ماوه ، به‌ڵام کاک فه‌ره‌یدون و کاک ئاوات عه‌بدولغه‌فور هه‌ردوکیان له سلێمانین و کاک فوئاد ده‌توانێ په‌یوه‌ندییان پێوه بکات و چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه بکات ( ئه‌گه‌ر لای ئه‌و کێشه‌یه ! ) و بزانێ من چ ساڵێک هاتوومه‌ته ڕیزی کۆمه‌ڵه‌وه.
چواره‌م / ماوه له نێوان چوار دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی کۆمه‌ڵه ( وه‌جبه‌ی یه‌که‌م ) و ئه‌وانی تر( وه‌جبه‌ی دووه‌م ) ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو ، ئیتر دوای ئه‌وه هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به خه‌ڵکه‌وه ده‌ستیپێکردووه و قورسایی و کاره‌کانیش له‌سه‌ر شانی وه‌جبه‌ی دووه‌م بوو که من یه‌کێکیان بووم .
پێنجه‌م / به‌قه‌ولی کاک فه‌ره‌یدون ، کۆمه‌ڵه له چه‌ند مانگی یه‌که‌مدا تووشی ئینشیقاق بووه و دواتر به‌یانیان له‌سه‌ر ئه‌و 15- 16 که‌سه ده‌رکردووه که بڕوایان به ناسنامه‌ی عێراقی هه‌بووه بۆ کۆمه‌ڵه و ئه‌مان خۆیان ( کاک فه‌ره‌یدون و هاوڕێکانی ) له‌گه‌ڵ سه‌دان که‌سی تردا ماونه‌ته‌وه و کاریانکردووه ، کاک فوئادیش ده‌ڵێ : ئه‌و مێژووه‌ی له ده‌رچوونی به‌یانی 11ی ئازاری 1970وه ده‌ست پێده‌کات تا له ئابی 1971 دا کۆتایی دێت ( واته مێژووی کارکردنی ئه‌وان له کۆمه‌ڵه‌دا ) ، به‌و پێیه بێت ، هه‌موو ئیشکردنه‌که‌ی کاک فوئاد و گروپه‌که‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا له‌یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنه‌وه هه‌تا ڕۆژی وازهێنان چه‌ند مانگێک بووه .
له‌ڕۆژی وازهێنانیشهوه هه‌تا ئێستا هیچ یه‌کێک له‌و براده‌رانه‌ی که ناسنامه‌ی عێراقییان بۆ کۆمه‌ڵه ده‌ویست ، نه‌که‌وتنه به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و ڕاونان و ئیعدامکردن و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون له درووست‌کردنی حزبێکی عێراقی بۆ خۆیان .
شه‌شه‌م / کاک فوئاد پرسیار ده‌کات و ده‌ڵێ : بۆچی فوئاد قه‌ره‌داخی که ئه‌وکاته ( ساڵی 1970 ) نزیکترین هاورێی بوو ( واته هی عارف ) ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌کردووه وه‌کوو هاوڕێی دیکه‌ی ….تاد
له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێم : ده‌بێ کاک فوئاد ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بکات ! تۆبڵێیت کاک فه‌ره‌یدون سه‌ری لێتێکچووبێ که منی ده‌ستنیشان کردووه بۆ کارکردن له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا وه‌کوو ئه‌ندام نه‌ک ئه‌ڵقه‌ی ڕۆشنبیری ! ، ئه‌گه‌ر کاک فوئاد خۆی که‌سێکی ڕانهکێشابێ بۆ ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه ، مانای وانییه که ئه‌و که‌سه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بووه که کاک فوئاد گه‌ره‌کی بووه !! واته مه‌رجی چوونه ناو کۆمه‌ڵه ! .
ده‌رباره‌ی هه‌ڵچوونه چه‌په‌که‌ی ساڵی 1968 که کاک فوئاد به شۆڕشی لاوان ناوی ده‌بات ، من باسی سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنم نه‌کردووه له‌وه زیاتر که‌وتوومه ئه‌وانه نه‌یانتوانی گۆڕانکاری له سیستمی سهرمایهداهیدا بکه‌ن له ئه‌وروپا ، له‌به‌ر ئه‌وه شۆڕش نه‌بوو ….
ئه‌مجاره بۆ زیاتر ڕووناککردنه‌وه پشتم به ئنسیکلۆپپیدیای (Encyclopedia ) سویدی به‌ست بۆئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر شۆڕش( Revolution ) کۆبکه‌مه‌وه . وه‌ڵامه‌که به‌م شێوه‌یه بوو :
Genomgripande förändring واته گۆڕانێکی قووڵ ، بنچینه‌یی ، حه‌قیقی ، پێی ده‌وترێ شۆڕش . منیش هه‌ر ئه‌وه‌م وتووه و به پێویستی نازانم زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم . ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که شۆڕشی چین و کوبا و ڕێبازی گیڤارستی و چالاکی و هه‌ڵچوونی لاوان له ئه‌وروپا ( 1968 ) کاریگه‌رییان نه‌بووه له‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستاندا ، ئه‌وکاته هه‌ریه‌ک له‌ئێمه ژماره‌یه‌ک له کتێب و نامێلکه و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌وانه‌مان خوێندبۆوه ، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وانه فاکته‌ری سه‌ه‌کی نه‌بوون بۆ درووستبوونی ڕێکخراوێک ….. کاک فوئاد ڕه‌وشه‌نبیرو سیاسه‌تمه‌داره و ده‌زانێ ئه‌گه‌ر فاکته‌ره زاتی و مه‌وزوعییه‌کانی وڵاتێک له‌بار نه‌بێت ، ئه‌وا هه‌رگیز فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان نابنه هۆی درووستبوونی حزبێک یان ڕێکخراوێک ! ئایا کاک فوئاد و هاوڕێکانی توانییان به حوکمی فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان حزبی جه‌ماوه‌ر و پێشڕه‌و بۆ خۆیان درووست بکه‌ن و جه‌ماوه‌ر له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌یانویست ؟!! هه‌ڵبه‌ته باسی تیئوری و مێژوویی زۆرن ، به‌ڵام واقیع شتێکی تره . سه‌رده‌مێک ئێمه هه‌موومان بڕوامان وابوو که شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌کانی گه‌لان و میلله‌تانی دنیا به هی کرێکارانیشه‌وه پاڵپشت و سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه بۆ گه‌لی کورد ، به‌ڵام زه‌مانه ده‌ریخست ئه‌وانه ته‌نها کاریگه‌ری فیکری و ئایدۆلۆژییان هه‌بوه و سه‌رکه‌وتنیان بۆ گه‌لی ئێمه تۆمار نه‌کردووه ، ده‌با کاتی خۆی سۆڤیه‌ت هه‌موو قورسایی خۆی فڕینهدایهته ناو چینه‌وه و بهسهروبهماڵ پشتگیری له شۆڕشی چین نه‌کردایه و هێزی ئاسمانی وزه‌مینی و به‌شه‌ری خۆی له‌خزمه‌تی ئه‌واندا دانه‌نایه و چین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست بهانیایه ! ده‌با چین و وڵاتانی تر پشتگیری‌یان له که‌مبۆدیاو ڤێتنام نه‌کردایه‌و ئه‌و سه‌رکه‌تنه مه‌زنه‌یان به‌ده‌ست بهانیایه !
من له مێژه‌وه بڕوام وایه که ده‌بێ کورد له پێش هه‌موو شتێکدا خه‌رێکی خۆی بێت و خۆی کوبکاته‌وه و خۆی ڕێکبخات ، ئه‌وجا بیر له گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی تر بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه چالاکی و کاره‌کانمان تێکه‌ڵ به خه‌ڵکی به‌سره و ناسرییه و کوت و دیوانییه و…. بکه‌ین ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه تووشی کێشه‌و سه‌رئێشه‌ی ( کلتوری ، زوبان دابونهڕێت ، ئایین ، مه‌زه‌ب و گه‌لێکی تر ) ده‌بین . چونکه ئه‌وانه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا یه‌ک ناگرنه‌وه و تووشی چه‌قینی سیاسیمان ده‌کات !!
ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه : من وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی عه‌هدی بائید قسه‌م نه‌کردووه و نایکه‌م چونکه پێشتر له زنجیره وتاره‌که‌مدا ئه‌وه‌م ڕوونکردۆته‌وه که من له‌وه‌تی چاوم کراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا ، هه‌ر کوردستانی ونه‌ته‌وه‌یی بیرم کردۆته‌وه و به‌و گیانهشهوه چوومه‌ته ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه و ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێت که ئه‌ندامی هیچ حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی نیم هه‌ر وا بیرده‌که‌مه‌وه ، ئه‌وسایش له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ئێمه هه‌موومان فێری مه‌بده‌ئه‌کانی شۆڕشی دیموکراتی نوێ بووین که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بوو ، ده‌وڵه‌تێک بۆ هه‌موان و له‌خزمه‌تی هه‌موان . که‌هه‌ندێ شتی کۆنیشم هه‌ڵڕشتووه ، بۆ ئه‌وه نه‌بووه هاوڕێیه‌کی ئازیزم ئازار بده‌م یاخود ناکۆکی و کێشه له‌نێوان ئه‌و و که‌سێکی تردا بخولقێنم ! نه‌خیر ته‌نها ویستوومه باسی ناکۆکی و ململانێکانی ئه‌و سه‌رده‌مه بکه‌م و وه‌کو خۆیان بیانگێرمهوه و منیش وه‌کوو کاک فوئاد گوته‌نی که‌سێکی ڕاستگۆ و ( دڵساف و بێ غه‌لوغه‌ش )م !!!!! .
