Skip to Content

Monday, August 8th, 2022

کورته‌ گله‌یی……به‌ندی عه‌لی

Closed
by April 8, 2009 ئەدەب

به‌ندی عه‌لی .. ئه‌پریلی 2009

کورته‌ گله‌یی

مۆدی پێوانی جوانیه‌
به‌مسقاڵی سێبه‌ره‌کان
بۆیه‌ هێلانه‌ی شیعره‌کان
بێ زه‌ڕنه‌قوته‌ی به‌هره‌ن و
به‌ر فانۆسه‌کانی ده‌قیش
بێ په‌پووله‌ی روحی شه‌من
  ئای دێوانه‌
چ پێغه‌مبه‌رێکی به‌وه‌فای
بریا تادۆزه‌خی ئه‌مڕۆ
له‌ژینا بوای
تاسه‌ر له‌نوێ
شه‌رعی عیشق و
ڕێنووسی قورئانی شیعر
فێر کۆڕانی ئاده‌م بکه‌ی
ئه‌و کوڕانه‌ی
به‌سێوه‌ کرمۆڵه‌کانی
سه‌راب ئه‌ڵێن
  میوه‌ی به‌هه‌شت    
دروود بۆ ئه‌و ده‌هره‌ عومره‌ی
      له‌گه‌ڵ مه‌رگی نالی گوزه‌شت 

Previous
Next