
گفتوگۆیه‌كی ئه‌ده‌بی رێبین ره‌سوڵ و سۆران عه‌زیز
سۆران:(لیسینگ) ڕوانینی وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌خنه ڕه‌سه‌نایه‌تیی له مرۆڤدا كاڵده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من ڕه‌سه‌نایه‌تی و داهێنانم هه‌بن، ئه‌وا له ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌وه به‌ده‌ستم هێناون). ئه‌م ڕسته‌یه‌ی لیسینگ له كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ (داهێنه‌ر) و (داهێنان)ی ئه‌ده‌بیی؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئسماعیل: پێم وایه ئێمه ناتوانین ڕه‌خنه بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی داهێنانی مرۆڤانه. به‌بێ ڕه‌خنه، به‌بێ پڕۆسه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی جیدی، ئێمه چۆن ده‌توانین كاری ڕه‌سه‌ن و ساخته له‌یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه؟ چۆن ده‌توانین شاكارو ده‌قی مردوو له‌یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه؟ ڕه‌خنه پڕۆسه‌یه‌كی گرنگ و باڵایه‌و هه‌رگیز ناكۆك و ناته‌باو دژكار نییه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی داهێناندا. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌رگیز داهینه‌رو ڕه‌خنه‌گری جیدی له‌یه‌كتری دانابڕێن و جیا ناكرێنه‌وه‌و ئێمه ناتوانین هیچ هێلێك ده‌ستنیشان بكه‌ین كه ئه‌و دوو كه‌سه له‌یه‌كتری دابڕێنێت. تۆ ته‌ماشاكه ڕه‌نگه ئێمه ساڵانه كۆمه‌ڵێك ده‌قی جوانی ئه‌ده‌بیمان هه‌بێت و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی جوانمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌م و ده‌قه ئه‌ده‌بییانه ناگه‌نه خوێنه‌رو نابنه به‌شێك له‌پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی و شوێنگه‌یه‌كی وا داگیر ناكه‌ن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌نی پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی و قووڵی ڕه‌خنه‌یی نین، خاوه‌نی ڕه‌خنه‌گری میتۆدی به‌توانا نین و ژماره‌ی ڕه‌خنه‌گره جیدییه‌كانمان له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن. كه‌واته له‌لایه‌ك لێشاوێك ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌یه و نووسه‌ری به‌رهه‌مهێن هه‌یه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی ڕه‌خنه‌گری جیدی هه‌یه، بۆیه پڕۆسه‌كه ئاڵۆز‌و ناته‌واوو لاسه‌نگه. پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه ڕه‌خنه‌یه‌كی باش و میتۆدی به‌هێزمان هه‌بێت، ساڵانه ده‌بینه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شاكاری ئه‌ده‌بی جوانیش، چونكه ڕه‌خنه‌گری به‌توانا ده‌توانێت ئه‌و شاكارانه بخاته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و شڕۆڤه‌كردن و ده‌بێته به‌شێك له‌پرۆسه‌ی بازاڕ په‌یداكردنیش بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌و خوێنه‌ری زۆرتر‌و جیدیتریش كێش ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه.
سۆران: یه‌كێك له ڕوانینه‌كانی (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌می زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ی مێژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌یش بڵێین: لێكۆڵه‌ر و ڕه‌خنه‌گری كوردیی قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ی ده‌قه‌كان؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: پێم وایه ئه‌و جۆره بۆچوونانه ڕێژه‌یین، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئاوا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌پستراكت بدوێین و قسه‌بكه‌ین، پێویسته بزانین باسی چ ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌كه‌ین؟! باسی چ میتۆدێك و چ جۆره ڕه‌خنه‌گرێكی كوردی ده‌كه‌ین؟! ڕه‌خنه كۆمه‌ڵێك تێڕوانین و جیهانبینی تازه‌مان ده‌خاته به‌رده‌ست كه ئێمه وه‌كو خوێنه‌ری ئاسایی ناتوانین له‌نێو ده‌قدا دركی پێبكه‌ین، ڕه‌خنه دێت په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گوتاره ئه‌ده‌بییه‌ی كه ده‌ق هه‌ڵگرییه‌تی. با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین چه‌مكی ڕه‌خنه مه‌رج نییه ته‌نیا مه‌به‌ست تێكشكاندن و ڕیسواكردنی ده‌ق و نووسه‌ر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پڕۆسه‌ی ڕه‌خنه‌یی لووتكه‌ی به‌رزی كاری ئه‌خلاقییه له‌نێو ده‌قی ئه‌ده‌بیداو له‌نێو چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقییاتی خوێندنه‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، لێره‌دا پڕۆسه‌ی ئه‌خلاقی خوێندنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق یه‌كده‌گرن و ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌بن. بێگومان ئه‌گه‌ر لێره‌دا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری پێشووتر، تێده‌گه‌ی بۆچی من ڕه‌خنه‌گره‌كانی كوردم به‌ژماره‌ی په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ستنیشانكرد، چونكه ڕه‌خنه‌و ئه‌خلاقی خوێندنه‌وه له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌دا ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون، له‌كاتێكدا من ئه‌و ئاوێته‌ی خوێندنه‌وه‌و ئه‌خلاقه له‌لای به‌شی هه‌ره زۆری ڕه‌خنه‌گرو خوێنه‌ره‌كانی تری ده‌قی ئه‌ده‌بی نابینم. ئینجا جگه له‌پرسی ئه‌خلاقی، مه‌سه‌له‌ی خوێندنه‌وه‌ی باش و خراپ خوێندنه‌وه‌ش وه‌كو دوو چه‌مكی ڕه‌خنه‌یی بوونیان هه‌یه‌و كێشه‌ی زۆریشیان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر نه‌توانێت به‌وشیارییه‌كی ڕه‌خنه‌یی به‌رزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو چه‌مكه بكات، ئه‌وه هه‌رگیز نابێته ڕه‌خنه‌گرێك كه بتوانێت بچێته نێو قوڵایی ده‌ق و بونیادی شاراوه‌ی ده‌ق بخوێنێته‌وه. من كۆمه‌ڵێك ده‌قی ڕه‌خنه‌یی ده‌بینم، به‌ڵام ئه‌و قووڵییه نابینم له‌كاتی خوێندنه‌وه‌داو پێشم وانییه هێشتا ڕه‌خنه‌گری كوردی بووبێته خاوه‌نی میتۆدی ڕه‌خنه‌یی تایبه‌ت و بتوانێت وشیارانه پێڕه‌وی لێبكات، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاوێته‌یه‌كه له‌كۆمه‌ڵێك ڕێباز‌و میتۆد‌و تیۆری ڕه‌خنه‌یی، به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌یشتبێته ئاستێكی به‌رز له‌پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا. ڕه‌خنه‌گر پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت له‌ئاستێكی به‌رزی مه‌عریفیدا بێت و شاره‌زایی له‌قوتابخانه ڕه‌خنه‌ییه‌كان هه‌بێت و بزانێت چ ده‌قێك هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌م بۆ كرد من بۆ خۆم ته‌نیا له‌نووسینی چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی دیاریكراو به‌دی ده‌كه‌م.
سۆران: په‌یوه‌ندیی نێوان (ده‌ق) و (چێژ) له‌نێو ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا تا دێ كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه و تا ئێسته‌یش ئێستگه‌لێك بۆ ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانمان-ئه‌گه‌ر بڕیاره ڕه‌خنه‌گرمان هه‌بێ-، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوبوونێكی ڕه‌یشئاژۆیی بخوڵقێنین پێویسته له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین؟
ڕێبین ڕسوڵ ئیسماعیل: من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی تۆدا نیم و ڕێگام بده ڕوونتر بۆچوونی خۆم پیشانبده‌م. ده‌ق و چێژ هه‌رگیز له‌یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه، تۆ چۆن ده‌توانی دابڕان له‌نێوان ده‌ق و چێژدا بكه‌یت، ئه‌وه پڕۆسه‌ی داماڵینی خوێنه‌ره له‌ده‌ق، ئه‌وه‌ش پرسیارێكی ڕێژه‌ییه‌و من تێده‌گه‌م تۆ ده‌ته‌وێت ئاماژه بۆ كاڵبوونه‌وه‌ی چێژ بكه‌یت له‌نێو ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، یا وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌نووسه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن گوایه نه‌وه‌ی نوێ بوونه‌ته هۆی داماڵینی چێژ له‌ده‌ق