له‌لایه‌کی تره‌وه من له‌وکاته‌وه‌ی بوومه‌ته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه ، هه‌تا ئێستایش هیچ سه‌رکرده‌یه‌کم به فریشته‌و سێبه‌ری خودا نه‌زانیوه له‌سه‌ر خاکی کوردستان ، سه‌رکرده به‌لای منه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که نۆکه‌رو خزمه‌تکاری میلله‌ته‌که‌ی بێ ، ئه‌و که‌سه‌یه که‌ده‌بێته پرد له ژێر پێی میلله‌ته‌که‌یدا ، ئه‌و که‌سه‌یه که له‌ده‌می خۆی و خێزانی ده‌گرێته‌وه و ده‌یداته خه‌ڵکی هه‌ژارو لێقه‌وماو و ده‌ستکورتی میلله‌ته‌که‌ی ، بۆیه تکام وایه برای ئازیزم کاک فوئاد واتێنه‌گات که من بزمارم له‌سه‌ر داکوتاوه و هه‌ڵوێستم فرۆشووه و خۆم خستۆته مه‌زادی عه‌له‌نییه‌وه تابزانم کێ زیاترم پێده‌دات ! کاک فوئاد ده‌مناسێ و ده‌زانی من که‌سێکی ده‌ست سپیم و بازرگانی نازانم !!! و داوام له که‌سیش نه‌کردووه چه‌پڵه‌م بۆ لێبده‌ن .
له‌به‌شی سێیه‌می وه‌ڵامه‌که‌یدا کاک فوئاد ده‌ڵێ : ده‌بوایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌ست لێنه‌دایه (مه‌به‌ستی عارفه) چونکه له‌لایه‌ک ئێمه که‌سمان سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته نین و له مێژه‌وه کۆمه‌ڵییه‌کانی سه‌ره‌تا ( ئه‌وانه‌ی له‌ژیاندا ماون ) به‌لای ڕاستدا وه‌رچه‌رخاون و پشتیان له مارکسیزم- لینینیزم- بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ کردووه …….تاد .
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی کاک فوئاد منی سه‌رسام کرد ! ئه‌و ڕێگه به‌خۆی ده‌دات دیدار‌و چاوپێکه‌وتن بکات له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا و ئه‌مه بۆ خۆی به حه‌ڵال ده‌زانێ ، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی تر به حه‌رام ! بانێکه‌و دوو هه‌وا ! جگه‌له‌وه چه‌مکه‌کانی کوردستانی و عێراقی چه‌ند جێگۆرکێیان کردبێ و خه‌ڵک به‌لای ڕاست یان چه‌پدا وهرچهرخابن ، ئه‌مه هێچ له‌و مه‌سه‌له‌یه ناگۆڕێ که کۆمه‌ڵه له کاتی خۆیدا کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردستانی بوو .
ده‌رباره‌ی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی کاک فوئاد له قسه‌کانی مندا دۆزیونێتهوه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی کاک فه‌ره‌یدون بهمن و دواتر ناسینی شه‌هید شه‌هاب و کاک ئاوات عه‌بدولغه‌فور ، ده‌ڵێم : پێشتر ئه‌وه‌م ڕوون کرده‌وه که کاک فه‌ره‌یدون یه‌که‌م که‌س بوو په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه کرد بۆ چوونه ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه و دواتریش یه‌که‌م دووکه‌س که چاوم پێیان که‌وت و ناسیمن ، شه‌هید شه‌هاب و کاک ئاوات بوو . ئیترنازانم ، کوردی ، له‌مه باشتر و پاراوتر ده‌نووسرێت؟ ! ده‌بێ ناکۆکییه‌کان چیبێت؟ .
