Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
11 سبتەمبەر.. دەرهاوێشت و كاردانەوەكان..

11 سبتەمبەر.. دەرهاوێشت و كاردانەوەكان..

Closed
by September 14, 2008 گشتی

 11 سبتەمبەر.. دەرهاوێشت و كاردانەوەكان.. 
    د. محمد بازیانى

 11 سبتەمبەر سەرەتاى جیهان و كۆتایى ژیان نییە، راستە لێدانی گەورەكان زۆر جار  گوناهێكى گەورەیە و وا لەو گەورانە دەكات زاڵ نەبن بەسەر ویست و ئیرادەى خۆیاندا و ئەعێابیان تێك چێت تووشى هیستریا بن  و هەڵسن بە پەلاماردان و لێدانى دەوروبەرى خۆیان، بەبآ لەیەكجیاكردنەوەى توانبارو بآ تاوان وەك كورد ووتنى (شەلم كوێرم ناپارێزم)، راستیشە كە وەك دەوترآ ئیسلام كاندید كراوە ئەو دوژمنە دێرینە بێت كە شەڕى لەگەلدا بكرآ، راستیشە ئەم كارە دەرفەتێكى زێڕینى بە ئەمریكایەكان و ئەو كەسانەى لە خولەكى ئەوەدا دەخولێنەوە حساباتى خۆیان لەگەڵ موسڵمانان یەكلا بكەنەوە، لەگەڵ گشت هەموو ئەوانەشدا دەتوانین ئەو راستیە بە ئاشكرا ئاماژەى پێ بكەین .. ئەم رووداوە لەگەڵ ئەوەى رووداوێكى مەزن و گەورە بوو بەڵام ناتوانین بە خاڵێكى وەرچەرخانى لە مێژووى ئیسلام یان مێژووى جیهاندا لە قەڵم بدەین ، چونكە لە مێژووى ئیسلامدا زۆر جار موسڵمانان تووشى ساتەوەختى زۆر دژوار بوونە، تەنانەت مەترسى لەناوچوونیان هەبووە، وەك لە هیرشى تەتەر و مەغۆلەكان بۆ سەر موسڵمانان و دەسەڵاتى ئیسلامیى و  شارستانییەكەى كە ئەو قۆناغە نزیك بوو لە قۆناغێكى لەناوچوون، بەڵام ماوەیەكى زۆرى بەسەردا تێنەپەڕى موسڵمانان  توانیان بكەونەوە سەر پآ و هەموو ئەو هێرشە دڕندانە بشكێنن و جارێكیتر بێنەوە سەر شانۆى نێو دوڵەتى بە گوڕو تینێكى تازەوە كە چەند سەدەیەكى خایاند.
 پێش 11/9/2001 جەنگى سارد لە ئارادا نەبوو، جیهان یەك جەمسەر بوو، بەڵام دەرنجام پاش 7 سالأ لە نەمانى جەنگى سارد، جاریكى تر جەنگى سارد بەرپابوو، وەك ئەوەى لە جۆرجیا رووى داو، لووتى ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكاى پێ شكا، بەوەى روسیا نیوەى خاكى جۆرجیاى بەبەردەم چاوەى هەموو جیهانەوە گرت و ئەمریكا نەیتوانى هیچ كاردانەوەیەكى سەربازى یان دبلۆماسى بەهێزى هەبآ، بەمەش وورچە سبیەكە( روسیا)، گورزێكى كوشندەى لە ویلایەتە یەگرتوەكانى ئەمریكا دا زۆریش لە 11/ 9/ 2001جەرگبڕ تر بوو ، هەر ئەوەش واى لە وڵاتێكى بچوكى وەك سوریا كرد كە سەرۆكەكەى ( بشار ئەسەد)، زاتى ئەوە بكات لە كاتى قەیرانى روسیا لەگەڵ جورجیادا، سەردانى مۆسكۆ بكات و داواى كڕینى موشەكى درێژ خایەن بكات و ئێرانیش بەرەى دژ بە ئەمریكا ئیعلان بكات و ئاراستەى دەسەڵاتى عیراقی بكات بەتایبەتى ( مالكى)، كە موراوەغە لە رێكەوتن نامە درێژخایەنە ئەمنیەكەى نێوان خۆیان و ئەمریكادا بكا وەك ئەوەى ئێران لە دۆسیە ئەتۆمییەكەى لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریكادا كردى.
 بەڵآ 7 ساڵ پاش رووداوى 11 سبتەمبەرى 2001 ئەمریكا زۆر شتى لەدەستدا دەتوانین ئاماژە بۆ هەندێكى بكەین، لە دوو تەوەرەدا:
 تەوەرەى یەكەم: دەرهاویشتە و زەرەرو زیانى ناوخۆ:
 ئەویش دەتوانین پۆڵێنى بكەین لە چەند خاڵێكدا، كە زۆر گرنگن:
 1- ئەمریكا بۆ یەكەمین جار لە ناوى ماڵى خۆیدا گورزێكى زۆر گەورەى بەر دەكەێت، ، گورزێكى ئابوورى و سەربازى، كە ئەمریكا بەوە بەناوبانگە لە جیهاندا، كە خاوەن دوو شتە: پارەو هێز، ئەم دوو شتەش هەرچ دەوڵەتێك بە دەستییەوە بێت تەحەكوم بەسەر جیهان دەكات.. چ پارەیەك و چ هێزێك!! مەگەر ئەمریكایەكان هەر خۆیان بزانن چەندێكە.. بەڵام لە یەك رۆژداو لە جەند جركەیەكدا، هێماى پارە و بازرگانیان دەكەوێت و هێماى هێزیان بێ هەیبەت دەبێت.
 2- ئەمریكایەكان بۆ یەكەمین جار هەست بە دڵە راوكێ و مەترسى دەكەن، تەنانەت سەرۆكەكەیان ( بۆشى كوڕ) بۆ ماوەیەكى زۆر بە فڕۆكە تایبەتیەكەى لە ئاسماندا دەبێت و ئۆقرە لەسەر ئەرد ناگرآ و فشەڵى خۆ گڤ كردنە كاوبۆیەكەى بۆ ئەمریكایەكان دەردەكەوێت، تەنانەت هاوڵاتى ئەمریكى گومانێكى ئەوتۆى بۆ دروست بوو كە هەموو شتێك دوژمنایەتى لەگەلیدا دەكات.. تەنانەت بینینى گەنم رەنگێك بەسە بۆ ئەوەى ئەمریكیەك ئامادە نەبێت گەشتەكەى بكات، لەترسى ئەوەى نەوەك فرۆكەكە یان شەمەندەفەرەكە یان ماشینەكە یان بازاڕەكە بتەقێتەوە.
 3- متمانەى لە ناو چینە ئەتنى و نەتەوەیى و رەگەزەكانى ئەمریكادا كەمكردەوە، تەنانەت ئەو متمانەیە توخمێكى گرنگە بۆ كۆمەڵگەى دیموكراتى، بەڵام ئەمە زۆر لاواز بوو، میدیاكان هەموو ئەو پێشێلكاریانەیان بڵاو كردەوە كە چۆن سوكایەتى دەكریت، بە موسڵمانان و ئەوانەى رۆژهەڵاتین لە رەگەزدا، واتا ئەو دیموكرتیەى كە ئەمریكا خۆى پێوە هەڵدەكێشا بوو بە بڵقى سەر ئاو، بەتایبەت كاتآ سەرەك ( بۆش) ئەو ووتە پڕ مەترسییەى كە لە دڵیدا مۆلكراو بوو ئاشكراى كردو ووتى: ( جارێكى تر جەنگى خاچپەرستى دەستى پێكردەوە)، ئەمەش تەنها ووتەیەكى عەفەوى نەبوو بەڵكو دوو جارو لە دوو شوێنى جیاوازدا ووتیەوە.
 4- ئەمریكایەكان باجى موغامەرەى سەرۆك بۆشیان لە ئەفغانستان وعیراقدا دایەوە، هەم لە بوارى ئابوورى كە تا ئێستا بەپآى ئەو زانیاریانەى بنكەكانى زانیارى سەر بە CIA بڵاویدەكەنە بە چەند تریلیۆنێك مەزەندە دەكرێت، هەموو ئەم باجانەش هاوڵاتى سادەى ئەمریكى دەیداتەوە، جگە لەو هەموو قوربانیانەى كە بە مەزەندەى ئەمریكایەكان چەندەها هەزار كوژراو بریندارو پەككەوتەو نەخۆشە، كە زۆربەى نەخۆشیەكان وەك دەوترآ دەروونین.
 5- هاوڵاتى ئەمریكایى بەوە بەناوبانگ بوو كە زۆر ئازادە، بەڵام پاش 11 ى سبتەمبەرى 2001 گشت ئەو ئازادیانەى لێ قورغكرا، تەنانەت لەناو ماڵیشیدا چاودێرى بەسەرەوەیە، دەبێت بزانرآ لەگەڵ كێدا قسە دەكات، بۆ كآ پارە دەنێرآ چۆن پارە پەیدا دەكات، عیلاقەو پەیوەندى بە كێوە هەیە…هتد. واتە هاوڵاتى ئەمریكى ئەمرۆ هەست بە هیچ ئازادیەك ناكات، كە بنەماى سەرەكى كۆمەڵگەى ئەمریكى، لەسەر ئازادى بنیات نرابوو.
  ئەمەى باسمان كرد تەنها چەند خاڵێكە، چونكە دەرفەت لێرەدا هەر ئەوەندەیە.
 
 تەوەرەى دووەم: دەرهاویشتەو ئەو زەرەروو زیانانەى كە بەر ووڵاتانى جیهان كەوت:
 ئەمیش دەتوانین بەم شێوەیە تیشكى بخەینە سەر:
 1- ئەو زەرەروو زیانانەى تووشى ئەفغانستان و عیراق بوو:
  لاى هەموان ئاشكرایە ئەمریكا كاتآ جەنگى دژە تیرۆرى بەرپاكرد، بە ئاشكرا سەرەك بۆش ووتى: (( ئەوەى لەگەلأ مندا نەبێت دژمە))، واتا جیهانى كردە دوو بەشەوە، جیهانێك لەگەڵ ئەودا و جیهانێك دژ بەو ، ئەم ووتەیەش كاتێك بە یاساى نێو دەوڵەتى دەیپێویت قسەیەكى زۆر پڕوپووچ و بآ مانا دەردەچآ.. پاشان بینیمان چۆن شەڕێكى بێ ویژدانى دژ بە میللەتێكى هەژارى ئەم سەر زەویی بەرپا كرد، تەنانەت سادەترین مافى مرۆڤى تێدا ریعایەت نەكرا، وەك ئەوەى بەبەر چاوى میدیاكان لە گوانتانامۆ بەسەر ئادەمیزادى بێتاواندا هات، تەنانەت ویژدانى ئادەمیزادى هەژاند، سەردەمى كۆیلایەتى چەرخەكانى ناوەراست و سەرەتاى دروستبوونى ئەمریكاى دەخستنەوە یاد.
 ئەوە هەر باسى عیراق مەكە، ژێر خانی ئابوورى و كۆمەڵایەتى و عەسكەرى و ئیدارى نەما، چونكە هەموومان لەیادمانە سەرەك بۆش چ بەڵێنێكى بە میللەتى عیراق دا، دەیووت عیراق دەكەمە بەهەشت، هاوڵاتى عیراقى پاش رووخانى ێەددام دەتوانێت بە كەیفى خۆى و بآ ڤیزە ئەمسەر و ئەوسەرى ئۆڕوپاو ئەمریكا بگەڕآ بەبآ ئەوەى بڵێن كل بە چاوتەوەیە، بەڵام هەموو ئەو درۆ شاخاویانە بە ماوەیەكى كورت بۆ هەموان ئاشكرا بوو، تەنانەت گرتووخانەكانى ( ئەبو غرێب و بووكە و ..هتد)، شایەتحاڵى پێشێلكارى مافى مرۆڤ بوون،  تا واى لێهات ئەمریكا لە ژێر پاڵپەستەى دام و دەزگا نێو دوڵەتیەكانى داكۆكیكار لەسەر مافى مرۆڤ پۆزشى بۆ میللەتى عیراق بهێنێتەوە، خۆ ئەوە لە شەڕى تایەفەگەرى و مەزهەبى وئەتنى بگەڕآ كە بە ناوى دژە تیرۆر بەرپاكرا.. ئەى گرانى بزاڕو بآ كارى و نەگبەتى و..هتد. ئەوە هەر باسى لێوە ناكرآ، ئەى ئەو شكستییە سەربازییەى بەدەست رەش و رووتەكانى عیراقەوە بەسەرى هات ئەگەر رابوونى عەشایر فریاى نەكەوتایە ئەوا زۆر زەحمەت بوو ئەو تۆزە هێمنییەى كە ئێستا بەرچاو دەكەوێت، ببینرایا.. واتە لە هەموو لایەنەكانەوە ئەمریكا شكستى هاورد، ئێستاش دەیەوێت ئابڕوومەندانە لە عیراق بكشێتەوە، بە پێى خشتەیەكى زەمەنى دیاریكراو كە ئەمە داخوازى زۆرێك لە حیزبە عیراقیەكانە جگە لە كورد، كە خۆى بە هاوپەیمانى ئەمریكا لە قەڵەم دەدات، بەڵام ئەمریكا بە كارتێك.
 
 2-ئەو زەرەروو زیانانەى تووشى ووڵاتانى ئۆروپاو رۆژهەڵات كەوت كە لە رواڵەتدا دۆستى ئەمریكان:
  ئەوڕووپایەكان تووشى قەیرانێكى سیاسى و ئابووری ئەوتۆ بوون، كە كۆمەڵگەكەیانى هەژاند بە تایبەت ئینگلتراو ئیتالیا و ئەڵمانیا، دەرنجام بوو بە مایەى ئەوەى سەرۆكى ئەم ووڵاتانە لە هەڵبەژردنەكاندا بدۆڕێن، بەتایبەت بەشداربوونیان لە ئەفغانستان كە ئەو ووڵاتانە لەشەڕێكى دژوار بەشداربوون لە (پەیمانى ناتۆ)، كە زۆر نزیكە ئەو پەیمانە درزى تێكەوآ چونكە باجەكەى زۆر گرانە، رابوونى نموونەى رابوونى عەشایرى عیراقیانیش دەست نەكەوت دەربازیان كات لەو زلكاوەى كە تێى كەوتن.، لەگەڵ ئەوەى سەرنەكەوتن بەسەر ئەو دوژمنە كە پآى دەڵێن تیرۆر كە لە گەشەكردن و پەرەسەندندایە.
 ئەوا باسى پاكستان و پەروێز موشەڕەف هەر مەكە، چونكە بینیمان چۆن شەرمەزارانە دەستى لە سەرۆكایەتى كشاندەوە لەژێر پاڵپەستەى جەماوەر و حیزبەكانى پاكستاندا، كە ئەمریكا بە ئاشكرا پاڵپشتى دەكرد، لەگەلأ ئەوەى گودەتاچییەك بوو.
 ئەى ئەو دەولەتانەى هاوسۆزن لەگەڵ ئەمریكا وەك  هەندێك لە دەوڵەتانى كەنداو و میسر وئوردن، بە ئاشكرا دەبینین  هەندێك لە خەرجى ئەم جەنگە دژە تیرۆرەى خستۆتە سەر ئەوان و میسر و ئەردنش ئابڕوو بردوە بەوەى هیچ ئەرزشێكیان لە گۆڕپانى سیاسەتى ناوچەیى و نێو دەوڵەتیدا نەماوە..
 ئەمەى كە باسمان كرد بە كورتى هەندێك دەرهاوێشتەو كاردانەوە بوو كە رووداوى 11 ى سبتەمبەر لە ناوەوەى ئەمریكاو دەرەوەى ئەمریكا بەدی دەكرآ.   
 
         
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.