هونه‌مه‌ندی به‌ڕێز: با پێكه‌وه به ته‌نگ!
هونه‌مه‌ندی به‌ڕێز
سلاوتان لیبیت
بەریز ڕه‌نگه ئاگاداربن كه فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ هه‌ڵسپاردنی سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌و زیندانیكردنی په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وبه‌ده‌ستهینانی مافه‌كانیان ده‌ستیداوه‌ته كه‌مپه‌ێنێكی نێونه‌ته‌وه‌ی كه ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ره‌كانه‌وه زنیاری ووردتر له‌مباره‌وه به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌وه‌ی له‌مباره‌وه مه‌به‌ستمانبوو كه ڕووی پرسیارمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه پاش بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی كه ڕوو له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان ونوسه‌رانه… ژماره‌یه له هونه‌رمه‌ندان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین وخوازیاری ئه‌وه بوون كه ئایا ئه‌وان چۆن ده‌توانن له‌م كه‌مپه‌ینه‌دا به‌شیوه‌یه‌كی كاراتر به‌شداری ئه‌م كه‌مپه‌ینه بكه‌ن له داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌راندا ..له‌مباره‌وه ئێمه وه‌ك فیدراسیۆن ده‌مانه‌وێت له ئاستێكی زۆر فراوانی كۆمه‌لایه‌تیدا له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ران و بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌یان جۆره‌ها كار‌و پرۆژه‌و چالاكی ئه‌نجام بده‌ین…. هه‌ر له خۆپیشاندان و مانگرتن و هه‌ر شێوازێكی ناره‌زایه‌تی ده‌برین تا دانوسات و دیداری لایه‌نه‌كان وحكومه‌ته‌كان ، شكات و سكالاو دیداری ئورگانه نیونه‌ته‌وه‌یه‌كانی وه‌ك جنیڤ و كۆمۆسیونی ئه‌وروپای یه‌كگرتوو…. هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بیرورای گشتی ئه‌م ولاتانه‌وه هه‌لخراندنی ناوه‌ندی په‌نابه‌ریه كه بۆ ئه‌مه‌شیان چه‌ند جۆر به‌رنامه‌ی هونه‌ری و كۆمه‌لایه‌تیمان له‌به‌رچاو گرتووه وه‌ك دانانی كۆنسریت و پیشانگاو كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و … كه ده‌كریت زۆریك له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران به‌شداریه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریان هه‌بیت له هه‌ربواریكدا كه خۆیان تیدا شاره‌زاو به‌توانان بۆیه به‌هیواین ئه‌وه‌ی له تواناتاندا هه‌یه له‌مباره‌وه بۆ پتگشیری كردن له مافه‌كانی په‌نابه‌ران ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ئیسته له لایه‌ن ئیمه‌وه وه‌ك پیشنیار ده‌خریته به‌رده‌ستان ئه‌م چه‌ند خاله‌یه:
• واژۆكردنی ئه‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه كه به‌ناوی هونه‌رمه‌ندان ونووسه‌رانه‌وه‌یه.
• ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ئاماده‌ن به‌شیوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه له به‌رنامه‌كانی فیدراسیۆن وبه‌تایبه‌ت شه‌وانی هاوپشتی به په‌نابه‌راندا به‌شداری بكه‌ن ـ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌و ناوناونیشانی ته‌واوی خۆتانمان بۆ بنیرین .
خۆشحال ده‌بین به خستنه ڕووی هه‌رجۆره پێشنیار‌و سه‌رنجێكتان !
ڕێبوار عارف
لێپسراوی كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
به‌م ئیمله ده‌توانن له پشتگیرو هه‌لویستی خۆتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه rebwar.arif@hotmail.com
/ www.federationifir.com
………………………………………………………………………………………………………………………………………………………
با پێكه‌وه به ته‌نگ ماف و ئازادیه‌كانی دۆستان و ئازیزانه‌مانه‌وه بچین
بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران !ئه‌مڕۆ هه‌موو ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران، ئاگاداری دۆخی نائه‌من وپڕمه‌ترسی وولاتین ده‌زانین كه‌بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه ناچار به‌قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه ناله‌بارو پڕ كاره‌ساته ده‌بن و ڕووده‌كه‌نه ئه‌م وولاتانه. دیاره ئامانج له‌و كاره به‌هره‌مه‌ندبوونه له ژیانێكی ئاسایش وئینسانیتر، كه ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه زۆرجار به‌نرخی گیان له‌ده‌ستدانی دۆستان وئازیزانمان كۆتای هاتووه‌و هه‌موومان ئاگاداری گه‌لێك ڕووداو كاره‌ساتی دڵته‌زین و هه‌ژێنه‌رین.