و دابڕانیان دروستكردووه لله‌نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه‌دا. ئه‌وه بۆچوونێكی زۆر سه‌له‌فییانه‌یه‌و ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌موو سه‌رده‌مێك نووسه‌رو خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌زموونی نه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تردا بسه‌پێنین، چونكه ئه‌گه‌ر وامانكرد، ئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك نه‌وه‌ی كۆپیكراوی یه‌كتری به‌رهه‌م دێنین كه هه‌مان چێژ‌و سه‌لیقه‌و ڕێبازی ئه‌ده‌بیان هه‌یه له‌نووسیندا، به‌وه‌ش دیاره له‌نێو زه‌مه‌ن و كاتێكی دیاریكراودا ده‌چه‌قین. پێش هه‌موو شتێك ئێمه ده‌بێت دان به‌وه دابنێین كه چێژ‌و سه‌لیقه‌و تێڕوانینی نه‌وه‌ی ئێمه جیاوازه له‌نه‌وه‌ی پێش خۆمان، ئاساییه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆشمان جیاوازتر بن له‌ئێمه، ئه‌و جۆره نۆستالیژییه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی نییه، ئه‌و جۆره سۆزه بۆ ڕابردوو خه‌یاڵێكی نه‌خۆش به‌رهه‌م دێنێت كه ناتوانێت بچێته نێو زه‌مه‌نه تازه‌كان به‌مانا هێگلییه‌كه‌ی. به‌و مانایه بێت، سه‌رده‌می ئێستا نووسه‌ری خۆی و چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه ئه‌و جۆره چێژه له‌گه‌ڵ ڕابردوودا جیاوازن و ئێمه‌ش ده‌بێت دان به‌وه دابنێین كه چێژی خوێنه‌رو خوێندنه‌وه گۆڕاون و ده‌گۆڕێن، بۆیه مه‌رج نییه له‌ئێستادا شتێك هه‌بێت كۆده‌نگی چێژی دروستبكات له‌نێو كۆمه‌ڵدا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ڕابردوودا بینیومانه.
سۆران: بۆچی ڕه‌خنه‌ی به‌راوردكاریی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌مان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێ، له كاتێكدا ده‌بوو ئێسته زیاتر له جاران بایه‌خی پێدرابا، چونكه نائاماده‌ییی له ڕۆژگارێكی وه‌كوو ئه‌مڕۆدا هه‌م (بۆشایی) و هه‌م (قه‌یران) و هه‌م ده‌رگه‌ی (داخستنی سه‌رده‌مێك)یشمان به ڕوودا ده‌كاته‌وه؟
ڕێبین ڕِه‌سوڵ ئیسماعیل: ئێمه له‌بواری میتۆدی ڕه‌خنه‌ییدا زۆر له‌دواوه‌ین و هه‌رگیز هه‌نگاوی گه‌وره‌مان نه‌هاوێشتووه، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌گشتی له‌بواری تیۆری ڕه‌خنه‌ییدا ئه‌وه وه‌زعه‌كه بێت، بێگومان له‌بواری ڕه‌خنه‌ی به‌راوردكاریشدا حاڵه‌كه خۆ باشتر نابێت. من پێم وایه ڕه‌خنه‌ی به‌راوردكاری زۆرتر سیمایه‌كی ئه‌كادیمیییانه‌ی هه‌یه‌و ده‌بێت له‌ئه‌كادیمیاوه بێته پێشه‌وه، چونكه زۆرتر پێوه‌ندی به‌ه‌شێوازی خوێندنی ئه‌ه‌كادیمی هه‌یه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌گرێك سانا نییه بتوانێت بێته نێو ئه‌و بواره، ئینجا مه‌سه‌له‌ی شاره‌زایی له‌زمانی بێگانه‌ش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌پێشخستنی ئه‌و جۆره ڕه‌خنه‌یه‌دا،ئێمه تا ئێستا شاره‌زاییمان له‌زمانی بێگانه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌و، هه‌م له‌نێو ئه‌كادیمیاشدا كه‌متر بایه‌خ به‌و بواره دراوه، خۆ ئه‌گه‌ر بایه‌خیشی پێدرابێت، ته‌نیا بۆ نامه‌یه‌كی ماسته‌رو دكتۆرا بووه‌و دواتر ڕه‌ه‌نگه ئه‌و نامه‌یه هه‌ر چاپیش نه‌كرا بێت وه‌كو كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی تاوه‌كو سوودێكی زۆرتری هه‌بێت. به‌داخه‌وه خوێندنی ئه‌كادیمی و باڵا له‌وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌كی به‌رزتره، ئه‌وه‌نده بۆ گه‌یشتن نییه به‌پلیه‌كی به‌ررزی مه‌عریفی و تیۆری. ته‌ماشاكه بزانه ساڵانه چه‌ند كه‌س لله‌زانكۆكانی كوردستاندا ماسته‌رو دكتۆرا له‌بواری ئه‌ه‌ده‌ب وزماندا به‌ده‌ست دێنن، هه‌روه‌ها ته‌ماشاكه چه‌ند كه‌س له‌وانه به‌ڕاستی ده‌توانن داهێنانێكمان پێشكه‌شبكه‌ن و شتێكی تازه‌مان بۆ بخه‌نه ڕووو كه ئێمه نه‌یزانین و هه‌ستمان پێی نه‌كردبێت؟! زۆرجار نامه‌ی دكتۆرا‌و ماسته‌ری وا ده‌خوێنمه‌وه شه‌رم دامده‌گرێت كه ئه‌و جۆره نووسینانه وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی پۆلێن بكرێن.
سۆران : شیعر و چیرۆك و ڕۆمانی كوردیی، تا چ ئاستێك توانیویانه سوودێكی ته‌ندروست له ئه‌ده‌بیاتی جیهانیی وه‌ربگرن و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ده‌ب و (داهێنان)ی كولتووری كوردییدا به‌كاری بهێنن؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: من نازانم مه‌به‌ستت له‌سودێكی ته‌ندروست چییه؟! ئایا سودێك هه‌یه ته‌ندروست نه‌بێت؟! پێم وایه ئێمه ده‌بێت خۆمان له‌و جۆره زاراوانه به‌دوور بگرین كه بۆچوونه‌كانمان ده‌شێوێنن و به‌لارێگاماندا ده‌به‌ن. بێگومان كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای كارلێكردن و پێوه‌ندی دامه‌زراوه، بۆیه ده‌بینین فه‌لسه‌فه‌كارێكی كۆمه‌ڵناسی وه‌كو ئیان كریب وا وه‌سفی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌كات كه بریتییه له‌پێوه‌ندی و كارلێكردن. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌ده‌بی كوردیش به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌ئه‌ده‌بی جیهانی و هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش ته‌ماشا بكرێت، هه‌رچه‌نده‌ی ڕۆڵی كه‌م و لاوازیش بێت. به‌ڕاستی پێم وایه چیرۆك و ڕۆمانی كوردی به‌شێكه له‌وكارلێكردن و كاریگه‌رییه، ئه‌دیبانی كوردیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان توانیویانه سوود له‌و ڕێباز‌و میتۆده ئه‌ده‌بییانه وه‌ربگرن كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ئه‌وروپا سه‌ریان هه‌ڵدا له‌باره‌ی تیۆره‌كانی نووسینی ڕۆمان و شێوازی نووسسینی چیرۆكی نوێ، ڕاسته ئاسان نه‌بووه ئه‌و تیۆرانه به‌و شێوه‌یه پێڕه‌و بكرێن وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وروپا هه‌بووه، به‌ڵام به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بریتی بووه له‌گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی و پێڕه‌وكردنی. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئێمه چییرۆك نووس و ڕۆماننووسی باشمان هه‌یه كه توانیویان تاڕاده‌یه‌ك چێژی خوێنه‌ر ڕازی بكه‌ن و داهێنانی تازه‌ش له‌و بوارانه‌دا بكه‌ن.
سۆران : ئه‌مڕۆ شیعر و قسه‌ی ئاسایی تێكچڕژانێكی ڕیشه‌یییان به‌خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره‌ی ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا ئه‌زموونكراوه، به‌ڵام شاعیرانی ئێمه‌یش سوودیان لێی وه‌رگرتووه -به‌تایبه‌تی تاراوگه‌نشینه‌كان-، ئه‌م تێكه‌ڵاوبوون و سوود وه‌رگرتنه تا چ ئاستێك له خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كورد دا بووه؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: بێگومان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، چونكه ئه‌ده‌بی هه‌موو گه‌ل و وڵاتێك به‌و فره‌ییه جوانه كه بتوانێت هه‌موو ڕه‌گه‌زو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان له‌خۆ بگرێت، ئه‌وه شێوازێكی تره بۆ گوزارشتكردن له‌خود كه ئاسانترو قبووڵكراوتره، چونكه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه ته‌قلیدییه‌كانی شیعر نووسین، به‌گشتی شاعیران كه‌سانی یاخی و سه‌رپێچیكاری فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، بۆیه ئازایه‌تییه‌كی زۆریان هه‌یه‌و ئه‌و حاڵه‌ته له‌نێو شیعری عه‌ره‌بیشدا به‌دی ده‌كرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی من ئاگادارم. پێم وایه مرۆڤ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك توانی گوزارشت له‌خۆی بكات، ئه‌و شێوه‌یه باشه، ئینجا شیعر ببێت، یا چیرۆك، یا ڕۆمان، ئه‌وه ئێمه‌ین به‌رده‌وام بیر له‌چوارچێوه ته‌قلیدییه‌كانی داهێنان ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌سبه‌رداری ئه‌و چوارچێوانه نابین، ئه‌گینا ئه‌وه به‌شێكه له‌نوێخوازی و پۆست مۆدێرنه‌ی ئه‌ده‌بی و ده‌بێت هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌ماشا بكرێت.
سۆران : چی له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن بیگۆڕن؟ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: هیچ كات و سه‌رده‌مێك نییه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا توانیبێتیان واقیع بگۆڕن، ئه‌وه وێناكردنێكی شاعیرانه‌یه بۆ ژیان، نه‌وه‌كو واقیعی ژیان خۆی بێت، ئێمه‌ش نابێت بمانه‌وێت گۆڕینی واقیع له‌میانه‌ی خه‌یاڵ و فانتازیاوه ئه‌نجام بده‌ین. واقیع به‌خه‌یاڵ ناگۆڕێت، فه‌نتازیا ده‌توانێت وامان لێبكات جوانتر ببینین و جوانتر بیر بكه‌ینه‌وه‌و خه‌یاڵمان هه‌بێت بۆ ژیانی خۆمان، ژیان به‌بێ فانتازیاو خه‌یاڵ به‌تاڵه له‌ئێستاتیكا، به‌بێ ئێستاتیكا ئێمه ناتوانین چركه‌ساته جوانه‌كان ده‌سگیر بكه‌ین.
سۆران : ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هاوشانی ده‌قنووس بێ له خوڵقاندنی مانادا، ئه‌ی ده‌قنووس چۆن هاوشانی له‌گه‌ڵ (پێكهاته‌ی ده‌ق)دا فه‌راهه‌م ده‌كات؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: ئه‌و ڕۆڵه زۆر تازه‌یه له‌نێو تیۆری ئه‌ده‌بیدا كه به‌خوێنه‌ر دراوه‌و زۆرتر له‌گه‌ڵ تیۆره‌كانی ڕاڤه‌كردن و تیۆری وه‌رگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌راییدا هاته بوون، به‌وه‌ی كه خوێنه‌ر به‌شێكی گرنگ له‌پێكهاته‌ی ده‌ق پێكدێنێت و فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌پڕۆسه‌ی مانا به‌خشیندا، به‌و شێوه‌یه نووسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ده‌قێك بڵاوده‌كاته‌وه، چیتر خاوه‌ندارێتی ئه‌و ده‌قه ناكات و خوێنه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی و به‌و شێوه‌یه ڕاڤه‌ی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كولتوور‌و پێكهاته‌ی ڕۆشنبیریدا بگونجێت. لێره‌دا به‌رپرسیارێتی نووسه‌ر زیاتر ده‌بێت و ڕۆڵی نووسه‌ریش فراوانتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ه‌رچی له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قدا په‌راوێزیش ده‌كرێت. هه‌موو ئه‌وانه به‌شێكبوون له‌و هه‌وڵانه‌ی ڕه‌خنه‌ی نوێ داویه‌تی بۆ كاراتر كردنی پێوه‌ندی نێوان سێیانه‌ی (نووسه‌ر ــ ده‌ق ــ خوێنه‌ر) و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و پێوه‌ندییه له‌سه‌ر ئه‌زی واقیعدا. به‌رپرسیارێتی نووسه‌ر لێره‌دا به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقییه، چوونكه پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌خلاقییه‌و وه‌كو ئه‌وه‌ی دریداش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات شتێك نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق بوونی هه‌بێت، كه‌واته به‌رپرسیارێتی ڕاڤه‌كردن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خوێنه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی پێش سه‌رهه‌ڵَدانی ته‌وژمی ڕه‌خنه‌ی نوێ‌دا، خوێنه‌ر هیچ حیسابێكی بۆ نه‌ده‌كرا و پێوه‌ندی ده‌قگه‌رایی هه‌ر ته‌نیا بریتی بوو له (نووسه‌ر ــ ده‌ق).
سۆران : له ئێسته‌دا، داهێنان و ڕێكلام هاوئاستن له خستنه‌ڕووی ئاستی ده‌ق له كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌و ڕێكلامه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه دابه‌شبووه به سه‌ر خوێنه‌ر و ڕاگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حیزبه‌كان، نووسه‌ری ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ی پردێك دروست بكا بۆ به یه‌كتر گه‌یشتنی داهێنان- ڕێكلام، چیی ده‌بێ به كۆمه‌كارێكی ته‌ندروست؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: له‌هیچ كات و سه‌رده‌مێكدا ناكرێت داهێنان و ڕێكلام له‌یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌و دوو پڕۆسه‌یه له‌ئێستادا زۆرتر‌و زۆرتر ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون، چونكه بازاڕی ئێستا بازاڕێكه ڕێكلام ئاراسته‌ی ده‌كات و پێویسته له‌سه‌ر نووسه‌ریش ڕه‌چاوی ئه‌و بارودۆخه بكات، بزانێت چۆن و له‌كوێ ده‌توانێت خوێنه‌ری زۆرتر به‌ده‌ست بێنێت، چونكه له‌دواجاردا خوێنه‌ری زۆر به‌مانای فرۆشتنی زۆرتری كتێبه‌كان دێت، فرۆشتنی زۆرتریش له‌كۆتاییدا مانای به‌ده‌ه‌ستهێنانی قازانجی زیاتره بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌ی كتێبه‌كان چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه پرۆِسه‌یه‌كی دوور‌و درێژه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای نووسه‌ره وه‌كو كه‌سێكی داهێنه‌ر. دروستكردنی ئه‌و پرده‌ی باسی لێوه ده‌كه‌یت كارێكی هه‌م سه‌خته‌و هه‌م ئاسانیش، له‌به‌رئه‌وه سه‌خته ئێمه هێشتا له‌كوردستان نه‌بووینه‌ته خاوه‌نی ده‌زگای پاچ و په‌خشی گه‌وره‌ی ئه‌ه‌هلی كه له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج كار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند هه‌وڵێكی بچووكی چه‌ند كه‌سانێكه كه له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن، ده‌زگا حكومیی و حزبییه‌كانیش سه‌ره‌ڕای توانای مادییان، به‌ڵام له‌ڕوووی كارگێڕی و بازاڕ، چونكه پاره‌یان به به‌لاش ده‌ست ده‌كه‌وێت، زۆر له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نین ئه‌و پاره‌یه به‌ده‌ه‌ست بێننه‌وه و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ه‌ن كه پڕِۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خوێنه‌رو بازاڕ په‌یداكردن پێویستی به‌خه‌رجكردنی پاره هه‌یه‌و زۆرجاریش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌ی ئایدیۆلۆژی ته‌فسیر ده‌كه‌ن. كه‌واته ئێمه له‌كۆتایییدا پاره‌مان هه‌یه و نووسه‌ری داهێنه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام ڕێكلاممان نییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه بتوانێت بازاڕی كتێب گه‌رمتر بكات و خوێنه‌ر ناچار بكات به‌دوای كتێبدا بگه‌ڕێت.
سۆران : ڕه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كاری خۆیان (ڕه‌خنه‌گر)یی، هاوكات (به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پێتوایه ئه‌م دووانه گه‌ره‌كیان به كه‌سی تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمیستی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت؟ كه‌نگێ ده‌قی ئه‌ده‌بیی (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) ده‌خوازێ؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باكگڕاوندی ئایدیۆلۆژی هه‌یه، چونكه با ئێمه ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه پڕۆسه‌ی ڕه‌خنه‌ی كوردی به‌شێكی گرنگ بووه له‌پڕۆسه‌ی سه‌پاندنی ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو‌و نووسه‌رانی كوردیش وه‌كو نووسه‌ری هه‌ر وڵاتێكی تر به‌مافی خۆی زانیوه نووسینی ڕه‌ه‌خنه‌یی بخاته خزمه‌تی ممه‌راممی ئاییدیۆلۆژی و له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ش كارێكی ئاسایی بووه كه ڕه‌خنه‌گر به‌چاویلكه‌ی ئایدیۆلۆژی ده‌ق بپشكنێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش به‌شێكی گرنگ بوو له‌ته‌وژمی ڕه‌خنه‌ی نوێ له‌شه‌ست و حه‌فتاو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌و كاته‌وه ئاماژه‌ی پرسیار خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه ڕه‌خنه‌ییه‌و له‌پێگه‌ی ڕه‌خنه كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌خلاقی. له‌لایه‌كی