حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری …!!
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری ده‌ستگیرکردنی فرۆکه‌وانه‌که نه‌بووه!!
ڕۆژ دوای ڕۆژ و له هه‌موو به دواچوونهکانی ڕۆژنامه‌نوسی و که‌س و ناوه‌ند و ڕێکخراوه خه‌مخۆره‌کان بۆ به‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای که‌سوکاری جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان و به تایبه‌تی که‌سوکاری کیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ی برینداردا، له‌سه‌ر ون‌کردن و شاردنه‌وه‌ی فرۆکه‌وانی تاوانبار(تارق ره‌مه‌زان عه‌زاوی)سکانداڵی و گه‌نده‌ڵی لایه‌نه په‌یه‌وه‌ندیداره‌کان وبه تایبه‌تی ئاسیشی گشتی سلێمانی ده‌رده‌که‌وێت و هه‌موو ڕوونکردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و فشاره‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ریان هه‌یه بۆ ده‌رخستنی ڕاستی شێوازی ون‌کردن و فاکته‌ری ئه‌م ونکردنه، که تاوانێکه که‌متر نیه له تاوانی تاوانباری ناوبراو، چاووڕاوکردن و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌کردنی ئه‌م سکانداڵیه گه‌وه‌ریه نه‌بێت هیچی تر نیه!.
حوکمی خۆسهپهێن و دوور له هه‌موو مۆراڵیکی دیموکراتی و ئینساندۆستی و حسابنه‌کردن بۆ به‌هاو نرخی هیج مرۆڤێک، که له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکه‌وه هاتوه که بنچینه‌که‌ی ته‌نها سۆز و نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤێکی قه‌واره گه‌وه‌ره به هێزێکی چه‌کداری وا که متمانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه درووستده‌کات، که وا ڕاهێنراوه ته‌نها هێزی چه‌ک و نه‌عره‌ته‌ی نه‌فه‌سی درۆینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌توانێت مافه‌کانی به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێچاوهڕوادهکرێت.
له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ! پێدابگرن و هه‌رچی زووتره داوای ده‌رخستنی ڕاستیه‌کانی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و سکانداڵیهی ئاسیشی سلێمانی بکه‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له‌م تاوانه‌دا بیانده‌ن به دادگا، لیژنه‌ی تایبه‌تی و پسپۆر‌و یاسایی بۆ ڵێکۆلێنهوه دروستبکه‌ن، به ده‌م داخوازیه‌کانی ناوندی چاک و زۆربه‌ی زۆری ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و هه‌موو خه‌لکی کوردستان و به تایبه‌تی که‌سوکاری قوربانیانه‌وه بچن. که‌چی زۆر به ئاشکرا ڕایده‌گه‌یه‌نن که ئه‌و دۆسێیه حکومه‌تی هه‌رێم لێی ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه بۆیه لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ درووست ناکرێت!سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومی ده‌ڵێت, : نه‌خێر، تاكو ئێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكنه‌هێنراوه، هۆكاری پێكنه‌هێنانی لیژنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه پێشتر حكومه‌ت ئاگادارنهكرابووهوه لهدهستگیركردنهكهی(هاوڵاتی ژماره 491(!! به‌و پاساوه‌ی که حکومه‌ت ئاگادری گرتن و زیندانیکردنی ئه‌م تاوانباره گه‌وه‌ره‌یه نه‌بوه. ده‌بێت خه‌ڵک چ دڵێکی به حکومه‌تێکی وا خۆش بێت که ڕێکخستن و پاراستنی ژیانی بۆ مهسۆگهربکات و تا ئه‌میش جارێکی تر ده‌نگی بۆ بدات له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیداره دیموکرات عه‌یاره 24 و دادپه‌روه‌ره‌ی که له‌سه‌ر ده‌ڤه‌رچێتی ده‌ژی، هه‌رچی سکانداڵیهک له ده‌ڤه‌ری به‌رامبه‌ردا رووبدات ڕووی ئه‌م ناگرێته‌وه!!. له کاتێکدا که له یه‌کێک له شارهگهوهرکانی کوردستاندا که ناو نراوه پایته‌ختی ڕۆشنبیری کوردستان، گه‌وره‌ترین تاوانبار ده‌ستگیربکرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له زینداندابێت و سه‌رۆکی گه‌وه‌رترین حیزبی هاوبه‌ش له حکومه‌تدا(جه‌لال تاڵه‌بانی) له‌سه‌ر دۆسیه‌که‌ی بنوسێت پاراستنی ئه‌م تاوانباره زۆر گرنگه!! سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان خۆیانی لێ وێڵ بکه‌ن و به ئاشکرا ڕایده‌گه‌یه‌نن که له‌سه‌ر تاوانی ده‌ربازکردنی ئه‌و تاوانباره ، حکومه‌ت لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه دروستناکات!! له لایه‌یکی تر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌ی که ژهری ڕشت به سه‌ر خه‌ڵکێکی سڤیل و بێچه‌کی هه‌ڵبجه‌دا و تا ئه‌م ساته وه‌خته برینداره‌کانی ئه‌م تاوانه نێودوهڵهتیه به ده‌ست چاره‌سه‌نه‌کردنی برینه‌کانیانه‌وه ده‌ناڵێنن و وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌ڵێت: «ئێمه له‌هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه نه‌ك وه‌زاره‌تی تهندروستیو حكومه‌تی عێراقی، به‌ڵكو هیچ كه‌سێك ناتوانێت كه‌لێنێكی بچووك له‌و كاره‌ساته پڕبكاته‌وه به‌هه‌موو بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ركه‌وتووانه چاره‌سه‌رناكرێن(هاولاتی49 )،ده‌بوایه وه‌زیری ته‌ندروستی که به ئاگایه وه‌ک پزیشکێک و وه‌ک وه‌زیری ته‌ندروستیش له گه‌وه‌ره‌یی ئه‌م کاره‌ساته وه‌ک خۆی ده‌لێت، له هه‌موو که‌س زیاتر پێی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م بریندارانه دابگرتایه که خۆی وه‌ک به‌رپرسێکی حیزبی و حکومی باش ئاگاداره له‌وه‌ی که هه‌ریه‌ک له به‌رپرسانی حیزبی و حکومی کوردستان به‌شی چه‌ندجار ئه‌وه‌نده خه‌رجی بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌کانی کیمایی کوردستان، پاره‌و وپول و سامانیان کۆکردۆته‌وه به گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی.
فه‌رموون ئه‌م 2 لینکه بکه‌نه‌وه.
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=6281&LinkID=63
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=6277&LinkID=63
جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم.