
بۆنی سیاسی یان بۆنی بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی
بۆنی سیاسی یان بۆنی بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی
نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زیری رۆشنبیری
به‌ڕێز کاک فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
پاش سڵاو و رێز
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م کتێبه‌م بۆ وه‌زاره‌ت نارد به مه‌به‌ستی چاپکردن " رۆژنامه له کتێب‌دا- به‌رگی دووه‌م" پاش ماوه‌یه‌ک وه‌ڵامیان دامه‌وه، که گوایه کتێبه‌که‌م " بۆنی سیاسی" لێدێت و چاپی ناکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێک له به‌ڕێزتان بکه‌م، پێویسته بۆ تۆ و خوێنه‌ران فه‌هره‌ستی کتێبه‌که‌م بنووسمه‌وه، ئه‌م کتێبه‌م هه‌ڵگری ئه‌م ناونیشانانه‌یه:
– رۆژنامه‌ی خه‌بات له سێ بابه‌تدا
– كوردایه‌تی؛ سه‌رەتا، ناوەڕۆك، كۆتایی
– سه‌ره‌تایه‌ک بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی چه‌پی نهێنی له کوردستانی خواروودا
– با ئێمه‌ش قسه‌یه‌ک بۆ ئازادی بکه‌ین
– راپه‌ڕین ئۆرگانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی- لینینی کوردستان
– گۆڤاری چوار چرای سوید
– شتێک له رۆژنامه‌گه‌ریی پێشمه‌رگه
– پڕۆژه‌یه‌ک بۆ نووسینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی چه‌پی نهێنی کوردی له ناوشاره‌کاندا
– ئاشتی ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان
– سانسۆری رۆژنامه له سیسته‌می سۆسیالیستی‌دا
– هه‌واڵنامه‌ی کوردستان له رۆژنامه‌کانی ئه‌وروپادا
– گۆڤاری زه‌نگ ی مه‌جه‌رستان
له یه‌که‌مین بابه‌تدا لێکۆڵینه‌وه و به داوداچوونم بۆ یه‌که‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی " خه‌بات" ی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووه، که دوای ملهوڕییه‌کانی عه‌بدولکه‌ریم قاسم له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی ئه‌یلول به نهێنی ده‌ستی به ده‌رچوون کردۆته‌وه، سێ بابه‌تی تری کتێبه‌که‌م بریتیه له نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی- لینینی کوردستان، یه‌کێتیی شۆڕشگێرانی کوردستان،له دوو بابه‌تی تردا له رۆژنامه‌گه‌ریی حزبی شیوعی عێراق دواوم به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به زمانی کوردی چاپکراون، هه‌روه‌ها له بابه‌تێکی تردا له رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و گروپه چه‌پانه دواوم که پێش راپه‌ڕین له کوردستان چالاکی رۆژنامه‌گه‌رییان نواندووه، له دووبابهتیش به دواداچوونم بۆ دوو گۆڤاری کوردی کردووه که له ئه‌وروپا چاپ و بڵاوکراونه‌ته‌وه. بۆ ئاگاداریشت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی ئه‌م کتێبه پێشتر له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، هه‌فته‌نامه‌ی رێگای کوردستان، گۆڤاری رۆژنامه‌نووس- ی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان بڵاوکراوه‌نه‌ته‌وه.
له کۆتایدا هیوادارم له دوو توێی نامه‌یه‌کدا بۆم روون بکه‌یته‌وه که مه‌به‌ستتان له " بۆنی سیاسی" چییه!؟ ئایا ئه‌م زاراوه‌یه به چ مه‌به‌ستێک به‌کارهێنراوه؟ ئایا باشتر نیه کتێبی له‌مجۆره رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی پسپۆر و ئه‌کادیمی بکرێته‌وه، چونکه من هه‌وڵمداوه ته‌واوی بابه‌ته‌کانی ئه‌م کتێبه به هه‌ناسه‌یه‌کی نزیک له میتۆدی ئه‌کادیمی بنووسم. هه‌روه‌ها ئومێد ده‌که‌م بۆنی سیاسییه‌که‌ی ئێوه بۆنی بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی نه‌بێت!
بۆ زانیاری به‌ڕێزتان له ساڵی 1985 تا 2008 من ئه‌م کتێبانه‌م چاپکردووه
1- پۆلووی ژووری نووته‌ك، شیعر، به‌غدا- 1985
2- ساكه‌ده‌شت، شیعر، به یارمه‌تی ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپکراوه، به‌غدا-1988
3- مرۆڤ و تابووت، شیعر، هه‌ولێر-1991
4- یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد یان یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه، هه‌ولێر-1991
5- بازنه‌كانی مردن، شیعرێكی درێژ، هه‌ولێر-1993
6- پاڵتۆی حزب، شیعر ، هه‌ولێر-1995
7- به‌ره‌و سه‌ره‌تا، لێكۆڵینه‌وه، چاپه‌مه‌نی زاموا، پڕۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌کان، سلێمانی-1998
8- بیبلیۆگرافیای هه‌ردوو گۆڤاری نووسه‌ری كورد و نووسه‌ری كوردستان، به هاوكاری یاسین قادر به‌رزنجی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، لیژنه‌ی یادی 100 ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی کوردی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سلێمانی-1998
9- كێشه‌ی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، لێكۆڵینه‌وه- ئاماده‌كردن، به‌شی رووناکبیری، مه‌کته‌بی رێکخستنی ی. ن. ک، سلێمانی-1998
10- منداڵ و ئه‌ده‌ب، لێكۆڵینه‌وه، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی-1998، چاپی دووه‌م، له‌سه‌ر ئه‌رکی چاپخانه‌ی روون له سلێمانی چاپکراوه، دابه‌شکردنی کتێبخانه‌ی سۆران له هه‌ولێر- 2006، چاپی سێیه‌می ده‌ستکاریکراو، له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی بڵاوکراوه‌ته‌وه- 2007
11- شه‌به‌ك (مێژوو، ئاین، سه‌رژمێر) لێكۆڵینه‌وه- وه‌رگێڕان، به‌شی رووناکبیری مه‌کته‌بی رێکخستنی ی. ن. ک، سلێمانی-1999
12- گۆڤاری گزنگ- لێكۆڵینه‌وه‌و بیبلیۆگرافیا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی-1999
13- مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و رۆژنامه‌ی خه‌بات، لێكۆڵینه‌وه، سلێمانی-2000
14- كوردستانی نوێ- یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی راپه‌ڕین، لێكۆڵینه‌وه، له بڵاوکراوه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، سلێمانی-2001
15 شۆڕشی رۆژنامه- رۆژنامه‌ی شۆڕش، لێكۆڵینه‌وه، سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان، سلێمانی-2001
16- رابه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی نهێنی كوردی1961-1991، بیبلیۆگرافیا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سلێمانی-2001
17- رۆژنامه‌ی كورد- رۆژنامه‌ی سێپته‌مبه‌ر، لێكۆڵینه‌وه، سلێمانی-2002
18- رۆژنامه‌و جه‌نگ، وتار، کتێبی رووناکبیری مه‌کته‌بی رێکخستنی ی. ن. ک، سلێمانی-2003
19- رۆژنامه‌گه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه، له بڵاوکراوه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، سلێمانی-2004
20- رابه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی نهێنی كوردی 1923-1960، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سلێمانی-2004
21- کێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ له دوو رۆژنامه‌ی سلێمانیدا، لێکۆڵینه‌وه، له زنجیره‌ی کتێبه چاپکراوه‌کانی شاره‌وانی سلێمانی، سلێمانی- 2004
22- هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌ب له رۆژنامه‌گه‌ریی نهێنی كوردیدا 1961-1991 " نامه‌ی ماجستێره" کتێبی رووناکبیری مه‌کته‌بی رێکخستنیی. ن ک، سلێمانی- 2005
23- رۆژنامه له کتێب‌دا، به‌رگی یه‌که‌م، لێکۆڵینه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوکردنه‌وه، سلێمانی- 2008
24- رۆژنامه‌گه‌ریی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپاو ئه‌مریکادا 1949- 1991، لێکۆڵینه‌وه، سه‌نته‌ری کوردۆلۆجی، سلێمانی- 2008
25- ئه‌ستێره یه‌که‌مین گۆڤاری نهێنی هه‌مه‌ڕه‌نگ بۆ منداڵانی کورد، لێکۆڵینه‌وه، له بڵاوکراوه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، سلێمانی- 2008
26- ئه‌رشیفکردنی وێنه له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی و راگه‌یاندندا، وه‌رگێڕان، خانه‌ی وه‌رگێڕان، سلێمانی- 2008
له‌گه‌ڵ رێزی
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
سوید
2008-10-30