تریشه‌وه دیسان به‌رهه‌می تێڕوانینی ئایدیۆلۆژی نووسه‌رانی چه‌پگه‌راو كۆمۆنیستی بووه كه هه‌وڵیانداوه ڕه‌خنه بخه‌نه به‌رخزمه‌تی كۆمۆنیزم و له‌میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییدا خزمه‌تێكی ئایدیۆلۆژی پێشكه‌شبكه‌ن. ڕه‌خنه‌گر وه‌كو كه‌سێك ته‌ماشاكراوه كه پێوه‌ری ده‌قه‌كانه، له‌و پێگه‌یه‌شه‌وه بۆی هه‌یه مادام بۆچوونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر ده‌قدا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وه له‌پێگه‌ی ئامۆژیكارو مامۆستادایه‌و ده‌توانێت ئامۆژگاری نووسه‌ریشبكات كه چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ده‌قدا بكات، لێره‌دا لادانی ڕه‌خنه‌یی سه‌ری هه‌ڵداو ڕه‌خنه‌گر چوووه پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزتر به به‌راورد به نووسه‌رو بۆی هه‌یه داوای لێبكات چۆن بنووسێت و فێری ده‌كات ده‌بووایه چۆن چاره‌سه‌ری گرێچنه‌كان بكات. هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه ئه‌نجامی سه‌پاندنی تێڕوانینی ئایدیۆلۆژی بووه له‌نێو مێژووی ئه‌ده‌بداو له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می ململانێی ئایدیۆلۆژیش كۆتاییان هات.
سۆران : ئه‌و ڕێگایانه كامانه‌ن كه‌وا ده‌بن به پردی په‌یوه‌ندیی قووڵی نێوان (نووسه‌ر – وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ی سیحرێكی ئاگاییانه بچه‌سپێنین له فیكری خوێنه‌ردا تاكوو تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كی ڕه‌گئاژۆیی بخولقێنین، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه له‌وه‌ها كاتێكدا كۆمه‌كمان پێ ده‌به‌خشن؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: به‌داخه‌وه هیچ ڕێگایه‌كی سیحری له‌و شێوه‌یه بوونی نییه كه تۆ باسی لێوه ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ی تۆ باسی لێوه‌ده‌كه‌یت چاره‌سه‌ریییه‌كی سیحرییه بۆ كێشه‌یه‌كی مێژوویی و كه‌سیش نییه ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی لابێت. پێوه‌ندی نووسه‌ر ــ خوێنه‌ر پێوه‌ندییه‌كی هاوشان و ئه‌كتیڤه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌قدا بونیادنراوه‌ن واتا ئه‌گه‌رر ده‌ق نه‌بێت ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه بوونی نابێت، ئه‌وه تێڕوانینێكی زۆر ساده‌یه‌و ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌ماشا بكرێت، ئه‌گر ئێمه بمانه‌وێت له‌وه زیاتری لێ بار بكه‌ین، ئه‌وه غه‌در له‌نووسه‌رو خوێنه‌ریش ده‌كه‌ین. ده‌بێت به‌رده‌وام بڕوامان به‌وه هه‌بێت كه خوێنه‌ر خۆی ئازاده له‌چۆنیه‌تی دروستكردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌و مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه به‌و شێوه‌یه دیبڕێژێت كه خۆی ته‌ماشای ده‌كات. نووسه‌ریش نابێت له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوانی بكات له‌خوێنه‌ری خۆی، چونكه پێوه‌ندییه‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نییه وه‌كو ئه‌وه‌ی زۆرجارده‌خرێته به‌رباس.
:سۆران ته‌م و مژ و نارونی له‌ده‌قدا بۆ پێنه‌گه‌شتنی زمان و ژیانبینی شاعیر ده‌گه‌رێته‌وه یان بۆ قورسی ناوه‌رۆك و بابه‌ت و مانا و ره‌مزه‌كان؟
– ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: پێم وایه ئه‌و لایه‌نه زیاتر پێوه‌ندی به‌كه‌موكوڕی زمانه‌وه هه‌یه، نه‌وه‌كو قورسی ناوه‌ڕۆك، یا بابه‌ت، یا مانا و ڕه‌مز، ته‌مومژ مانای كامڵنه‌بوونی زمانی گوزارشته، مانای نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی زمانه‌وانی پێویسته بو به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق.سۆران: ئایا یاده‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی هی شاعیر چ په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی ده‌قدا ده‌كاته‌وه ؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: مرۆڤ جگه له‌یاده‌وه‌ری شتێكی تر نییه؟! بۆیه یاده‌وه‌ری پانتاییه‌كی گه‌وره داگیر ده‌كات له‌نێو ده‌قداو هه‌رگیز نابێت وا بیر بكه‌ینه‌وه كه یاده‌وه‌ری بخه‌ینه لاوه‌و په‌راوێزی بخه‌ین، ده‌قی شیعری له‌بنه‌مادا ده‌قێكه له‌سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه دامه‌زراوه، گێڕانه‌وه به‌بێ یاده‌وه‌ری بوونی نییه.
