
ئه‌وو منی دۆڕاو
ده‌قێکی واڵا.
ئه‌وو منی دۆڕاو
نووسینی: شێرزاد هه‌ینی
له ده‌شتێکی کاکی به کاکییم، له‌ناو دارستانێکی بێشه‌لان و چڕم،
من له‌به‌ر ته‌وژمی ره‌شی ره‌شه‌بام، رووم هه‌ورازه‌و ئه‌ژنۆم، جه‌سته گه‌وره‌که‌می پێ هه‌ڵناگیرێت.
من گه‌ڵای وه‌ریوی چنارم، کزه‌بایه‌کی لاواز‌و باریک دهمفرێنێت.
من به‌رگه‌ی لێزمه‌و هه‌ناسه‌ی گه‌رم و خه‌م ناگرم.
بێ شه‌نگم، شه‌خته ده‌مبه‌ستێت،
بێ وره‌م و زینده‌وه‌ر دهمقرتێنێت.
په‌ڵکه چنارم، پاش شه‌وو رۆژێک له وه‌رینم له قه‌دی ئهستوورا،
تیشکی ره‌نگ و چرپه‌ی ده‌نگ و به‌ژنی سه‌نگ، سێبه‌رم نامینێت.
چونکه ..!
که منارهکهم
کهرپووچێکی تری لێههڵوهرا، قه‌دم شکا ..!
که قهڵاتهکهم،
توورهگهیهکی تری خۆڵی سووری پیرۆزی لێ داشۆرا، ئابرووم تکا.
که تفه‌نگ سه‌ری بۆ بۆمبا‌باران شۆرکرد،
که نیرگز رووی جوانی ره‌شکرد، به دۆڕاو و شێواو، ناوم نووسرا.
****
کتێبخانه‌که‌م. ئهرشێفهکهم، هه‌زاره‌ها وێنه، ملیۆن دێری نووسین،
حه‌وت هه‌زار رۆژنامه‌ی کوردی پاش راپه‌رین،
نووسینی به پێنووسی جاف و مه‌ره‌که‌ب و قه‌ڵه‌می ڕه‌ش، ده‌گمه‌نه‌کان، یه‌که‌مه‌کان،
هه‌موو پێکه‌وه هاتنه زمان،
گازانده‌و په‌یامی تووره‌یان نه‌خشاند:
به‌یه‌که‌وه وتیان تۆمان خۆش ده‌وێت و ده‌بینه قوربانی تۆ ..
ئێمه ئیسماعیلین و تۆش به کێرده‌وه ئیبراهیم به،
ئێمه سامان و سه‌رمایه‌و تۆش ده‌لال و بازارمان به،
ئێمه‌ی گران و سه‌رچاوه، تۆش به‌تاڵان و به‌هه‌رزان له بازار ههراجمان که،
هه‌موو وتیان:
با خوێنی ئێمه‌ش برژێت، خوێنی ئێمه به‌قه‌د خوێنی رژاوی ئه‌و شاره‌و ئه‌و ده‌ڤه‌ره نییه ..!
زامی ئێمه هه‌ندی زامی، قه‌ده‌کان، باڵاکان، رووه‌کان، پشته‌کان نییه ..!
بریارم دا، له‌و ساتانه‌دا بریارم دا.
درۆ‌و ساخته‌ی بازاری دۆلار قبوول بکه‌م،
وێنه‌ی خۆم له جیاتی وێنه‌ی عاره‌بێکی سه‌ر جه‌واز قبوول بکه‌م ..!
له‌و رۆژه‌وه قبولم بوو، بچم بۆ سێ چوار زالگه بۆ پشکنین،
به ناو نووسین رازی بووم، به پشکنین ممنوون بووم.
ئیهانه‌ی خاڵی خابوورم وه‌رگرت،
مینی خاکی یۆنانم به‌رکه‌وت،
تونێلی ئیتالیام به تاریکی لێ ده‌رکه‌وت،
ئاواره‌ییم به سه‌ر وڵات سه‌رکه‌وت.
له‌و کاروانه‌دا شه‌وانی درێژ‌و رۆژی کورتم بینی،
یه‌کێک خوشکی چاوره‌شی له‌لام من جێهێشت،
خوشکی دا به من،
منیش نامه‌یه‌کم بۆ پۆستکردن دا به ئه‌و،
من خوشکیم گه‌یاند یونان،
ئه‌و یه‌ک مارکی له نامه‌که‌ی من نه‌دابوو، تا هه‌واڵه‌که‌م بۆ دوور بگات.!
نیوه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ر ئهتلهسم به پیاده‌یی بڕی،
جانتاکه‌م جۆره‌ها پاره‌ی بۆ نان و جگه‌ره کڕی،
بۆ ته‌له‌فۆنکردن کۆدی زۆرم له‌سه‌ر کارتهکانا سڕی.
***
گوێم له چییه ..
ئه‌وه پێکه‌نینی سۆزی سوتاوی ژنه ..
یان لوغمێکه له بن پێیه‌کانم ده‌ته‌قێته‌وه ..!
چی ده‌بینم ..
ئه‌وه‌ی له من دیاره ژنی رووته، له‌سه‌ر ده‌ریا پاڵ که‌وتووه ..
یاخود ئه‌جنده‌یه، بۆ شێتبوونم به‌زمێ ده‌نێته‌وه ..!
ئه‌وه‌ی له‌و په‌نا داره، خۆی رووت ده‌کاته‌وه، ژنه!
ژنه یان زۆرداریکه، ته‌ور به‌ده‌ست
بێ به‌زه‌یانه ملی درێژم بۆ سیبه‌ری رووتبوونه‌وه‌ی ده‌برێته‌وه.
ئه‌وه‌ی دیاره پشتی ژنێکی رووته، یان شووشه‌ی ته‌لسکۆبه
جامخانه‌ی بێگه‌رده، تیشکی ئاگره،
ئێسک و پرووسکم ده‌تووێنێته‌وه.
شه‌پۆله‌کان هارو شێت،
به‌رزو بڵند له دووری ده‌ریاوه
له ترس ته‌وژمی باو زریان وا ده‌که‌ن، یان بۆ رووته‌کان ده‌نووشتێنه‌وه.
بۆ وا ده‌که‌ن، تا مه‌له‌ی سینگ و سمت و به‌ژنم،
حه‌سوودانه دڵره‌قانه، لێ بشارێته‌وه.
***
له‌و کاروانه وام لێهاتووه،
ده‌سته‌ڵاتم نه‌ماوه، هێرشی گریان و گولله‌ی فرمێسک و سوتانی گه‌رمی دیده‌و برژانی روومه‌ت و ئاڵۆزی برژانگ و لاتی چاوانم، وه‌ک قووڵایی ده‌ریاکه داگیری کردووم.
له راسته‌رێ،
له‌ناو ترێن و له‌گه‌ڵ هاوڕێ،
فرمێسکه ناوه‌ستێ و هه‌ر به لێزمه ده‌بارێ.
ملیۆن دلۆپه فرمێسک، به‌شی یادو بیره‌وه‌رییه‌کانم ناکه‌ن.!
ده‌بێ دوو ملیۆن ده‌ماری ورد‌و بچووک،
ئاو بکێشنه‌وه بۆ چاوانم، به ده‌نووک،
ده‌بێ ههڵکۆلن داده‌کان، ئیسقان و پووک،
هه‌موو ئاو بهێنن، تا چاوه‌کانم ههڵرێژنهوه رندووک.
***
له‌وه‌تی له‌و وڵاته ده‌ژیم، یه‌ک وشه‌ش له زمانه‌که‌یان فێر نه‌بووم،
له‌و هه‌موو ژنه نازدارنه هیچیان ناناسم، به مه‌راقه‌وه ته‌ماشای لاپه‌ره‌ی ره‌نگینی چاپکراوه‌کانیان ده‌که‌م،
به‌س لێره من بۆ لای کتێبفرۆشه‌کان ناچم،
هێشتا نازانم که‌ی قه‌تاره‌کان له ئیستگهیهکهوه بۆ ئیستگه‌یه‌کی تر ده‌رۆن ..!!
نازانم روویان له‌کام لایه..!!
لێره سه‌عات ده‌مبات،
سه‌عات دهمهاژووات،
سه‌عات بارم ده‌کات،
سه‌عاتیش به میل و کاته‌کانی سوارم ده‌کات ..!!؟؟
له‌گه‌ڵ سووتانی بێ دووکه‌ڵ و چاوه‌روانی بێ ئه‌مه‌ل.
له‌گه‌ڵ بێزاری و بێداری، به حه‌سره‌ت و به کوڵان .. وتیان:
مه‌لی خه‌یالت فڕی تازه ناگه‌رێته‌وه ..
وتیان گه‌نجینه‌ی حه‌زت ونبوو، تازه نایدۆزیته‌وه ..
وتیان پیری ئاخیرشهڕ، هه‌ردوو قه‌ڵاته‌که‌ی شاره‌که‌ت رووخا،
سه‌رله‌نوێ جارێکی تر، به هه‌زاری وه‌ک دروست ناکرێته‌وه.
***
که‌س ناتوانێ دۆڕاوی من بباته‌وه…!
که‌س حه‌دی نییه ( سۆزان ) ی من خاو کاته‌وه!
من زۆر چاکم گه‌وزاندووه،
زۆریشم خافڵاندووه،
خورشتیم خوراندووه،
خهوییم تۆراندووه،
من فرمێسکم له چاوانی باراندووه،
رهگێشم له هه‌ناوی چاندووه.
***
دۆڕاو ناشیرین و په‌سته ..!
دۆڕاو لات و شکسته ..!
دۆڕاو شه‌رمه‌زارییه‌کی که‌نه‌فته ..!
دۆڕاو بایه‌کی ناوه‌خته ..!
دۆڕاو تاریکی و ماتی ئه‌شکه‌وته ..!
***
ئه‌وان ئه‌وه‌نده له‌یه‌ک نزیکن،
پێکه‌نینی یه‌کتر جوان ده‌لێسنه‌وه،
مژی یه‌کتر بۆ ناو یه‌ک قوڕگ ده‌هێنه‌وه،
ئه‌و، حه‌قی هه‌یه ده‌ست درێژکه،
لێو رهپێشکه،
ماچی گه‌رمیش پێشکه‌شکه.
وا نزیکه‌کان به‌ئاسانی بۆ یه‌کتری له خۆشیانا ده‌بوورێنه‌وه،
بۆ نووستن و هاوسه‌ری به‌جۆشه‌وه ده‌سوورێنه‌وه،
بێ دووکه‌ڵ، بێ ئازار، جۆش بۆ ژیان ده‌ڵێنه‌وه.
به‌ڵام منی دوور، ده‌ستم بۆ گه‌یشتن بڕاوه‌ته‌وه،
قه‌دم بۆ دیدار، دیدم بۆ نیگا، به‌یه‌کجاری سڕاوه‌ته‌وه،
منی دۆراو له ته‌نیایی، گیانم بێ تۆ هه‌رگیز ناحه‌وێته‌وه.
***
من ئه‌و ده‌رسه باش ده‌زانم،
له ده‌ڤه‌رێک، ته‌نها ژنێکی نازدار هه‌ڵده‌که‌وێت،
له‌ناو گوندێک، یه‌ک نازدار له شاییدا باش هه‌ڵده‌په‌رێت،
بۆ ئه‌و شۆخه هه‌زار لاوک و حه‌یران
سه‌دان جه‌رگ سوتاوو و راوه ژوان ده‌رده‌که‌وێت،
منی دۆراو، ئه‌وه‌ی دیاره لێم،
له‌هه‌ر چاوقوچانێکدا،
چه‌ندین کیژی ده‌لالی نیوهرووت،
مۆری دۆرانم پێوه ده‌نێن، ئاگری سووتانم تێبه‌رده‌ده‌ن.
دۆراویش ده‌بنه شاعیر،
دۆراویش ده‌بنه ماعیر،
بۆیه منیش حه‌قی خۆمه
ئه‌و چه‌ند دێره ده‌نووسم، لاسایی که‌س ناکه‌مه‌وه،
ئه‌و دێرانه له هیچ دیوانێ کۆپی ناکه‌مه‌وه،
بۆ شۆخه‌کان ده‌بمه پرد
وه‌ک (به‌لقیس) چۆن رووبار کرنۆشی بۆ برد
دهیدۆرێنم پشت و ناو‌و ناسنامه‌و مووچه‌و کورد..!
***
ئه‌وه‌ی ژنه، با له پێش دۆراوه‌کان خۆی بشارێته‌وه ..!
ئه‌وه‌ی بۆ گه‌رماو بۆ هه‌وا،
رووته با ئازابێت دهستوبردبێت، خۆی بشارێته‌وه،
با چیتر ئه‌و ژنه نازو عیشوه نه‌کاته‌وه..!
چونکه وا دیاره.
بۆره‌یه‌کی تێنوو،
شه‌یدایه‌کی برسی، ده‌م به لیکاو
له‌و شاره‌دا، لهسهرکهنار، له‌ناو پشتی رووتا، له‌گه‌ڵ مه‌مکی بزووتا
وه‌ک هارێکی برسی ده‌سورێته‌وه.
بۆیه ئه‌وه‌ی رووته. با خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ سه‌یران هاتووه، بابچێته‌وه.
***
منی دۆراو .. له‌و شاره‌ی ئێوه هیچم ناوێ ..
هه‌رچی گوڵ و سێبه‌رو جوانی هه‌یه بۆ ئێوه ..
پۆشاک و شه‌قامی پاک .. بۆ ئێوه.!
من وه‌ک گوێز ساخم،
رووم گه‌شه وه‌ک گوڵه‌باخم
دکتۆرو ده‌رمانی ئێوه‌م ناوێ..
گلۆپ و شوسته‌و پارکه‌کان بۆ خۆتان .. هه‌موو بۆ خۆتان ..
ته‌نها بۆ من شه‌وێکی ناز
ته‌نها بۆ من لێوێکی سه‌رفراز
ته‌نها بۆ من ژنێکی ده‌ستباز.
ده هه‌نگاوم لێ دووره، ژن ..
له دووره‌وه بۆنی ده‌گاته من ..
به‌و بۆنه هه‌ست ده‌که‌م گێژم
نازانم بۆن بوو ئه‌وه، یان تیری تیژی دوژمن.
***
له دیوی ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ک، ئاگام لێ‌بوو، جالجالۆکهیهک
نه‌رم نه‌رم، به داوێکی شل و نه‌رم و ته‌نک خۆی ده‌به‌ستێته‌وه،
بهرزدهبوو، هه‌ڵده‌ستایه‌وه، ده‌سوورایه‌وه، ده‌چووه ناو یه‌ک،
ده‌ستم گێرا، خۆم هیناوبرد
منیش بۆ ئه‌و داوه شله، ده‌ستم کوتا، تا بمباته‌وه لای ژنێکی کورد.
***
که‌سی دۆراو، ماندووی سه‌رئاو،
که داوێ له قژی سپی ده‌بێت
که مانگێکی تر له ته‌مه‌نی ئاوا ده‌بێت،
دوور له مه‌زنده،
ده‌ماری ئاوی پیاوه‌تی
زه‌وقی گه‌رمی شه‌هوه‌تی
له‌ناچاری له بێبه‌ختی
زۆرتر ده‌بێت ..
***
که‌سی دۆڕاو، خنکاوی بن ئاو
له بن په‌چه‌و عه‌باوه
له ده‌رزی ده‌رگای داخراوه
هه‌ستی بۆ ژنان جولاوه،
ئه‌دی له‌سه‌ر ده‌ریای خوداوه
که ده‌بینی، سه‌دان به‌یه‌که‌وه، هه‌رچی نازو جوانی هه‌یه، له‌ناو ئه‌وان کۆکراوه‌ته‌وه،
ئاشکرای ده‌که‌ن، رووت ده‌بنه‌وه. له‌ناو ئه‌و ئاوه..!
***
له زاراوه‌ی زازایی، هیچ نازانم، یه‌ک رسته‌ی تێناگه‌م، من نازانم ئه‌وان ده‌ڵێن، ئێمه به ژماره یه‌ک ده‌ڵێن (زوو) به دوو ده‌ڵێن (دهه) به سێ به چوار به پێنج به شه‌ش به حه‌وت به هه‌شت به نۆ به ده، ده‌ڵێن (هیره، چۆر، پینج، سه‌س، خۆت، هێشت، نه‌و، ده‌س)، زاراوه‌یه‌کی گرانه.
به‌ڵام چاوی جوانی ژنێکی زازایی کوردییه‌و
به‌ژنی یه‌کێکی تریان ئهسپنیدارییهو
مه‌مکیان وه‌ک ههرمییهو
نازیان به خێری خۆیان بۆ دۆراوێک، سه‌مای کردییه.
***
له‌وه‌تی هه‌یین، چاوه‌روان و بهحهسرهتین. تامه‌زرۆ و بهکلۆفهین.
