مه‌یلی هاوبه‌شی نیشانه‌کان
"رۆشنبیر هه‌میشه خۆی له وشیاریدا ده‌هێلێته‌وه"
ئیدوارد سه‌عید
نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه بۆ:
ناسری حیسامی و ئه‌وانی دیکه..
ن/ ئیسماعیل ئیسماعیل زادهبهربهرهکانی کردن له‌گه‌ڵ گومان یه‌کێکه له‌و هه‌نگاوانه‌ی که فکری پاوانخواز و سه‌له‌فی وه‌له‌رزین ده‌خات و له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێته هۆی رۆنانی سیستمی مه‌عریفه‌ی نوێ و ناسکار.
" بۆجارێکیش بێ له‌ژیانمدا ده‌بێ بڕیاڕ بده‌م، بڕیارێکی ته‌واو.. که خۆم بم. خۆم له‌ژێر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گشت ئه‌و بیروڕا و ته‌گبیرانه‌ی قبووڵم کردبوون رزگار بکه‌م، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێ، نه‌گۆڕه‌کان با نیگه‌رانتر بن که ئیتر پێویستم پێیان نییه! ئه‌گه‌ر ویستوومه بناغه‌یه‌کی تۆکمه و قایم و خۆڕاگر له‌هزرمدا دابڕێژم پێویست بووه به‌رده‌وام داڕشتنه‌که له ژێره‌وه، هه‌ر له‌بنی بنه‌وه، به‌ته‌واوی و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبکه‌مه‌وه"
دیاره ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیهه‌وێ، له‌گه‌ڵ داڕشتنی بنچینه‌ی ده‌ربازبوون له کۆن، نوێخوازیی سه‌رهه‌ڵده‌دا، که له‌گه‌ڵ بهههمیشهکراوهکان قه‌ت هه‌ڵناکا و هه‌رکیان پێکه‌وه ده‌بنه هۆی دابڕان و لێکترازانی بناغه‌یی مرۆڤی چالاک له تێڕامانی گنخاو و بیری چه‌قبه‌ستوو. هه‌میشه له سه‌ر ده‌ستی نوێ ته‌ڤگه‌ری نوێ و به‌دوای ئه‌وانیشدا کێشه و خه‌سار و ئاریشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆشی دێنه سه‌ر ڕێ. هه‌ر بۆیه قهڵاپارێزانی رابوردوو به ڕوانینێکی سه‌رپێیانه و ساویلکانه‌وه رواڵه‌تێکی دڵته‌زێن له‌و ههڵنهکردووهدا دهگوورێنن! پارێزه‌رانی شانازییه وه‌همییه‌کان و بهپیرۆزکراوهکان به هۆی بێبه‌ری بوون له رووناکبینی و وردبوونه‌وه به‌وه تاوانباری ده‌که‌ن که پشتی له هه‌موو به‌ناو نه‌ریت و ره‌سه‌نایه‌تی و رێباز و به‌ڵێنه‌کان کردووه و لێیان دابڕاوه. له سۆنگه‌ی خۆشیه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ستی به بوون کردووه ده‌بێته که‌سێک که له دنیایه‌کی داماڵدراو له شته باوه‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. لێره‌وه بڤه‌کان به‌زێندران، جا بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بێت هه‌رچی شک ببا تاوی ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌نایه‌ک بۆ لانیکه‌م سه‌قامگیرکردنی بارودۆخی یاخی خۆی.
مرۆڤی سه‌رگه‌ردانی تارێندراو له سرووشت و پێگه‌ی مرۆڤبوونی خۆی – ئه‌گه‌رچی راستییه‌کی تاڵه به‌ڵام – له‌وه ئاگادار نییه که قه‌یرانێکی بنچینه‌یی گورچکبڕ ئاوقای پێش گریمانه‌کانی وشیاریی ئهمڕۆژین و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی شوناس و کو‌لتوور بووه و ئاماده‌بوونیشی له پانتایی زه‌مانیی سه‌رده‌مدا دیارده‌یه‌که بۆ نێو ئه‌و تێڕامانانه‌ی له بن زمانی ده‌سه‌ڵاتدا بهنابهوهخته!!