: ئایا شیعر وشیاركه‌ره‌وه و رۆشنكه‌ره‌و حه‌سێنه‌ره‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روون و بیر‌و هۆش و رۆحیانه‌تی ئه‌ویتره ؟یان ناساندنی به‌هره‌و توانست و خۆزگه و خه‌ون و مه‌رامه مرۆڤایه‌تیه‌كانی (من)ه به‌ئه‌وانیتر؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: پێم وایه ئێمه نابێت له‌وه زیاتر له‌شیعر چاوه‌ڕوان بكه‌ین كه هه‌یه‌تی، هه‌ر جۆره ده‌ستنیشانكردنێك بۆ فه‌رمان و ئه‌ركی شیعر، واتا له‌قالبدانی شیعر، ئه‌وه‌ش كارێكی نه‌خوازراوه‌و ده‌بێت خۆمان له‌و جۆره پێناسانه بپارێزین، شیعر ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێك قۆناغدا ڕۆڵی وشیاركه‌ره‌وه‌و به‌رگریكارو هاندانی ڕۆحی جه‌ماوه‌ری بینیوه‌و بۆته به‌شێك له‌مقاوه‌مه و فێرخوازی، ئه‌وه له‌ئێستادا ئه‌و ڕۆڵه هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه‌و شیعر بریتییه له‌گه‌یاندنی خولیای ناوه‌وه‌ی ڕۆحی مرۆڤه‌كان.سۆران: (نازك الملائیكه) لای عه‌ره‌ب (فرووخ) لای فارس توانیان شیعری عه‌ره‌بی و فارسی نه‌شونما پێ بكه‌ن له‌قۆناخێكه‌وه بۆ قۆناخێكی دره‌وشاوه‌تر بیگوازنه‌وه ئه‌ی بۆچی لای كورد ئافره‌ته شاعیرێكی له‌و جۆرانه هه‌ڵنه‌كه‌وت تا سه‌رمه‌شقی بزاڤێكی شیعری گه‌وره بكات؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل: بێگومان ئه‌وه پێوه‌ندی گه‌وره‌ی به‌كولتووری كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه هه‌یه به به‌راورد به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ده‌وروبه‌ر، كولتوووری كوردی به به‌راوررد به‌وكولتووورانه، كولتووورێكی دواكه‌وتووه‌و كۆممه‌ڵگای كوردیش كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌قلیدییه‌و ئاسان نییه له‌نێو كۆمه‌ڵگای ته‌قلیدیدا داوای ڕۆڵێكی وا له‌ئافره‌ت بكررێت كه له‌سه‌رووی توانای خۆیه‌تی. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێمه دیسان به به‌راورد به‌و كۆمه‌ڵگایانه، پیاوه‌كانمان چ بزاڤێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی و شیعری‌یان به‌ڕێوه‌بردووه؟! ئایا هییچ بزاڤێكی شیعری كوردی هه‌بووه له‌ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری شیعری عه‌ره‌بی و فارسی‌دا بووبێت؟! نه‌خێر. كه‌واته بۆ ئێمه ده‌بێت له‌نێو كولتووورێكی داخراوی وه‌كو كولتووری كوردی كه هێشتاش كولتوورێكی ژنكوژه، داوای ئه‌وه بكه‌ین ئافره‌تان بێن ڕیسك بكه‌ن و داهێنان بكه‌ن؟! ئایا داهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو و فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگادایه؟! نه‌خێر. من خۆم ئه‌گه‌رچی بڕوام به‌و جۆره پۆلێنكردنه‌ی نێوان ئه‌ده‌بی ئافره‌ت وپیاوان نییه، به‌ڵام ناتوانم له‌ده‌ره‌وه‌ی فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و پڕِۆسه‌یه بكه‌م، ئێمه هێشتا پیاوه‌كانمان ئازاد نین، چۆن ده‌توانین داوای ئازادبوونی ژنان بكه‌ین؟ ئه‌و جۆره به‌راوردكارییانه به‌ڕاست نازانم و پێم وایه كارێكی بێهوده‌یه.