ئه‌وه‌ی له‌مڕۆژانه‌دا گوێ بسیستی ده‌بین و له نزیگه‌وه ئاگادارین بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م وولاتانه‌یه بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد‌و عیراقی له‌م وولاتانه‌دا. ئه‌گه‌رچی له‌م قۆناغه‌دا زیاتر ڕه‌شبگیری وشه‌یپۆری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران زیاتر له به‌ریتانیا و سوید به‌رچاوه، به‌لام به‌دڵنیای تارمای ئه‌م مه‌ترسیه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ماڵی هه‌موومان و یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌م وولاتانه به‌م ڕیگه‌و ڕه‌وشته‌ی حكومه‌تی سوید‌و به‌ریتانیاوه په‌یوه‌ست ده‌بن و له‌هه‌وڵی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی پۆل پۆلی ئازیزانماندا ده‌بن. هه‌ربۆیه ئه‌مه لێپسراویه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رشانی هه‌موومانه‌وه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆخ و بڕیارانه‌دا ڕاوه‌ستینه‌وه‌و كارێك بكه‌ین بۆ پاشه‌كشه پێكردنی ئه‌م حكومه‌تانه. هه‌ربۆیه په‌یوه‌ست بوونی یه‌ك به‌یه‌كی ئێمه‌و هه‌ر حزب و ڕێكخراو لایه‌نێك به كه‌مپه‌ینێك كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ری عیراقی ده‌ستی بۆ بردوه هه‌نگاوێكی شایسته‌یه‌و ئه‌ركی ئینسانی و مۆرالی سه‌رشانی ئێمه‌شه كه ئه‌م جولانه‌وه‌یه به‌هێزتر بكه‌ین و داكۆكی له هه‌موو داواكاریه ڕاگه‌ینراوه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه بكه‌ین. بۆیه لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه خوازایاری جێ به‌جێكردنی هه‌موو داخوازیه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ین و داوا له ( UNHCR )و ولاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین كه‌چاوێك به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بخشێنه‌وه‌و په‌یڕه‌وی ڕیكه‌وتنامه نێونه‌ته‌وه‌یه په‌یوه‌نداره‌كان و جارنامه‌ی مافی مرۆڤ بكه‌ن و په‌نابه‌ران له مافه‌كانی خۆیان به‌هره‌مه‌ندبكه‌ن.ناو پیشه / ئاره‌زوو وولات به‌روار
الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIRڕاگه‌یاندنی ژماره: 5
هانایه‌ک بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان
به‌ر له‌فه‌رهه‌نگ وکلتوور،به‌رله‌داهینان وخه‌یاڵ،به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌وگوێگرتن،که‌سیک پیویسته هه‌بیت. ئه‌و که‌سانه له بێئۆقره‌یی داهاتوو، له‌به‌رده‌م حه‌ژمه‌تی خۆشاردنه‌وه‌و ڕاگرتنی کپی، له‌نیو باستیل وجه‌نگاوه‌رێکی جه‌نگنه‌دیوی دیل، دوورخراوه بۆ نیو نیشتمانی نامۆیی، ….ئاسه‌واری شووشتوونه‌وه و ده‌گۆردرین بۆ بی شوناس و ره‌نگه دواتر بۆ بێگۆڕ….ئیدی ڕه‌خنه له‌چ بگرین…بۆ کێ ده‌نووسین، دڵی کێ خۆش ده‌که‌ین، عه‌شق له‌گه‌ل کێ ده‌که‌ین، ستاتوی چی بکه‌ین…؟
نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان…ئه‌ندازیارانی سیحر وجوانی، رۆشنبیرانی حیکمه‌ت وفه‌لسه‌فه…
سه‌دان که‌س له‌و بێشوناسه خه‌یاڵیانه‌ی ده‌تانه‌ویت، بۆیان بنووسن، بۆیان بچڕێنن، بێنه نیو پێشانگاکانتانه‌وه،بێنه‌نیو قوتابخانه هزرییه‌کانتانه‌وه وببن به‌په‌یره‌وانتان،هه‌زاران له‌و مرۆڤه دڵشکاوانه‌ی که ده‌تانه‌وێت بیانکه‌ن به‌اڵه‌وانی ناو چیرۆک‌و ڕۆمانه‌کانتان،هه‌زاران له‌و ئاشقانه‌ی که له پێنوسه‌کانی ئێوه‌وه به‌دوای ماڵی مه‌عشوقه‌کانیاندا وێڵن …ئیستا هه‌ڵویستی به‌ده‌ربه‌ست له ئیوه ده‌خوازن.
…ئیستا هه‌ڵویستی به‌ده‌ربه‌ست له ئیوه ده‌خوازن.
په‌نابه‌ران له‌نیو نائینسانیترین، ناقانوونیترین پراکسیسی په‌نابه‌ریدا له‌وولاتانی ئه‌وروپاییدا ته‌نگیان پێهه‌ڵچنراوه، کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وله‌تی خه‌ریکه له‌گه‌ل ئه‌م رووداوه ڕادێت…په‌نابه‌ران هه‌ڵوێستیان له کوڕی ڕۆژگار ده‌ویت..
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی که‌مپینیکی جیهانی له دژی ئه‌م سیاسه‌تی ڕه‌د، زیندانی، دیپۆرت ده‌ست پیکردووه، داواتان لیده‌کات به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بین و به‌م كه‌مپینه‌وه په‌یوه‌ست بن و هه‌ڵوێست بنوێنن.سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
24-2-2009
IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT
Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com Mobile:00447856032991
Jamal-hasan@hotmail.com 0041787557786 /ahmadali525@hotmail.com 0041788532004 rebwar.arif@hotmail.com Mobile:00358440464905 / www.federationifir.com