Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ڕۆژنامەنوس كێ یە ؟

ڕۆژنامەنوس كێ یە ؟

Closed
by October 20, 2008 گشتی

 ڕۆژنامەنوس كێ یە ؟
 
   ئامادەكردن و وەرگێڕانی:سامان حەمەغەریب

 
 كاری ڕۆژنامەنوسی پێناسە ئەكرێت بە (هونەری پڕكردنەوەى ڕوبەرەكان لەكاتێكی دیاری كراودا, بەو بابەتانەی پێشتر هیچمان لەبارەیانەوە نەزانیوە) یان زۆربەمان بیستومانە (ڕۆژنامەنوسی پیشەی گەڕانە بەدوای دەردەسەریدا) هەروەك ئەڵێن بەهوَی گوشارەدەرونیەكان وپەستانی مێشك وهیلاكی جەستەوە كەپیشەكەیان بەسەریاندا ئەی سەپێنێت , رۆژنامەنوسان تەمەنیان لەخەڵكی ئاسایی كورت ترە.ئەمە جگە لەومەترسیانەی ڕۆژنامەنوسان لەكاری مەیدانیدا ڕوبەڕوی ئەبنەوە. گەر داوا لەڕۆژنامەنوسێك بكەیت باسی كاتی كاركردنی خۆیت بۆبكات, بێگومان بە ئەڵێت … كاتی كاركردنی رۆژنامەنوس دیاری كراونیە..سروشتی ئیشەكەیان شەو و رۆژ نازانێت,بوَماوەیەكی زوَرخەریكی كاركردن ئەبن , لەكاتی چاوەڕوان نەكراودا لەماڵ دێنەدەرەوە كەئەمەش هەندێ جار بۆتەهۆی سەرهەڵدانی كێشە خێزانی. ئەگەر لێیان بپرسیت ئەلتەرناتیڤی پیشەی رۆژنامەنوسی چییە؟ زۆربەیان پێكەنیان دێت , چونكە هیچ پیشە وكارێكی تر بە ئەلتەرناتیڤی كاری رۆژنامەنوسی نازانن.پییان وایە كەم پیشە هەیە كێبڕكێی لەگەڵ كاری ڕۆژنامەنوسیدا بكات.لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنوسی بوارێكی دەوڵەمەندی چێژوەرگرتن و گەڕانە بەدوای زانیاریدا و كاری ڕوبەڕوبونەوەیە لەگەڵ كەمى كات و ئیمكانیەت بۆ تەواوكردنی كارێك .(كەئەمە توانا وسەلیقەی رۆژنامەنوسەكە دەرئەخات). 
 زۆرجار ئەوكارەی ڕۆژنامەنوس ئەیكات پێچەوانەی ویستی دەسەڵاتە و كاردانەوەى دەسەڵاتی لێ ئەكەوێتەوە ئەمەش ئەبێتە دەروازەیەك بوَ ناوبانگ پەیداكردن… (بیرتان نەچێت بەشێوەیەكی گشتی ڕۆژنامەنوسی پیشەی بەدەست هێنانی ناوبانگ وپارەی زۆرە).
 رۆژنامەنوسانی ڕۆژهەڵات (وڵاتێكی دیكتاتوَری) كاتێك كاركردنیان بەراورد ئەكەن بەكاری هاوپیشەكانیان لەڕۆژئاوا (وڵاتێكی دیموكراتی)لەگەڕان و بەدەستهێنانی زانیاری ڕاست و ڕوبەڕ و بونەویان لەگەڵ دەسەڵات و گرتن و ئەشكەنجەدانیان لەسەركارەكەیان,هەست بەخوَشی وچێژ و بایەخی پیشەكەیان ئەكەن .
 كەواتە ڕوَژنامەنوس كێ یە ؟ چ كەسێك تواناى بەردەوامی هەیە لەم كارەدا , لەژینگەیەكی (ناخوَش و دڵ نەخوازدا) بوَبەدەست هێنانی ئامانجیكی كوَمەڵگاكەى, گەرچی ئەو ئامانجەش لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی دەسەڵاتدا نەیەتەوە.
 یان با بپرسین ئایەڕۆژنامەنوسان,هەربەڕۆژنامەنوسی لەدایك ئەبن؟
 ئایە ڕوَژنامەنوسان هەر بەسروشت خاوەن ئەو توانا و كارامەییەن لەبواری ڕۆژنامەنوسیدا ؟. یان زیاتر لە كارەمەییەك هەیە پێویستە دەستیان بكەوێت , تا ببنە ڕۆژنامەنوسێكی ڕاستەقینە.
 