سه‌رچاوه‌ی قه‌یران هه‌وێنی سه‌رسووڕمانی ئێمه‌یه یان چۆنییه‌تی ده‌ستنیشان کردن و هه‌ڵبژاردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وی ده‌سه‌ڵاتدار و ئیدیتۆری غیابهکانه له شوناسی نێوان (من و تۆ) و (ئه‌و)ی گرێ‌دراو به واتای رابوردووی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ناکاو!!
ئه‌گه‌رچی ئه‌م دێڕانه شتێک نین بێجگه‌له گێڕانه‌وه‌ی ساده و ساکاری خاڵه ئاشکرا و روونه‌کانی مێژووی مرۆڤی به‌ر ده‌ستدرێژی، به‌ڵام بۆ من ئه‌و راستییه‌یه که ئه‌م چه‌ند خاڵه دیارانه به خێراییه‌کی تاسێنه‌ر و هه‌ڵته‌کێنه‌ر، له ماوه‌یه‌کدا شوێندانه‌ره له سه‌ر ئه‌خلاقی سه‌له‌فی و نه‌گۆڕی سوننه‌تی قۆرغکار.
یه‌کێک له کاره گرانه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ ئاراسته‌کردنی وێنه‌یه‌ک له قه‌یران راست ئه‌وه‌یه که رێژه‌یه‌کی که‌م له که‌سه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌شنه دابڕانه‌دا ده‌سازێن یان خۆیانی تێدا ده‌دۆزنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی نه‌سازاو پێیوایه که پرسی سه‌ره‌کیی خه‌باتی سیاسی و ململانێی فکری و ئه‌خلاقیی گشت چه‌مک و واتاکان به هۆی ئاشکرابوونی قه‌یرانی – یه‌ک له‌وان – شوناسه‌وه له‌به‌ریه‌ک ده‌درێ!
ته‌نیا به ئاماژه‌کردن به قه‌یران و شکسته ده‌کرێ له پێشکه‌وتن بدوێین که ئه‌ویش له یه‌که‌م روانیندا له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به مه‌ترسی وێنا ده‌کرێ و ده‌ستبه‌جێ واتای تازه‌گه‌ری و داهێنان و نوێبوونه‌وه ده‌که‌ونه ژێر پرسیاری به‌رگریکارانی شانازییه‌کانی دوێنێ، هۆکاریش روانینێکی تاک هێڵییه که واده‌کا ناسکاری وشیار بکه‌وێته به‌ر ره‌هێڵه‌ی گوومان و خهیانهتکارییهوه. له‌و بگره‌وبه‌رده‌یه‌دا سه‌له‌فیه‌تی ئهمڕۆژین و مۆدێرنی نه‌ریتپارێز دێت فۆڕمی ناوه‌ندیی خه‌باته‌کان بۆ لای خۆی په‌لکێش بکات.
مرۆڤی رووناک‌بیر و وشیار و هه‌ستکرد ئه لێره‌دا له پێگه‌ی رزگاریده‌ری خه‌باتێک دایه که ده‌سته‌وه‌ستانی نێو ئه‌قڵی داخراو بووه. ئه‌م مرۆڤه خاوه‌ن پێگه‌یه به‌دژی هه‌ر چه‌شنه سته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و… هه‌وڵ ده‌دا چوارچێوه زه‌ینییه‌کان تێک بشکێنێ و ئه‌و بابه‌تانه لێک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه که تێفکرین و په‌یوه‌ندییه مرۆڤییهکان ده‌پووکێننه‌وه. ئه‌م مرۆڤه که هات.. کرده‌ی ده‌ستدرێژیی نه‌یاری داپڵۆسێنه‌ر شه‌رمه‌زار ده‌کا، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندی هێزی خۆیی هه‌روا ئاماده بێ، واته له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ده‌ستدرێژیی ده‌کاته سه‌ر به‌شێکی لاواز یان ناکۆکی خۆی. ئه‌م پێگه‌یه نامۆیه به‌ڵام، هه‌میشه باشتره له ددان به‌جه‌رگ داگرتنی گروپخوازهکان له پێناو پاراستنی دۆخی حازردا. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که هاریکاریی کردنی ئه‌قڵی ئامرازیی ژه‌نگگرتوو له‌گه‌ڵ حازربوونی واتا له سیمایه‌کی ئایدیالۆژیکیی ترسا‌و له فره‌مانایی، هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ بانگه‌شه و بانگه‌وازی خۆیی له پله‌ی نه‌ریت پارێزیدا، ئه‌ویش وه‌ک واتایه‌کی ته‌واو کڵێشه‌یی و سه‌ڵت و زه‌ینی و داماڵدراو له کارابوونی به‌ڕۆژی رووناکبیرانه و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه و..
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه نه خوێندنه‌وه‌ی کورتی مێژووی ئه‌م مرۆڤه‌ی چاوله‌ده‌سته و نه لێکدانه‌وه‌یه بۆ قه‌یرانی شوناس به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه، ته‌نیا به‌راییه‌کی کورت و ناته‌واوه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی – ئه‌وه‌ی بۆ من روون بێ- جووڵه پڕکهڵکهڵهکانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی که‌سایه‌تیی رووناکبیرانه‌ی ناسری حیسامی و هاوچهشنهکانییهتی.
" وام زانیوه که هاتووی فه‌رامۆشکراوه‌کان و به‌ڵگه لهگۆڕنراوهکانت له قووڵاییه‌کی ته‌نگ و تنوکدا دهردهکێشییهوه.. ده‌با هه‌وڵ بدرێ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل مهحاڵکراوهکان هه‌ڵبه‌سترێته‌وه، ده‌با مرۆڤ خه‌سار نه‌کرێت!!"
هیوادارم کاک ناسر به‌وه گه‌یشتبێ که رۆڵی ئه‌و بۆ خه‌بات له دژی فۆرم و ناوه‌رۆکه قۆرغکراو و نهباشهکانه که ئاوا رایتڵهکاندووه و له‌ولاشه‌وه ده‌مێکه چوارچێوه‌کان هه‌وڵیان داوه ئه‌م چه‌شنانه له هه‌رێمی راستگۆیی و پێگه‌ی هه‌قیقه‌ت و په‌یڤدا بکه‌نه به‌رکار و راسپێردراوی خۆیان. به‌م جووڵه‌یه توخمه سه‌رکوتکراوه‌کان بۆ منێک ئاشکراتر ده‌بێ و دیسان ده‌یخوێنمه‌وه که سیستمی هێزێک هه‌یه هه‌ر ده‌م ویستوویه‌تی و ده‌یهه‌وێ کۆسپ و ته‌گه‌ره بخاته سه‌ر رێی ئه‌م رێبازه وه‌فاداره به مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌و با کوانووی سه‌له‌فییه‌تی خۆی هه‌ڵمژێ و تۆیه‌کیش.. با بۆ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ بایه‌خی هه‌قیقه‌ت، له نووکه‌وه خۆی بیگێڕیته‌وه هه‌تا به‌رپرسانه ده‌ره‌قه‌تی گشت کێشه ئه‌زموونییه‌کان بێت و یانیس ریتسوسیش ده‌یڵێته‌وه هه‌تا.. ئه‌وی داڕێژه‌ری دوایاسای راستبوون له باره‌گای وشه‌دا چۆک داده‌دات:"سه‌ره‌نجام ئاوێنه
دهستهبڕاوهکانت ده‌نوێنێ
ئه‌ی کوا ده‌ستت هه‌تا..
بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆت چه‌پڵه لێده‌ی!!" (1)1. قه‌رتاڵه‌یه‌ک پڕ لهرۆژباش، یانیس ریتسوس، وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیسماعیل ئیسماعیل زاده، ده‌زگای ئاراس، 2008 هه‌ولێر.
سلێمانی – 13/5/2009
***