Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
كۆرێك لەبارەى شانۆناسییەوە…سەردار زەنگنە

كۆرێك لەبارەى شانۆناسییەوە…سەردار زەنگنە

Closed
by December 29, 2008 شانۆ

 كۆرێك لەبارەى شانۆناسییەوە
 سەردار زەنگنە
 كەركووك

 دەزگاى ڕۆشنبیریی شەفەق لە كەركووك دووەمین چالاكى خۆی لەژێر ناونیشانى شانۆناسی بۆ شانۆكار نیهاد جامى لە ڕۆژی  24/12/2008 ڕێكخست و تێیدا ژمارەیەكى بەرفرە لە میوانان و شانۆكاران ئامادەى بەڕێوەچوونى كۆڕەكە بوون و لە كۆڕەكەدا كۆڕگێڕ بە تێروتەسەلی لەسەر چەمكى شانۆناسی دووا و سەرەتا ئاماژەى بە چوار چالاكى خۆیان وەك تیپی ئەزموونگەری دا و دواتر باسی لە نووسینى هاوڕێیەكى كرد، كە باس لە جوڵەكان دەكات بەوەى جووڵەكان لە كارەكانى ئەواندا هەموویان هەمان جوڵەن و دووبارە دەبنەوە و ئەو گوتى زۆر سەرسامم بەوجۆرە بۆچوونە و دەیگوت ئێمە دەمانەوێ تەجروبەكەمان بەرینە دەرەوە، پاشان جامى باسی لە شانۆناسی كرد و گوتى: شانۆناسی بۆ ئێمە ئەو تێگەیشتنە خۆراواییە نییە، كە لە خۆرائاوادا كتێبی لەسەر نووسراوە. دەیگوت شانۆناسی لەكاری ئێمەدا بریتییە لەو ساتەوەختەى شانۆكار كاری تێدا دەكات و بۆیە بە هیچ شێوەیەك باوەڕمان بە وشە نییە، بەواتاى  باوەڕمان بە شتێك نییە پێی بڵێن دەقی ئەدەبی و ئەو تەئكیدى لەسەر ئەوە دەكردەوە و دەیگوت: یەك لەو چەمكانەى لاى ئێمە زۆر گرنگە و بایەخى پێدەدەین، یادەوەری لەیادكراوە، كە بریتییە لەو دەنگە سەركوتكراوەى لە ناخى ئێمەدایە و لە ساتەوەختى مەشقدا بوونى دەبێت، پاشان نیهاد جامى باسی لە دامەزراندنى تیپی ئەزموونگەری كرد و گوتى: لە پرۆڤەیەكدا بیرۆكەمان هەبوو، سیناریۆمان هەبوو، بۆیە گوتمان با كارێك بكەین دەقمان نەبێت و لەو نێوەندەشدا ئێمە توانیمان چەمكى ئەكتەر بگۆڕین، بە وتەى جامى ئەكتەر بریتییە لەو كائینەى كە تێكستى شانۆیی لەبەر دەكات و تەمسیلی ئەو حاڵەتە دەكات و هەر بۆیەش گوتى: ئێمە ئەكتەرمان نییە تەمسیل بكات، ئێمە لەبری ئەوە هاتین چەمكێكى دیكەمان هێنا و گوتمان جەستەى كلتووری بریتییە لەو جەستەیەى نوێنەرایەتى هیچ كارئەكتەرێك ناكات و پێمان دەڵێن جەستەى كلتووری دوالیزمەكان جەستەى تێكشكاندووە، ئەو دەیگوت: ئێمە جەستەیەكمان نییە پێی بڵێین ئەمە جەستەى نێرە و ئەوە جەستەى مێیە و باسیشی لە ناسینى دەنگ كرد و ڕایگەیاند، كە ناسینى دەنگ جگە لە بێ هودەیی هیچ شتێكى دیكە بە ئێمە نابەخشێ و دواتر جامى پێی وابوو وشە حیكایەت دروست دەكات كە دوو میكانیزمى سەربەخۆن لە كاری ئێمەدا.
 جامى لە درێژەى قسەكانیدا ئاماژەى بە شانۆگەری ئەنتى گۆناى قەڵا كرد، كە تەنها ئەكتەرێك ئەو ڕۆڵەى دەبینى و گوتى: هەندێ كەس وا تێدەگەن، كە ئێمە دەمانەوێ ئاینى زەردەشت بگەڕێنینەوە ناو شانۆ، ئەو پێی وابوو گەڕانەوەى ئاینى زەردەشت یەكێكە لە بێماناییە گەورەكان، كە دەبێت ئێمە قسەى لەسەر بكەین و دەمانەوێت مانا ئاینەكانى ئاینى زەردەشت بەتاڵ بكەینەوە و مانایەكى شانۆیی پێ بدەین، لە كۆتایی باسەكەیدا جامى باسی لە كەرنەڤاڵی كلتووری و سیمۆلۆژیا و جلوبەرگ كرد و هەر بۆیەش گوتى: ئەوكەسەى بییەوێ لە پرۆسەى شانۆناسی ئێمەدا ئاینى زەردەشتى بدۆزێتەوە، هیچ شتێكى تیادا دەست ناكەوێت و كاری ئێمە ئەوە نییە ئاینى زەردەشتى پیرۆز بكەین.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.