 كارامەیی ڕۆژنامەنوسی
 لەكاری رۆژنامەنوسیدا سێ جوَر كارامەیی هەیە ئەوانیش:-
 كارامەیی زهنی :
 ئەم جوَرە كارامەییە ناتوانین فێری ببین یان دەستمان بكەوێت بەڵكو ئەتوانین لەخوَماندا بیدوَزینەوە.ئەمەش نیشانەكانیەتی .
 *-فزوڵى : ئارەزویی شت زانین و پرسیاركردن و گومانكردن لە ڕاستی و وردی هەموشتێك ئەگەرچی لە شتەكەش دڵنیا بیت. گەركەسێك نیت لەوانەی ئارەزووی پرسیاركردن و بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و وردەكاریی پتر ئەكەن, یان گەر بەگومان نیت لە هەموو ئەو زانیارانەى كە لە دەسەڵات یان هەركەس ولایەنێكەوە بەدەستت ئەگات ئەوە توَ ڕۆژنامەنوس نیت .
 ڕۆژنامەنوسی ڕاستەقینە ناتوانێت ژیانێكی سەرپێی بژی,یان پیشەكەی كورت كاتەوە لەكاری ڕۆژانە یدا .بەڵكو پیشەى رۆژنامەنوسی ڤایروَسێكە دەست بەسەرعەقڵدا ئەگرێت و هەندێجار رۆژنامەنوس  لەخەو هەڵ ئەسێنێت بوَسەیركردنی هەواڵەكان یان بوَ پێداچونەوەی كتیبێك,بوَدڵنیابوون لەڕاستی هەندێك لەوزانیاریانەی كەدەستی كەوتوون.
 *-پەرۆشی وخوَشویستنی كار: ڕۆژنامەنوسی پیشەیەكی ترسناك وپڕدەردەسەرییە,ناتونیت تێدا سەركەوتوبیت ئەگەرخوَشەویستی وپەرۆشیت بۆی نەبێت و توانای ئارامگرتن و پشوو درێژیت نەبێت لەگەڵ  سەلیقە ی لێكدانەوە وشروَڤەكردنی هەواڵ پێكەوە گرێدانی ڕووداوەكان و گەیاندنی بەكەسانی تر.
 *-ئامادەباشی و وئازیەتی ودان بەخوَداگرتن: بوَروبەرووبونەوەی ئەوناخوَشیانەی بەهوَی كارەكەتەوە دێتە ڕێت ئازا و خوَڕاگربە ,ئەگەرتوَدڵنیایت لەڕاستی ودروستی بابەتەكەت وبێلایەنانە مامەڵەت لەگەڵیداكردووە ,ئەوا بەرامبەركاردانەوەی ئەوشتانەى بڵاوت كردونەتەوە بێباكا,بەردەوام لە ئامادەباشیدا بە رووبەڕوبوونەوە ولێپێچینەوە.
 *-هەست بە(چاودێرێكی ڕەخنەگر ) بكە لەناخی خوَتدا: هەمیشە بپرسە لەڕاستی و ئامانجی ئەوشتانەی ڕوئەدەن ,بزانە كێ سوودمەندەلێیان.فزوڵێیە كەت هیچ سوودیكی نابێت ئەگەرنەی خەیتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی یەوە.ڕۆژنامەنوسی سەركەوتوو هەمیشە هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات بەهوَی ئەوزانیاریانەی لەبەردەستیدایە كەپەیوەندیان بە كوَمەڵگاكەیەوە هەیە,رۆژنامەنووس نابێت كێشەیەكی گشتی پشت گوێ بخات بە هوَی ئەوەی پەیوەندی بە ئەوە وە نیە. گەر ڕۆژنامەنوس كارێكی وای كرد پێویستە واز لە پیشەی روَژنامەنوسی بهێنێت.چونكە رۆژنامەنوسی راستەقینە بەرژەوەندی گشتی ئەخاتە پێش بەرژەوەندی خوَی و هەمووكەسێ ولایەنێكی ترەوە.
 *-توانی كاركردن لەچوارچێوی تیمدا.لە بەر ئەوەی پیشەی روَژنامەنوسی پشت ئەبەستێت بە كاری بەكوَمەڵ (بە تیم كاركردن )
 ئەگەر توَ ناتوانیت بە خوَشەویستی دوَستانەو چالاكانە لە نێو تیمێكدا كاربكەیت ,پێویستە بەدوای كارێكی تردا بگەڕێت و واز لە پیشەی رۆژنامەنوسی بهێنیت.
 *-مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی تر : زوَر پێویستە بزانیت چوَن مامەڵە لەگەڵ ئەوكەسانە دەكەیت كە بوَ كارەكەت پێویستیت پێیانە(لە هەر تەمەن و ئاستێكی سیاسی و كوَمەڵایەتی ورۆشنبیری و….,…. دا بن.)
 *-توانای گەیشتن بە زانیاری.لەم بارەیەوە رۆژنامە نوسێكی بەناوبانگ ئەڵێت (رۆژنامەنوسی باش پرسیارێك ئەكات كە یەك سەر ناگاتە وەڵام , بەڵام ئەگاتە ئەو ڕێگانەی نزیكی ئەكاتەوە لە
 وەڵامەكە) بەڵام كەسێكی تر ئەڵێت( كاری رۆژنامەنوسی ئەوە نیە چی ئەزانێت یان نای زانیت  بە قەدەر ئەوەی لەكەمترین كاتدا چی بە خوێنەر و بینەر و بیسەرت ئەڵێت).
  كارامەییە كەسێكان :
 كارامە كەسێكان لە كەسێێكەوە بوَكە سێكی تر جیاوازە , كە ئە توانرێت گەشە ی پێبدرێت و فێریش ببیت…
 *- (توَ…خوَت بە )نابێت شێوازی دەنگ و نوسین و رێگای كاركردنی كەسانی تر دووبارە كەیتەوە ,چونكە دەكرێت هەریەك لەئێمە شێوازی كاركردنمان لەیەك نەچێت و جیاوازبێت. 
 ئەگەرتوَكەسێكی لە بواری روَژنامە دا كار ئەكەیت,هەمیشە هەوڵ بدە تەكنیك و زمانی نوسینت پێشخە با شێوازێكی تایبەت بە خوَت هەبێت لەكاری رۆژنامەنوسیدا(لاسایی كەس مەكەرەوە).
 وە ئە گەر لە ڕادێوَ و تەلە فزیۆندا كار ئەكەیت ,هەمیشە گوێ لەدەنگی توَماركراویی خوَت بگرە, یان سەیری راپوَرت و هەواڵی توَماركراویی خوَت بكە و پاشان لە خوَت و هاورێكانت بپرسە … ئایە ئەوە منم كە ئێوە ئەی ناسن ؟ یان ئەوە كەسێكی ترە ؟.ئەم كارە نهێنیەكی تیدای لێی بێزار مەبە , بەردەوام دووبارەی بكە رەوە.  بێژەرە ناسراو و بە ئەزمونەكانی ڕادێوَ تەلە فزێۆنەكان بوَماوەی چەندین ساڵ ئەم كارەیان كردووە تاكو بوون بەخوَیان وە هەمیشە وا بزانە چیرۆكێك بوَ كە سە نزیكە كانت ئەخوێنیتەوە نەك هەواڵ وراپوَرتیان پێشكەش ئەكەیت.
 *- هەرگیز ئاموَژگاری خەڵك مەكە,چونكە خەڵكی ئەمڕوَ چاوەڕوانی ئەوە ناكەن راگەیاندن ئاموَژگاریان پێشكەش كەن,بەڵكو چاوەڕوانی زانیاری و راستی بەدەرخستنی ئارەستەكانن.
 *-راستگوَیی لەكاركردندا : ڕۆژنامەنوسی سەركەوتوو لەگەڵ خوَی و دەوروبەری و پیشەكەیدا راستگوَیە.لە هەربوارێكی راگەیاندندا كار ئەكەیت,پێویستە بزانیت چی ئەڵێت و چی ئەنوسیت,بەویژدانەوە لەگەڵ وشە و ماناكانیدا بژی وهەموهەوڵێكت بخەرە كار بوَ گەیاندنی ئەو واتایە.
 *-راستگوَیی لەدەستەی كاركردندا.راستگۆى بەپێى باڵا و  نرخى جلوبەرگ و ڕێكپۆشی پیاوان و جوانى و زۆربەكارهێنانی ماكیاژی ژنان ناپێورێت (وەكو زۆرێك لەڕۆژنامەنوسە تازەكان باوەڕیان وایە ) بەڵكو ڕاستگۆیى لەجلوبەرگى ئاسای و دڵسوزی و چالاكانە كاركردنە لەچوارچیوەى سیستەمى ئیدارى دەزگاكەت . دەرچون لەمە ئەبێتە هۆى لەدەستدانى ڕێزو حورمەت وكارەكەت (لەسەروى هەمو شتێكەوە ڕاستگۆیى و باوەڕبونە بەوەى كەئەى كەیت )
 هەڵە كردن لەناوى كەسێك یان شو ێنێكی ناسراو لە هەواڵدا بەواتاى گرنگى نەدانە  " بەمەش راستگۆیى لەدەست ئەدەیت " بۆیە گرنگە زۆر بەوردی چاودێرى سەرجەم كارەكانت بكەیت وپێدابچیتەوە..
