ده‌روونناسی و جیاوازی نێوان نێر و مێز….
ده‌روونناسی و جیاوازی نێوان نێر و مێ
له ڕوانینی "ئورسولا شێو" هوهد. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
selah.germian@yahoo.com.auله کتێبی (ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر)دا، "سیمۆن دیبۆڤوار" ئه‌ڵێت: مرۆڤ وه‌ک ژن نایاته دونیاوه به‌ڵکو وایلێئه‌که‌ن که ژن بێت. ئه‌مرۆش توێژینه‌وه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕوونتر ده‌ریئه‌خه‌ن که چۆن منداڵان له‌یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایکبوونیانه‌وه هه‌موو کاتێک و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ به‌ره‌ده‌وامی له قۆناغه‌کانی ژیانیاندا هه‌ر له‌کۆرپه‌یی و ساوایی و سالانی خوێندنی سه‌رتاییه‌وه تا ئه‌گاته دوای قۆناغی هه‌رزه‌کاری، به گوێره‌ی ڕه‌گه‌زییان جیاوازی له‌نیوانیاندا دروست ئه‌کرێت به هاندان یان به به‌رگرتن له توانا و خولیا و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان.
ده‌روونناسی وه‌ک زانستێک له‌ژێر کۆنترۆڵی پیاواندایه، نه‌یتوانیوه بایه‌خ به‌شیکرنه‌وه‌یه‌کی لۆجیکی ڕاست و ڕه‌وان بدات به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌کردنی جێنده‌ر له ساڵانی ته‌مه‌نی منداڵی‌دا. ده‌روونناسی که وه‌ک زانستێکی پێشکه‌وتنخواز و سۆشیالیست خۆی ئه‌خاته‌ڕوو، تا ئێستا به‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه که جیاوازی نێوان کچان و کوڕاندا له دوای مانگه سه‌ره‌تاییه‌کانی پاش له‌دایکبوون ده‌ستنیشان بکات و ئه‌و جیاوازییانه بگه‌رێنێته‌وه بۆ هۆی نێربوون و مێبوون، له‌بری تێڕوانین و تێگه‌یشتن لێیان وه‌ک ده‌رئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵ و ئامۆژگاریکردنی تایبه‌تی جۆراوجۆر به پێی جۆری ڕه‌گه‌زی منداڵ.
له‌ڕاستیدا ئه‌و جیاوازییانه‌ی(سایکۆلۆجی بێت یان فیزیۆڵۆجی) که ئه‌مڕۆ به‌دیئه‌کرێن له نێوان ژنان و پیاواندا به‌ستراون به کۆمه‌ڵه‌وه (بێجگه له جیاوازی په‌یوه‌ند به سگپڕی و منداڵبوون و چه‌شنی هۆرمۆنه‌وه) هه‌موو ده‌رئه‌نجامی کاردابه‌شکردنه له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر. ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیاوسالاری له‌ناوکؤمه‌ڵدا. ده‌وترێت که ژنان زیاتر خاوه‌ن سۆزن و توانای په‌یوه‌ندیگرێدانی کۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌مه‌ش وایکردوه که ئاماده‌بوونێکی چاکیان هه‌بێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و خزمه‌تکردنی پیاوان. هه‌روه‌ها وا باوه که ژنان نێگه‌تیڤ و که‌متر عه‌قڵانین و داهێنانیان که‌متره له پیاوان، بۆیه بۆ کاری ڕۆتین و نه‌گۆڕ ئه‌گونجێن بۆ کارکردن له بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌ودا. هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆچوونه ڕاسته، به‌ڵام ژنان وا له‌دایکنه‌بوون به‌ڵکو وایانلێکراوه که وابن. بۆیه ئه‌بینین کاردابه‌شکردن له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر، وایکردوه که ژنان که‌متر هێز و توانای خۆگونجاندیان تیادابێت وه‌ک له پیاواندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هۆکاری جیاوازییه‌کانی نیوان نێر و مێ، "ئورسولا شێو" چه‌ند نموونه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ی منداڵان که له