
کوێستان جه‌مال بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له هونه‌ری شێوه‌کاری پێبه‌خشرا…
Bergen National Academy of the Artsکوێستان جه‌مال بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له هونه‌ری شێوه‌کاری له پێبه‌خشرا
Master in Fine Art
هونه‌رمه‌ند کوێستان جه‌مال له رۆژی 3.4.2009 بابه‌تی ماسته‌ره‌که‌ی له لایه‌ن سێ پرۆفیسۆره‌وه هه‌ڵسانگاندنی بۆکراو ،به‌یه‌کێک له بابه‌ته گرن و سه‌رنج ڕاکێشه‌کان داندرا. وه له ڕۆژی 17.4.2009 بڕوانه‌مه‌ی ماسته‌ری پێبه‌خشرا.شایه‌نی باسه که هه‌موو ساڵێک ده‌رچوانی دواساڵی خوێندنی به‌شی ماسته‌ر پێشانگه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه له گه‌وره‌ترین گه‌له‌ری هونه‌ری سه‌رده‌م ، هه‌ر له‌و هۆڵه‌شدا بڕوانامه‌کانیان پێده‌به‌خشرێت . له‌م پێشه‌نگه‌یه‌دا 23 هونه‌رمه‌ندی ده‌رچووی ماسته‌ری ئه‌کادیمه‌ی هونه‌ری به‌شدار بوون ،ئه‌م پێشانگه‌یه بۆته جێگای سه‌رنجی ڕۆژنامه‌کان و به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌که‌ی هونه‌رمه‌ند کوێستان جه‌مال گرنگیه‌کی تایبه‌تی پێده‌درێت له زۆربه‌ی ڕۆژنامه نهرویچیهکاندا.
بابه‌تی ماسته‌ره‌که‌ی کوێستان جه‌مال به‌ناوی( گواستنه‌وه و وه‌رگێڕان) که تایبه‌ته به چۆنیه‌تی کارکردنی هونه‌رمه‌ند له‌نێوان دوو کولتوری جیوازدا ،وه‌ک کوردوستان و نه‌رویچ ، وه‌چۆنیه‌تی ڕه‌نگه‌دانه‌وه‌ی له کاری هونه‌ریه‌کاندا، بۆ ئه‌م کاره‌ش هونه‌رمه‌ند گه‌شتێکی تایبه‌تی کرد بۆ گه‌لێک شوێنی جیاوا له چیاکان و ئهشکهتهکانی کوردوستان بۆ کاری هونه‌ری. دوا جار له ڕێگه‌ی فۆتۆ دیکومێنتاشیۆن له شێوه‌ی ئینستلاشیۆنێکی گه‌وره به قه‌باره‌ی پێنج مه‌تر له‌سه‌ر دیوار کاره‌که‌ی له ناو گه‌له‌ریه‌که دا نمایشکرد.