 *-گورج وگوَڵی و چالاكى لەش : هەرچەندە تەكنەلۆژیا پێشكەوتوە بەڵام توانایى كاركردنى چالاكانەى لە ش یەكێكە لە مەرجەكانى سەركەوت لەبواری كاری ڕۆژنامە نوسى دا,هێشتا توانای لەشێكى سوك و گورج وگوَڵ لە هەڵسوڕان و هاتووچۆدا بەیەكێك لەپێوەرەكانى كارى ڕۆژنامە نوسى دادەنرێت ڕۆژنامە نوسى باش پارێزگارى لە تەندروستى و چست و چالاكى لەشى دەكات تاكو كارەكەى بەباشترین شێوە راپەڕێنێت , چونكە لەشى قورس ئەبێتە هۆى تەمەڵی و كوشتنی داهێنان. كێشی زوَر ناهێڵێت چەند ساتێك بەسەریەكەوە كاربكەیت , زۆرێك لەڕۆژنامە نوسە بەئەزمونە سەركەوتووەكان بەتەمەڵى نەگەیشتون بەدەستكەوتەپیشەی و شەخسیەكانیان هەروەها سەركەوتنى ئەوان تەنها بۆشیكاری و تێگەشتنیان نیە لەڕوداوەكان بەڵكو دەگەڕێتەوەبۆ بەردەوامى كاركردن وخوَماندووكردنیان بۆگەیشتن بەئامانجەكانیان.
 *-كۆنترۆڵكردن و زاڵ بوون بەسەر زاتى خۆت: یەكێكی تر لە  پایەكانی كاری ڕۆژنامەنوسانى كوَنتروَڵ كردنی هەست وسوَز وتێكەڵ نەكردنێتی بەكاری ڕۆژنامەنوسی.لەبەرئەوەى كارەكەت پەیوەندی بەكوَمەڵگاوە هەیە و سیفەتێكی گشتی هەیە, بۆیە پێویستە كارەكەت دوور لەكوَت وبەندەكانی ناوەوەی خوَت و بەسەربەخوَیی ئەنجام بدەیت. وەك كۆنترۆڵى هەستە كانی خەم و توڕەبون وخۆشى وشادی  تاكو نەبێتە بەشێك لەڕوداوەكان بەڵكو ئەبێت چاودێر ی رووداوەكان بیت و بێلایەنانە بیگوازیتەوە. ئەوسەردەمە بەسەرچوو ڕاگەیاندن روَڵی تەڵقین خوێن ببینێت ,ئێمە لەم سەردەمەدا روَڵی گواستنەوەی هەواڵ وزانیاریەكان ئە بینین وڕۆڵی هەڵسەنگاندن بوَجەماوەر ئەهێڵینەوەتاكو خوَی بڕیار لەسەر ڕوداوەكان بدات.گەر رێزی زیرەكی و هوشیاری وهەستی جەماوەرەكەت نەگریت,ئەوا پەیامەكەت لێوەر ناگرێت.
 *-بێلایەنی لەبوَچونی شەخسی : فزوڵی " گەران بەدوای زانیاری" كارێكی باش ودروستە گەر بۆ پێداچونەوە وڕاستكردنەوە و دەوڵەمەندكردنی زانیاریەكان بێت.هەرگیز باوەڕمەكە راستی ڕەها لای توَبێت,بەمەش پێشوازی لە بوَچون و زانیاریەكی نوێ دەكەیت وهەستیاریت زیاد ئەكات بەرامبەر بۆچونی پێچەوانەی توَ , لەكاری مەیدانیشدا گەر لایەنگیری و بوَچونت ئاشكرا بێت ڕوبەڕوی مەترسیت ئەبیتەوە چونكە كەسانێك هەن چاودێری قسەو كردەوەكانت دەكەن. ئاشكرابونی هەڵوێست وبوَچونەكانت رەنگە روبەڕوی مردنت بكاتەوە.
 كارامەیی پیشەیی
   گەر رۆژنامەنوس بیەوێت لە پیشەكەیدا سەركەوتووبێت , ئەتوانێت كارامەییە پیشەیەكانی پێشخات بەپێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
 *-بەباشی خستنەڕوو: كەرستەی پیشەكەمان وشەیە ,هەركەسێك بەباشی توانی خستنە ڕوو بە كارهێنانی نەبێت هیچ بەدەست ناهێنێت. بەشێك لەرۆژنامەنوسان (بوَن كردنی هەواڵ و فزوڵی بیركردنەوە و هەستكردن بەبەرپرسیارێتیان تێدایە)بەڵام توانای قسەكردن ونوسین بەباشیان نیە وكەمترین شارەزاییان هەیە لەڕستەسازی و زاراوەكاندا , بوَیە ناتوانن پەیامەكە وەك خوَی بگەیەنن. بەڵام وریابە زیادەڕۆی نەكەی لەجوانكاری و بەكارهێنانی وشەدا. تێكستی باشی ((ڕۆژنامە و تەلەفزێۆن و ڕادیۆ)) ئەوەیە
 " ڕستەیەك یان زیاتری " لە یادەوەری خەڵكیدا بمێنێتەوە. بۆئەوەی بەم شێوەیە سەركەوتووبیت دوور بە لە درێژدادڕی و ناڕۆشنی تێكست .(ئەو وشانەی ئەتوانیت لە تێكستدا لای بیت بێ ئەوەی ماناكەی بگوَرێت بێ دوودڵی لای بە) وشەی بێمانا جەماوەرەكەت لێ دوور ئەخاتەوە , هەوڵ بدە لەكاتی نوسیندا خوَت لەشوێنی گوێگر و بینەر وخوێنەر دابنێ بەشێوازێك بنووسە كورت كردنەوەی قورس بێت بەڵام تێگەیشتن لێی ئاسان بێت,ئەگەر نا پەیامەكەت وەك خوَی ناگات.
 دووربكەوە لە بەكارهێنانی هەندێ وشەی سواو كەمانای خوَی  لەدەست داوە. لەتەلەفزێندا ئەبێت وشە تەواوكەری وێنە بێت , پەرەگراف و ڕستەكان كورتبن,ئەوەی بینەر بە ئاسانی لە وێنەكاندا ئەی بینێت و لێ تێ دەگات بەتێكست دووبارەی مەكەرەوە..
 ئەوەی نوسیوتە بەدەنگێكی بەرز بیخوێنەرەوە ئەو وشانەی دەربڕینیان قورسە بیان گوَڕە, ئەو وشانەی زیادەیە لای بە.
 *-شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلوَژیای نوێ لە بواری كارەكەتدا:لەئێستادا مەحاڵە رۆژنامەنووسی سەركەوتو و بەئەزموون تەنها بەزانیاریەكانی خوَی ڕازی بێت و خوَی بەدوور بگرێت لە فێربوون و بە كارهێنانی تەكنەلوَژیای نوێ ,كەئەمەش وادەكات بوَشوێنە دوورە دەستەكان یان ئەوناوچانەی شەڕوشوَڕی تێدایە
 یەك كەس رۆڵی تیمەكە ببینێت,واتە یەكەس ( وێنەگر وپەیامنێر و موَنتێر ونێرەری )بابەتەكەیە. كەواتە لەئیستادا شوێنی رۆژنامەنوسی تەمەڵ ونەشارەزا لە بواری تەكنەلۆژیای نوێ(كە بە خێرایی لەگوَڕاندایە ) نەماوە.
 *-ئارەزووی بە ئەستێرە بوون مەكە : لەنەخوَشیەكانی كاری ڕۆژنامەنوسی خوَكوشتنە بوَ ناوبانگ پەیداكردن. سەرتا لە ئیعجابی خوَت بوَ( دەنگ , وێنە , یان ئەو تێكستەی كە ئەی نوسیت ) دەست پێدەكات.ئەگەر پێشكەشكاری بەرنامەیەكیت و بوَچون وبیركردنەوەی خوَت زاڵ ئەكەیت بەسەر بەرامبەركەتدا ,یان ئەتەوێت لە میوانەكانت زیاتر دەركەویت ئەوا بینەر لێت وەرناگرێت.  پێشكەشكاری بەرنامەیەك بۆئەوەی خوَی وەك ئەستێرەیەك نیشان بدات ,پێشەكی و پێشەكەش كردنەكی زوَر درێژ ئەكاتەوە , پرسیاری شكێنەر ئەكات. خەونی بە ئەستێرە بوون ئەسەپێت بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسانەی بۆ ڕۆژنامە كارئەكەن كاتێك ئەیانەوێت بۆچونەكانیان بخەنە ناو تێكستەكانی هەواڵ وڕاپوَرتەوە..
 *-ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان زانیاری و ڕەگەزەكانی سەرنج راكێشان و بەدەرخستن : ڕۆژنامەنوس لە هەربوارێكدا كاربكات ئەتوانێت ڕەگەزەكانی سەرنج ڕاكێشان بەكاربێنێت , وەكو بەكارهێنانی (وێنەو هێڵكاری وڕەنگ وگرافیك ….) لەڕوَژنامە دا.