ده‌رباره‌ی قیاده مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقی : ئه‌و زانیاریانه‌ی لای ئێمه‌ی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه هه‌بوون ، ئه‌وه‌بوو که براده‌رانی عێراقی ده‌یانویست ئێمه به‌ره‌و قیاده مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی به‌رن که خۆمان به‌به‌شێک له‌وان نه‌ده‌زانی ، ئه‌م قسه‌یه بۆ تووڕه‌کردن و ژاکاندنی سیمای کاک فوئاد نییه ، نه‌خێر ئه‌وه ڕاستییه‌که ، ئه‌وسا ئێمه هه‌موومان بڕوامان پێی هه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌مه مانای سووکایه‌تیکردن نییه به حزبی ناوبراو چونکه دژی ڕژێمی به‌غدا بوون و له‌به‌ره‌ی میلله‌تدا بوون .
ده‌رباره‌ی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه : کۆمه‌ڵه له‌سه‌ره‌تادا ناوه‌که‌ی( کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی کوردستان ) بوو ، که چووه شاخ ناوه‌که‌ی گۆردرا بۆ ( کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان ) ، هه‌ندێ جار داش عێراقیان پێوه ناوه و هه‌ندێ جارێش لێیانکردۆتهوه ، به‌ڵگه بۆ ئه‌م ڕاستییه ، من هه‌ندێ نامیلکه‌ی کۆنی کۆمه‌ڵه‌م له‌به‌رده‌ستدایه هی ساڵه‌کانی 1980 ، 1981 به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان – عێراق و ئه‌وانی تر هی ساڵه‌کانی 1983 ، 1986 ، 1987 که عێراقی پێوه نییه . ئه‌م جێگۆڕکێیه له ( ناودا ) له ناو کۆمه‌ڵه‌دا هه‌بووه ، ته‌نانه‌ت له ڕێبازی سیاسی و درووشمهکانیشیاندا .
بۆ ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه ، کاک فوئاد ده‌توانی له‌گه‌ڵ کاک فه‌ره‌یدون په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت و بگاته ئه‌نجامێک ، چونکه وه‌کوو پێشتر ڕوونمکرده‌وه ، من ئاگاداری دانیشتن و چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه نیم له شاری به‌غدا و شاخ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاک فوئاد ویستی ، ده‌توانم ناونیشانی بابه‌ته‌کانی ئه‌و ژمارانه‌ی ناوم هێنان ، بۆ ڕه‌وانه بکه‌م بهئێمهیل .
درباره‌ی براده‌رانی ( سازمان انقلابی حزب توده ایران ) : من هه‌ندێ له‌سه‌رکرده کۆنه‌کانی هه‌ردو حزبی دیموکراتی ئێران و توده‌ی ئێران ده‌ناسم که ئێسا له سوید ده‌ژین و هه‌ندێ زانیاریم له‌وان وه‌رگرت و له وتاره‌که‌ی پێشوومدا بڵاوم کرده‌وه …..
له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی کاک فوئاد ، جارێکی تر په‌یوه‌ندیم پێوهکردنهوه و وتیان : به‌ڵی ئه‌و ناوه زیادانه‌ی براده‌ره‌که‌ت ( کاک فوئاد ) نووسیونی ، هه‌مووی ڕاسته به‌ڵام ناوی ڕێکخراوه‌که هه‌ر وه‌کوو خۆیه‌تی و ( در خارج از کشور ) ه که‌ی کاک فوئاد وه‌کوو داش عێراقه‌که‌ی لای خۆتان وایه و ناوی حزب نییه و به‌مانای ڕێکخستنی ده‌ره‌وه دێت ، هه‌روه‌ها وتیان محسن رچوانی ڕاستتره له‌وه‌ی کاک فوئاد نووسیوێتی ( محسن رچوانی ) و ئه‌و ڕه‌هبه‌ری گه‌وره نه‌بووه ، به‌ڵکو مه‌هدی خان ڕه‌هبه‌ر بووه و به‌رپرسی ڕادیۆکهشیان بووه له په‌کین- ی پایته‌ختی چین و دوایی له‌و ڕێکخراوه جیابۆته‌وه . ده‌رباره‌ی مه‌لا ئاواره‌ش که‌من به عهبدوللهی موعینی ناوم هێناوه ، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و مه‌لا ئه‌حمه‌دی شهلماشییه ، به‌داوای لێبوردن له هه‌موان .
له‌دواجاردا وه‌ڵامه‌که‌م به‌م شیعره‌ی حاجی قادری کۆیی کۆتایی پێده‌هێنم که ده‌ڵێ :
به‌سه ئه‌ی خامه با ئه‌م باسه په‌ی بێ
وه‌ره سه‌ر باسه‌کی وا فائیده‌ی بێ
عارف که‌ریم – ستۆکهۆڵم kadir_arif@hotmail.com