
وه‌ك مناڵیم ته‌م ،وه‌ك مردنم ئاوێنه
وه‌ك مناڵیم ته‌م ،وه‌ك مردنم ئاوێنه
هاوڕێ خالید
من خه‌یاڵزاده‌ی ناو گه‌ڵاكانی پایزو
بۆنێك له هه‌ناسه‌كانی مه‌رگه‌وه
چی به‌تۆی ناساندم؟
تۆیه‌ك وه‌ك شیعرێكی نه‌نوسراو سهركێشو
وه‌ك بایه‌كی رامنهكرده سرك
قه‌ده‌ری ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه بۆ؟
منێك له مناڵییه‌وه
عه‌وداڵی له‌حزه‌یه‌ك شێتبوون‌و
ترسنۆك له چاوشاركێكانی خودا
منێك…
وه‌چه‌ی ئێواره غه‌مگینه‌كانی دوێنێ‌و
چاوه‌ڕوانییه بێهودهییهكانی به‌یانییه‌ك
كه ره‌نگه هه‌ر نه‌یبینم
چی تۆی كرد به پاڵه‌وانی ناو
حیكایه‌ته‌كانی من؟
تۆیه‌ك…
وه‌ك مناڵیم تهمو
وه‌ك مردنم ئاوێنه
منێك…
له‌ئه‌زه‌له‌وه خه‌ون بین
له مێژهوهڕا پرسیاركه‌رو گوماناوی
منێك…
هه‌نگاوی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی
كه هه‌رگیز نازانن
كه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
چی تۆی كرد به هه‌وێنی ئه‌م شیعره‌و
به چیرۆكی له مێژینه نه‌وتراوم؟
تۆیه‌ك…
وه‌ك ژیانم دوور‌و
وه‌ك مردنم نزیك
منێك…
سه‌ر پڕ ته‌مه‌نا بۆ كرینی پاسكیلێكی سێ تایه
تا پێی بچمه‌وه مناڵی
سینگ پڕ له بۆنی بارانێك كه هه‌رگیز نه‌باری
چاو پڕ له كرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك
كه هه‌ر نه‌مدی
چی تۆی هێنایه ژووره‌كه‌مه‌وه؟
تۆیه‌ك…
كلیلی یه‌كێك له ده‌رگاكانت پێ نه‌بوو
رهنگێكت له به‌هار نهدزیبوو
منێك…
وه‌ك با موسافیر
وه‌ك گه‌ڵا رووت
وه‌ك خوا ته‌نها
چی تۆی هێنایه ئێره
تا ته‌نهایم له‌گه‌ڵ به‌شكه‌ی؟
تۆیه‌ك…
هه‌ر له مناڵییه‌وه قه‌ره‌باڵغ له یاری‌و
له‌سه‌ر كورسی پێشه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كان جێگیر
سه‌ر رێژ له‌بۆنی پیتزا
پێم ناڵێی چی تۆی هێنایه
ئه‌م مهغریبسانه؟
كام شیعرم ئه‌م نهێنیانه‌ی لادركاندی
تا بێیته ئێره‌و تاڵانمكهی؟؟
پێم ناڵێی كێ؟
پێم ناڵێی چی؟
www.hawre_xalid@yahoo.com