تێرنەخۆرەى سەد ئەنگوست !!!
تێرنەخۆرەى سەد ئەنگوست !!!
بەختیارجاف
باش ئەوەم لەبیرە كە منداڵ بووم گەلىَ جار دایكم لەبەمبەر لاساى و جێبەجىَ نەكردنى فەرمانەكانى بەردەوام بەوەى دەى ترساندم ئەگەر وەك ئەوەى ئەو دەیەوێت نەیكەم ئەوا بانگى( تێرنەخۆرەى سەد ئەنگوست) دەكات، بەهەق منیش ئەگەرچى نەمدەزانى ئەوە چ دەعبایەكە بەڵام زۆر لێى دەترسام و لەدڵى خۆمدا دەمگوت خودایە دەبێت ئەم شتە عەجیب و غەریبە چیى بێت و شێوە و شكلى چۆن بێت، ئاخر لاتان سەیر نەیێت شتێك تیرنەخوات و سەد ئەنگوستیشى هەبێت دەبێت چۆن بێت، گرنگ ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆیى لەواقیعى ئەمڕۆماندا چاك تێگەیشتم ئەم تێرنەخۆرە چیە و لەكوێش دەژێت، بێگومان ئەو لە ڕوالەتدا وەك ئێمە مرۆڤى ئاسایە بەڵام لەناوەخنیدا رێك ئەم دەستە واژەپڕواتایە و لەشوێنى خۆیەتى دەرهەق بەو هەرقەلە گەندەڵانەى ئەمڕۆلە وڵاتەكەمدا بەشێوەیەكى بەرچاو بەرفراوان بوونیان هەیە، چونكە ئەوان نەك تێرنەخۆرەى سەد ئەنگوستن بگرە بوونەتنە تێرنەخۆرەى هەزاران هەزار ئەنگوست، ئەواتا چگە لەهەبوونى فێلاو رێزەشوقە و ماركێت و موەلیدەى ئەهلى و ئیحتیكاركردنى بازار و لوشى كردنى موچەى كاركەرەكان و تەنانەت پاسەوانەكانیشیان هتد…. هێشتا تێر ناخۆن و چاویان لە پتر و پترى میزانیەكانى ژێر دەستیشیانە و بەهیچ شێوەیەك وەك وەحشى تاسمانیا تێر نابن و ناخۆن، ئەوەتانىَ گەندەڵى و دزینى ماڵى نیشتیمان تاسەرى سەرى لو تیان هاتووە و نەك گیرڤان بگرە خانوەكانیشیان پڕكردوە لە دۆلارو دینارو هێشتاش پێیان كەمە و زیاتریان گەرەكە و چاوە گەندەڵ و دەستە رزیوەكانى ڕاهاتویان بە گیرڤان پڕكردنیان هێشا بەكەمى دەزانێت و خۆى پىَ شایستە ترە لەوەى كەهەیە، بەلىَ ئەوانە بەهەق دەعباى تێرنەخۆرە ى ملیۆنەها ئەنگوستى ئەمڕۆن، ئەوانەن دەیناسورى زەمانەو ئەژدیهاى بردنى ماندووبون و شەونخونى ئێمە، جا سەیر لەوەشدایە هەموولایەك ئەو واقیعە نالەبارە زۆر بەباشى دەزانن و كەسێكیش نیە نوقەیان لەگەڵدا بكات و پێیان بڵێت ئەرىَ (تیرنەخۆرە ملیارەها ئەنگوستەكان) ئەوەى هەتانە لەكوێتان بو و بەچى پەیداتان كرد كەتا دوێنىَ هەر ئێوەبوون خانوەكى تەجاوزیشتان نەبوو، ئەمڕۆخێرە لەناكاوەوە خاوەنى ئەو سەروەت و سامانە لە بن نەهاتوەن، ئەرىَ پێمان ناڵێن ؟ ئێمەمانان كە ناتوانین كرێى خانوەكانمان بدەین و سكى منداڵكانیشمان قوڕیەتى ئێوەش ئەم شوقە هەژدە دەفتەرى و فێلاى بیست و پێنچ دەفتەریانە و چەندین پارچەعەز و ئەم حەشاماتە خانوانەتان لەكوىَ بوو كەهەمیشە و بەردەوامیش لەزیاد بووندایە، جا ئەگەر دەلێن (هژا من فچل ربی) یە ئەوا چاك بزانن قەتاو قەت بەم دوعایە باوەڕ ناكەین، چونكە خوداش ئاوا و بەوسورعەتە لەناكاوەى ئێوە بەسەر بەندەكانى خۆى دانابارێنێت، بەرێزان بەڕاستى كار لەكار تێپەرى كردوە و ئاوهاش بڕو دەبێت وەك چۆن بەمنداڵى لەم دەعبا وەهمیە دەترساین لەمەودوا زیاتریش بترسین، چونكە ئەگەر وابێت ئەم تێرنەخۆرە ئەنگوست لەبن نەهاتوانە ڕەنگە ئێمەش بخۆن كەهەرواش پێشبینى دەكرێت، دەك هەزار ڕحمەت لەوەى كە ئەم زاراوە لە جێیەى داهێنا و ئەمڕۆش بوەتە پڕبە پێستى گەندەڵ و گەندەڵ چیەكانى وڵاتەكەم.
bextyar_press@hotmail.com