پێنج شیعری ئێریش فرید…..وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه یاسین بانیخێڵانی
پێنج شیعری ئێریش فرید
وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه یاسین بانیخێڵانی
بێ گه‌مه
گه‌نجه‌کان به گاڵته به‌رد
ده‌گرنه بۆقه‌کان
که‌چی بۆقه‌کان
به ڕاستی ده‌مرن
……………………………
ڕه‌هایی
دارستان هات
دره‌خته کتێبێکی به‌تاڵی پێشکه‌شکردم
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م ئه‌نووسم
ته‌نها یه‌ک وشه.
سه‌وز
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م ئه‌نووسم
سه‌وزی تۆخ
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سێهه‌م
تاریک
ئێستا شه‌و هات
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی چواره‌م
پێنجهه‌م و ده‌یه‌م نووسی
دارستان
……………………
ترس و گومان
گومان مه‌که له‌وه‌ی
پێت ده‌ڵێت:
من ترسم هه‌یه
به‌ڵام بترسه له‌وه‌ی
پێت ئه‌ڵێت:
من هیچ گومانێک ناناسم
………………………
هاوسه‌نگی
دوێنێ ده‌ستم
به فێربوونی قسه‌کردن کرد
ئه‌مڕۆ فێربوونی
بێده‌نگی
سبه‌ی واز له فێربوون ده‌هێنم
………………………..
مافی کۆپیکردن
چه‌ند ساڵ
دوای مردنی خوا
بێگانه‌کانیان ئه‌سڕنه‌وه
مافی کۆپیکردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانه‌کانه
…………………………………….
سه‌رچاوه
www.debby52.ch