سیاسه‌تی كوردی…..به‌ختیار ژێوار
سه‌ره‌تا ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن كه گۆڕان پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی میژوییهو هه‌ڕه‌مه‌كی نایه‌ته كایه‌وه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكاری مێژوی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی له‌پشتیه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها گۆڕان پرۆسه‌یه‌كی فه‌ره مه‌وداو دورو درێژه‌و ئهنجامو ده‌رهاوێشته‌كانی به‌ده‌ست نایه‌ت تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع نه‌گاته پله‌یه‌كی باڵا‌و پێگه‌یشتوو.
یه‌كێك له‌و ئیشكالیه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا تێی ئه‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه‌پێی وایه گۆڕان لهنوخبهدا یان له‌هه‌یكه‌لی رێخستنی حوكمه‌تدا پێویسته بكرێت، چونكه زۆر جار ئه‌و شێوه گۆڕانه ته‌نها شێوه رێكخستنێكی دیكه‌و نوخبه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیكه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه به‌هه‌مان ریتم‌و به‌هه‌مان ئاوازی په‌یوه‌ندیه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پێشوو ده‌جوڵینه‌وه. بۆیه هه‌ر كاتێك گۆڕان له‌جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا روونه‌دات چاوه‌ڕی ناكرێت ماف‌و ئه‌ركی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا دهسهبهربكرێت، بهدهبڕینێكی دیكه ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌ستكاری بارۆدخی گشتی نهكاتو به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نهیگۆڕێته سه‌ر شێوازێكی تر ئه‌و كاته گۆڕان له‌ناو بازنه‌یه‌كدا بێ ئه‌نجامدا ده‌خولێته‌وه‌و هه‌مان رووداوه‌كانی پێشووی خۆی دوباره ده‌كاته‌وه به‌لام زۆر جار له‌به‌رگێكی تردا.
ئه‌و قسه‌كردنانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕان ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی كه بڕیاره له‌مانگی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت جۆرێك شپرزهییو فه‌وزای پێوه دیاره، ئه‌وه له‌كاتێكدایه قسه‌كه‌رانی گۆڕان خۆیان هه‌ڵگری پاگكراوندێكی سیاسین كه یان زۆر ئاشنایه لای خه‌ڵكی، چونكه له‌ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ستی پێده‌كرێت، یاخود گومانێكی تاڕاده‌ی بڕیار نه‌دانی لای خه‌ڵكی دروست كردووه كه‌ئایا ئه‌كرێت گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێك بێته‌دی كهدوورو نزیك به‌رپرسیارن له‌و وه‌زعه‌ی له‌كوردستاندا دروست بووه.
یه‌كێك لهخاصیهته بنچینه‌ییه‌كانی گۆڕانی سیاسی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت ناوه‌ندی بڕیاردان‌و بڕیار دروستكردنی چاره‌نوس ساز له‌ده‌ستی چینێكی دیاریكراوه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ده‌ست كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیكه كه لهسیاغێكی دیكه‌و له‌به‌رگێكی تردا له‌به‌رامبه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی خۆی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ستراتیژی تایبه‌ت به‌خۆی دابڕێژێت. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره زهقدهكهینهوه كه‌ئایا تێڕوانی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵات چییه؟ ئایا ده‌سه‌ڵات ئیمتیازه یاخود ئه‌ركه؟
ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای پرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستاندا بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌هێشتا ده‌سه‌لات ئیمتیازهو ئه‌رك نییه، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگاش له‌وه‌دایه ئه‌و بڕواییه‌ی لابچهسپێت.
هێشتا تێڕوانینی گه‌وره‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ ده‌سه‌لات لهموڵكی تایبه‌ته‌وه نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ موڵكی گشتی، به شێوه‌یه‌ك كه له‌كوردستاندا خه‌ڵكی به‌راده‌یه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر چاوی بڕیوه‌ته پرۆسه‌ی سیاسی‌و زۆربه‌ی ئومێده‌كانی خۆی به‌گۆڕانی سیاسیه‌وه گریده‌دات، زۆربه‌ی خه‌ڵك داوای گۆڕان ده‌كه‌ن، به‌لام تائه‌و راده‌یه‌ی له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیدا ته‌با ده‌بێته‌وه، تائه‌و سنوره له‌گه‌ل گۆڕاندایه كهتهماس نه‌كات له‌گه‌ڵا موقده‌سات‌و پێگه جیاوازه‌كانی ئه‌ودا. تێڕوانی گشتی بۆ گۆڕان له‌هه‌رێمدا له‌فه‌زایه‌كی ته‌سكی سیاسی‌دا گیریخواردوهو دانه‌به‌زیوه‌ته ناو كایه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاوه، زۆرن ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕانی سیاسی ده‌كه‌ن، به‌لام قه‌ڵس ده‌بن له‌وه‌ی ئه‌و قسه‌كردنه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر تێڕوانیینه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیریه‌كانی.
مێژووی كورد پڕه له‌گۆڕانی سیاسی، پڕه له‌گۆڕانی ده‌موچاو، به‌لام جه‌وهه‌ری پیاده‌كردنی سیاسه‌ت، تائه‌ندازه‌یه‌كی باش پارێزگاری به‌خۆیه‌وه كردووه. كێشه‌ی سیاسه‌ت له‌وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه كههێزێك ئهیجوڵینێ غه‌رقه له‌ناو پرنسپیی قۆرغكردنو كۆنترۆڵكردنی ئیراده‌ی تاكه‌كه‌س. سیاسه‌ت له‌ولاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی خوێن‌و خزمخواهیو ناسیاوی ئهیسۆڕێنی نیو ئه‌وه‌نده مه‌عریفه‌تو له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نهتهوهییو حورمه‌تی ئیراده‌ی تاكه‌كه نایجوڵێنی.
ئه‌كرێت ئه‌وه‌شی بۆ زیادكه‌ین كه‌سیاسه‌ت به‌درێژایی میژووی كورد له‌سه‌ر عه‌شیره‌ت، شێخ، ده‌ره‌به‌گ، خێڵ تاپۆكراوهو وه‌ها لێی روانراوه كه‌ئه‌م چینه توانایی سیاسه‌تكردنیان هه‌یه، ئه‌مانه سه‌روكاریان له‌گه‌ل سیاسه‌تدا دهرئهچێتو ئه‌حكام‌و حوكمه‌كانی سیاسه‌ت تێدهگهنو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵادا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش زۆر به‌ساده‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سیاسه‌ت بووه له‌خه‌ڵكی دیكه یان لهعهوام. ئه‌م قورسكردنهوهی سیاسه‌ته هاوتابووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سیاسه‌ت خه‌ڵكی تایبه‌تی ئه‌وێ، ته‌نها چینێكی دیاری كرا‌و توانایان به‌سه‌ریدا ده‌شكێ. ئه‌م تێڕوانینه تائێستا درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ته‌ئكید له‌سه‌ر دروستی خۆی ئه‌كاته‌وه. بۆیه گۆڕان له‌سیاسه‌تدا لای ئێمه گۆڕانێكی قورسه‌و به‌ئاسانی هه‌ره‌س ناكرێت، چونكه هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌موو پاساوانهیه كه سیاسه‌تی كوردی له‌سه‌ر دروست بووه. سیاسه‌تێك كهبهردهوامی خۆی له‌دوباره كردنه‌وه‌ی ره‌های دروستی خۆیدا وه‌ربگرێت چاوه‌ڕی ئه‌وه‌ی لێناكرێت دیموكراسی پێقبوڵ بكرێت. قبوڵكردنی دیموكراسی قبوڵكردنی خۆ تاقیكردنه‌وه‌یه، قبوڵكردنی شكسته، رازی بوونه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمان ده‌ركه‌ری ئه‌بێت سبه‌ینێ فه‌رمان وه‌رگر بێت. ئه‌م هاوكێشه هێزه سیاسیه‌كانی ئێمه پێی قبوڵ نییه، شه‌ڕه ناوخۆییه گه‌وره‌كانی ناو مێژووی سیاسی كورد ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قبوڵ نه‌كردنی شكست. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م رۆحه تائێستا زاڵه به‌سه‌ر سیاسه‌تی كوردا یهكێتیو پارتی ناچارن به‌یه‌ك لیست دابه‌زن، چونكه ناتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی غهنیمهتهكانی سیاسه‌ت بژین. ته‌ماشاكردنی سیاسه‌ت وه‌ك غه‌نیمه له‌یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو حیزبه‌كانی تر. ئه‌وه‌ش وای كردووه سیاسه‌ت تاكه كاری كۆمه‌ڵگا بێت. تاكه سه‌رچاوه‌ی گۆڕان بێت.