
شه‌هید و هه‌ڵبژاردن….هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
شه‌هید و هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
halgurd@journalist.com
شه‌هید هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه، ده‌نگ دان به هه‌ر لیستێكیش ده‌نگ دان نییه به خوێنی شه‌هیدان و "وه‌فاداری" بۆیان، هه‌روه‌ك به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌نگ نه‌دان به لیستێكی دیاری كرا‌و"خیانه‌ت" نییه له خوێنی شه‌هیدان، كه‌س بۆئه‌وه شه‌هید نه‌بووه تا بازاڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هیچ لایه‌نێك خۆش بكات، ده‌نگ دان به هه‌ر لایه‌نێك یان حیزبێكیش ده‌نگدان نییه به خوێنی شه‌هیده‌كانی ئه‌و حیزبه.
هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین به‌رنامه‌یه له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سیاسه‌تێكی دروست ده‌كات، نه‌ك ده‌نگ دان به ڕابردوو ئه‌و لایه‌نه یان شه‌هیده‌كانی.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا شه‌هید هێنده‌ی مانایه‌كی سیاسیی و ئایدۆلۆژی به‌به‌ردا كراوه، هێنده مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی پێ نه‌دراوه، كه شه‌هید بوونه له‌پێناو ئامانجێكی نیشتمانیی-ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ركرده‌كانی كورد به خه‌ونی شاعیرانی ناو ده‌به‌ن- ئاخر شه‌هید مه‌به‌ستێكی حیزبیی نه‌بوو كه شه‌هید بوو-بیگۆمان باسی شه‌هیدانی ده‌می شۆڕش ده‌كه‌ین نه‌ك هی سه‌رده‌می براكوژی- شه‌هید شه‌یدای دیتنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، نه‌ك سه‌رداریی گه‌نده‌ڵان، شه‌هید ده‌یویست گه‌له‌كه‌ی به ئازادی ببینێت، نه‌ك ئازادی تاكه‌كانی پێشێل بكرێت، له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه حیزب خاوه‌نی شه‌هید نییه، به‌ڵكو میلله‌ت خاوه‌نی شه‌هیده، چونكه ئه‌و بیره‌ی ئه‌و ده‌م كۆمه‌ڵگه هه‌ڵی گرتبوو بووه هۆكاری خۆ به‌شه‌هید دانی، نه‌ك پاڵنه‌ره حیزبییه‌كان، بۆیه ڕه‌وا نییه كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان شه‌هید بكرێته ئامرازێكی ده‌نگ كۆ كردنه‌وه و پڕوپاگه‌نده كردن بۆ هیچ حیزبێك.
شه‌هید نه بۆ ئه‌وه شه‌هید بوو تا حیزبێك له سایه‌ی خوێنی ئه‌و ببێته دیكتاتۆر، نه بۆئه‌وه‌ش شه‌هید بوو تا ببێته ئامرازێكی جۆكه‌ر به ده‌ستی حیزبه‌وه، له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا حیزب پێویستی پێی هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاری بهێنێت، پێموایه هه‌تا ئێستا حیزبه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش شه‌هیدیان بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كار هێناوه و خراپ كه‌ڵكیان له چه‌مكی (شه‌هید) وه‌رگرتووه، بۆیه به بۆچوونی من به‌كارهێنانی چه‌مكی (شه‌هید) بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگ كۆكردنه‌وه هیچ پاساوێكی نییه، جگه له ئیفلاسی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و به گێل زانینی خه‌ڵك و ئیفلاسی فیكری چی تر نییه؟ به‌كارهێنانی چه‌مكی(شه‌هید) جگه له تێكشكاندنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر و جوڵاندنی هه‌ستی ده‌نگده‌ری عاتیفی كوردستانیی و كاكردنێكی نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر هه‌ستی ده‌نگده‌ر هیچی دیكه نییه.
له هه‌ڵبژاردنی رابردوو له ساڵی 2005 من چاودێری رێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی بووم، له هه‌ولێر سه‌ردانی زیاتر له ده بنكه‌ی ده‌نگدانم كرد، له دوا بنكه‌ی ده‌نگدان له دوا ساته‌كانی ده‌نگ دان كه خه‌ریك بوو بنكه‌كه دابخرێـت، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌زویری ده‌كرد و به سه‌فته فۆڕمی ده‌نگدانی پڕ ده‌كرده‌وه بۆ لیسته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی و ده‌یخسته ناو سندوقی ده‌نگ دانه‌كه ده‌یگوت"با خوێنی شه‌هیدان به فیڕۆ نه‌ڕوات" خۆ ئه‌گه‌ر به‌و لۆژیكه نا لۆژیكییه كار بكه‌ین ده‌بێ هه‌ر لیستێك به‌گوێره‌ی شه‌هیده‌كانی فۆڕمی زیاده‌ی پڕنه‌كراوه وه‌ربگرێت و خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پڕی بكاته‌وه، هه‌ر به پێی ئه‌م لۆژیكه به‌دبه‌ختترین لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه‌یه كه شه‌هیدی نییه یان ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی كه‌من.
ئاخر ئه‌وه پارتی و یه‌كێتی بوون كه به‌و ره‌فتارانه‌یان شه‌هیدیان له‌پێش چاوی خه‌ڵكی هه‌رزان كرد و قه‌دری جارانیان نه‌هێشتن، ئه‌وه ئه‌وانن كه ڕێز له شه‌هیده‌كانیان ناگرن و خراپ چه‌مكی(شه‌هید) به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه ئه‌وانن به گوێره‌ی گۆڕانی كات و بارودۆخ ئه‌و به‌رگه له‌به‌ر شه‌هید ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌وه پارتی و یه‌كێتین مانایه‌كی ساخته‌یان به‌به‌ر شه‌هیددا بڕیوه و مانا راستهقینهگهیان لێ سه‌ندۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانی نیشتیمان هه‌ر ڕێزدار بن و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی نه‌كه‌ون، با چیدی نه‌كرێنه ئامرازێكی ده‌نگ كۆكردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت"شه‌هیدانی وه‌ته‌ن نه‌مر بن و له دڵی میلله‌تا بژین" تكایه مه‌یكه‌نه یه‌كێك له ئامرازه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی ههڵبژارنهكانتان.