Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
رۆژنامەنووس و دۆكیۆمێنتارى فەرەنسى فرانسوا گراڤیىَ لۆڤا

رۆژنامەنووس و دۆكیۆمێنتارى فەرەنسى فرانسوا گراڤیىَ لۆڤا

Closed
by September 14, 2008 گشتی

 رۆژنامەنووس و دۆكیۆمێنتارى فەرەنسى فرانسوا گراڤیىَ لۆڤا 
                 كەركوك پایتەختى كوردستانە 
 دیمانە رزگاركۆچەر
 وەرگێرانى ئاسۆ حاجى

 رۆژنامەنووس فرانسوا گراڤیى لۆڤا لە ساڵى 1940 لە شارى كەزەبلانكا لە وڵاتى مەغریب لە دایكێكى مەغریبى و باوكێكى فەرنسى لە دایك بووە , رۆژنامەنووس و دۆكیومینتارى فەرەنسى لەساڵى 1962 بۆ یەكەم جار گەیشتۆتە ( قامیشلۆ ) ى رۆژئاواى كوردستان لە پاشان لە 3 \1\ 1963 بۆ یەكەم جار گەیشتۆتە ناو خاكى هەرێمى كوردستان , فرانسۆ ئێستا لە پاریس دەژیت  , ئێستا بەمەبەستى ئەنجام دانى پرۆژەیەكى گەورە سەردانى كوردستانى كردووە پرۆژەكەى بریتیە لە هێنان و چاندنى جۆرە درختێكى تایبەت كە لە رۆژهەڵاتى ناوەراست نىیە , ئەو درختە خێراترین درختە كە زوو بەژن دەكات چونكە دەبێت بۆ ماوەى پێنج ساڵ بیست مەتر بڵند بێت فرنسوا دەڵێت ژیانى راستەقینەى خۆم 45 ساڵ بەر لە ئێستا لەگەل شۆرشى خۆێناوى كوردستان دەست پێكردووە دەمەوىَ كۆتایەكەشم بە شۆرشێكى كەسك و ئایندەبەخش لە كوردستان بە كۆتا بێت .
 پێش وەختە بەخێر بێتەوە بۆ كوردستان حەز دەكەم پێم بڵىَ یەكەم جار كە پێت نا ناو خاكى كوردستان كوردستانت چۆن بینى ؟
 ئەو كاتە خەڵك بە گشتى لە ژیانێكى زۆر سادە و ساكار دەژیان گوندەكان هەر هەمووى خاپوور كرابوون ئەو كات حكومەتى عَیراقى جۆرە فرۆكەیەكى بەریتانى بەناوى ( هەنتەر)  بۆ بۆردومانكردنى خەڵكى گوندەكان بەكار دەهێنا ئەو فرۆكەیە زۆر بە هێواشى دەرۆشت دەیتوانى هەموو ئامانجەكانى خۆى بپێكێت بۆ نموونە خەڵكى سڤیل و چوتیارى سەر كێلەگەكانى هەر بدیبا ئەوا دەیكوشتن , ئەو كاتە كارەبا نەبوو رێگاو بان نەبوو هۆكارەكانى پەیوەندیكردن بەم شێوەیە نەبوو بۆ نموونە ئەگەر كەسێك نەخۆش با دەبوو 40 تا 50 كیلۆمەتر برۆشتبا تا دەگەیشتە شوێنێك بۆ ئەوەى چارەسەرى بكەن یان دەبوو چاوەرىَى مردن بكات لەگەل هەموو ئەو بارودۆخە خراپەش خەڵك بەگشتى دەستبەردارى ژیان نەدەبوو ئەوان كاتێك گوندەكانیان تێكدەدرا دووبارە گوندەكانیان ئاوادان دەكردەوە و كێلگەكانیان دووبارە دەچاندەوە ژیان بەردەوام بوو بۆیە ورەى سەركردە سەربازیەكانى ئەو كات كە من لە نزیكەوە دەم بینین زۆر بەرز بوو بۆ نموونە جنەرال عیسى سوار و حاجى بیرۆخى وكۆلۆنیل كافى ئەوانە مرۆڤى زۆر ئازاو بەجەرگ بوون هەمیشە لە تێكۆشان و بەرخودان بەردەوام بوون.
 ئەى ئێستا كە پاش 45 ساڵ لە كوردستانیت ئێستا چۆن كوردستان دەبینى چ گۆرانێك بەدى دەكیت ؟
 ژیان ئێستا بە تەواوى گۆرانى بەسەر داهاتووە بۆ نموونە ئێستا لە كوردستان 17 ساڵە ئازادى هەیە بەڵام ئەو كاتەى من باسى دەكەم ئەگەر خەڵك باسى ئازادى بكردبا دەبوو سنورەكانى ئێران و توركیا بریبا دەبوو لە ئەمەریكا یان لە سوید ئازادیت بە دەست كەوتبا بەڵام ئێستا من پاش ئەو هەموو قوربانیە ئازادی لە كوردستان دەبینم هەرچەندە من لە ژیانى ژیر دەستى وڵات تێدەگەم راستە من فەرەنسیم بەڵام فەرەنسیەكى ئەفریقیایم خانەوادەى من 250 ساڵ لە ئەفریقیاى ژیاون راستە من كە چوومە فەرنسا رۆشەنبیریەكى فەرنسیم هەبوو و بەزمانى فەرنسى قسەم دەكرد بەڵام هەمیشە هەستم دەكرد كە من وڵاتى خۆم لە دەست داوە بۆیە تێدەگەم چەند قورسە مرۆڤ بەبىَ وڵات بژیت .
 تۆ كە نزیكیت لە كَیشەى كورد پێت وایە دوژمنانى كورد دووبارە دەیانەوێت ئەو ئازادییەى كوردستان نەهێلن ؟
 یەكەم جارە كورد دەتوانى بریار بدات نەوەك دەربارەى ئایندەى خۆی بەڵكو دەربارەىى ئێستاى خۆیان ئێستا سەركردەكانى كورد دەیانەوێت كەش و هەوایەكى باش بۆ چوار دەور دروست بكەن پرسیار لێرە ئەوەیە ئەگەر ئەمریكا رۆشت چى روودەدات چونكە ئەمەریكا هەر دەروات پاشان ئەو بارودۆخەى توركیا كە رۆژانە جنەرالەكان جىَ گۆركێیان پێدەكرێت ئەو بارودۆخەى ئەوەىَ چى بەسەر دێت ئاخۆ بارودخى ئَیران چى بەسەر دەێت هەموو ئەو پرسیارانە دەبێت ئیمَە وەڵمان بۆى هەبێت هەرچەندە من دەزانم سوپاى كوردستان لەگەل وەرە بەرزى و ئازایەتشیان ناتوانن بەرامبەر سوپاى ئەو وڵاتانە خۆیان راگرن  چونكە ئەوان سوپاى پێشكەوتویان هەیە پاشان هەر چوار دەورى كوردستان دوژمنى ئەو ئەزمونەیە لەگەل ئەوەش سەركردایەتى سیاسى كوردستان هەمیشە دەیەوێت ئەو دوژمنانە هێور بكاتەوە تا باشترین كەش وهەوا باش بۆ ژیان بۆ دانیشتوانى كوردستان فەراهەم بكات .
 بەراى تۆ ئەمەریكا دۆستى كوردە ؟
 ئەمەریكیەكان دەڵێن ئَیمە دۆستین بەڵام كێشەكە ئەوەیە سیاسەتى ئەمەریكا بەم شێوەیە نیە چونكە ئەوان پابەند نین لە كوردستان چى روودەدات بەڵكوو ئەوان پابەندى ئەوەن لە ئەمەریكا چۆن سیاسەتى جیهانى دادەریژن هەرچەندە ئایندەى كورد بە ئەمەریكاوە بەند نیە چونكە من پیم وایە ئایندەى كورد هەمیشە روون دەبێت .
 ئەى تۆ دۆستى كوردیت ؟
 ئەگەر ئێوە بە دۆستم دابنێن من دۆستنام و دۆستى هەمیشەتانم
 چۆن دەروانیتە شارى كەركوك ئایە ئەم شارە بەشێكە لە كوردستان ؟
 بە راى من كەركوك پایتەختى كوردستانە هەموو  كات و دەمێك , هەرچەندە رژێمى بەعس و سەدام هەموو سیاسەتێكى بەكار هێنا تا سیمای كوردستانى بەم شارە كوردیە دیار نەبێت بەڵام هەمیشە كەركوك بەراى من پایتەختى كوردستانە .
 راستە لە كەركوك هەموو نەتەوەكان هەیە كورد وعەرب و توركمان بەڵام ئەوە ناگەیەنىَ كە كەركوك شارێكى كوردستانى نیە  .
 هەرچەندە كورد بەژدارە لە حكومەتى عێراق پێت وایە حكومەتى عێراق ئێستا دەیەوێت وەك رژێمى بەعس هەمان سیاسەتى شەرو داگیركردنەوەى كوردستان بەكار بێنىَ ؟
 ئاواتە خواز نیم ئەوە رووبدات شەر ببێت دەبێت حكومەتى عێراقیش دەرس لە رابردوو وەربگرێت هەموومان بینیمان سەدام چى لە گەلى كورد كرد بەڵام ئەو گەلە هەر بەسەر بڵندى ماوە بۆیە هەق وایە حكومەتى عێراق بارودخى باكورى عێراق باش بكات نەوەك كار بۆ ئەوە بكات دووبارە كێشە بە ئەو هەرێمە دروست بكات چونكە كاردانەوەكەى لەسەر داهاتووى وڵاتى عیراق باش نابێت .
 لەناو خەڵكى سادە گەراویت ئایە ئەوان چۆن باسى دیاردەى گەندەلىَ دەكەن ئایە ئەوەى لە كوردستان باس دەكرێت پێت وایە لەوڵاتانى تریش هەیە ؟
 بەلىََ لەناو خەڵك زۆر گەروام منیش جۆرێك لەم رایەم بیستووە هەرچەندە من قەت بە هیچ شێویەك لەگەل ئەو رایە نیم چونكە لە ئەفریقیا سەركردەكان هەرچى داهاتى وڵاتەكانیان هەیە دەیبەن و رەوانەى بانكەكانى دەرەوەى دەكەن و هیچیش بۆ وڵاتەكەیان ناكەن لە كوردستان لەگەل ئەوەى ئەو هەموو دوژمنە چاوى بەم ئەزمونە هەڵنایەت و دەیانەوێت كورد بەگەرێنەوە دۆخى جاران بەڵام من هەموو جارێك كە دەگەرێمەوە كوردستان شتێكى تازە دەبینم شەقام و شۆستەى تازە وێستگەى كارەبا نەخۆشخانەى تازە بازارى هاوچەرخ زۆر شتى تر چونكە ئەو هەمو پرۆژەى كە لە دە ساڵى رابردوو لە كوردستان كراوە لە هەر وڵاتێكى تر بە پەنجا ساڵ ناكرێت لەگەل ئەوەش ئەگەر كەسانێك هەبن گەندەڵ بن پێم وایە كارێكى نۆرماڵە چونكە هەموو دەزانین ئەم میلەتە لە پەنجا ساڵى رابردوو چ ناخۆشیەكى بینیوە بۆیە هەموو كەسێك هەوڵ دەدا بە زووترین كات ژیانێكى زۆر باشى هەبێت  ئێستا هەڵەیە ئەگەر ئێمە بڵێین هەموو بەرپرسەكان گەندەڵن .
 من هیچم نەماوە ئەگەر تۆ تێبینیەكت هەبێت
 دەستان خۆش زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
 
 r_kochare@hotmail.com
 
 
 
 

Previous
Next