
ئه‌ركی گۆڕان ،له ئه‌ستۆی كێ یه ؟؟
ئه‌ركی گۆڕان ،له ئه‌ستۆی كێ یه ؟؟
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری /چۆمان"بونی دیموكراسی به‌بێ رێكخراو له خهیالیشدا ناگونجێ " روبرت میشێل
ده‌كرێ له زۆر ووڵاتیش دا چه‌ندین رێكخراو یش هه‌بن به‌ڵام دیموكراسی نه‌بن ،ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌روه ده‌تواندرێت بۆ هه‌ردوو كات قه‌سه‌ی له‌سه‌ر بكرێ ، بهڵاَم ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه ئێمه باسی لێبكه‌ین زۆربونی ئه‌و هه‌موو رێكخراوه مهدنیانهی كه ئیمرۆ له‌كوردستان ئه‌ركێكی قورسیان هه‌ڵگرتوه ئه‌ویش گۆڕانی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌یه ئهوبنهمایانهی كه ئێستاش له‌گه‌ڵی بێت زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه په‌روه‌رده‌ی حزبن و گۆرانی بنه‌ره‌تی له هزریاندا ئه‌ركێكی قورسه ،ئه‌و ناوه‌ند و سه‌نته‌رو رێكخراوانه‌ی كه په‌یامی بهرافراوان بونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گۆرینی كۆمه‌ڵگایان به‌رز كردۆته‌وه تا چه‌ند توانیویانه له‌م په‌یامه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن ، ئه‌و پرسیاره له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیا هێشتا وه‌ڵامێكی باشی پێ نی یه ، چونكه زۆرێك له‌و رێكخراو سه‌نته‌رانه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردویان نه‌یتوانیوه بانگه‌شه‌ی گۆرینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و به دامه‌زراوه‌یی كردنی حزبه سیاسیه‌كان هه‌ڵگرن ، دواكه‌وتویی ئه‌م په‌یامه‌ش وای كرد كه حزب ببێته كانگای به‌رهه‌م هێنانی رێكخراو بۆ ته‌نیا روو پۆش كردنی دیموكراسی ، له جیهانی پێشكه‌وتو رێكخراوه ناحكومیه‌كان ئه‌ركێكی نیشتمانی خۆیان ده‌بن به‌رێوه زۆر جار ده‌بیندرێت به‌هۆی نه‌گه‌یاندنی په‌یامی به‌لێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر به میلله‌ت كه زۆر جار ئه‌و رێكخراوه هانده‌رێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ر ،به‌ڵام دواتر كه ده‌بیندرێ هیچ به‌ره‌و پێش چونێك له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌دی ناكرێ ئه‌وا ئه‌و رێكخراوه ده‌بێته پێشڕه‌و بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌و په‌یامه‌ی كه بۆی جێ به‌جێ نه‌كراوه ، به‌ڵام له كوردستان به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته بۆ نمونه رێكخراوێكی پیشه‌یی به واتا په‌یره‌و پرۆگرامه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ خۆی به‌یان ده‌كات به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌ندامان و هاوپیشهیهكانی خۆی هان ده‌دات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حزبه‌كه‌ی كار بكه‌ن ، نه‌ك هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی كه هه‌ڵیگرتوه پێشێل ده‌كات به‌ڵكو ڕێنمایی و به‌رنامه‌ی كاری له لق و مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ ساز ده‌كرێ ، ئه‌م دیارده‌یه له چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاریش دوباره ده‌بێته‌وه ، بۆیه من بۆچونم وایه كه زۆر سه‌خته له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌ناو رێكخراوه مه‌ده‌نیانه كه به تایبه‌ت له شاره بچوكه‌كان هه‌ن و ده‌سته‌مۆی حزب بونه بتواندرێت گۆرانی بنه‌رتی دروست بكه‌ن ، چونكه گۆرانیش شۆرشی ده‌وێ سه‌ختی ژیان و نه‌هامه‌تی سه‌ر رێ ی ده‌وێ، به‌تا یبه‌ت كه له ووڵاتێكد ابهرپرسه حزبیه‌كان له‌سه‌روی یاساوه بن ، بۆیه به درێژایی چه‌ندین ساڵ هێشتا دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌یان تواینوه كارێك بكه‌ن كه خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی گشتی روویان تێبكه‌ن ، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ین به‌هۆی جیاوازی نێوان ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی و به‌رپرسه‌كانی ووڵات ،هاووڵاتیان به‌ته‌واوی دوور كه‌وتونه‌ته‌وه له كار‌و باری ئه‌و دامه‌زراوانه ته‌نانه‌ت وای لێهاتوه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م شوێنانه داده‌نرێن وه‌ك دامه‌زراندن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و خه‌ڵكانێك ئه‌و شوێنانه پڕده‌كه‌نه‌وه كه ناتوانن گۆڕان له بۆچونی خۆیان بكه‌ن چ جای گۆرانیان پێ لهكۆمڵگه بكرێت ، په‌رش و بڵاو دوو كه‌رت بونی زۆرێك له رێكخراوه‌كان، نهزاینی ئه‌دای ئیش كردنیان وا ده‌كات ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سودی مادی له‌و رێكخراونه وه‌ربگرن دێنه سه‌ر شه‌قام وه‌ك زیندانیه سیاسیه‌كان كه به‌هۆی رازی نه‌بونیان له رێكخراوه‌كانیان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یان ده‌كرد ، چۆن ده‌تواندرێت ئه‌و ڕێكخراوهنه ببنه پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه ؟ ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستی به چ رێكخراوێك هه‌یه ؟پاشكۆی حزب بن و رێنمایه‌كان له حز ب وه‌ربگرن ، یاخود له بازنه‌ی حزبایه‌تی بێنه ده‌روه‌و رووبكه‌نه كۆمه‌ڵگه و بتوانن ئه‌گه‌ر له حزبه‌كه‌ی خۆشیان رێگری له پێشكه‌وتنی دیموكراسی هه‌بوو قبوڵی نه‌كه‌ن و بتوانن كۆمه‌ڵگه ووشیار بكه‌نه‌وه ، كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌بونی ڕێكخراو ناوه‌ند و سه‌نته‌ر زۆر گرنگن به‌ڵام بزاندرێت ئه‌ر كیان چی یه‌و چونكه ئه‌گه‌ر له چاوه‌روانی حزبه سیاسیه‌كان بین ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی كۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان زۆر كه‌م تێدایه كه گۆران دروست بكه‌ن ، هه‌ژده ساڵه سه‌رجه‌م حزبه‌كان ته‌نیا كه‌سێك به‌رپرس و هه‌موو شتی حزبه ئه‌مه‌ش له حزبێكی بچوكه‌وه بگره تا ده‌گاته حزبێكی گه‌وره ، هه‌موشیان بانگه‌شه‌ی گۆران ده‌كه‌ن ، چه‌ندین رێكخراویش به‌هه‌مان شێوه ته‌نیا كه‌سێك له هه‌موو هه‌ڵبژاردن و له هه‌موو كاتێكدا خۆی به‌رپرسه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئومێدی پێشكه‌وتنی دیموكراسی و پێشكه‌وتن بچوك بكاته‌وه ، بۆیه ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌ته‌واوی ده‌ست بكه‌ن به گۆران له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات ..