
به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌کته‌ر…فرمێسک مسته‌فا
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ مێژوو
به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌کته‌ر
نووسینی فرمێسک مسته‌فا
شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20 ئه‌م مانگه له‌به‌رنامه‌ی ئیستاتیکای که‌ناڵی ئاسمانی کۆره‌ک، چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ مامۆستای خۆشه‌ویست هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار سازدرا ،خۆشبه‌ختانه بینه‌رێکی ئه‌و میوانه ئازیزه بووم، به‌خۆشییه‌وه گوێم بۆ مێژووی داهێنانه‌کانی ده‌گرت، کاتێ گه‌یشته ساڵی هه‌شتاکان و باسی له‌و سه‌رده‌مه پڕله داهێنان وشاکارهکانی خۆی ده‌کرد، هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌م هاته‌وه یاد که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا له تیپی سالار چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک کارمان ده‌کرد، یادگاریه‌کانم هاته‌وه یاد، بیری ئه‌و ڕۆژگاره پڕ له جموجۆڵیه هونه‌ریه‌م که‌وته‌وه که شاری سلێمانی خرۆشاندبوو. چاوه‌ڕێ بووم هیچ نه‌بێ له قوژبنێکی ئه‌و باسانه‌ی که ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی باسی خۆیدا ده‌خولایه‌وه، بهدێڕێ باسی ئه‌و ژن و کچه ئه‌کته‌رانه‌شی بکردبایه که شانبه‌شانی مامۆستا ئه‌حمه‌د له کاره‌کانیدا هاوخه‌بات بوون، به‌داخه‌وه، پێده‌چێ ئێمه نه‌بووبین و به‌هه‌وڵدانی ئێمه نه‌بووبێت که توانیبێتی بگاته ئه‌نجام دانی ئه‌و کارانه‌ی ئه‌وکاته ،که ئێستا وه‌ک مێژوو شانازیان پێوه‌ده‌کات، به‌تایبه‌تی کاتێک باسی له‌و مه‌ترسیه ده‌کرد که دوچاری خۆی وکاره‌کانی ده‌بوونه‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕوخاوه‌وه، کاتێک ئه‌ندامه‌کانی تیپی سالار شانۆنامه‌کان و تیپه‌که‌ی سالاریان ده‌پاراست گشتیان سه‌ربازی ههڵاتووبوون ،هه‌ندێکیان پێشمه‌رگه‌ش بوون. خۆ له‌و کاته‌دا گه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌ندامانه ده‌ستگیر بکرابایه، له ئێواره‌یه‌کدا که له تیپ ده‌گه‌ڕایه‌وه، کوشتن چاره‌نووسی بوو، به‌ڵام خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیان بۆ شانۆ و تیپه‌که، به‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌دا زاڵ بووبوون.
کاتێک هاته سه‌ر باسی شانۆگه‌ری جه‌زیری وانه‌ی ئه‌ڤین ده‌ڵێته‌وه، چاوڕێ بووم باسی ئه‌و که‌سه بکات که ئه‌و مولازم فارسه‌ی ئه‌و لێی ده‌دوا ، کێی دههێنایهدهرێ له کاتی وانه وتنه‌وه‌دا! ئه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی له کێ ده‌کرد ئه‌گه‌ر درێژه بدات به به‌شداری کردنه‌که‌ی له‌و شانۆگه‌ریه‌دا ؟ ئه‌و که‌سه کێ بوو ته‌حقیقی ئه‌وه‌ی لێده‌کرا که کراسه‌که‌ی سور بوو نه‌ک تاراکه‌ی؟ هه‌ر ئه‌و ئه‌کته‌ره‌بوو بانگیان کرد بۆ ئه‌منه‌سووره‌که ،تا زانیاری بدات پێیان ده‌رباره‌ی ئه‌ندامه‌کان!!! کاتێ ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ش په‌نای برده به‌ر مامۆستا ئه‌حمه‌د که بیپارێزێت، له‌وه‌ڵامدا پێی ووت :خۆت ژیری و به‌و ژیری و وریاییه‌ی خۆت ده‌توانی ده‌رباز بیت، به ڕاستی پیاو سڵ له پۆلیسیان ده‌کاته‌وه نه‌ک ئه‌منه‌کانیان…. ئه‌مه دووا وه‌ڵامی مامۆستا ئه‌حمه‌د و هه‌ڵوێستی بوو.
به‌ڵام له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا فه‌رمووی: له‌کاتی پێشکه‌ش کردنی شانۆگه‌ری جه‌زیری بانگیان کردم چونکه بوکه‌که تارای سور بوو ، له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌حقیقیان له‌گه‌ڵ کردم ، به سودفه ده‌رچوو ئه‌و کابرایه له فه‌سیله و عه‌شیره‌تی جه‌زیری بوو، ئیتر به‌م شێوه‌یه ڕزگارم بوو، ئه‌ی له‌و کاته‌دا بۆ ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌کته‌ره باس نه‌کرد؟ ئه‌ی بۆ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ خۆی به‌رگری لهئهکتهرهکهی بکات؟ به مه‌رجێ ئه‌و کاته نه‌ک هه‌ر ئه‌کته‌ر به‌ڵکو سکرتێری تیپه‌که‌شی بوو! ئه‌ی بۆ باسی ئه‌و که‌سه‌ی نه‌کرد؟ من بزانم له‌سه‌ر تارای سور نه‌بوو له‌سه‌ر کراسه کوردیه سوره‌که‌ی بوو، چونکه خۆم ئه‌و که‌سه بووم که‌له‌ساڵی 1989 له‌و رووداوه‌دا بووم ،تا ئێستاکه مامۆستا ئه‌حمه‌د باسی له‌و هه‌ڵوێست ومهترسییهی کچه ئه‌کته‌ره نه‌کرد که‌دوچاری بووبوه‌وه له‌لایه‌ن مولازم فارسه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی به‌ته‌نها روووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسیه نه‌بۆوه. کاتێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ کردم که نابێ به‌که‌س بڵێم، به‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ستام به ئه‌ندامانی تیپم وت که ئه‌و ڕۆژه هه‌ردوو هاوکارم کاک یاسین قادر به‌رزنجی و کاک کامران ره‌ئووف گه‌واهی ئه‌و گفت‌و گۆیه بوون. ئه‌و ئێواره‌یه‌ی له‌سه‌ندیکای کرێکاران نمایشه‌که‌مان هه‌بوو، له ناو په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان ئه‌و مولازم فارسه هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم ،که دوای نمایشه‌که بمگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواکانیانم نه‌دایه‌وه، به‌ڵام نه‌متوانی نمایشه‌که بوه‌ستێنم و کاره‌که‌م کرد. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده، هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا گه‌شته‌که‌ی حهسهنیشم نمایش کرد چونکه ڤیستڤاڵی ساڵانه‌ی پهیمانگایهونهرهجوانهکانمان هه‌بوو، میوانێکی زۆر هاتبوون نه‌مویست کاره‌کان تێک بچێت.بۆ مێژوو ئه‌مه ده‌گێڕمه‌وه، که وه‌ک کچه ئه‌کته‌رێ کاک کامران ڕه‌ووف به‌رگری لێکردم، ئه‌مه‌ش له‌ناو گۆڕه‌پانی په‌یمانگادا بوو، وه‌ک مامۆستایه‌کیش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای مامۆستایان، که مامۆستای ئه‌وێ بووم به‌رگریان لێ کردم. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و مولازمه کرد. ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ئه‌و بهسهرهاتهبوو.هه‌میشه وه‌ک فرمێسک شانازیم به‌وه‌وه ده‌کرد ، که حوکمه‌تی به‌عس له ڕه‌نگی کراسهکانیشمان ده‌ترسا له‌سه‌ر شانۆ ، به‌خۆم به‌خته‌وه‌ر بووم ، که به‌رده‌وام بووم له‌و شانۆگه‌ریه و هه‌ڕه‌شه‌کانیان منی بێ هێز نه‌کرد و چۆکی پێ دانهدام ، به‌ڵام دوای ئه‌و چاو پێکه‌وتنه ، ده‌ڵێم باشه گه‌ر من سه‌ره‌و نگومیش بومایه ، هه‌روه‌ک ئێستا ده‌بوو ، که‌سانی تر ده‌بوونه جه‌نگاوه‌ر ، منیش هیچ !!!!!بۆ له کاتی خۆ‌یا ژیانی خۆمم خۆشتر نه‌ویست ؟؟گه‌ر وا بێ ئه‌همیه‌ت سه‌یری قوربانیه‌کانمان بکرێ !!!
زۆر سه‌رسامم به‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی کاتێ باس دێته سه‌ر باسی کاره‌کانیان، ته‌نها باس له‌خۆیان ناکه‌ن به‌ڵکو لهئهکتهرهکانیان پێش خۆیان ، بۆنموونه مامۆستا قاسم محه‌مه‌د پێش ئه‌وه‌ی کۆچ بکات که‌ناڵی شه‌رقیه چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ ساز دابوو ،به‌ناوی کاتێ داهێنان ئه‌دوێ! هێنده‌ی باسی کچه ئه‌کته‌ره‌کانی ده‌کرد و به‌شان وباڵیاندا ده‌هاته‌خوارێ باسی خۆی نه‌ده‌کرد،له‌و ساتا خورپه‌یه‌ک لێی دام ، به‌زه‌یم به خۆم و ده‌سته خوشکهکانما ده‌هاته‌وه، که تائێستا ده‌رهێنه‌رێ بۆ وه‌فاش بێ، به‌سه‌ری نهکردینهوهو نه‌یان توانی لێمان بدوێن …. ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌کان پێویستیان به باسکردنی خۆیان نییه!! مێژوو باسیان ده‌کات، به‌بێ ئه‌کته‌ری به‌توانا و لێهاتوو ،ده‌رهێنه‌ر ناتوانێت له کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو بێت. زۆر کات له‌گه‌ڵ هاوڕێ و ده‌سته‌خوشکه‌کانی شانۆما قسه ده‌که‌م، هه‌موو له‌خاڵێکدا یه‌ک ده‌گرینه‌وه، که حه‌یف بوو ،ئه‌و هه‌موو خۆبه‌ختی و خۆبه‌خشین و میهره‌بانیه‌ی، کهکارمان بۆ ئه‌کرد بێ هووده بوو!!!گه‌رچی له زاکیره‌ی بینه‌ری خۆماندا ماوینه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ک قوتابی کاتێ له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان بووین ، به‌عس به‌دوامانه‌وه بوو ، ناهه‌قیشیان کردوه به‌رامبه‌رمان ، وه‌ک ئه‌و کاته‌ی من ونیگار پێکه‌وه کاندید بووین بۆ خه‌ڵات ، وه‌زیری ڕۆشنبیری ڕازی نه‌بوو ، دوو کورد خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته بن ، به‌رگری کردنی مامۆستاکانمان بوو ، که خه‌ڵاته‌که‌مان پێ درا ،، به‌ڵام کاتێ هاتینه‌وه سلێمانی ، بووینه مامۆستا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان ، چ من ، گه‌زیزه ، میدیا، نیگار، بۆ ئیهانه کۆبونه‌وه‌ی حیزبیمان پێ ده‌کرا ، ئه‌وه‌ی پیشی ده‌کردین ، کورد بوو هاو کارمان بوو وه‌ک خۆمان مامۆستا بوو..تیپی سالار ده‌بێ هه‌میشه شانازی به‌خه‌رمان هیرانیهوه بکات، که کچێکی ماندوونه‌ناس بوو ، له‌ڕانیه‌وه ده‌هاته سلێمانی بۆ کارکردن، ده‌بوایه هه‌ر شه‌وه‌ی له ماڵی ناسیاوێک و مامۆستایه‌ک و هاوڕێیه‌کی بمێنێته‌وه ،تا شانۆگهریهکهتهواو ده‌بوو. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆر توندڕهوو و پیاوسالاریدا، که خه‌رمان خاوه‌نی باوک و برایه‌کی شه‌هید بوو، به‌کۆمه‌ڵێ مه‌ترسی و بێ داراییه‌وه کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دا. تا ئێستا تیپی سالار له بۆنه‌یه‌کدا به‌سه‌ری نه‌کردۆته‌وه، ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی شانازی به‌هه‌ر کچێک یان ژنێکه‌وه بکات ،که پێ ده‌خاته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ. چونکه به‌ره‌نگاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیاو سالار ده‌بێته‌وه، نه‌خوازه ئه‌و ژنه لێهاتوانه‌ی که تا ئێستاش خزمه‌تی شانۆ ده‌که‌ن، له ژیانی تایبه‌تی خۆشیاندا به‌هۆی شانۆوه خۆیان ناگرنه‌وه،نه که‌سێ به‌سه‌ریان ده‌کاته‌وه، نه حوکمه‌ت ڕۆژێ کۆی کردنه‌وه و به‌شێوازێکی شارستانی ڕێزیان لێ بنێت، تا هه‌رنه‌بێ نه‌وه‌ی ئایینده به‌هه‌مان ئازایه‌تی و بوێریهوهڕوو بکه‌نه شانۆ.
به‌داخه‌وه حکومه‌ت ئاماده‌یه بۆ گۆرانی بێژێک که مێژووی خه‌باتی هه‌ر نییه و، له‌گه‌ڵ ڕیزیشمدا کاره‌کانیشی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی ناکات ،و زه‌وقی میلله‌تێکیش تێک ده‌دات ، هه‌موو کار ئاسانییه‌کی بۆ واڵابکا.
گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ژن له شانۆی کوردیادا هه‌ڵبده‌ینه‌وه، ئه‌و ژنانه‌ی که‌کاریان کردووهلهشانۆی کوردی‌دا به‌په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی توانیان به‌شێوازێکی ئه‌کادیمیانه کار بکه‌ن و به‌رده‌وامیش بن. لێره‌وه سه‌ری ڕێز ونوازش داده‌نێم بۆ ئه‌خته‌ر که‌ریم، نه‌رمین ناکام، خوشکه گه‌زیزه و مامۆستا به‌دیعه دارتاش و میدیا ره‌ئووف و نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی و خه‌رمان و ئاڵا‌و تریفه جه‌مال و شادان و ڕوبار و ته‌لار و به‌یان زه‌ریفی. هه‌مووو ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که ڕۆژێ هاوشان له‌گه‌ڵ کوڕێکی ئه‌کته‌ر وه‌ستاوه، و داهێنانێکی ئه‌نجام داوه و نه‌یهێشتوه شانۆنامه‌یه‌ک بێ کچ بێت، گه‌ر له‌یه‌ک شانۆگه‌ریشدا کاری کردبێت.
حورمه‌تم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی که توانیان خۆیان به‌خت بکه‌ن، له پێناوی نه‌هێشتنی که‌لێنێک که ناوی ئافره‌ته له‌شانۆ و دراما ته‌له‌فیزۆنه‌کاندا ،که سه‌رده‌مانێک ژن نه‌یده‌وێرا به‌شداربێت. بۆئه‌وانیش هێنده‌ی ئێمه و بگرهزیاتریش سه‌خت بوو که ڕۆڵی ژن ببینن. ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه که‌س به‌سه‌ریان ناکه‌ته‌وه، و له مێژووی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیاندا ناویان سڕدرایه‌وه، که ده‌بوایه ڕێزیان لێ بگیرێت و په‌نچه‌ی حورمه‌تیان بۆ درێژ کرێت .. وه‌ک عومه‌ر چاوشین، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، ته‌ها خه‌لیل، سوبحی کۆی، رسمی جه‌لال ، زایه‌ر عه‌بدوڵا، ئه‌حمد حه‌سه‌ن خۆشناو، عه‌بدولره‌زاق شمس ا‌لدین، جه‌لال به‌یار، زۆری دیکه‌ش.
با فێری ئه‌وه‌بین له گێڕانه‌وه‌ی مێژووی داهێنانی خۆماندا. هاوکارو هاوشانمان له‌یاد نه‌که‌ین، با مینبه‌ری باسه‌کان نه‌بێته توانج و ته‌عنه له هاوڕێکانمان، با مێژووی هاوکاره‌کانمان نه‌سڕینه‌وه، قوربانی دانی ئه‌وانیش ببینین. ده‌روونمان پاک بکه‌ینه‌وه له ڕق و کینه. تاوه‌کو ناخمان پڕ له کینه‌و ڕق بێ ناگهینهداهێنانی راسته‌قینه. هونه‌ر جوانی و ده‌روونی ئارام و زانستی ته‌واوی گه‌ره‌که، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌مانه نه‌بین ئه‌وا ئه‌و پشێویه‌ی ناوه‌وه‌مان بێ ئه‌وه‌ی خۆمان هه‌ستی پێ بکه‌ین، له هه‌ڵسوکه‌وت و بڕیاره‌کاندا لهچاوهکانماندا به‌ئاسانی ده‌رده‌که‌ون. و به‌رامبه‌ر ده‌یانخوێنێته‌وه، به‌مه‌ش کاره‌کان به‌لاوازی ئه‌نجام ده‌درێن و ناوی داهێنانی ڕاسته‌قینه‌ی پێ نابهخشێنرێت.