 (گرتەی زیندوی وێنە (اللقگات الحیە) لەتەلەفزێوَن و كاریگەریە دەنگیەكان لەڕادێوَ و تەلەفزێۆن ) ئەم ڕەگەزانە وادەكات بابەتەكە سەرەنج ڕاكێش بێت وجەماوەر بەرەو لای خوَی ڕاكێشێت .
 بەڵام ئەوەی نەگونجاوە لێرەدا بەكارهێنانی ئەم ڕەگەزانەیە ,بەبێ ناوەڕۆك ..! واتا كارێكی هونەری جوان پێشەكەش بكەیت,بەڵام هیچ زانیاریەك نەدەیتە جەماوەرەكەت . كەواتە زانیاری ڕەگەزێكی پێویستە بۆمانەوە و بەردەوامی پەیوەندیت لەگەڵ (بینەر و بیسەر و خوێنەردا)
 *-هەمیشە ڕێزی جەماوەرەكەت بگرە: هەندێك لەڕۆژنامەنوسەدیاروسەركەوتوەكان پێیان وایە گەیشتونەتە ئاستێكی باڵا  بەشێوەیەك باوەڕیان وایە ئەبێت خەڵكی وردەكاری ئەو بابەتە بزانن كە ئەم باسی ئەكات و چارەسەرەكەی ئەڵێت ,ئیتر كوَی خەڵكی بەلاوە گرنگ نیە لەبابەتەكەی تێبگات بەڵكو تەنها ئەوبەشەی جەماوەری بەلاوە گرنگە كە وشیار و بەئاگایە و  ئاگاداری ڕوداوەكانە.  ئەمەش سەرەتای شكستی رۆژنامەنوسە,ئەگرئەتەوێت سەركەوتووبیت لەكاری رۆژنامەنوسیدا هەمیشە ئەوەت لەیادبێت توَ چاو و گوێچكەی خەڵكیت لەشوێنی رووداوەكان بەشێوەیەك بیگوازەرەوە هەمو كەسێكی سادە لێت تێبگات واهەست بكات لەشوێنی ڕوداوەكەیە , ئەگەر بابەتەكەت ئاڵۆزكرد , ئەوا تەماشات ناكات.كە (دەریا)ی خەڵكی نەما (ماسی) رۆژنامەنوسیش توانی مانەوە نابێت .
 *-بابەتی بوون: كاتێك بابەتێك پێشكەش بە خەڵكی ئەكەیت هەموو بیروباوەرێكی تایبەتی بەلاوەنێ. ڕۆژنامەنوس كاتێك لە كەناڵێكی تایبەت بەهەواڵدا كار ئەكات ناتوانێت زانیاری هەڵە پێشكەش كات یان بە ئارەزوی خوَی گوزارشت لە بۆچونەكانی بكات و ئەو چیرۆك و هەواڵانەى پێشكەشی ئەكات بیروبۆچونی خوَی تێدا ڕەنگ بداتەوە .
 بابەتی بوون ڕێساكانی پەیوەست بە(وردبینی زانیاری ) بەسەردا ئەسەپێت . بزانە ئەگەر زانیاریەكت بەهەڵە بەكار هێنا بەهوَی وردبینی نەكردن لە زانیاریەكاندا , مەترسی كەمتر نیە لە بەكارهێنانی زانیاری هەڵە  بە ئەنقست ..
 توَی رۆژنامەنوس پیویستە لەسەرت بە شێوەیە كی بێ لایەنانە هاوسەنگی ڕابگریت لە نێوان ( بۆچونە جیاوازەكان ).هەمو توانای خوَت بخەرە كار تا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كێشەكە بخەیتە ڕوو و هەموو لایەنەكانی كێشەكە بۆچون و هەڵوێستی خوَیان دەربڕن. هەركێشەیەیك چەند ڕەوابێت بە لایەنگری توَی ڕۆژنامەنووس لاواز ئەبێت . بەشێوەیەكی گشتی ئە توانین بڵێین ( ڕۆژنامەنووس لەمڕۆدا پێویستە ئارەزووی زیاتری هەبێت لەگەڕان بەدوای زانیاری پتر سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە دەورو بەری ئەگوزەرێن )
 ئەوەشمان بیرنەچێت ( ڕۆژنامەنوسی  هونەری گواستنەوەی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكیە بوَ خەڵكی بوَیە پێویستە ڕۆژنامەنوس هەمیشە لە ژیانی خەڵكیەوە نزیك بێت تاكو پەیوەندیەكانی بەردەوام بێت )
                    
 هەڵەكانی ڕۆژنامەنوس
 
 بە هوَی ئاڵوَزی كاری ڕۆژنامەنوسی و گرنگی ئە خزمەتەی پێشكەش بە خەڵكی ئەكات ,هەڵەكانی ڕۆژانەی ڕۆژنامەنوس بەردەوامە ولەزیادبووندایە. ئەگەر تەكنەلوَژیای نوێ هاوكاربێت لە گەشەكردن و گەورەبونی كاری ڕوَژنامەنوسی ئەوا فاكتەری نیشاندان و گەورەكردنی هەڵەكانی  ڕۆژنامەنوسیشە. ئەگەرچی هەڵەكان لە نەزانی یان كەمی ئەزمون و سستی روَژنامەنوسەكە یان هەڵەی بەئەنقەست بوبێت . 
 هەڵەكانی ڕۆژنامەنوس ئە كرێن بە سێ بەشی سەرەكیەوە :
 یەكەم – هەڵەی زانیاری : بەهوَی وەرگرتنی زانیاری هەڵە لەسەرچاوەكانەوە,وردبین نەبون لەكاتی وەرگرتنیان ڕوو ئەدات,( ئەگەرچی هەڵەكە بەمەبەست بێت یان لەنەزانینەوە ڕویدا بێت)
  دووەم  – هەڵەی سیاسی: بەمەبەست لایەنگیری بوَسیاسەتێكی دیاری كراو , كە شوناس و ستراتیژی دەزگای ڕاگەیاندنەكە بەشێك بێت لەو سیاسەتە.
 سێیەم – هەڵەی پیشەیی: ڕانەگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خستنە ڕوی زانیاری  و لایەنگیری لە بەرژەوەندی لایەنێك یان گروپێك یان كوَمپانیا و شوێنێكی بازرگانی .  
 بەڵام بەشێوێكی گشتی پیوێستە لەسەر دەزگای ڕاگەیاندن,هەر هەڵەیەكی كرد یەكسەر ڕاستی بكاتەوەو پوَزش بۆ جەماوەرەكەی بهێنێتەوە. وەك زانراوە هەندێ ڕۆژنامەی گەورە ڕوبەرێكی تایبەت تەر خان ئەكات بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ژمارەی پێشوو. هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنی گەورەش  داوای لێبوردن ئەكەن لەو هەڵەی ڕویداوە (نیاز پاكی خوَیان) ئاشكرا ئەكەن , هەندێكی تریان  سزای زوَر توندیان دانەوە بوَ كارمەندەكانیان لە پای هەر هەڵەیەك كە بەسەریاندا تێپەڕ ئەبێت.
 
 رۆژنامەنوس و یاسا
 
 یاساكانی ڕۆژنامەنوسی لەوڵاتێكەوە بوَ وڵاتێكی تر ئەگوَرێت , بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لەم چەند خاڵانەدا خوَی ئەبینێتەوە.
 *پاراستنی ناوی توَمەت باران كە تاوانیان بەسەردا ساغ نەبۆتەوە, *ناو نەزڕاندن و جنێونەدان و زانیاری هەڵە بڵاونەكردنەوە لەسەر هاوڵاتیان و ئەو كەسانەی ئیعتیباری كوَمەڵایەتی و سیاسی و ….یان هەیە.
 *پاراستنی ناسنامەی هەندێك قوربانیانی تاوان بە تایبەت قوربانیانی شەرف .
 *پاراستنی ژیانی تایبەتی لێپرسراوان , بە بڵاونەكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر ژیانی بەبێ بونی بەڵگەی باوەڕ پێكراو كەبیسەلمێنێت ئەوەى بڵاو ئەكرێتەوە لە بەرژەوەندی گشتی یە.
 *پاراستنی ئەمنی قەومی و بڵاونەكردنەوەی زانیاری كە زیانی پێبگە ێنێت.
 *پاراستنی كەمایەتی ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەكان بە چەوساندنەوەی مەعنەوی,بەناوزڕاندن وسوكایەتی پێیان.
 *بڵاونەكردنەوەی ئەو بابەتانەی لەگەڵ داب ونەریتە دیارەكانی كوَمەڵگاكەت نایەتەوە.وەكو وێنەی ڕووت. 
   
 دوركەوتنەو لە هەڵەكردن
 
 رۆژنامەنوس ئیش وكارەكانی رێك ئەخات بە ئەمانجی بەدەستهێنانی زوَرترین متمانەی جەماوەر , بوَئەوەی لەڕوی پیشەیی و بازرگانی قازانج بكات. جگەلەمانەش ریكخستنی كاری ڕۆژنامەنوسی هوَكارێكە بوَكەم كردنەوەی هەڵە .ئەویش بە گرتنە بەری ئەم چەند هەنگاوەی خوارەوە:-
 *نوسینی میساقی كاركردنی رۆژنامەنوس,
 ( دەبێت سیاسەت و ستراتیژی دەزگاكە لای كارمەندانی دیار و ئاشكرابێت.)
 * یەكخستنی زاراوەكان بوَگوزارشتكردن لەحاڵەتەكان وەك (شەهید/كوژراو,خوَكوژ/ئیستشهاد,  تیرۆر/بەرگری ….. )
 *دەركردنی ڕێنمایی لەكاتی پێویستدا بۆ بەرچاو ڕونی كارمەندان و رۆژنامەنوسان.
 * پشتبەستن بە پەیكەری ئیداری دەزگاكە بۆ پێداچونەوە بە بەناوەڕۆكی بابەتەكان  پێش بڵاوكردنەوەیان .
 * هەندێ دەزگا ( مجلس الامنا ْ) هەیە , كە بریتیە لە دەستەیەك بۆ سەرپەرشتی كردن ودیاری كردنی ستراتیژی دەزگاكە و سیاسەتی داڕشتنەوەی هەواڵ و ڕاست كردنەوەی ئەو بابەتانەی لەو چوارچێوە دەرئەچن.
 *لەهەندێ دەزگاش ڕاوێژكاری یاسایی دا ئەمەزرێنن بۆ ئەو بابەتانەى لەڕوی یاساییەوە پێویستی بەڕاوێژە.
 * هەنێكی تریان دەستەیەك لەجەماوەر دا ئەنێن بوَ بەدواداچونی كاری ڕۆژنامەنوس , تاكو لە بەرژەوەنی گشتی دەرنەچێت.
  دەزگا پێشەكەوتوەكان ,پشت بە هەمو ئەوانەی سەرەوە ئەبەستن بۆ پاراستنی خوَی لە هەڵە كردن تا لە ئامانجی سەرەكی دوورنەكەوێتەوە كەخزمەتكردنە بە بەرژەوەندی گشتی خەڵكی و هەر رۆژنامەنوس نوێنەرایەتی ئەكات و بەرگریشی لێ ئەكات. 
 
 *سەرچاوە
 

الاكاديمية المفتوحة للصحافة العربية

 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.