نێو کۆمه‌ڵدا په‌یڕه‌و ده‌کرێن و ده‌بنه هۆی چاندنی جیاوازییه‌کان و سه‌پاندنی مۆرکی تایبه‌ت به سه‌ر نێر و مێدا ئه‌خاته‌ڕوو و پێیوایه؛ هه‌ر له سه‌ره‌تای قۆناغی منالێدا جیاوازی ئه‌کرێت له شێوه‌ی یاری منداڵاندا. یاری کوڕان ئه‌بێت جیا بێت له یاری کچان هه‌ر وه‌ک چۆن جیاوازی ئه‌کرێت له ڕه‌نگی جلو‌به‌رگ و جانتا و پیڵاو و که‌ره‌ستاکانی تری کۆر له‌گه‌ڵ کچدا. هه‌روه‌ها زمانی ئاخاوتن و شێوه‌ی قسه‌کردنی کوڕ له‌گه‌ڵ کچدا جیا ئه‌کرێته‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه کچ هانئه‌درێت به بووکه‌شووشه یاری بکات و فێرئه‌کرێت چۆن جلوبه‌گی له‌به‌رکات و بیشوات و خواردنی پێبدات و گروگاڵی بۆ بکات. چونکه کچ له‌پاشه‌ڕۆژدا ئه‌بیت به دایک و ئه‌و کارانه‌ش ئه‌بیته ئه‌رکی سه‌ری شانی. واتا کۆمه‌ڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کچان ئاماده ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی تواناکانی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ببات و ڕۆڵی ژن بگێڕێت له‌ناو کۆمه‌ڵدا. له کاتێکدا یاری ئۆتۆمبیل و ته‌کنیکی و میکانیکی جۆراوجۆر ئه‌خرێته به‌رده‌ستی کوڕ و فێرئه‌کرێت چۆنچۆنی ئاشنای ئه‌و ئامرازانه بێت، چونکه له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌بێت به پیاوی ناو کۆمه‌ڵ و خاوه‌نی ئه‌و که‌ره‌ستانه. ئه‌وانه هه‌موو ئه‌بنه هۆی چاندنی جیاوازی له‌نیوان نێر‌و مێدا و له‌گه‌ڵ سه‌رتای فێربوونی زمانیشدا کۆمه‌ڵێک ووشه و ڕسته و نۆرم و چه‌مکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خزێنرێنه مێشکی منداڵانه‌وه، وه‌ک نموونه: کچان نابێت به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌بکه‌ن و قسه به‌گه‌وره ببڕن و هه‌موو قسه‌یه‌کیش به گونجاو نازانرێت بۆیان. له‌ناو خێزانه‌کاندا بیستنی ڕسته‌ی وه‌ک (کچ چۆن ئه‌بێت وا قسه بکات) یان (چۆن ئه‌بێ کچ وا بێت) زۆر ئاساییه.
زۆرێک له دایک باوکان پێیان خۆشه کاتێک کچه‌یان هه‌ڵئه‌سێت به کرده‌وه‌یه‌کی کوڕانه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک له کوڕه‌که‌یان قه‌بوڵناکه‌ن که هه‌ڵسوکه‌وتی کچانه بنوینێت یان حه‌زی کچانه‌ی لێ به‌دی بکه‌ن، بۆ نموونه گه‌ر نینۆکه‌کانی ده‌ستی سور بکات یان حه‌زی به جلوبه‌رگێک بێت ره‌نگه‌کانی نزیک بن له‌و ڕه‌نگانه‌ی تایبه‌تکراوه به کچانه‌وه. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستییانه له‌به‌رکردنی پانتۆڵ له لایه‌ن ژنانه‌وه زۆر ئاساییه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام له‌هیچ وڵاتێکی جیهاندا نابینین ئه‌و جلانه‌ی تایبه‌تکراون به ژنان، پیاوان خۆیانی پێ بپۆشن (جۆره حاڵه‌تێکی تایبه‌تی لێبترازێت بۆ نموونه جلی فۆلکلۆری خه‌ڵکی سکۆتلاند). له‌کۆمه‌ڵی کورده‌واریشدا پۆشینی شه‌رواڵی پیاوان له لایه‌ن ژنانه‌وه له لادێکان یان له له‌شاره‌کانی کوردستاندا له لایه‌ن کچانی گه‌نجه‌وه له بۆنه جیاجیاکاندا زۆر ئاساییه و جێ تانه‌وته‌شه‌ره‌ی که‌س نیه، پێچه‌وانه‌که‌شی بوونی نیه له هیچ شوێنێکی کوردستاندا. ده‌روونناسی ئه‌زموونگه‌ری سه‌لماندویه‌تی که هۆکاری زۆریک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی میێنه وه‌ک: که‌م شه‌ره‌نگێزی، که‌م بایه‌خدان به بواره ته‌کنیکییه‌کان، زیاد نیگه‌تیڤبوون ، که‌م سه‌ربه‌خۆیی، که‌م داهێنان، هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تین. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌لماندنه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ست نه‌کراوه به هۆکاره‌کانی کرۆکی سروشتی نێرینه‌یی و مێینه‌یی وه‌ک نموونه: سۆزی زیاد، هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی، بایه‌خدانی زیاد به‌که‌سانی ده‌وروبه‌ر و که‌مبوونی توانای جه‌سته‌یی لای ژنان. ئه‌و جیاوازییه سروشتیانه ته‌نیا وه‌ک بیانوویه‌ک وه‌گیراون بۆ سه‌پاندنی تایبه‌تبوونی ژنان بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و کاروباری ناوماڵ.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که له‌وه نه‌کۆڵراونه‌ته‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و توانایانه که په‌یوه‌ندیان به مێینه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌رچه‌نده ده‌روونناسی ئه‌زموونگه‌ری له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌ڕایه‌وه بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر جیاوازی نیوان هه‌دوو ڕه‌گه‌ز له قۆناغی پێش ساڵانی باخچه‌ی ساوایان و ئه‌وه‌ی سه‌لماند که بنه‌مای زۆربه‌ی جیاوازییه‌کان کۆمه‌ڵایه‌تین. ئه‌مه‌ش به پیشه‌وه‌چوونێکی بنه‌ڕه‌تی دائه‌نرێت له‌چاو تویژینه‌وه‌کانی ڕابوردوو، به‌ڵام دیمه‌نه‌که جۆره خه‌ڵه‌تاندنێکی پێوه دیاره له‌مه‌ڕ توێژینه‌وه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیاندا. چونکه به پێی ده‌روونناسی که گوایه له هه‌موو شتێکی کۆلیوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌ریخستووه که جۆره جیاوازییه‌ک هه‌یه و به‌پێی ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دیاریکراون. ئه‌و توێژنه‌وه‌یه‌ی که له‌و قۆناغه‌دا به دوای هۆکاره‌کاندا ئه‌گه‌ڕێت، ده‌بوایه زیاتر بگه‌ڕێته‌وه دواوه و بڕوانێته ئه‌وه‌ی کام جێوازی خۆڕسکه و کامیان کۆمه‌ڵایه‌تین.
به‌ڵام ئه‌مه تا ئێستا به شێوه‌یه‌کی میتۆدۆلۆجییانه نه‌کراوه. ده‌رئه‌نجام و هۆکاره‌کان تا ئێستا ته‌که‌ڵاوئه‌کرێن، چونکه لێکۆلینه‌وه‌کانی ده‌روونناسی جه‌ختی له‌سه‌ر ساته‌کانی سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی نه‌کردووه و سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه به‌ڵکو له دوای تێپه‌ربوونی چه‌ندین هه‌فته و مانگدا لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌نجامدراون و ده‌ریانخستوه که جیاوازییه‌کانی نیوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز خۆڕسکن نه‌ک به‌ده‌ستهێنراون. بۆیه هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌کانی نیوان نێر و مێ ئه‌نجام ئه‌درێت، وا پێویسته جه‌ختبکاته سه‌ر ڕۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانی پاش له‌دایکبوونی منداڵان.
له‌باره‌ی کاردابه‌شکردن له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر و هۆکاری ئه‌و نایه‌کسانییانه‌ی هه‌ن نێوان هه‌دوو ڕه‌گه‌زدا، "ئورسولا شێو" و به‌مه‌به‌ستی شرۆڤه‌کردنیان ئاماژه بۆ سێ بنه‌مای تیۆری ئه‌کات:• بنه‌مای بایۆڵۆجی که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌کات که جیاوازییه‌کانی نیوان ژنان و پیاوان سروشتی و بایۆڵۆجین و ده‌بنه هۆکاری کاردابه‌شکردن له‌نیوانیاندا. به‌و پێیه‌ش پایه‌ی ژنان که‌متر ئه‌بینرێت و پیاوسالاری په‌یڕه‌و ئه‌کرێت.
• بنه‌مای هه‌بوونی مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دانپیانان به هه‌بوونی جیاوازییه‌کی سروشتی که‌م، به‌پێی ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌رئه‌نجامی جۆرێک له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دائه‌نرێن، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازییه‌کی بچوک له نیوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا. به‌واتایه‌کی تر، ژن که‌مترنیه له پیاو به‌ڵام جۆرێکی تره که یه‌کسان نیه به جۆری پیاو، به‌ڵکو به گوێره‌ی جۆری پیاو پێوانه ده‌کرێت و هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت. ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م بۆچوونه ئه‌که‌ن، بیرمه‌نده کلاسیکییه‌کانی سۆشیالیزمن وه‌کو: مارکس و ئینگلز و بیبل، هه‌روه‌ها بیرمه‌نده مۆدیرنخوازوکانی وه‌کو: دانهاوه‌ر و هورتس و مینچل.
• بنه‌مای هه‌بوونی مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه گشتێکان، که دابه‌شکردنی بایۆلۆجی ره‌تئه‌کاته‌وه (بێجگه له سگپڕی و منداڵبوون) هه‌موو جیاوازییه‌کان ئه‌گێڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ته‌نانه‌ت دایکایه‌تی وه‌ک ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناگێڕێته‌وه بۆ دایکایه‌تیه‌کی بایۆڵۆجی به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها سۆزی دایک وه‌ک شتێکی فێرکراو دائه‌نێت نه‌ک شتێکی خۆڕسک. ئه‌م بۆچونه‌ش به لێکۆڵینه‌وه‌ی ماتریالیستی توندڕه‌وانه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و ده‌رهاویشته نوێکانی بواره جیاجیاکانی زانست پشت ئه‌به‌ستێت.له‌باره‌ی که‌ساییه‌تیه‌وه "ئورسولا شێو" پێیوایه: که‌سایه‌تی شتێکه په‌یوه‌ندی به ڕابوردووه‌وه نیه، چونکه بوونی هه‌یه و گه‌شه‌ئه‌کات له بارودۆخێکی مێژوویی دیاریکراودا. که‌سایه‌تی بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌می کۆمه‌ڵ و سه‌رده‌م و پایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌تی. واتا که‌سایه‌تی له‌بنه‌ڕه‌تدا داینامیکییه و توانای گۆڕانی په‌یوه‌سته به‌سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ر له هه‌موو شتێکی تر. مرۆڤ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئاماده‌کراو له دایک نابێت و سروشتیشی نه مێینه‌ییه و نه نیرینه‌یی، به‌ڵکو که‌سایتی له‌گه‌ڵ نه‌شو نماکردنی تاکدا گه‌شه ئه‌کات. واتا به پرۆسه‌ی دان و وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری له ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تی و جێنده‌ر و چینایه‌تێکه‌یدا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به پێی مه‌رجه ئابوری و ئایدیۆلۆجیه جیاجیاکاندا ڕووئه‌دات.
به بۆچوونی "ئورسولا شێو" ده‌روونناسی نه‌ک هه‌ر له‌خزمه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا بووه به‌ڵکو له خزمه‌تی پیاوسالاریشدایه، چونکه له ڕوانینی ئه‌وه‌وه ده‌روونناسی به‌شێوه‌یه‌کی ڕیشه‌یی و ته‌واو لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی جیاوازییه جێنده‌رییه‌کان ناخاته‌ڕوو و پێیوایه که لایه‌نه فه‌رمییه‌کانیش هانی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره ئاڕاستانه ئه‌ده‌ن.
8/3/2008
* ئورسولا شێو Ursula Scheu هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له فه‌لسه‌فه و دبلۆم له ده‌روونناسیدا، له زانکۆی فرانکفۆرت وانه‌ی فه‌لسه‌فه و کۆمه‌ڵناسی و له‌زانکۆی ئازادیش له به‌رلین ده‌روونناسی وتووه‌ته‌وه‌ه. له‌پاڵ کاری ئه‌کادیمیشدا وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی بواری مافی ژنان له سه‌نته‌ری ژنانی به‌رلین له کار و چالاکیدا بووه. بۆچوونه‌کانی "ئورسولا شێو" له‌م کتێبه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه که له ساڵی 1977 بڵاوکراوه‌ته‌وه و له نێوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌کاندا هه‌رای نایه‌وه:Wir werden nicht als Mädchen geboren – wir werden dazu gemacht – Zur frühkindlichen Erziehung in unserer Gesellschaft
بوعلی یاسین – کرویه‌تی به عه‌ره‌بی به ناونیشانی ( بنه‌مای جیاوازییه‌کانی نیوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز).