
جیڤارا ئه‌و سومبوله‌ی هاوڕێی ئه‌فسانه بو
جیڤارا ئه‌و سومبوله‌ی هاوڕێی ئه‌فسانه بو
کۆیار ڕهووفلهههموو سه‌رده‌مێکدا و له‌ناو هه‌موو گه‌لێکدا ڕه‌مزێک سومبولێک به‌دیار ده‌که‌وێت ، به‌ڵام زۆر که‌م له‌و ڕه‌مزو سیمبولانه ، تاسه‌ر ده‌مێننه‌وه‌و، به‌پاکی ئه‌و خه‌باته‌ی که‌ده‌یکه‌ن ، ده‌یپارێزن ، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌مزو سیمبولانه، کۆتایی به‌ژیانیان هاتوه ، به‌بی ئه‌وه‌ی ، مێژویه‌ک بهجیبهیڵن که نه‌وه‌کانی پاش خۆیان شانازی پیوه بکه‌ن و هه‌مان ڕێچکه بگرنه به‌ر ، زۆر جار گیانبازی هه‌ندێک له‌و قاره‌مانانه ، گومانی ده‌که‌وێته سه‌ر ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که گیانبازیهکهیان ، مه‌ودایه‌کی کورت وه‌ر ده‌گرێت ، یان له‌بازنه‌یه‌کی دیاری کراوودا ده‌خولێته‌وه ، بۆیه به کۆتایی هاتنی ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که ، شوێنکه‌وتوانیان ده‌یانه‌وێت بیانکه قاره‌مان ، یان هاوڕێبازانیان ده‌یانه‌وێت له‌ناو مێژودا به‌قاره‌مان ناویان تۆمار بکه‌ن شتێکی بێهوده‌یه !!
ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی یان ،هه‌رمه‌به‌ستێکی دیکه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پله‌و پایه له‌ڕێی به قاره‌مان کردنی ئه‌و که‌سه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،
گه‌مژه‌ییه کاتێک هه‌وڵ بدرێت که‌سێک بکرێته سیمبولی گیانبازی و به‌رخودان له‌کاتێکدا مێژوو ئه‌و قاره‌مانیه‌تیه ڕه‌ت بکاته‌وه
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت مێژوو چه‌واشه بکه‌ن به‌ڵام مێژو هه‌رگیز چه‌واشه ناکرێت زو بێت یان دره‌نگ مێژوو قاره‌مان و خیانه‌تکار له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه ،
مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا ، ئه‌و هه‌موو شۆڕش گێڕانهیه که سه‌راپا لاپه‌ڕه‌کانی مێژوویان چه‌واشه کردوه و ئه‌وانه‌ی که به‌پاکی ناویان ئه‌دره‌وشێته‌وه ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ن که ته‌نها میژوو به‌قاره‌مانی ناونوس کردوون و به‌جیهانی ناساندوون و ، نه‌وه له‌دوای نه‌وه هۆگری ناو‌و شێوازی به‌رخودان و ژیانیان ده‌بێت .
گیڤارا ئه‌و شۆڕشگێڕه گیانبازه بوو که به‌ڕاستی گیانی به‌خشی ته‌نها له‌پیناو بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی ، ئه‌ویش وه‌ستانه‌وه بوو دژی ئیمپریالیست ، هه‌رچه‌نده وه‌کوو پێویست له باری جۆگرافیهوه مه‌رگ بواری نه‌دا که ئه‌و هیوایه‌ی له دڵیدا بوو به‌ده‌ست بینێت به‌ڵام شۆڕشێکی به‌رپا کرد که جیهان شانازی پیوه ده‌کات ئه‌ویش شۆڕس بوو دژی چه‌وسانه‌وه‌و ، ئیمپریالیستی ،
به‌شێوه‌یه‌ک خه‌باتی ده‌کرد که بزوتنه‌وه‌که‌ی بۆ گۆڕینی ژیانی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی له‌جیهاندا له ساڵی 1960 دا جیهانی ڕاماڵی ، له‌و باره‌یه‌وه ده‌وترێت که: ئایا پیاوێک ئه‌فسانه‌ی دروست کرد یان ئه‌فسانه پیاوێکی دروست کرد ؟ !!
گیانبازی ئه‌و شۆڕشگێڕه و نه‌خوێندنه‌وه‌ی سنووری خه‌بات و هه‌وڵدانی بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری جوتیاران له‌و کاته‌دا که ئاسیا‌و ئهفهریقاو مۆسکۆی گرته‌وه تا رووبه‌ڕوی ئیمپریالیست ببنه‌وه وای له‌و سۆڕش گێڕه کرد که بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی به‌جیهانی بێت و ببێته هه‌وێنی زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی جیهان و
له‌پاش خۆی بارودۆخێکی وای داڕشت که که په‌ره به بیر‌و بۆچونه‌کانی بدرێت و به‌رده‌وامی به‌ڕێگاکه‌ی بدرێت ،
کاتێک له‌لایه‌ن سوپای بۆلیڤیاوه کوژرا له ئۆکتۆبه‌ری 1967 ، پرسیارێک ده‌کرێت و ده‌وترێت ئایا جیڤارا قاره‌مان بوو ؟ یان شه‌هید بوو ؟ یان بوه قوربانی هه‌ڵه‌ی خۆی کاتێک به‌ره ئاسیا‌و ئهفهریقاو مۆسکۆ که‌وته ڕێ ؟
به‌و هیوایه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی شۆڕشێک بکات دژی ئیمپریالیست و له‌به‌رامبه‌ریشدا پێشڕه‌وی مافی چه‌وساوان و جوتیاران بکات
دیاره کاتێک جیڤارا به ڕه‌مزی شۆڕشگێڕی له‌جیهاندا ده‌ناسرێت وه‌ڵامه‌که‌ی روون و ئاشکرایه که کامه‌یانه !!