له‌وه‌تی هه‌یین هه‌ر ده‌ڕۆین و هه‌وار هه‌ر دووره. به‌ته‌ماین، بێ ئۆقرهین، بۆ زۆر شتان له‌سه‌ر ئاو‌و ئاگرین. شه‌یدای ماچ و ده‌ستله‌ملان و گه‌یشتنین. شه‌یدای سێبه‌رو حهسانهوهین.
له‌وه‌تی هه‌ین ئاره‌قه‌ی ماندووبون ده‌سرینه‌وه، بۆ هه‌واری تازه تێهه‌ڵده‌چینه‌وه.
له‌وه‌تی هه‌ین ماندووین، شهلالین بریندارین، ساباتمان شڕه، دڵۆپه بێزارمان ده‌کات، لافاوو زریان بێوارمان ده‌کات.
له‌وه‌تی هه‌ین هه‌ر برسین و هه‌ر قه‌رزارین.
له‌وه‌تی هه‌ین پڕ به‌دڵ نه‌مانووت ئۆخه‌ی، له رووبار‌و کانی زارمان، وشه‌ی کامه‌رانی یه‌ک جاریش هه‌ڵنه‌قووڵاوه.
له‌وه‌تی هه‌ین ده‌ممان به‌مه‌مکی دایک وهنوساوه، تێرمان نه‌خواردووه. ئاکاری خۆمان له ئاوێنه‌یه‌کی بێگه‌رد نه‌بینیووه، هه‌ر شێلوو ته‌ماوی و ناشیرین دیارین ..!!
له‌وه‌تی هه‌ین ته‌ڕو وشکمان ده‌سووتێت و سهرمابردووین، هه‌ر کۆرپه‌ی ساوای ناو باوه‌شین، بی سهرکارین، بارکراوین، بێ بارین، ره‌شپۆش و پرسه‌دارین.
له‌وه‌تی هه‌ین چاوه‌روانین، گفت ده‌ده‌ین و په‌شیمانین، شان به‌چه‌ک و داگیرکراوین. له‌سه‌ر لوتکه شاخین و قۆلبهستراوین، به‌رده‌وام تهقهدهکهین و هه‌ر دیلین. فره حزبین و رێکنهخراوین. هه‌ناسه‌مان دێ و مردووین.
له‌وه‌تی هه‌ین چه‌ندین ملیۆنین و ژماره‌مان که‌مه.
له‌وه‌تی هه‌ین ده‌خوێنین و فێرنابین.
له‌وه‌تی هه‌ین ئاوسین و نازێین.
له‌وه‌تی هه‌ین ده‌خۆین و تێرنابین، باوک و دایکمان ماوه‌و ههتیمین.
***
له‌و کاروانه دۆراوهدا، له‌و هه‌واره بێوارهدا، رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه، دوو رۆژی گرنگ و بهجوولهو بهمێوانه، له ئه‌لمانیا دوو رۆژی ژووان و هاتن و سه‌ردان و چاوه‌روانه. سکه دریژه‌کانی ترینی ئه‌و وڵاته دوورودرێژه، هه‌زاره‌ها کورد هه‌ڵده‌گرێت، له‌ناو ( بانهۆڤ، ئیستگه‌ی ترێن ) ه‌کانا، جانتا له‌شان، ( فارپلان، به‌رنامه‌ی کاتی رۆیشتن و گه‌یشتنی ترێنهکانه ) له ده‌ست، به راکه‌راکه، چاو له تایتله زه‌رده‌کان ده‌رۆن.
سکه‌کان دووریان ده‌که‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ چاوه‌روانی و سه‌یری میلی کات و تابلۆی ناوی شار‌و سه‌رکه‌وتن و دابه‌زینی سه‌دان که‌س، شه‌ممه‌و یه‌کشه‌مموان به حه‌سره‌ته‌وه ده‌رۆن.
سه‌فه‌رده‌که‌ن تا دۆست و خزمی بزر بدۆزنه‌وه،
تا قه‌رزه‌کان بژمیرێنهوه،
یان داوای پاره‌ی ره‌وانه‌کردنه‌وه بکه‌نه‌وه.
تا خه‌م و به‌رنامه بۆ هێنانی ژن و مناڵه‌کانی بخۆنه‌وه.
سه‌فه‌رده‌که‌ن تا گوێ له هه‌ست و نازو هه‌واڵ و بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرین راگرن،
سه‌فه‌ر ده‌که‌ن تا شاری گه‌وره‌و دیسکۆی بهخرۆشی بهسهماو جۆشی هه‌رزه‌کاران ببینن،
سه‌فه‌ر ده‌که‌ن مه‌ستێ، خومارێ بدۆزنه‌وه.
سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، تا جارێکی تر ژه‌مێکی تری ساوه‌رو دۆڵمه بخۆنه‌وه،
چه‌ند ساتێک له سیحری ستران و ئاوازی کوردی له‌و ماڵان ببیستنه‌وه،
له‌و دوو رۆژه‌دا هاورێ و خزمه‌کان ده‌دۆزێته‌وه،
ده‌ست پان ده‌که‌نه‌وه،
چاو تێر ده‌که‌نه‌وه،
ده‌نگوباس ده‌گوازنه‌وه،
له‌و دوو رۆژه‌دا نه‌فه‌سێکی خۆشتر وه‌رده‌گرنه‌وه،
ره‌نگه دیوانه شیعرێکیش بخوێنه‌وه.
دۆراوه‌کان … به‌و دوو رۆژه زۆر ده‌رگا ده‌که‌نه‌وه،
ئه‌گه‌ر ماڵه خزمه‌که‌ی،
ئه‌گه‌ر هاورێیه گه‌رمه‌که‌ی،
ئه‌گه‌ر هاوشارییه نه‌رمه‌که‌ی،
فیشه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌رنه‌هێنابێت،
ئه‌گه‌ر ئه‌درێسی نهگۆرابێت،
ئه‌گه‌ر سه‌ری لێنهشێوابێت،
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کارێکی ناپه‌سند نه‌گیرابێت …
له‌و دوو رۆژه هه‌موو سه‌فه‌ر ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر وه‌ک جاران بۆ 5 که‌س یه‌ک بلیت، بۆ دوو رۆژیش له‌ناو ئه‌لمانیا نرخه‌که‌ی ته‌نها 35 مارک بێت.!!
****
ئه‌و نووسینه‌م له شێوه‌ی ریپۆرتاژه، به‌ڵام ریپۆرتاژێکی تازه بابه‌تانه، دیاره که‌وا وا باوه ریپۆرتاژ پێشه‌کی و ناوه‌رۆکه، وێنه‌و بابه‌تی زیندوو و ئه‌رشێفی ده‌وێت، ده‌بێ پرس و وڵام بێت، ده‌بێ هه‌ست و نه‌ست و راستی و سوپاسی تێدا بێت، من وا ئه‌و پرس و وڵامانه به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆم ده‌که‌مه ریپۆرتاژ، وڵامه‌کان کورت ده‌که‌مه‌وه، پرسه‌کان زۆر ده‌که‌م، بۆ هه‌مه‌لایه‌نی به‌رێده‌که‌م، یه‌ک پرسی کورت چه‌ند وڵامی وه‌رده‌گرێته‌وه.
نامه‌کانی وڵات، ئه‌وانه‌ی ساڵدانه ساڵدانه ده‌گه‌ن، ئه‌وانه‌ی ناگه‌ن، ئه‌وانه‌ی پۆستکران و نه‌گه‌یشتن، ئه‌وانه‌ی گه‌یشتن و گووم بون، نامه‌کان له خه‌و ههڵیاندهستاندی، له گریان دایدهمرکاندی، له برسانا دهیبرژاندی، له ترسان دهتۆقاندی.
یه‌کێک وتی:
براکه‌م بۆی نووسیبوم تا یه‌ک بستی خاکی وڵاتمان له بن ده‌ست بێ، من روو له هه‌نده‌ران ناکه‌م، به سه‌فه‌ریش ناچمه وڵاتانی هاوسێشمان.
بۆیان نووسیبوم:
به داخه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره باوکت کۆجی دوایی کردووه، زوو پێمان نه‌وتی، وتمان با له ئاراوهیی خۆی رابێت، ئه‌وه چاره‌نووسی هه‌موومانه، که‌س ده‌ربازی نابێت، لێره یان له‌وێ.!
مناڵه‌کان نووسیبوویان:
له‌سه‌ر ئاو‌و ئاگرین، که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه .. که‌ی !!
