
کورته میژووی کورد‌و کوردستان…..زانا
به‌کورتی و به‌درێژی زۆر ن‌و سراو له‌سه‌ر مێژووی کورد‌و کوردستان چاپ و بلاو کراوه‌ته‌وه بێ گومان بۆ هه‌موو تاکێکی کورد ڕۆشنه که کورد به‌شی له مێژوودا شۆرش و قوربانیدان بووه‌و ده‌رئه‌نجامیش شکست و ده‌ستی خاڵی و دووباره خه‌بات و قوربانیدان له‌سایه‌یی ڕابه‌رانیدا بۆته‌وه مێژووی.
هۆکاری ئه‌م بزووتنه‌وه‌و شۆرشه کوردییانه که تا ئیستا ناکام و بئ به‌رهه‌م بوون له به‌رامبه‌ریشدا ڕه‌نج و قوربانییه‌کی زۆر له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دراوه وابه‌سته‌ی چه‌ند خاڵیک کراوه که بونه‌ته هۆی شکستی شۆرشه یه‌ك له دوای یه‌که‌کان.
ده‌سه‌لاتی خێڵ و ده‌ره‌به‌گ و ئاخاکان له‌ناو خه‌ڵک وه‌یان جاسوسی و خۆ فرۆشی و جاشایه‌تی بۆ دووژمن یاخود ووڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه هه‌میشه پلانیان له‌سه‌ر گه‌لی کورد گێڕاوه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له کۆێدا پێویست بوبێت گه‌لی کوردیان فرۆشتووه.
هه‌ریه‌ک له‌م هۆکارانه کراونه‌ته خاڵی لاواز‌و شکسته‌کانی شۆڕشی کوردی له مێژوودا.
وه‌لێ هه‌موو هۆکارانه بێ بنه‌مان و پاساو هێنانه‌وه نۆیان خاڵی کردنه‌وه‌ی شان و خۆ دزینه‌وه‌یه لهبهرپرسیارێتێکی مێژووی که له ئه‌ستۆی ئه‌م ڕابهرانهدا بووه وه‌ک نوێنه‌رو ده‌مڕاستی شۆڕش و جه‌ماوه‌ر.
به‌دیوێکی تر داماڵینی تاوان و لکاندنی ناوی شۆڕش گێڕیه له لایه‌ن خودی ڕابه‌رانه‌وه
به‌وه‌ی که ئه‌وان دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌ک بوون و گیان و ژیانی خۆیان له پێناوی سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆی و ئازادی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌دا سه‌رفکردووه تا له‌ژێر زوڵم و زۆرداری ڕزگاریان بکه‌ن.
زۆرجاریش مێژوویان به‌بێ ڕه‌حم ناوزه‌د کردووه‌و هه‌موو ئۆباڵێکی شکسته‌کانیان له ئه‌ستۆی مێژوو ناوه.
مێژوونوسانی کوردیش له بری گه‌یاندنی ڕاستی و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ گه‌ل و خودی بواره‌که‌یان ته‌نیا کاریان داتاشین و چه‌واشه‌و به‌قاره‌مان وه‌سفکردنی گه‌ل و ڕابه‌رانی بووه.
گه‌ر مرۆڤ شیکاریکی زانستیانه بۆ مێژووی دورو نزیکی کوردستان بکات ئه‌وا بۆی ده‌رده‌که‌وێت له‌ناوچونی ئه‌م شۆڕشه کوردییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شۆڕش و بزووتنه‌وه‌یه‌کی هاوچه‌رخ ومۆدێرن و مه‌ده‌نی کوردی ئاوا نه‌بووه ده‌ستی خێڵ و ده‌ره‌به‌گ و ئاغاکانی کوردی تێدا کورت بوبێت یان خاڵی بوبێت له‌جاسوسی و خۆفرۆشتن.
له‌گه‌ڵ مێژووی کوردی‌دا هه‌ریه‌ک له‌م ده‌سته‌واژه‌و هۆکارانه ڕیشه‌ی مءژوویان هه‌یه‌و ئه‌مڕۆ
گه‌یشتۆته لوتکه.
ته‌نانه‌ت بێ هێنانه‌وه‌ی پاساو به‌ئاشکراو چه‌پڵه ڕێزان له‌لایه‌ن ڕابه‌رانه‌وه پێشوازیان لێ ده‌کرێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی ده‌یه‌ها خه‌ڵکی بێ تاوان سوره نه‌ک هه‌ر داڵده ده‌درێن به‌ڵکو کراونهتهحاکم و ده‌مڕاستی خه‌ڵکی کوردستان و پاڵه‌وانی مێژوو.
به‌جۆرێک که ئیدی که‌س ناتوانێت په‌رده‌پۆشیان بکات وه‌یان خۆی له‌م ڕاستییانه لابدات
گومانێک گه‌ر له ڕابردوودا هه‌بوبێت ئه‌وا خۆشبه‌ختانه له‌لایه‌ن خودی ڕابه‌رانه‌وه ئه‌م پشتی په‌رده‌و ته‌ڵخ و تاریکیی یه هه‌ڵماڵدراوه.
دروست بوونی شۆڕش و نزووتنهوه کوردایه‌تیه‌کان هه‌میشه له‌سه‌ر بناغه‌ی پشت به‌ستن به‌هێزی ده‌ره‌کی و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خود بووه.
نه‌له‌ڕووی لۆجستیکی و ئابوری و سیاسییه‌وه هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد پشتی به‌هێزوو توانای گه‌له‌وه نه‌به‌ستووه بۆیه هه‌رکاتێک پشتی تێکرابێت شکست بۆته به‌شی.
ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندبێت به ووڵاتانی دراوسێ وه ئه‌وا هه‌تا مێژوو مرۆڤایه‌تی هابێت هه‌ر ئه‌م ووڵاتانه دراوسێی کوردستان ده‌بن.
نه‌ک هه‌ر لهلۆژیکهوه دووره تورکیا بچێته جێی سوید‌و سوید بچێته جێی تورکیا به‌ڵکو چۆن تاڵه‌بانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی پێ خه‌ونی شاعیران و هه‌ندێ سیاسی کوردیی یه بێ گومان ئه‌م لۆژیکه‌ش خه‌ونی تاڵه‌بانی و هاوتاکانی یه‌تی لێره‌وه ده‌مه‌وێت بێمه سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌که که په‌یوه‌نده به ناوی چه‌ند ڕابه‌رێکی ئه‌م هه‌رێمه حهیاتهی خۆمان له‌ڕووی ئه‌لفابێته‌وه
مه‌لیک مه‌حمود
مه‌لا مسته‌فا بارزانی
مه‌سعود بارزانی
مام جلال تاڵهبانیههڵ بژاردنی ئه‌م چوار ناوه له ناو ڕابهرگهلێک که له‌م هه‌رێمه سه‌ریان هه‌ڵداوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌قدیس و هێنانی ناویان وه‌ک سیمبوڵ و ڕه‌مزی کوردایه‌تی له‌لایه‌ن زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه به‌دیوێکی تر ده‌کرێت بڵێین پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ ڕابکێشم سه‌ره‌تای پیتی ئه‌م ناوانه‌یه دیاره هه‌ریه‌ک له‌م ناوانه سه‌ره‌تای پیتی ناویان به (میم) ده‌ست پێده‌کات ته‌نیا تاڵه‌بانی نه‌بێت له‌ڕووی ئه‌لفابێته‌وه سه‌ره‌تای پیتی ناوی به (جیم) ده‌ست پێده‌کات وه‌لێ ئه‌میش (میم)ێکی پێش ناوی خۆی داوه.
ڕاستییه‌ک که لێره‌دا به زه‌قی به‌ده‌رده‌که‌وێت مێژوویه‌که له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه (میم) سه‌ردارو سه‌روه‌رن ئه‌مڕۆ له کوردستان له‌ژێر سایه‌و سێبه‌ری (میم)دا ڕۆژانه دزو جاسوس ههڵئهتۆقن کورد ده‌ڵێت له‌پڕێ نابیت به کوڕێ وه‌لێ له‌م میمستانه له‌پڕێ ده‌بێته مه‌نسول و کوڕێ به کۆمه‌ڵگاش ده‌وه‌ڕێ ئه بێ مافی و بێ ڕێزی یه‌ی ئه‌مڕۆ (میم) له کوردستان به ڕێی خستووه که‌م هاوتایه له مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا.
بێ به‌شی و مه‌حرومی خه‌ڵکی له ساده‌ترین ماف و سه‌ره‌تاترین خزمه‌تگه‌زاری تا ده‌گاته
یه‌کسانی و ئازادی یه فه‌ردی و سیاسیه‌کان و هتد………..
کلتورو سیاسه‌تێک که یه‌خه‌ی به خه‌ڵکی کوردستان گرتووه مشه‌خۆری و گه‌نده‌ڵی یه
له‌به‌رامبه‌ر کپکردنی ده‌نگی جیاواز سه‌وداو مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتن و دانی پارچه زه‌وی و
بڕێک پاره به‌م ده‌نگانه فه‌زایه‌ک له بێ هه‌ڵوێستی و بازاڕێک له بێ گیواییان خوڵقاندووه
ترسێک که یه‌خه‌ی به خه‌ڵکی کوردستان له گه‌ڵی ڕوبه‌ڕووه بێ باوه‌ڕی و متمانه‌یه.
ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌جدی له دووی ئاڵته‌رناتیڤێک نین تا خۆیان له‌م دووڕییانی
سه‌رگه‌ردانی و بێ وه‌زعی یه ڕزگاربکه‌ن ئه‌مانه پرسیارگه‌لێکن کۆمه‌ڵگای کوردی ماندوو
بێچاره کردووه.
گه‌ر به‌ڕڕه له ژێرپێی ئه‌م دوو (میم)ه ده‌ربهێنن و له‌ده‌سه‌ڵات دایان بگرن چ که‌سایه‌تی و ئۆپۆزیسێۆنێک له‌جێی دابنێن.
به بۆچونی من هێنده ئیراده‌و ئومێدی خه‌ڵکی کوردستانیان تێکشکاندووه که له‌ڕاستیدا زه‌مه‌ن ده‌خوازێت ئه‌م ئیراده‌و ئومێده بگه‌ڕێته‌وه.
بۆیه ناکرێت له کۆمه‌ڵگایه‌کی لێوان لێو له گومان و فوکار به‌خشینی باوه‌ڕو متمانه به لایه‌نێکی تر کارێکی هێنده ئاسان بێت.
مههزهلێکی تر که له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت بۆچونێکی تره که پێی وایه گه‌ر (میم) ده‌سه‌ڵاتی سپارد ئه‌وا بێ شک (نون) جێی ده‌گرێته‌وه واته به‌ختی ڕابه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵکی کوردستان یاوه‌ری نه‌وشیروان مستیفی و نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت.
به‌هه‌رحاڵ گه‌ر ئه‌م بۆچونه له‌داهاتوودا دروست ده‌رچوو ئه‌وا ده‌کرێت وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی ناو له‌م هه‌رێمه چاوی لێ بکرێت.
بۆیه له دوا په‌یڤی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌ڵێین میمستانێکی سه‌یره گوڵم.تێبینی. خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م نوسینه مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵ پێش ئێستا
پێم باش بوو له ئێستادا بڵاوی بکه‌مه‌وه به‌ڵام به بێ ده‌ستکاری له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سڵاوم