دایکیشی بۆی نووسیبوو:
کورم ئاگات له ته‌ندروستی خۆت به، خوا بناسه، دهپاریمهوه، زوو وه‌ره‌وه مناڵه‌کانت بۆ لای خۆت به‌ره.
نامه‌یه‌کی تر هاتبوو، تێدا نووسرابوو، پاش ده ساڵ هاورێیه‌تی و وه‌فاو سه‌ربرده‌ی زۆر به‌یه‌که‌وه، ده‌ته‌وێ به نامه‌یه‌ک تاقیم بکه‌یته‌وه، خۆ ئه‌وه‌نده ساڵه به‌یه‌که‌وه پیوازمان به‌یه‌که‌وه سپی نه‌ده‌کرد، به‌یه‌که‌وه ده‌ستمان له سه‌د کون راکردووه.
ئه‌ویش وتبووی، من به‌دوای کۆنه لاپه‌ره‌کاندا ده‌گه‌رێم تا دێره‌کان دووباره بخوێنمه‌وه، سێبوورم پێیان ده‌ێته‌وه.
هاورێیه‌کانی له دائیره‌که‌یان، به‌یه‌که‌وه نامه‌یه‌کی درێژیان نووسیبوو:
که له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێک، له‌سه‌ر مسوده‌ی راپۆرتێک ناو‌و ئیمزاکه‌ت ده‌بینینه‌وه، کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، نه‌رم و جوان هه‌ڵیانده‌گرین، ده‌یانپارێزین.
براده‌رێکی ته‌مبه‌ڵ له نامه‌که‌یدا نووسیبوی:
من به‌ناچاری له‌به‌ر تۆ فێری نامه‌نووسین بوم.
له‌و ماوه کورته‌دا نامه‌ی درێژ‌و زۆر هاتن، نووسیبویان، تۆ هه‌ولێرت چۆلکرد، له‌سه‌ر خوانی نانخواردنا، تۆمان له‌بیره به‌شی تۆش ئێمه به‌خۆشییه‌وه ده‌خۆین، ئیمساڵ رێواس و ماستی به‌هارت نه‌خوارد، دانیشتنی گه‌رمی کۆڵانمان نه‌ما، که شه‌وانه هه‌واڵه‌کانت به‌گه‌رمی بۆ ده‌هێناین.
کیژه عازه‌به‌که‌ش بێ شه‌رمانه وتبووی، من گه‌وره‌بووم وام لێهاتووه داخوازییم دێ، براکه‌شم چاو له ژنان ده‌گێرێت، گچکه‌کانیش به ده‌ستخه‌تی گه‌وره‌و هێلی خوارو خێچه‌وه، موژده‌ی وه‌رگرتنی کتێبی نوێیان ناردبوو، به‌ڵام ئهفسووسیان ئه‌وه‌بوو، تۆ دووری و له ماڵهوهنیت، ده‌فته‌رو کتێبه‌کانمان بۆ به‌رگ بکه‌یت، ناومان به نووسینه جوانه‌که‌ت بۆ بنووسیت.
زانیمان کاره‌بایان باش بووه، له مولیدهکهی کۆڵانیش به‌شداربووینه.
له بیریان مابوو، ئه‌و شه‌یدای نرخی دۆلار‌و خوارده‌مه‌نی و هه‌واڵه‌کانه.
به تووره‌ییه‌وه نامه‌یه‌ک تێدا نووسرابوو، ئه‌و بڕه پاره‌ی ناردووتهوه له‌سه‌ری بووه به‌زم. هانیان دام زوو زمان فێربم، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێکه ئه‌و زمانانه.
له نامه‌کاندا پیره‌کان داوای ده‌رمان ده‌که‌ن. ژنه‌کان داوای شامپۆ ده‌که‌ن. کوره‌کان وێنه‌یان ده‌وێت، دیاره که‌وا هه‌رزه‌کاره‌کان و ئه‌وانی تریش پێیان باشه له ته‌نیشی وێنه‌کانه‌وه، سینگی رووت و سمتی پان و … ده‌ربچێت!
سنوورداشکراوێک به هیوایه زووتر بێته‌وه. ژنه‌کانیش شه‌وان خه‌ویان نه‌ماوه. خاوه‌ن قه‌رزه‌کانیش به‌په‌له بۆ پاره‌کانیان.
نامه‌کان کورت و درێژ،
ساده‌و گێژ،
ده‌رمان و سارێژ،
له ئه‌لمانیاو له‌سویدو له نه‌رویژ،
ده‌گه‌یشتن سه‌ره‌و لێژ.
***
ته‌له‌فۆن، ئه‌ی که‌لله سه‌ری ئاسنین، ئه‌ی قه‌شه‌نگ و شیرین،
دیاره له‌ناو ئه‌و جامخانه‌یه دانیشتووی وه‌ک بووک، منی زاوای ترسا‌و ده‌ستی لهرزۆکت بۆ درێژده‌که‌م، تۆی ده‌لال و خاتوون وڵامم نادیتهوه، به‌رووم پێناکه‌نیت، بزه له ژماره‌کان، له‌نجه له باڵای وایرهکهت، گه‌رمی له سمت و گه‌رده‌ن هه‌ست پێناکه‌م، من جارێک پێویستم به‌وه‌یه تۆ پێم بڵێت. فه‌رموو سه‌رپشک به، له فه‌رهه‌نگی قسه‌ی خۆشه‌کان، له شوێنه نه‌رمه‌کان و ره‌نگه سۆزدارییه‌کان، له شه‌وه درێژه سیحراوییه‌کان و ماچه کورت و حه‌سره‌ته‌کان به‌شدارم به، له به‌هه‌شتی گه‌وره‌و نازدازم، کامه‌رانی بدۆزه‌وه.
ته‌له‌فۆنه سهرئاسنه سارده‌که،
ئه‌و چه‌ند هه‌یڤه تۆ له‌سه‌ر بوارم وه‌ستاویت، له پێش چاوم رازاویت،
له‌به‌رده‌مت گوزه‌رده‌که‌م،
تۆش وه‌ک بت، وه‌ک ( که‌پکی حمد ئاغا ) ی خه‌فه‌ت و عاسێ هیچم پێ نابێژیت، تۆ ژنی زیزو شوانی به‌رباران و زارۆکی تۆرهکراوو کێشکه‌ی بێهیلانهم، جارێک نه‌تووت:
وه‌ره خهنهبدانهو له‌ناو له‌پی خه‌نه‌م و لێوی لوتفم ماچ بکه، نه‌تووت سینگی سپیم بکه‌ره‌وه ره‌شنووسی پارچه شیعرێ، نه‌تووت بروسکه‌ی ته‌ته‌رم به‌خته‌وه‌ری بۆت هێناوه، به دیاری و خه‌ڵات و شاباش نه‌بێ پێت نابه‌خشم.
ته‌له‌فۆنه بێ بۆن و بێ ده‌نگه‌که، جاروبار تریفه‌ی زه‌نگت هوشیارم ده‌کاته‌وه، جاری واش هه‌یه به تفێکی زه‌رد، دوو جنێوی ته‌ڕ به‌روومان ده‌کرێیته‌وه، پاشان ده‌مت داده‌خه‌یته‌وه.
له‌و ئه‌وروپایه به‌رین و شاخ به‌فرین و دارستان شیرینه‌دا،
به‌قه‌د ره‌گی داره‌کانی و ته‌ونی خه‌ونه‌کان، وایری درێژ بۆ ته‌له‌فۆنه‌کان راکێشراوه، به‌ڵام ئه‌و هێله درێژانه له‌و وڵاته‌دا هیچیان بۆ ئاواره‌ی کورد نه‌هێناوه.!!
له‌ناو ئه‌و هێلانهیهدا موژده‌یان پێ نه‌بوو، ناڵێن وه‌رنه ناو سه‌ماو ئاهه‌نگ، له ناو جڤاتا ده‌رکه‌ون، گوڵ وه‌رگرن، له رێزه‌کانی مێژووه‌که‌مان شوێن بگرن، ته‌له‌فۆنه‌کان بۆ منی دۆراو هیچتان نه‌ووت، ئاوازێکتان نه‌چڕی،
دیارییه‌کتان به ده‌نگی خۆتان بۆ من نه‌کڕی،
فرمێسکتان له روومه‌تی ماندووی منا نه‌سڕی،
له خه‌فه‌تا بۆ ( ره‌فزی ئیقامه ) که‌م، یه‌خه‌تان دانه‌دڕێ.
Sherzad.heini@gmail.com
ئه‌لمانیا
هاوینی 1997